قسه‌کانی کاک ره‌زای که‌عبه‌ی
منیش له لاێن خۆمه‌وه زۆر زۆر سپاسی ئه‌و که‌میته‌ی ئاماده‌کاریه ده‌که‌م که مه‌راسمه‌ێکی ئاوا قه‌وی و با کێفیت و زۆر په‌ر له بیره‌وریان ساز کرد.
سی ساڵ له‌مه‌و به‌ر کاتێک که رادیو تاران هه‌واڵی مه‌رگی کاک فوئادی خوێنده‌وه و زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ڕای گه‌یاند، تارمایه‌ک باڵی به سه‌ر کۆمه‌ڵه و به سه‌ر بزووتنه‌وی چه‌پ و سوسیالیستی له کوردستان کێشا.
له سه‌رتای ده‌س پێ کردنێکی ئه‌زموونه‌کی مێژووی بۆ ڕه‌وتی چه‌پ و سوسیالیستی له کوردستان و بۆ کۆمه‌ڵه له ده‌س دانی کاک فوئاد یه‌کێک له وه‌شیارترین و پاکترین ڕابه‌رانی و ئه‌ندامانی به ڕاستی کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو.
ئه‌وه‌ی که له‌م سی ساڵه سێ مه‌سه‌له زۆر به‌رچاو ئه‌که‌وێ هه‌ر کات که ئێمه باسی کاک فوئاد ده‌که‌ین.
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌س که باسی کاک فوئاد ئه‌کات باسی مه‌رگی کاک فوئاد ئه‌کات وه‌ک ڕووداوێکی تازه وه‌ک ڕووداوێک که چه‌ند سه‌عات له‌مه‌و به‌ر خولقاوه باسی ده‌کات. به‌م موعنا مه‌رگه‌که هێشتا تازه‌ی خۆی ڕاگرتووه و له ده‌ستی نه‌داوه.
دووهه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئه‌حساسه به ته‌رزێکی عه‌جیب به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له کوردستان مونته‌قل بووه به خاتری ئه‌وه له سی ساڵی ڕابردوو کۆمه‌ڵه هه‌زاران تێکۆشه‌ری له ده‌س دا و نه‌سڵێک له شه‌ریفترین و ئاگاترین و پاکترین تێکۆشه‌رانی سیاسی و چه‌پ له کوردستان گیانیان به‌خت کرد که وه‌ک کاریزما وه‌ک که‌ساێتیکی گه‌وره چاوی له کاک فوئاد ئه‌کرد.
خاڵی سه‌ومیش ئه‌وه‌یه که هێشتا که‌ماکان له ڕه‌هبری جێگای کاک فوئاد خاڵیه. تۆ له هه‌ر کۆبوونه‌ویه‌کو، له هه‌ر دانیشتن و له هه‌ر کۆنگه‌رێک دا ئه‌حساس ئه‌که‌یت هه‌ستێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کۆرسیه‌که‌ی خاڵیه‌که‌ی کاک فوئاد له‌وی دانه‌راوه و جه‌ماعت مه‌حته‌لی ئه‌وه‌ن که ئه‌م که‌سه بێت و له سه‌ر کورسه‌کی خۆی دانیشێ به‌ڵام دڵنێایشه‌ن که ناگاته به‌ره‌وه.
ئیمڕۆ ئێمه لێره کۆبووینه‌ته‌وه تا یادی سی ساڵێ کاک فوئاد رێز لێ بگرین بزووتنه‌وی سوسیالیستی و چه‌پ له کوردستان له به‌رابه‌ر ئه‌زموونێکی دیکه قه‌راری گردوه. ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ساڵی 57 و 58 من ده‌توانم به‌ڵێم کۆمه‌ڵه سه‌رکه‌وتووانه و به تایبه‌ت کاک فوئاد سه‌رکه‌وتووانه لێ هاته ده‌ر.
کاک فوئاد کاری خۆی کرد و ته‌واو بوو و شاید هه‌موو عه‌زه‌مه‌تی ئه‌و له‌وێ دا له کۆتایی ئه‌و ژیانی سیاسی ئه‌و بوو که کردی یانی له‌و یازده مانگه ئه‌وه‌ی که توانی به زیادیشه‌وه کردی و ده‌روشا به قه‌ولی شاملو ده‌ڵێ: یگانه بود و هیچ کم داشت کاری کاک فوئاد له‌وی ته‌واو بووه. ئه‌مڕۆ هه‌م کۆمه‌ڵگای کوردستان له به‌ردم گۆران کاری واقعی و ڕاسته قینه قه‌راری گردوه و هه‌م بزووتنه‌وی چه‌پ له کوردستان ده‌بێ وه‌ک ساڵی 58 به‌که‌وێته به‌ردم ئه‌زمونێکی مێژووی دیکه‌وه
.
ئه‌مرۆ زۆر مه‌علومه ئێمه ئه‌گه‌ر زۆر زیاتر له ئه‌مرۆ باسی کاک فوئاد و بیره‌وه‌ریه‌کی بکه‌ین ده‌بێ خۆمان بۆ به‌رانبه‌رکێ له گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی تازه به زانست و به بیر و به تئورێکی دیکه‌وه ئێمه به پێشوازی ئه‌و رووداو و ئه‌و ته‌حوه‌ڵاته‌وه به‌رۆین. زۆر ئاشکرایه که ئێمه هه‌رچی که باسی کاک فوئادیش بکه‌ین ئه‌مرۆ ده‌بێ بتوانین ڕێبازه‌کی ئه‌و ته‌بدیلی که‌ین به تئوری و رێبار و سیاستێکی نووسراوه. من پێم وانیه هیچ که‌س بتوانێ به قه‌ڵه‌م بینووسی له ڕێبازی کاک فوئاد چی بوو به‌ڵام کاک فوئاد یه‌کێک له‌و چه‌هره‌انێ کۆمه‌ڵگای مرۆڤاێتی که به به‌ڕوای من توانی له سه‌رده‌مێکی میژووی له گه‌ڵ ئاوات و ئاره‌زوی و گۆرانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆی بێته‌وه و ببێته یه‌کێک له هه‌ره باشترین و ڕاستگۆترین ڕه‌هبرانی ئه‌و ڕێبازه. هیچ که‌س ناتوانێ رێبازی کاک فوئاد بنووسێته‌وه له مێژووی مرۆڤاێتی ئێمه دا زۆر که‌ساێتی وابووه به‌ڵام به ده‌گمه‌نه هه‌ر هه‌موو ساڵێک نیه ئه‌وه نیه کاک فوئاد شه‌هید بوو به‌ڵافاسه‌ڵه دانه‌ێکی تر جێگای ئه‌گرێته‌وه ئه‌مه وا نیه.
ده‌بێ ده‌وره‌های تاریخی بگزه‌رێ که که‌ساێتیکی ئاوا پیدا بێ که بتوانێ هه‌موو ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا له خۆی کۆکاته‌وه و به‌یانی بکات بۆیه من پێم وایه ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌رکی ئێمه‌یه کردنی ئه‌و خسوسیات و کار و کرده‌وی کاک فوئاد به ڕێبازێکی سیاسی ڕوون . ئه‌گه‌ر ساڵی 57 چه‌پ له کوردستان هه‌ژموونی خۆی په‌ێا کرد ئێستا به تاکید وا نیه، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه توانی ببێته یه‌که‌مین نوێنه‌ری چه‌پ له کوردستان ئێستا قه‌تعه‌ن وا نیه به‌ڵام به‌و مه‌عنا نیه که ناتوانی ئه‌م مه‌وقعێته بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکاته‌وه
.
بۆ له کۆمه‌ڵگای ساڵی 57 که‌م خوێنده‌وارتر که‌م سیاسی تر که‌م ئه‌زمون تر که‌سانی وه‌ک کاک فوئاد په‌ێدا ده‌به‌ن بۆ نابێ له کۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌ک له کوردستانی ئێران که خوێنده‌واری له موقه‌عێتی ژن که هه‌موو ئه‌مانه له ئاسته‌ێکی زۆر باڵاتره له چاو سی ساڵ له‌مه‌و به‌ر کاک فوئاده‌کان ناتوانن په‌ێدا ببنه‌وه به‌ڵام ئیراده و خواست و ویستی ئه‌مه ده‌بێ په‌ێدا بێته‌وه. بۆیه من پێم وایه ئه‌مڕۆ که ئێمه لێره کۆبووینه‌ته‌وه تا سیهه‌مین ساڵی یادی کاک فوئاد رێز لێ بگه‌رین به به‌روای من ده‌بێ بتوانین به‌و پاکی و شه‌رافه‌ت و سه‌داقه‌ته بکه‌ینه تئوری و سیاست و رێبازی تازه. بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به‌و جۆره به‌رو گۆرانکاریه‌کانی داهاتوو به‌روێن جارێکی دیکه ڕه‌وتی چه‌پ و سوسیالیستی له کوردستان ده‌توانی ده‌ستی باڵا په‌ێدا بکاو هه‌ژمونی خۆی به سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به سه‌ر خه‌باتی رزگاری خه‌ڵکه‌که‌ی مه‌سوه‌گه‌ر بکات
.
هیوادارم ئه‌م کۆبوونه‌و و کۆبوونه‌وکانی دیکه و هه‌وڵوته‌ێکۆشانی زیاتر ببێته هۆی ئه‌وه که ئێمه هه‌موومان بتوانین ڕێبازی سوسیالیستی له کوردستان بکه‌ێنه ڕیبازی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆمان و عه‌داڵه‌تخوازی و یه‌کسانی و به‌رابه‌ری و ئازادیخوازی تێدا ببێته ڕێبازێکی واقه‌عی.
له ئاخریش دا پێم باشه ئه‌وه به‌ڵێم که ئه‌گه‌ر ئێمه که‌ماکان به تاسه‌ێکی عه‌جیبه‌وه باسی کاک فوئاد ئه‌که‌ین هۆکه‌ی زۆر ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌تن دوای مه‌رگی کاک فوئاد کۆمه‌ڵه زۆر زوو له‌و خه‌ته‌ی کاک فوئاد لای دا و ڕووێشت. کۆنگه‌ری دووی کۆمه‌ڵه به هیچ شه‌عبه‌ده‌بازێ به ڕێبازی کاک فوئاد و پێش خۆی وه‌سڵ نابێته‌وه حه‌قیقه‌ته‌ن. ئه‌شکان و ئه‌نحرافی ئه‌سڵه‌ی له‌ویه‌وه ده‌ستی پێ کرد و به به‌ڕوای من وه‌ختێ ده‌توانین ئه‌مه زیندو که‌ینه‌وه و چه‌پ له کوردستان که‌ماکان به‌توانی ببێته ڕه‌هبری موبارزاتی ئازادی خوازی له کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی که بتوانێ به تئوری به سیاست و به ڕه‌هبرانی فیداکار و لێهاتوو و ژیر به توانی ئه‌م موقه‌عێه‌ته په‌ێدا بکاتۆ. ئێمه له به‌رابه‌ر ئه‌زمونێکی واقعی قه‌رارمان گردوه کێ ده‌توانی با پێش ڕه‌وی ئه‌و ڕێبازه بێ. من که‌سی زۆر شه‌ک ده‌به‌م و پێم وایه ئه‌زمونی سی ساڵه‌ی ئێمه ده‌توانێ ئه‌و موقه‌عێه‌ته بۆ ئێمه مسوه‌گه‌ر بکات. هیوادارم به‌وه بگه‌ێن. جارێکی دیکه ده‌سخۆشی هه‌موو لاێکتان ده‌که‌م و هیوادارم که له ساڵ ڕۆژی کاک فوئاد دا .شاهیدی یه‌کگرتوی و هاوخه‌باتی به‌راێتتی و هاورێه‌تی زیاتر بین.