top of page

دامە و رەشید بەگ مستەفا سولتانی


بۆ بیرەوەری دامە و رەشید بەگ مستەفا سولتانی

تازە لە بیمارستانی عەسکەری سلێمانی ھێنابوویانمەوە بۆ مقەری سلێمانی. وردە وردە خەریک بوو باش دەبومەوە خوشترین کاتەکانم ئەو کاتە بوو حەمە رەشید بەگ پێاویکی بە تەمەن ھەتا بلێی قسە خۆش بوو، من نەمدەزانی کێیە دەھاتەوە مقەر دەھات بۆ لام قسەی بۆم دەکرد ببوین بە رەفیق منیش زۆر حەزم لە شەترەنج بوو بەلام ئەو دامەی دەزانی ھەموو جارێک دەیکوت مێھدی با دامە بکەین. منیش خودا خودام بو چونکین لە سەر پەنجا فلس کایەمان دەکرد بمبردایەتەوە پەنجا فلسی پێ دەدام بم دۆرانداێەش ھەر پەنجا فلسەکەم وەر دەگرت. لە سۆئیدیش چەند جار سەردانی کردم یادی ھەمیشە لە دلمدا جێگای تایبەتی خۆی ھەیە. نە بۆ ئەوەی باوکی چ کەسانێکە، ئەوە بە جێگای خۆی لە بەر خاتری رێز و ئیحترامێک بۆ خودی شەخسی خۆی ھەمبوو و ھەمە. هەموو جارێک دلخۆشی دەکردم ھەرگیز لە یادت ناکەم ھەزاران جار یادت بەخێر و روحت شاد میهدی بۆکانی

Formulärets överkant


bottom of page