top of page

شیوە کاری کاک فوئاد


یەکێک لەو کەسانەی کە لە زیندان لە گەڵ کاک فوئاد بووە، دواتریش لە رابەرایەتی کۆمەڵەدا بوو، دەگێڕێتەوە: »ئێمە خەتی ٣ بووین و دژی خەباتی چەکداری بووین. ھەمیشە باس و خواسمان لە گەڵ بەتایبەتی چریکە فیدائیەکان لە سەر ئەوە بوو. کاک فوئاد پێش من ئازاد بوو، رۆژێک یەکێک لەو کەسانە بە تووڕەیی ھات و وتی ئێوە درۆزنن و راست ناکەن! وتی وتم بۆ چی بووە؟ وتی جا چۆن ئەوە چەند ساڵە ئێوە دژی خەباتی چریکین بەڵام رەفیق فوئاد مانگێکە چۆتە دەرەوە و شانەی چەکداری درووست کردووە. وتی منیش زۆرم پێ سەیر بوو و وتم بەڕاستی فوئاد وای کردووە؟ وتی ئەیچۆن و ماجەرای گێڕایەوە. وتی منیش بەبێ بیر لێکردنەوە و ئەو ئیدۆلۆژیە کە لە سەری را ھاتبووین وتم: مادام فوئاد وای کردبێ ئەوە ڕێگایەکی درووستە«. ئەوە نیشان دەدا کە بەڕاستی فوئاد رابەرێکی کارا و بە کردەوە و کارێزما بووە، بۆیە تۆانی کۆچی مێژووی مەریوان رابەرایەتی بکا.

ئامانج عەزیزکەند


bottom of page