top of page

بۆ کاک فوئاد


ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی گیانبەختکردنت ئەکرێتەوە، کە هەموو کوردستان بەدەم شنەی بانگەوازتەوە لەجۆش و خرۆشدایە!

کاک فواد، ڕێبەرێک بۆ هەردەم و هەرکات وساتێک، ڕێبازەكەی رێبازێک بۆ چارەسەری پرسە سەختەکانی ناو شۆڕشی کوردستان!

بۆ فوادێک تووی شۆڕش بوو، برووسکە بوو تین بوو، شۆڕشگێڕی چۆن ژیان و خودی ژین بوو بۆ فوادێک، ڕێبازەكەی، لەهەرکوێ بێت، ژیان لەوێیە بۆ فوادێک، ڕاستیەکانی گەشاندەوە و چۆکی درۆ و فێلبازیەکان لەئاستی بیریدا نەوییە! بۆ فوادێک کوردستانی کردە سەنگەر، بۆ یەکسانی و وەک یەک ژیان بۆ فوادێک، بوو بە سروود بۆ وتنەوە و بۆ ئارامی سەربێشکەی منداڵانی گشت هەژاران...

بەڕاستی وابوو، شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان، چرای رێی دەرون پڕئێشان، بۆ فوادێک کە لەسەنگەرە و یادی لە دڵمان ڕابەرە...

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ڕێبەر و رێکخەری کۆمۆنیستی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتیوان و هاوسەنگەری هەژاران و کۆڵهەڵگری فەلایان... نەمانی بەجەستەی کاک فواد یەک لە قورسترین خەسارەکانی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستانە بەتایبەتی بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لە هەموو کوردستان! هەرچەندە چرای بیر و رێبازی کاک فوئاد ئێستا ئیتر لە هەموو کوردستان درەوشاوەتەوە، یادی ئازیزی هەردەم لەدڵماندا زیندووە و خۆم بە رێبوارێکی رێبازی بەرزی مرۆڤی کاک فواد ئەزانم!

شەماڵ ٩ی خەرمانان


bottom of page