top of page

نەمامێک کە کاک فۆئاد چاندی ئێستاکەش چرۆ دەکات.

کاک فۆئاد ڕێبەرێک کە هەتاهەتایە ناو و یاد و کردەوەکانی لە ئاسمانی خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەدرەوشێتەوە.

ڕێبەرێک کە کردەوەکانی لە ماوەی ۱۱ مانگ دوای ئازاد بوونی لە زیندان، بوو بە گەورەترین شانازی بۆ گەلی کورد و بزووتنەوەی چەپی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

نەمامێک کە کاک فۆئاد چاندی ئێستاکەش چرۆ دەکات.

دامەزراندنی یەکێتی جوتیاران لەسەر بیری کاک فۆئاد بوو کە پاشماوەی دەرەبەگایەتیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات داماڵی و ئەو کارە پاڵی بە فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردستانەوە نا بەرەو پێشکەوتن.

کۆچی مێژوویی مەریوان کە یەکەم خەباتی مەدەنیی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بەرهەمی بیر و کردەوەی کاک فۆئاد بوو، کە هەتاهەتایە گەلی کورد شانازیی پێیەوە دەکات.

دەرکردنی بڕیاری بەرەنگاری گەلی کورد بەرامبەر بە هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر بیری کاک فۆئاد بوو، بڕیارێکی مەزن کە یەکێک لە شانازیە گەورەکانی کوردە و زیندوو بوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە و ڕزگاریخوازانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئەم سەردەمەدا بەرهەمی ئەو بیرەی کاک فۆئاده.

کاک فۆئاد ڕێبەرێک لە جنسی خەبات، شۆڕش، پاکی، ڕاسبێژی، چاونەترسی، ژیری و لەخۆبردوویی.

یاد و ناوت بەرز و بەڕێز مامۆستای شۆڕش.

۹ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فۆئاد مستەفا سوڵتانی

* یاد و ناوی چریکی گیانبەختکردوو تەهموورس ئەکبەری کە لەگەڵ کاک فۆئاد گیانی بەختکرد بەرز و بەڕێز بێت.


bottom of page