top of page

چەوسانەوەی ھەژاران .......ئاسایشی زۆرداران.


چەوسانەوەی ھەژاران .......ئاسایشی زۆرداران. نەیانزانی نرکەی شێرانەی فوئاد و عەتا و حسەین و موسا و لالە حەمە و ئەمین و ڕەووف و ماجد و ئەمجەد وجەلال و سەدانیتر ھێشتا لە مەریوان و ھەمو کوردستان دەنگ ئەداتەوە. نەیانزانی ئەو نەمامەی وا لە کانی میران چێندرا، ئەمڕۆ باڵای بە قەد باڵای ھەمو کوردستانە و سێبەری ھەمو کون و قوش بنێکی گرتوەتەبەر. نەیانزانی ژێر کراسەکەی فوئاد و پشتوێنەکەی حەسین و جامانەکەی ئەمین تەنیا لە لای دایە بەھیە نین بەڵکو بون بە ئاڵا و پلاکاردی سووری دەستی خەباتکارانی سەرشەقام، نەیانزانی خوێنی ڕژاوی ٩ ئەستێرەی سوور لە پادگانی مەریوان، بوە بە شەبەق و لە زرێبار شەوق ئەداتەوە. نەیانزانی کچانی دلێر و شێرە کوڕانی مەریوان سرودی مەشغەڵان بێباکانە دەڵێنەوە و پلاکاردی سوور دەشەکێننەوە. نەیانزانی نەیانزانی جارێکیتر تین و تەوژمی ڕێپێوانی خەباتکارانی ٤٠ ساڵ بەرلەمەی ڕێگای سنە و سەقز و بانە بۆ مەریوان لە دڵ و ڕۆحی ھەزارانیتر جێگای کردوەتەوە. نەیانزانی نەیانزانی خەڵکی مەریوان و شەریفەکانی، ئاگری بەربو لە ژینگە دەکەن بە نەفرەت و قین دژ بە زاڵمان و داپڵوسێنەران. بەڵام دەزانن خرۆشانی گەورەتر بەڕێیوەیە.


bottom of page