top of page

یادی کاک فوئاد


ئاخۆ کێ بێت‌و بتوانێت لەم سەردەمەی قات‌و قڕیەی متمانەداو لەم سەردەمی کوژانەوەی بڕواکانا، کوانوی ئاگری شوڕشمان گەش کاتەوە. کێ بتوانێت وەکوو باران دابارێتە سەر تۆوی هیواکانمان‌و خەونەکانمان‌ بڕوێنێتەوە. کاروانی شٶڕش بئاژوێنێ‌و بەرەو لووتکە بمانباتەوە. ئاخۆکێ بێت پردێک لە ئازارەکانمان هەڵبەستێت‌و پەیامی ئازادی‌و رزگاریخوازیمان بگەینێتە جێ، وەکوو ئەوەی کاک فوئاد هەوڵی دا بیکات‌ بەڵام دوژمنی داگیرکەر مەودای نەدا بگاتە جێ ... "ئه‌و ده‌مه‌ی به‌ مووی ڕیش په‌تی خنكان دروست ئه‌كراو له‌ تارانه‌وه‌ تا كوردستان درێژ ئه‌بۆوه‌. وه‌كو ئه‌وساو وه‌كو ئیستاش ئه‌رزی حه‌رام به‌ قه‌د ئه‌رزی هه‌موو وڵات بوو ڕه‌نگی حه‌رام له‌ هه‌موو ڕه‌نگه‌كان تۆخترو فه‌توای جه‌ڵده‌. فه‌توای ڕه‌جم له‌ گشت په‌یڤێك به‌رزتر بوو. له‌و ده‌مه‌دا بوو فوئاد هاته‌ ناو مینڕێژی حه‌رامه‌وه‌ سه‌ری ئازادی ژنی كردبوو به‌ مانگ باسكی ئازادی ژنی كردبوو به‌ جۆگه‌و مه‌مكی ژنی كردبوو به‌ چراو پرچی ژنی كردبوو به‌ پردو ئازاری ئه‌وانی كردبوو به‌ په‌یام"

سا بری


bottom of page