top of page

یادی کاک فوئاد


کۆچی مێژوویی خەڵکی خەباتگێڕی ناوچەی مەریوان و پشتیوانی شارەکانیتری کوردستان، لاپەڕەێکی زێڕینە لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان! کاتێک کورەی خەبات ھێڵەی دێت و ڕێکخراوە بەرپرس و تاکەکانی خەباتگێڕ سەرقاڵی شۆڕش و بەڕێوەبردنی ئەرکی شۆڕشگێرانەن و بە وتەی پێشنیان کاتیان بۆ سەرخوراندنیش نیە، فەزای ناو کۆمەڵگا و شۆڕش و حیزبایەتی پڕە لە خۆبوردویی و سەمیمیەت و ڕۆحی ھاوکاری و زەروورەتی پێکەوە بون و ھاوخەباتی دەستی باڵا پیدا دەکا. جیلێک لە خەباتگێڕانی ئەمڕۆ چ بە تاک و یا لە کاری ڕێکخراویدا، لە سەردەمی زوو ئاوێنەی باڵاڕوانی ئەم ڕەوتە بوون. ڕێکخستنی کۆچی مێژوویی مەریوان و دەوری کاریگەری کاک فوئاد و تێکۆشەرانیتر جێگەی ئەو شانازییەن کە ھەمومان پی دڵخوشین و ڕووی خۆمانی پێ سوور دەکەینەوە. ئەگەر پێدا چونەوێک بەو ئەرکە پیرۆزە و ڕابوردوی ئەو سەردەمانەمان کە تەنیا شانازیمانە بکەینەوە، ھەم لە ھەڵکانی و ھەم لە دەرسە پڕ لە سەروەرییەکانی تێدەگەێن و دەبن بە ڕێنوێنی ئەرکی ئەمڕۆیشمان. خوازراو و نەخوازراو دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگا و خەباتێکی بێ وچان و ڕوو دەر ڕوو لە گەڵ دوژمن، دەتوانێت ھۆێکی گرینگ بێت لە داڕمانی سیاسی و لێکۆڵینەوەی بێ بنەما و پەنا بردن بۆ قسە و قسەڵۆک و زۆرشتی ناشایستی تر کە بە داخەوە ئەمڕۆ لە دنیای مەجازیدا بوە بە پەتاێکی کوشەندە و کەم نین ئەو کەسانە پی ئالودە بون. بەرھەمی ئەم وەزعە دەبێ بە دوورکەوتنە لە ێەک(کە بەداخەوە نەخۆشھاێک سیاسی ھەن کە ئەوەیان پێ دەرمانی دەردە) و ڵێڵ کردنی فەزای سیاسی وپێش گرتن بە دیالۆگێکی سیاسی و سالم و تەڕو وشک پێکەوە سوتان. یادی کاک فوئاد و کۆچی مێژوویی مەریوان ھەمیشە بەڕێزە و ھیچکات لە بیر ناچێت.

یحیا دەونداری


bottom of page