


سرودی کاک فوئاد
هه‌نراوه و هه‌ڵبه‌ست : موسلیح شێخ الاسلامی، گه‌ڵاڕێزانی 1358 ی هه‌تاوی
سران بێژ و دانه‌ری ئاهه‌نگ: به رێز نه‌جمه‌الدین غولامی
کۆڕی سرود: لاوانی شۆڕشگێری شاری سنه
موسێقا و موزیک: تیپی مۆسیقای شاری سنه
فوئاد ، ڕۆڵه‌ی ئاگر و خوێن ،
تۆوی شۆڕش له هه‌موو سوێن ،
وه‌ستا شێرانه به‌رانبه‌ر،
په‌لامارده‌ر چه‌شنی سه‌نگه‌ر.
گیوارای کورده‌واری بوو،
له هه‌موو شوێن دیاری بوو
.
ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،
ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،
ده‌مێ سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا،
کۆڵ هه‌ڵگرتن، له گه‌ل فه‌لا.
کی بێ ، وه‌ک برووسکه وا بێ
کوردستانی، پێ ئاوا بێ،
نه‌ک هه‌ر کوردستان، گشت ئێران ،
هه‌موو تووڕه و تازیه باران،
بۆ فوئادی ، که سه‌نگه‌ره
یادی له ، دڵمان ڕابه‌ره
.
ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،
ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،
ده‌مێ سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا،
کۆڵ هه‌لگرتن ،له گه‌ڵ فه‌لا.
شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشان،
چرای ڕێی ، ده‌روون پڕ ئێشان،
وه‌رن یاران ! به شینه‌وه ،
ئاوا بی لاوێنینه‌وه ،
کاک فوئاد ئه‌ی ،شه‌هیدی ژیر!
شۆڕشگیڕی پاک و په‌ی گیر!
ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،
ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،
ده‌می سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا ،
کۆڵ هه‌ڵگرتن ،له گه‌ڵ فه‌لا.
سه‌رت بێ، جێگات بگرینه‌وه،
سه‌نگه‌ره‌که‌ت، پڕ که‌ینه‌وه ،
به‌ڵام سه‌نگه پڕن ، یاران!
ئه‌ڵیی گوڵن ،له به‌هاران،
شاخ و کێو ، پڕ له پێشمه‌رگه ،
دوژمن نه‌سیبی ، هه‌ر مه‌رگه !
*****
میوانی تۆن !
بۆ حه‌وت شه‌هیدی بنه‌ماله‌ی مسته‌فا وڵتانی
بۆ گڵکۆی تازه‌ی ماجید و ئه‌مجه‌د !
هه‌نڕاوه و هه‌ڵبه‌ست : موسلیح شێخ الاسلامی 19 04 1360
*****
به دوو چاوی وه‌ک زرێبار، گه‌رمی گرینه،
ده‌شتی شینی مه‌ریوانه، سه‌رگه‌رمی شینه،
له تاڵه سوار دا، دابه‌زن دوو سواری سوور پۆش،
میوانی تۆن! کاک فوئادی دل گه‌رم و ڕوو خۆش !
میوانی تۆن ! هاتونه‌وه له ته‌وریزه‌وه،
میوانی تۆن ! بیان گره له ئامێزه‌وه ،
له هه‌واڵی هه‌ڤاڵانی ته‌وریز و تاران،
چه‌پک چه‌پک ، گولیان پێ یه، پڕ پڕ به دامان ،
بیان دوینه ، با بۆت بلێن سرودی نوێ ،
گه‌ش و ڕوون تر له‌و سروده‌ی که بیستووته دوێ ،
ده‌سته ده‌سته ، لاوانی سه‌ر به‌رز و شۆرشگیڕ،
به‌رانبه‌ر به جوخه‌ی ئێعدام، به ده‌نگی دلێر،
ئه گۆڕێنن ، ته‌خت و به‌ختی دوژمن ئه‌له‌رزێ،
ئه‌لێن ، دوژمن ! ڕاوه‌ستاوی به‌رانبه‌ر به کێ ؟
به‌رانبه‌ر ڕنووی قورسی شۆڕش وه‌ستاوی ،
دژی سێڵاوی باوه‌ر و هێرش وه‌ستاوی،
وا به‌یانه ! بۆیه وایه- ئه‌ی سه‌ر لێ شێواو !
ئه‌ستێره‌کان ئه‌توینه‌وه ناو نووری خۆره‌تاو ،
زه‌رده خه‌نه‌ی گزنگی خۆر،له زاری لاوان،
په‌رچه‌می فه‌تحی به‌یانه، کاتی تیرباران،
ئه‌ستێره‌کانی گه‌لی کورد، له گه‌ڵ پێشه‌نگان ،
شه‌به‌قی سووری ئاسمانی هیوایان نه‌خشان ،
شه‌هیدانی شۆڕشگیڕمان، پێشه‌نگی خۆرن،
بناغه‌ی بن که‌ن- کراوت به خوێن ئه‌شۆرن !
*****
میوانی تۆن ! ماجید و ئه‌مجه‌د هاتوونه‌وه،
با گشتمان دڵخۆشی دایکی شه‌هید ده‌ینه‌وه ،
بڵێن ،ئێوه ن بنه‌ماله‌ی شۆڕش په‌روه‌رده ،
هێشتا کۆستی وه‌ها، نه‌بووه له سه‌ر ئه‌م عه‌رده،
مه‌گه‌ر کوشتاری ئه‌ژده‌هاک له رۆله‌ی کاوه ،
ده‌نا، کامه بنه‌ماڵه ، حه‌وت ڕۆله‌ی داوه ؟ ؟
له ڕێی شۆڕشێکی سووردا، قۆچی قوربان بن ،
به خوێنی خۆ ، ئاگر به‌ر ده‌ن له جه‌سته‌ی دوژمن !
*****
ئه‌ی هه‌ڵپێکراو له بنه ماله‌ی مه‌زنی کرێکاران !
وایه په‌یامی هه‌ڤاڵان ، له دووره شاران،
وه‌ک چۆن ئێوه ، له ته‌وریزه‌وه تا مه‌ریوان،
به خوێنی خۆ، بست به بستی وڵاتتان نه‌خشان،
کرێکاران بست به بستی جیهانیان نه‌خشان ،
مه‌یدان نی یه ، سوور نه کرابێ ، له خوێنی ئه‌وان !
*****
مه‌گری !مه‌گرێ ! دایکی شه‌هید ! گریان گرانه،
ڕۆڵه‌کانت سه‌رتۆپ بوون له‌م کوردستانه،
حه‌وت خه‌رمانت سێڵاو بردی، حه‌وت خه‌رمانی سوور!
پاش بارانه کوردستانت پڕ ئه‌بێ له نوور ،
گشت ڕۆڵه‌ی تۆن ،لاو چاکانی شۆڕشگێڕی کورد
پێشمه‌رگه‌کان ، دڵ گه‌رم تر ، ده‌ستیان بۆ چه‌ک برد ،
ئه‌یکه‌ن به هێز ، خه‌می قورسی ڕۆله‌کانی تۆ!
به قرمژنی گوله باران ، ڕووناکه ئاسۆ !