top of page

بۆ کاک فوئاد


باڵندەکان لە نەبوونتا پەرەم پەرەم زرێباریان بەجێ هێشت و بەڕێکەوتن بۆ نادیار. چەوەساوەکان لە دوای چوونت دانە دانە هومێدی ناو توێشەکەیان پەرت کرد و سەریان بۆ مردن نەوی کرد. وتیان ئیتر بێ پێشڕەوێکی وەک فوئاد، بۆ یەکسانی خەبات کرد مومکین نیە. جووتیارەکان چەکەکانیان فڕێ دا و تەور و داسیان هەڵگرتەوە و چوونەوە سەر پیشەی خۆیان. ئاخر وتیان،کەی بێ فواد بوونی عەداڵت ئەچسپێ و پیاو چۆن ئەتوانێ مورتەح بێ. کاک فوئاد... لە تیشک ئەچوو نا..نا..ئەو خۆی خۆر بوو تریفەیە بوو، نا..نا..بۆ خۆی مانگ بوو. هێندە بەرز بوو،خودایەک بوو. بە گۆمی زرێبار ئاسای چاوانت قەسەم، ملیارەها ساڵ تر دووبارە بوونەوەت ڕوو نادا. هەتا ماوە دایکێکی تر فوئادێکی تری نابێ. هەموو شەوێک بایەقوشێکی دڵ خەمناک، بە سەر چڵە دارێکی ناو، قەبرەستانەکەی تاڵە سوار، بە دەنگێکی ئێجگار غەمگین لە باتی گشت نەتەوەی کورد، ئەڵێت : فوئاد، خەجاڵەتین ، ببوورە درەنگ ناسیتمان.


bottom of page