


قسه‌کانی شه‌هین شه‌هلایی
تۆ چیای ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی
بوومه‌له‌رزه‌ی راپه‌رینی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی
تۆ چریکه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ هه‌تاوی خۆری سوور
زایه‌ڵه‌ت باستیلی رووخاند دژ به ئه‌فسانه‌ی سنوور
تۆ قوتابخانه‌ی قوتابی بیری تازه‌ی سه‌نگه‌ری
وه‌ک هه‌وێن بۆ شۆڕشی نوێ مه‌شخه‌ڵی، داهێنه‌ری
تۆ ئه‌ژیت هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی بێگومانم نامرن
چونکه کوانووی وانه‌کانت چاوگێکی ئاگرن
له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری سیهه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختکردنی رووناک‌بیر، داهێنه‌ر و رێبه‌ری شوڕشگێر کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانییه‌وه پڕبه‌دڵ به‌خێرهاتنتان ئه‌که‌ین.
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی که‌سێکی وه‌کوو کاک فوئاد ئاوڕدانه‌وه‌یه له به‌شێکی گرینگی مێژووی ره‌وتی چه‌پ و سوسیالیستی و بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگێرانه‌ی کوردستان؛ رێزگرتنه له که‌سایه‌تییه‌ک که ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین بێوێنه، لانیکه‌م له‌م مه‌ودا جوغرافیاییه‌دا که‌م وێنه بوو. چوونه‌ناو ورده‌کارییه‌کانی چۆنییه‌تی ژیان و خه‌بات و بیر‌و رێبازی کاک فوئاد رێگا خوشده‌کات و جورئه‌تمان پێئه‌دا که رابردوومان به دڵێکی ئاوه‌ڵاتره‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین. ئه‌بێ بوێرین له‌گه‌ڵ رابردووماندا ئه‌وجۆره که بووه به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه نه‌ک ئه‌وجۆره‌ی ئێستا ئاواتی بۆ ئه‌خوازین. . .
ئه‌م یادکردنه‌وه‌یه نه‌ک بۆ داخستنی درگا به‌ره‌ورووی که‌س یان لایه‌نێک، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه، بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها په‌نجه‌ره‌ی تازه‌یه به‌ره‌و که‌ش‌وهه‌وایه‌کی دیکه، به‌ره‌و فه‌زایه‌ک بۆ پێکه‌وه هه‌ڵکردن، بۆ قبووڵکردنی بیروڕای جیاواز، بۆ رێزگرتن له‌وانه‌یش که وه‌کوو ئێمه بیرناکه‌نه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی دیکه دونیای سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئێستامان لێک‌ئه‌ده‌نه‌وه. . .
ئه‌وه سه‌یر نییه که کوردستان و ریزبه‌ندی سیاسی و بیروباوه‌ره‌کان گۆڕانی گه‌وه‌ره‌یان به‌خۆوه دیوه، سه‌رنجێکی کورت بۆ دونیای ده‌ورووبه‌رمان نیشانی ئه‌دات که چۆن گۆرانکارییه‌کان هه‌موو جیهانی ته‌نیوه‌ته‌وه.
ئه‌م کۆڕه‌ی ئێمه نه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باروودۆخی ئێستای کوردستان و ئێران، به‌ڵکوو لێکدانه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان و گێڕانه‌وه‌ی ژیانی تێکۆشه‌رێکی ئازیزه له بنه‌ماڵه‌یه‌ک که زێده‌رۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو کوردستان خۆی به قه‌رزارباریان ئه‌زانێت.
به‌رنامه‌ی ئه‌مرۆمان له دوو به‌شی سه‌ره‌کی پێکهاتووه که له‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا وتار، په‌خشان و شێعر‌و سروود و گۆرانیتان پێشکه‌ش ئه‌کرێت. له کۆتایی به‌شی یه‌که‌مدا فیلمێک نیشان ئه‌درێت. به‌شێک له وتاره‌کان شێوه‌ی چاوپێکه‌وتنی هه‌یه و به ڤیدیو نیشان‌ئه‌درێن. لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانین رایبگه‌یه‌نین که ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه - که به‌شی زۆریان به یارمه‌تی کامێرای ئاسۆسات ئه‌نجام‌دراوه - کاری زۆری له‌سه‌ر کراوه و هه‌رکامه‌و پوخته‌ی قسه‌کانیان گوڵبژێرکراوه. به‌داخه‌وه‌ین که نه‌ده‌کرا ده‌قی هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بڵاوبکه‌ینه‌وه؛ به‌ڵام هیوادارین بتوانین دواتر فیلمه‌کان و هه‌موو به‌رهه‌مه‌کان ئه‌وه‌ندی که ئیمکان هه‌بێت له‌سه‌ر سایتی کاک فوئاد دابنێین.
له نێوان به‌شی یه‌که‌م و دووهه‌مدا ووچانێکی 45 دقیقه‌یی‌مان ئه‌بێت و به ساندویچ، چایی، قاوه و میوه و شیرینی میوانداریتان ئه‌که‌ین.
هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی که ووتار ئه‌خوێننه‌وه، شێعر و یان به‌رنامه‌ی هونه‌ری پێشکه‌ش ئه‌که‌ن ئاگادار کراونه‌ته‌وه که به‌رنامه‌که‌مان زۆر چڕوپڕه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌بێ خۆمان له چوارچێوه‌ی کاته‌که‌دا بهێڵینه‌وه. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه تکاتان لێده‌که‌ین بۆ کاتی ووچان و چای و قاوه‌خواردن به‌وجۆره‌ی که دیاریکراوه هاوکاریمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌راسمه به‌رێک‌وپێکی و به‌پێی به‌رنامه به‌رێوه بچێت.
ره‌نگه دواتر نوێنه‌ری کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ر زیاتر باسی ئه‌وه بکات که چ وزه‌و توانا و کاتێکی ئێجگار زۆر له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه شیاوی کاک فوئاد و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی مسته‌فا سوڵتانی بێت و هه‌روه‌ها جێگای ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی به‌رێزیش بێت. . .
ئێستایش بۆ رێزگرتن له یادی کاک فوئاد و هه‌موو گیانبه‌ختکردووانی ئه‌وکاتی مه‌ریوان و کوردستان و هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی گیانی خۆیان له پێناوی ئازادی، یه‌کسانی و رزگاربوونی ئینسان له هه‌موو چه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک به‌خت‌کردووه، ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی راده‌گه‌یه‌نین.