top of page

بەرز و بەریز بیت یادی ڕابه ری دڵسوزی شورشگیری کوردستان کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی.


بەرز و بەریز بیت یادی ڕابه ری دڵسوزی شورشگیری کوردستان کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی. ئەو روژه تاله میژوییم له دوای چل سال هەر له یاد ناچیته وه. .هاوری گیانبختکردو (وریا چوری که له سالانی شەست لە سیداره درا) هات بو ماڵمان . دایکم وتی وریا گیان وەره ژورەوه، له دوای سپاس بو دایکم، وتی ناسر له ماڵه؟ ،تا بیستم هاتمه حەوشه ، وریا زور پەشۆکابوو ،روخساری وەک جاران گەش نمابوو، چاویکی هەڵهانی و وتی ناسر وەره ئیشم پیته ، دلم یەکسەر خورپه ی کرد. لای خووم وتم داخو له دوای کاروساتی ئیعدامی هاوریانی ئازیزمان چی قۆماوه .ئاخر لەو چەند روژانی تاڵی رابردووی خەرمانانی پنجاو هشت بوو که 9 کەس له باشترین لاوانی شاری مه ریوان له دوای ئەشکنجەی زور به حوکمی خلخالی له سیداره دران . هاتمه خوارە وە وتم وریا زۆر پەشۆکاوی چی بووه ،ئاخر ئەویش دلی نەئەهات پیم بڵێ. هەر وتی وەرە پیکه وه رویشتین گەیشتینه سه ر چوارڕای شار به گریانه وه وتی کاک فوئاد شەهید بوو. منیش دلم خورپه ی خووی کرد و دانیشتم وریا دهەستی منی گرتبوو وتی هەسته بروین بو مزگه وتی شار ، گه یشتینه ئەویا خەڵکێکی زۆر لەوێ بوون. .له ناو خەڵکەکەدا خۆمان گەیاندە بەرەوە کاک فوئادمان بینی. من و وریا دەستی یەکمان گرتبوو هەموو دنیا به سەرماندا رووخابوو. چاوەکانی کاک فوئاد هەر وەک جاران ئەدروشایەوە جامانەکەی سەر بەستبوو بە یەکێک لە ئەژنۆکانی کە گولەی کۆپترکەی دوژمن پێکابووی لە بەر چاوەدێری دژمن نەمانتوانی بەرۆینە بەرەوە و هەستی خۆمان ئاشکرا دەربڕین. لەگەڵ وەریا زۆر گریاین. خزمانی کاک فوئاد هاتن و بە گریان و شیوەن تەرمەکەی کاک فوئادیان بردەوە بۆ ئەڵمانە.

یادی کاک فوئاد و هاورێانی گیانبەختکردوو بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندا زیندوە.


bottom of page