كاك فوئاد هه‌تا هه‌تایه زیندووە
به وپه‌ڕی حورمه‌ته‌وه سه‌ری رێز ونه‌وازش دائه‌نه‌وێنم به‌خته‌وه‌رم كه رێگام پێدراوه له بیره‌وه‌ری كاك فوئاد دا به‌شدار بم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتی زۆر نه‌گرم به چه‌ند رووداوی بچووك وه‌كوو چه‌ند وێنه له ئاشنا بوون تا له ده‌س دانی كاك فوئاد تان بۆئه‌گێڕمه‌وه. وێنه‌ی یه‌كه‌م: پاییزی ساڵی 1354 بوو ده‌ورانی بازجووئی و مۆحاكمه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌م ته‌واو ببوو بردیانم بۆ زیندانی قه‌سر به‌ندی (٢و ٣) چاوم به‌هاورێ یه‌كی ناسراو كه‌وت، دیاره پێم خۆش نه‌بوو كه له‌وێ ئه‌یبینم به‌ڵام هه‌ر دیتنی هاورده‌ردێكی ناسراو و دڵ گه‌رمی یه‌كی تایبه‌ت دێنێته گۆرێ.ئه‌وه‌ڵ پرسیار ئه‌وه بوو كێ تر له ناسراوان لێره‌یه؟ ئێرج وتی فوئادیش لێره‌یه و ته‌ییب و حاجی ره‌نج كه‌شانیش، چوین بۆ لای كاك فوئاد، یه‌كه‌م جار بوو به رۆخسار ئه‌م دیت، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌كوو شتێكێ فه‌رمی بێژم به‌ڕاستی بزه‌ێیه‌كی دۆستانه، وقارێكی ره‌فیقانه، ره‌فتارێكی ئه‌وتۆ هێمنانه‌ی هه‌بوو كه متمانه‌ی پێت ئه‌دا كه گه‌ڵ مرۆڤێك رووبه‌روویت ئه‌توانی ده‌ست به ده‌ستیه‌وه بگری و بڕوا به قسه‌ی بكه‌ی. دیاره گه‌لێك خاڵی هاوبه‌ش وه‌ك بیر و بڕوای هاوبه‌ش كه زۆر مۆهیم له نێوان دا هه‌بوو به‌ڵام هه‌ر به جه‌فه‌نگ و قسه‌ی خۆشه‌وه ئاشنایه‌تیمان ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی كه .
.ساڵانێكه یه‌كتر ئه‌ناسین، هه‌ر چه‌ند شتێكی غه‌ریب نه‌بوو، ئاخر ساڵانێك بوو كه به بیر و بڕوا یه‌كترمان ئه‌ناسی
ته‌ئكێدم له سه‌ر بیر و بڕوا بۆیه به‌لاوه گرینگه كه فه‌زای شۆرشگێری ئه و سه‌رده‌مه له ژێر سێبه‌ری (ئاوانتوریزم )واته ره‌وتی چریکی بوو،که ئه وه‌ش هۆکاری خۆی
هه‌بوولیره دا پیم باشه ئاماژه‌یه‌ک به‌و هۆیانه بکه‌م سه‌رده‌می ساڵه‌کانی 60 زاینی واته 40کا نی هه‌تاوی که‌ش وهه‌وائیکی سیاسی سه‌یر و سه‌مه‌ر به‌سه‌ر دنیا دا زاڵ بوو. له لایکه وه گه‌شه‌ی سه‌رمایه داری دوای شه‌ری دوهه‌م گه‌ێشتبوه قۆناغی قه‌یران .له لایه‌ک تره‌وه سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی بن ده‌ست،له ئه‌ندونێزی و ڤیه‌تنامه‌وه تا فه‌له‌ستین و عیراق میسر و ئه‌لجزایر له غه‌نا و کۆنگۆ وزیمبابۆه‌وه‌هه‌ر یه‌که به شیوه‌ی خۆی تا ئه‌مریکای لاتین و سه‌رکه‌وتنی کووبا به شیوه‌ی چریکی له ئارادا بوو. وشه هائێک وه‌کوو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی،نیمه مۆسته‌عمه‌ره،نیمه فیودال و پێشکه‌وتووناسینی سه‌رمایه داری نه ته وه‌یی له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه دار هه‌ڵبه‌سراو و هه‌ندێک وشه‌ی سیاسی تر که هه‌ر کامه یان مانا و جێگای تایبه‌ت و دروستی خۆیان هه بوو. تایبه‌تی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه و ده‌ورانه‌یه به داخه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه جیهانیانه به كه‌لیمه‌یه‌كی نادروست به ناوی پۆپۆلیزم ولا نران.
له لایکه‌وه ئه‌مپریالیسمی ئه‌مریکاوه‌کوو سه‌رکرده‌ی چه‌وسێنه‌رایه‌تی له دنیا دا خوی داسه‌پاندبوو و شه‌ری سارد که له دوای شه‌ری دووهه‌م له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دژ به هه‌ر شیوه‌ئازادی خوازیه‌ک و به‌تایبه‌ت کمۆنیزم ده‌ستی پێ کردبوو سیبه‌ری خۆی به‌سه‌ر فه‌زای سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌داسه‌پاندبوو.
له لایکی تره‌وه هه‌ڵویستی دوو زل هێزی ناسراو به کۆمۆنیسم واته چین و سوڤییتی ئه‌و سه‌ردرمه که له ژیر په‌لاماری شه‌ری سارد بوون کاریگه‌رێکی تایبه‌تی له سه‌ر شۆڕشگێرانی کۆمۆنیستی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دابوو.
له ئێران ده‌یه‌ی 40ی هه‌تاوی مل هوڕی و زه‌بری ساواک ڕیگای له هه موو نه‌وعه خه‌با ت و هه‌ڵسووڕانیکی سیاسی گرتبوو .سۆڤیێت به مه‌تره‌ح کردنی (ره‌وتی گه‌شه‌کردنی غه‌یر سه‌رمایه داری) واته (هه‌م زیستی هێمنانه،ره‌قابه‌ت هێمنانه،
تێپه‌رین له سه‌رمایه داری هێمنانه) سرنج ڕاکێشه‌ری خۆی له نیو خه‌بات کارانی دنیای (سێهه‌م)واته چه‌وساوه غه‌یر سنعه‌تیه‌کان له ده‌س دابوو. به‌ڵام به سه‌ر هات و سه‌رکه‌وتنی شبه قاره‌ی چین وه‌کوو نموونه‌یێک سرنجی به‌شێک له شوڕشگێڕانی کۆمۆنیستی بۆ خۆی ڕا‌کشا بوو که بریتی بوو له تێکوشان بۆ شوڕشێکی جه‌ماوه‌ری واته تووده ای(خه‌ڵک).
نموونه‌یکی تریش که هاتبوه ئاراوه سه‌ر که‌وتنی کووبا و ره‌وتی چریکی بوو که له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که‌شۆڕش، به گرووپی بچووک به‌ڵام گیان له سه‌ر ده‌ست ده‌کرێ وبه‌س. به کورتی بڵێم له لایک ئه‌کوترا چۆن دیکتاتۆری هه‌یه رێگا، ژیانی نهێنی و ره‌وتی چریکیه که سرنجی جه‌وانان و رووناک بیرانی ئه وسه‌رده‌مه‌ی ڕاکشابوو.
به‌ڵام له لایک تره‌وه ئه‌کوترا له‌به‌ر ئه وه‌ی که دیکتاتوری هه‌یه رێگا، ژیان به ئاشکرا و کاری نهێنی ته‌شکیلاتی تووده ایه و ده‌رس وه‌ر گرتن له شۆڕشی چین له به‌ر چاو بوو.دیاره ئه‌م بۆ چوونه کاری سه‌نگین و به حه‌وسه‌له‌ی ده‌ویست و ره‌نگه بۆ جه‌وانی که‌م حه‌وسه‌له زۆر سرنج ڕاکێش نه بێ.
دیاره کاک فوئاد له‌م ره‌وته دووهه‌مه دا بوو. ئه‌وکاته‌ش که‌له‌زیندان بوو په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تێکۆشه‌رانیک که له کوردستان درێژه‌یان به خه بات ئه‌دا نه پسابوو به داوخوازی خۆی له به‌ندیخانه‌ی قه‌سره‌وه گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه ئیتر کاک فوئادم نه دیه‌وه هه تاکوو سه‌رده‌می قیامی 1357 که ده‌رکی زیندانه‌کان کرانه‌وه و له .سنه یه‌ک مان گرته‌وه
وێنه‌ی دووهه‌م: له مه‌ریوان ،یه‌کیه‌تی جووتیاران پێک هاتبوو بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی مل هۆری ورده ده‌ره‌به‌گه‌کان که هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر زه‌حمه‌تکیشانی لادێ و مۆعه‌لیم و هه‌ڵسووراوه سیاسیه‌کان، ئه‌یانه‌ویست چه‌ک هائیک که به هۆی چه ه‌ک بوونی پاسگا کانه‌وه به ده‌ستی خه‌ڵکه‌وه بوو کۆی بکه‌نه‌وه و له ریگای نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ مفتی زاده و دانیشتوانی دزلیه‌وه خۆیان لای حکوومه‌تی تازه ی ئیسلامیه‌وه شیرین بکه‌ن. ڕووداوه‌ی خانه‌گای جوجو، ره‌نگه ئیستاش که م که‌س له بیریان مابێ یان زۆر که‌س هه‌ر نه‌یان بیستبێ به‌ڵام روو داویک بووکه نیشانی دا ئیتر فه‌لای که‌م زه‌وین و زه‌حمه‌تکێسی دێ و موعه‌لیم و رووناکبیری شار که رۆیشتوونه بۆ د ێهات ، یه‌ک یان گرتوه و باڵیک له شۆڕشی نوێ له کوردستانن. کاره‌ساته‌که رووی دابوو، منیش له شورای شاری سنه بووم به‌و بۆنه‌وه چووم بۆ مه‌ریوان له مه‌ریوان کاک فوئادم بینی ره‌نگه ساعه‌تیکی خایاندبێ که‌مێ شه‌که‌ت ئه هاته به‌ر چاو دیاره که‌م خه‌وتبوو به‌ڵام که به وردی باسی ڕوداوه‌که‌ی کرد،من کاک فوئاد ێکم دیت که هه‌ستی به زه‌رووره‌تی به‌رگری له وزه‌حمه‌تکیشانه کردوه که له ساڵانی پێشوو له گه‌ڵیان ژیا وه و پێانه‌وه ماندوو ئه بووه
کاک فوئاد یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی بوو که به دروستی هه‌ستی به وه کردبوو که پرۆژه وه یا ته‌رحی سیاسی و ئابوریه‌ک که
بیه‌وی ته‌غییرێک له ژیانی جه‌ماوه‌ر پێک بینی ئیعتیباری نیه مه‌گه‌ر ئه وه‌ی که قابیل ئیجرا بێت ، ئه وه‌ش ئاشکرایه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌ک قابیل ئیجرابێت حه‌تمه‌ن له سه‌ر پیداویستیه‌کانی چینێک یان به‌شیک له جه‌ماوه‌ر دابین کرابێ یانی واقع بینی بناغه‌ی شه‌خسیه‌تی کاک فوئاد بوو جا خۆ روون وئاشکرایه که بۆ دابین کردن هه‌ر کارێک هه‌ر چ زێده تر بزانی له زور کۆسپ و که‌لێن لائه ده‌ی . با زور دوور نه‌که‌مه‌وه فوئاد له‌و که‌سانه‌ی بوو که توانای به عه‌مه‌ل ده‌ر هێنانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو که ئه‌یکوت ، یانی کاراکتری له گه‌ڵ قسه کانیا یه‌کی ئه گرته‌وه
وێنه‌کی تر له کاک فوئاد له کۆچی شاری مه‌ریوان خۆی نواند ئه وه‌ی له شۆڕشگێریکی کۆمۆنیست چاوه روان ئه‌کرێ سه‌ر جه‌م له کاک فوئاد خوی نواندجه‌ساره‌ت، خۆ ڕاگری،ماندو نه‌ناسی ،ته‌سمیمی به مۆقێع واقێع بینی که کاراکتری فوئاد بوو
قه‌ت له بیری ناکه‌م درۆشمی (ئیمه شه‌ڕمان ناوێت به‌ڵام ته‌سلیمیش نابین) ئۆردووگای کۆچه‌رانی ڕازاندبوه‌وه. کۆچه‌که تا ئه وه‌ی که ئه‌کرا به‌ر ده‌وام بوو، به دوای دانووسان له‌گه‌ل نوێنه‌ری هێزه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی(مصطفی چمران) گه‌رایه‌وه وتی به قسه عه‌ده‌م ته‌عه‌رۆز و نه‌هاتنه ناوشاری نزامیه‌کان به جل وبه‌رگی نیزامی و خاله‌کانی تر یان قبول کرد، دیاره که ڕاست ناکه‌ن،ئێمه‌له‌م حه‌ره‌که‌ته مۆعه‌یه‌نه سه‌که‌وتووبوین وخه‌لک به باشی تا ئاخر هاتوون. ئیتر له‌مه به‌و لاوه ئه‌گه‌ر حکوومه‌تیش بیه‌وێ شه‌ڕ بکات،ئه‌وه قوناخێکی تره، به منداڵ کۆمه‌ڵیك خانه‌واده شه‌ڕ ناکرێ ئه وه ئامرازی خۆی ده‌وێ، ئه‌بێ به سه‌ر به‌رزی دوای به کۆچ بێنین. ناچمه نیو جزئییاته‌وه هه‌رئه‌وه‌نده که ئاماژه‌م پێ کرد جه‌ساره‌تی ئه‌و شۆڕشگێڕه پایه به‌رزه چ له پێشنیاری کۆچ، رێبه‌ری کردن و دانووسان و دوای هێنان به كۆچه مێژووییه که‌ی مه‌ریوان به‌ر چاو بوو. ئیتر نامه‌وێ وه بیر خۆمی بخه‌مه‌وه که زۆری پێ نه‌چوو که هێرشی دڕندانه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد وچ زیان و زه‌ره‌رێکمان لێ که‌وت به‌ڵام ئه‌و شۆرشه‌ی که به ریبه‌رایه‌تی کاک فوئاد ده‌ستی پێ‌کرد به‌رده‌وامه. جگه له شوینه‌واری عه‌مه‌لی شۆڕشگیرانه‌ی کاک فوئاد نه‌وارێک له قسه‌کانی به جێماوه که‌به روونی نیشانده‌ری ته‌وه‌جۆهی کاک فوئاد به واقعیه‌تی مه‌وجووده. بزووتنه‌وه‌ی نوێ کوردستانی ئێران درۆستی ره‌وتی تووده‌ای ته‌شکیلاتی نیشان دا هه‌ر چه‌نه کۆمه‌ڵه که‌وته سه‌ر هێلێک که ئه‌گه‌ر کاک فوئاد به جێمانی نه‌هێشتبا وای به سه‌ر نه‌ده‌هات به‌ڵام هه‌تاکوو ئێستاش گه‌شه‌ی ناوی کاک فوئاد له ره‌وتی چه‌پی نه‌ک کوردستان به‌ڵکوو ئێرانیش هه‌ر ئه‌دره‌وشێته‌وه