top of page

جیاوازیەکانی فوئاد مستەفا سوڵتانی و مەنسوور حیکمەت!




فوئاد مارکسیستێک بوو لە گۆڕەپانی شۆڕشێکی زیندوی چینایەتی دا.

لە عەمەل دا وەک سەر کردەیەکی بە توانای فکری و ڕێکخەر ی شۆڕشێکی زیندوو دەناو گۆڕەپانی جەنگ و جۆش و خرۆشی جەماوەر دابوو..

فوئاد سەرکردەو ڕەهبەری تەشکیلات و ڕاپەڕینێک بوو کە توانی بۆ یەکەم جار لە ناو بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان دا جێ پێی بیری کۆمونیزم وەک فەلسەفەی ڕزگاری بەخشی چینی کرێکارو هەژاری کوردستان بکاتەوە..

فوئاد بوو بە باوەڕو بیرو هزری چینی کرێکارو هەژاری کوردستان و تەنانەت لە هەرچوار پارچەی کوردستان دا وەک ڕێبازێک بۆ خەباتی چینایەتی ناسراوە.

فوئاد خاوەنی خەبات و تێکۆشانی ناو بەندیخانە، و بنیاد نانی کۆمەڵە و تەشکیلی جەمعییەتەکان، و یەکیەتی جوتیاران، و کۆچی مێژویی مەریوان و ڕێکخەری سمینارو کۆنگەرە سەرەتاییەکانی کۆمەڵە و ڕێکخەری سەدان شانەی کرێکاری و جوتیاری و ڕوناکبیری نەهێنی بوو.

فوئاد سەرکردەیەکی مارکسیستی ئەوتۆی چەشنی چەگوارا بوو.

***

مەنسور حیکمەت مارکسیستێکی تیئوریسنی زەینی گەرابوو، هەرچەند باوەڕی قوڵی بە مارکسیسم هەبوو بەڵام سەرکردەیکی ئەفسانەیی بوو و خۆی لێ ببو بە خودی مارکس.دروست وەک مارکسی زەمانە خۆی دەدیت و پێی وابوو فەلسەفەیکی نوێی خۆی دەداتە دەرەوە و شۆڕشێکی جیهانی تیئوری دەکات.

هەر ئەم خەون و خەیاڵەش وای لێ کرد بە جێ پێی خۆی ڕازی نەبێت و بە خێرایی بزوتنەوەیەکی ئەنترناسیۆناڵی کۆمونیستی لە سەر ئەساسی مارکسیسمی غەربی پەرە پێ بدات.

هەروەک دیتمان پاش حیزبی کۆمونیستی ئێران حیزبی کۆمونیستی عێراقی تەشکیل دا و قسەی تەشکیلی حیزبی کۆمونیستی تورکیا و ئافغانستانیشی کرد.

هەر ئەم ڕێباز و بیر و فکرەش بوو دوای خۆی چەندین حیزبی حیکمەتیستی تەشکیل بون.

مەنسور حیکمەت تیئۆریسێنی بیری خۆی و سەررکردەی کۆمەڵێک ڕوناکبیری چەپ و هەواداری خۆی بوو..

هەربۆیەش ناو وناو بانگی مەنسوری حیکمەت لە چوارچێوەی حیزب و کۆمەڵێک ڕوناکبیری هاو بیری خۆی واوەتر نەچوو و وەک فوئاد نەبوو بە سەرکردەیەکی مارکسیستی ناو بزوتنەوە جەماوەریەکان.

یادی ئازیزیان بەرزو بەرێز بێت

bottom of page