top of page

بۆ یادی ئازیز و خۆشەویستی هاۆرێ فئوادی مستەفا سوڵتانی


بۆ یادی ئازیز و خۆشەویستی هاۆرێ فئوادی مستەفا سوڵتانی سیمای ناسراوی جوڵانەوەی کومۆنیستی کوردستان و ئێران و رێبەری بە ئەزموون ولێهاتوو ویەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە پێشکەشە

تۆ زایەڵەی ئەو سرودە ی وا لە ناخی مێژووا بەستەی هەژاران ئەچڕێ تۆ فئوادی ئەو فئوادە ی وەک گزنگی بەری بەیان مزگێنی خۆری گەش ئەدە ی تۆ ژیلەمۆی کۆانووی خەباتی بەشمەینەتانی کڵپەی گەرمی گڕی سورت وەک مەشغەڵێکی شوعلەبەخش هەمیشە خاوە ن بڵێسەی تۆ تاڤگەی پڕشنگی خۆرێک بووی کە هیچ کاتێک ئاوابوونی نەناسیوە تۆ گوڵی سوری ناو تاشەبەردی باغچەی گوڵانی نەمرانی کۆمەڵەی یاد و رێگات لە گەڵ مێژووی هەژارانا تێکەڵ بوە و پڕشنگ ئەدا هەزاران جار یادت بەخێر

محەمەد قادری

٣٠ ئاگۆستی ٢٠١٩ هاڵدن


bottom of page