top of page

بیرەوەریک لە کاک فوئاد


بیرەوریێکی خۆم لە کاک فوئاد. لە کاتی کۆچەکەی خەلکی مەریوانا ئێمە چەند کەس بوین کە لە جەمعییەتی ئەو وەختەی بانە کە دوایی بو بە کۆمەلە ناردراین بۆ مەریوان. پێم وابێ پێنج کەس بوین. زیندە

ناو کاک ماجیدی تاهیری، زیندە ناو کاک عەبەی مەلەوی، کاک رەحیمی عەزیزپور و من و هاورێیکی تر. رۆژی دوای نەگەهبانی دان چوین بخەوین دەوری نیوەرۆ بوو چوینە مالێکی تازە دروست کراو کە هێشتا کاری ناوەوەی تەواو نەبووبوو. دوایی زانیم کە ئەوە مالی زیندە ناو حسینی موستەفا سولتانی بوو. خەریک بوو راکشیین کەسێک هاتە مالەوە. هاورێکانی تر زۆر بە رێزەوە چاک و چۆنییان لە گەلا کرد. پێم وایە لە کاک رەحیمی عەزیزپورم پرسی ئەوە کێ یە وتی ئەوە کاک فوئادە. لە گەل منیشا زۆر بە رێزەوە چاک و چۆنی کرد. دوایی لە نزیک ئێمەیا راکشا و وەکو هەموومان خەوت. کە هەستاین لە خەو کاک فوئاد لە وێ نەمابوو. کاک فوئاد هەمو رۆژێک کورتەیک لە گوفتوگۆکانی لە گەل نوێنەرانی دەولەت بۆ هەمو ئەگێراوە. ئەو رۆژە لە دادگستەری مەریوان وەکو رۆژەکانی تر باسی روداوەکانی وەکو راپۆرتێک بۆ هەموو باس کرد. تەواوی قسەکانی کاک فوئاد لە سەر ئەوە بو کە دەولەت شەر ئەفرۆشێت وە ئەوانیش نوێنەرانی خەلکی مەریوان هەول ئەدەن کە داواکانی خۆیان بەسەلمێنن بە بێ شەر. هەر لە کاتی قسە کردنەکەیا چریکەکان دەستییان دایە شعار دان و ئەیان وت سازشکاری محکوم است. کاک فوئادیش زۆر هێمنانە وتی یەک رۆژ شەر دوا خەین بە قازانجی خەلکە. دیارە چریکەکان بێ دەنگ نەبوون کاک فوئادیش لەو پەری ژیرییا بە بێ تێکچون درێژەی بە قسەکانی دا. ئەو رۆژە تێگەیشتم کە کاک فوئاد کەسێکی تایبەتییە.


bottom of page