top of page

بۆ کاک فوئادی ڕابەر ...


یەکەم جار کە بینیم...

بۆنی مەکتەب و کتێب و فێرکردنی... لێدەهات

جارێکی کە بینیم...

بۆنی بەند و زیندان و کەلەپچە و پۆلای ... لێدەهات

جارێکی کە بینیم...

فێنکی لای ئێوارە لە سیبەری دار بی و چنارەکاندا...

لە پاڵ گوڵە گەنمەکاندا کە تیپەری کەروێشکەیان بۆی ئەکرد و باڵایان ئەکرد

بۆنی خەبات و یەکیەتی جوتیارانی... لێدەهات

جارێکی کە بینیم...

مایکەێکی بە دەستەوە بوو

بۆنی ڕاپەرین و بانگەوازی و شورشی لێدەهات

جارێکی کە دیم و دیم و دیم...

لە کۆچی مەریوان

لە ئۆردوگای کانی میران

لە وتوو وێژو مووزاکرە

لە سەنگەری گردە ڕەش

لە مەقەڕی کۆمەڵە...

بٶنی بێ وچان خەباتی لێدەهات

جارێکی کە دیتم...

لە سابڵاغ لە سەقز لە بانە لە شەری سنە

لە بست، بستی ئەو جیهانە...

بۆنی بەرابەری و سوشیالیزمی لێدەهات

ئاخرین جار کە دیتم...

بۆنی تفەنگ و فیشەک و باروت و بۆنی گوڵالە سوورە

بۆنی ڕابەری لێدهات...

ئەمرۆ وێنەکەیم دیتەووە لە بەر خۆمەوە ورێنەم ئەکرد

چۆنمان نەزانی...!!

چۆن لە قامەتی حەشار دابوو

بۆنی تەنیای، بۆنی ماندویەتی لێدەهات...

ئیبرایم حەیدەری


Комментарии


bottom of page