top of page

ڕیبازی فوئاد و فەلسەفەی خەبات!


ڕیبازی فوئاد و فەلسەفەی خەبات! له هەر نەتەوەیەک ڕابەرێک هەبووە که رینیشاندەری خەبات و ڕزگاری گەل بووه . له میکزیک به دوای نەمانی زاپاتا، خەبات و برخودان به دژی دەسەلات به دوای یەکه کانی ئەو وڵاتە موجود بووه. له لیبیا عومەر موختار، له یوگوسلاوی تیتو، له کوبا چه گوارا، له چین مائو و له کوردستان که له شورشی نوی گەلەکمان فوئادی ڕابه ر. فوئاد تەنیا یەکێک له دامەزرێرانی حیزبیکی پیشرو له کوردستان نه بوو. بڵکوو موتودی فیکری و روانینی فەلسەفی ئەو جیاواز له هەموو بنچینه فیکری و سیاسی بوو. جیاوازی ئەو لەگەڵ هاوبوچوونه کانی له ئەو سەردەم، باوڕمندی بوون بە خەباتی جەماوری بوو. بویه بوو به داهێنەر و موهەندسی خەباتی نافرمانی مەدنی. گرینگترین شت که دەمەوێت باسی بکەم ئەوەیە بە دوای نەمانی هەر سەرکردەێک لە وڵات، خەبات و تێکۆشان تووشی دارمان دەبێت بەڵام لە کوردستان وا نەبوو. به دوای گیانبختکردنی ڕابرێکی ژیر وەکوو فوئاد فەلسفەی خەبات هەر بەردوام بوو و دەبینین ئەم ڕوانگایە ڕەنگە ئیدالیستی بیت بەڵام من پیم وایه به دوای نەمانی کاک فوئاد گەورەترین خەزێنەێک که به دوای خوی به جێ هیشت، پشت بەستن به ئیرادەی گەل بوو. باوریکی فەلسەفی و قناعه ت هێنان بو ئەم راستیه. بویه ووترا (شورش به بێ فوئاد سەردهکەوێت بەڵام به بی ئامانجی فوئاد هه رگیز). فوئاد رمزی ئەو خەباته بوو بوویە گەوره بوونی هیزیکی تازه به میدان هاتوو وەک کۆمەڵە ، زور زوو بوو به هیزی میدانی خەبات و لە برانبه ر به دواکەوتویی کۆمەڵگا راوستیت.

نیما بنی بشر


bottom of page