top of page

 

وەتووێژ ڕەشید ئەحمەدی

هەر وەک ئاگاداریت قەرارە لە مانگی ئاگوستی ئیمساڵ لە شاری ستکهوڵم دا بە بۆنەی سی ساڵەی گیان بەختکردنی کاک فوئادەوە سمینارێک بگیرێت، تۆیش وەک کەسێک کە پێشمەرگە بوویت کە ئەوڵیەستە پێشمەرگە لە یەکیەتی جوتیاران دا. پێمان خۆشە بیرەوەریەکانی خۆت لەو ماوەی پێشمەرگایتیت کە لەگەڵ کاک فوئاد ارەباس بکەیت بۆ بشدار بووانی ئەو سمینارە.

   پێش هەموو شتێک بە خێر بێن بۆ ئێرە.

 من ناوم رەشیدی ئەحمدی یە خەڵکی ئاوای رەشەدێم. من ساڵی 1979 بووم بە پێشمەرگەی یەکیەتی جوتیاران.

بەڵی من ئەو خاتراتانە هەمە لەگەڵ کاک فوئاد و ئەو دەستە پێشمەرگە هیج وەخت فەراموشی ناکەم.

  کاک فوئاد نەقشی تایبەتی خۆی هەبوو بۆ یەکیەتی جوتیاران، بۆ مبارزە کردن لەگەڵ ئاغا و دەربگی ئەو زمانە. تەک تەکی پێشمەرەگەکانی یەکیەتی جوتیاران بەش بە حاڵ و توانای خۆیان هەموویان نەقشی تایبەتیان بوو لەو زمانە دا.

  من لە ئاوای شەڕکە دا بووم بە پێشمەگە و ئەوڵین بار کاک فوئادم دی و ئەولین دێە بوو کە پێشمەرگەکان جولەیان تێا کرد.

   ئەو شەوە یەکێک لە کوڕەکانم دی، خەڵکی لای خۆمان بوو وەتی ئەوە پێشمەرگاێتیە و دەستمان پێکردوە و ئەگەر  پێت خۆشە وەرە لەگەڵمان. پێشوتر سەبارت بەوە قسەمان کردبوو ناچمە ناو ئەو باسە.

  من پێم خۆش بوو بەڕاستی بم بە پێشمەرگە. نەمەزانی چیە؟ لە ئەوەڵەوە واقعەن نمزانی چیە؟  ئەو جەماعەتە پێشمەرگە سەلاح و مهماتێکی وایان نەبوو.  چەند نەفرێک بوون و  5 ـ 6 دنەێک تفنگ.

   ئەو ئێوارە لە مزگەوتەکی شەڕکە دا منیان وەکوو پێشمەرگەێکی تازە بە کاک فوئاد معرفی کرد. لە بیرمە کاک فوئاد وەتی ئەوە کارگەرێکیش هاتە ناومان بەڕاستی زۆری پێ خۆش بوو.

   دەستمان کرد بە جولە کردن، هدف لەو جەولە ئەوە بوو شۆرا تەشکیل بەدرێ لە دێهاتەکان دا. تەواوی قسەکانی کاک فوئاد لە مزگەوتەکان دا بۆ تەشکیل دانی شۆرا بوو. دیارە وەختێک کە ئینقلاب کرابوو لە ئێران دا جەماعتێک ئاغا و دەربگی ئەو مەنتەقە هەموویان سەریان هەڵدا بوو سەریان زیندوو بووبوونەوە بۆ ئەوە بتوانن ڕەعیتەکان سەرکوب بکەن.

 ئیمە پێمان وابوو ئەو سەردمە تەنیا بۆ دیفاع لە جوتیارە کاک فوئاد  ئەم کارە. وەلی لە واقع دا شتێکیتر بوو.

   کاک فوئاد ئێزانی چی ئەکات. یەکێەک وەکوو من نمەزانی چی ئەکات. وەلی کاک فوئاد هدفی کوردستان بوو نەک تەنیا هدفی جوتیار بێ و مەنتەقەی مەریوان.

 سەریی ئەوڵ جەولەی ئێمە لە دەور وبەری ناو شار شۆرا تەشکیل دەرا لە ناو دێهاتەکان دا. جا ئەو شۆرا تەشکیل دانە  بوو بە باعیس ئەوە خەڵکەکە بەڕاستی ئێمەیان لە خۆیان جیا نەئەکردەوە. ئیمەیان زۆر خۆش گەرەک بوو. خەڵک محبتی تایبەتیان بوو بۆمان. دەورەی ئەوڵ کە ڕۆیشتین مانگیکی تول کێشا.

پرسیار: کی بەریاری ئەدا کە ئێوە چی بەڵێن وەختێک ئەچوونە دێهات؟

   لەڕاستی دا ئێمە سوخنرانیمان نەئەکرد کاک فوئاد خۆی سوخنرانی ئەکرد. چوون بەڕاستی کەسێکمان نەبوو بەتوانێ رووبەرووی خەڵک سوخنرانی بکات لە دێهاتەکان دا. هیچ کەس لەو جەماعتە کە بیکەوە بووین هیچکامان نەمانەتوانی قسەکەین بۆ خەڵک.

پرسیار : لە قسە کردنەکان دا تەنیا لە سەر شۆرا قسەتان ئەکرد؟

   لە سەر شۆرا بوو لە بیرم نیە لە سەر شتیکیتر قسە کرابێت. باسەکان ئەوە بوو شۆرا دروس کەن خەڵک یەکێک بن. ئەو وەختە تازە ئینقلاب کرا بوو هیچ کەس نیئەزانی چی پێس دەێت

.

پرسیار: ئەوی کە لە بیرمە ئەو سەردمە چەند مەسەلە بوو باسیان لی ئەکرا، باسێک ئەوە بوو خەڵکی دێ نگران بوون ترسیان بوو لە لایەکەوە شا چووبوو، لە لاێەکەوە ئاغا و دەربگ سەری هەڵدابووەوە هەر وەها جەمهوری ئیسلامی دیفاعی لەو ئاغا و دەربگانە ئەکرد. ئایا لە ئەرتبات لەگەڵ ئەوە دا کە رژیمی شا چۆن بوو بۆ خەڵکەکە قسەتان ئەکرد یا نە؟ ئایا لە مورد خاسی و خەراپیەکەی ئەم ئینقلابە لە ئیران دا قسەتان ئەکرد؟ هەڵسنگانتان بوو بۆ خەڵک کە ئەمە چی بوو و چۆن بوو؟

   ئەوی کە من لە بیرم مابێت ئەوە بوو کاک فوئاد باسی ئەکرد خەڵکی دێهاتەکان ئەگەر شۆرا دەروس بکەن، هەموویان یەکگرتوو بن.

   ئاغاکانیش نیروی مسەلحیان بوو و ئاغاێک بە خەڵکی دێکەی وەتبوو ئەگەر حەقی ئەو زمانە کە شا تەقسیم ئەرازی کردووە بە ئێمەی نەدن بە تفنگ لێتانی ئەستێنم.

  یەکیەتی جوتیاران کە دەروس بوو نیرویکی پشتیبان بوو بۆ خەڵک. خەڵکەکەیش پشتیبانیان ئەکرد لەو نیروە. لە بیرمە وەختێک جەولەی ئەوڵمان کرد لە دەور و بەری مەریوان دا پێان سەیر بوو ئەمە چیە؟ ئەمانە کێن؟ ئەمە بۆ وایە؟ هیچ کەس هیچ کەسی نەئەناسی.

  ئەو مەسەلە زۆر نارەحت کنندە بوو جەماعتێک بوون جیا لە مسایلی دەربگایتی و ئاغا و ئەمانە جەماعتێکی تریش بوون بەرعەلەێ یەکیەتی جوتیاران بوون. جەماعتێک کە دوای بوون بە پێشمەرگەی کۆمەڵە تەبلێغاتیان بەر علەی ئێمە ئەکرد.

پرسیا: هاتن بۆ پێشمەرگاێتی چۆن بوو؟

  لە ئەوڵەوە نەئەهاتن، جەولەی ئەوڵ هیچ کەس نەهات

.

پرسیار: من بیستومە لە دوای جەولەی ئەوڵ و ماوێک گوزرا هاتن بۆ پێشمەرگایتی ئاوا بوو کەسێک ئەیتوانی لە دێکەوە بێت بۆ ماوەێکی مشەخەس ئەوە چۆن بوو؟

   زەمانێک کە جەولەی ئەوڵ کرا، جەولەی دووم دەستی پێکرد. شۆراکان لە دێهاتەکان دا جەمۆ بوونۆ یەک نەفریان ئەگرد بە کرێ دوو نەفریان ئەگرد بە کرێ ئەیانەوەت ئێمە پووڵيکەتان ئەدێنێ ئێوە بەڕۆن پێشمەرگە ی یەکیەتی جوتیاران بن. خەڵکەکە پێخۆش بوو و یەکیەتی جوتیارانی بە پشتیبانی خۆی ئەزانی.

   پرسیار ئەگەر کەسێک بەهاتایت بۆ پێشمەرگایتی و کاری دەشت و مەزرای بوایت. ئەو وەختە هاوین بوو و فەسڵی کار بوو کارەکەی جێ ئەما چی ئەکرا؟

  سەردەمی ئەوڵ خەڵکی دێهاتەکە کۆمەکی ئەکرد.

پرسیار چۆنیان ئەکرد؟

  خەڵکەکە گەلیان دەروس ئەکرد خۆت ئەزانیت گەل یانی چی. بە جەمعی کارەکەیان ئەکرد یان پووڵیان ئەداێە. ئەگەر کەسێک زەوی و زاری نەبوایت بە پووڵ ئەیان گرد.

  جەولەی دووم نەقشێکی تایبەتی بوو لە ناو خەڵک دا. نەقشەکەشی ئەوە بوو لە بەری بەگزادە لە مەزگەوت دا کۆبوونەویەکمان بوو. کاک فوئاد قسەی ئەکرد ئێوارە بوو هێشتا هەوا تاریکی نەکردبوو مەزگەوتەکەیان دا بەر تەقە.  ئەگەر یەکیەتی جوتیاران نەبوایت ئەو ئاغانە بەری بەگزادەیان گردبوو عێراقیشیان لە پشت بوو. ئێمە کەوتینە شوێنیان و لەو مەنتەقە دا دەرمان کردن.

پرسیار: ئاوا دیارە ئەو پێشمەرگانە بازێکتان پێشمەرگەی سابت بوو و بۆ هەمیشە پێشمەرگە بوون و بازێکتان دەورەیی پێشمەرگە بوون.

   ئەو دەوریە هەر ئەوە بوو بازێ کەس بۆ یەک هەفتە و دوو هەفتە ئەبوونە پێشمەرگە. شۆراکان کەسیان ئەگرد بە کری و ئەیان نارد بۆ دەورێکی کورت پێشمەرگە ئەبوون.

   ڕۆژێک لە کاک فوئادم پەرسی وەتم ئامە چیە؟ ئەم پێشمەرگایتی یانی چی ؟ کابرا هاتووە بە پووڵ هاتووە ئەم پێشمەرگایتیە یانی چی؟

ئەزانی چی جواب دامەوە وەتی هەر ئەوە ئەو خەڵکە نەقشی هەیە لەوە دا کە خۆیان بە بەرپرس ئەزانن ئەزانی چەند باشە بۆ ئێمە. ئەوە نەقشی خەڵکە. دوای جەولەێک ئەو خەڵکە یەکیەتی جوتیارانی بە هین خۆی ئەزانی. پێانوابوو خۆیان دەروسیان کردوە.

پرسیار بۆ بەردنە سەری زانیاری سیاسی ئەوە چی ئەکریا؟

   وەکوو ئەو دەستە پێشمەرگە سعیمان ئەکرد بتوانین ئاگای بین بە خەڵک بۆ ئەوە زۆرتر بێن ببن بە پێشمەرگەی یەکیەتی جوتیاران و دیفاع بکەن لە حەق و حقوقی خۆیان.

پرسیار: برنامەێەکتان بوو بۆ ئەوە؟

   برنامەکە ئەوە بوو کاک فوئاد برنامەی کوردستانی بوو، کۆمەڵەم لە دەم کاک فوئاد ئەبیست. سەحنەێەکەم لە بیر ناچێتۆ ڕۆژێک دانیشتبووین هەرئاوا قسەمان ئەکرد. وەتم کاک فوئاد تۆ ئەو هەموو زەوی و زەرعاتت هەیە. وەتی کورە باوە من جێگای پیازێکەم نیە وەتی ئەگەر کوردستانمان ئازاد کرد هەچێکەم هەیە ئێدەم بە تۆ. ئێمە بە دەور مەریوان دا هەڵئەخێنۆ کوردستانی چی. بۆ من سیر بوو. کاک فوئاد دیدێکی بازتری بوو کاک فوئاد ئێزانی چی ئەکات بەڵام ئەوە ئێمە بووین هێشتا نەمانەزانی. ناوی کۆمەڵەمان بیستبوو خۆی دابووی بە گوێچکەمانا.

پرسیار: ئەو ترکیبە لە پێشمەرگە بازێکتان ئەوە بوو بۆ هەمیشە پێشمەرگە بوون بازێکی کە موقەت پێشمەرگە بوون ئەمە بلەخەرە هەرکەسێک بە رەسم و یاسا و داب و نەریتی خۆیەوە ئەهاتن برخوردی کاک فوئاد بەم کەسانە چۆن بوو؟

  کاک فوئاد کەسیکی تێگێشتوو بوو. کاک فوئاد کەسێک بو کە لە رووی هدفێک هاتبوو ئەو جەماعەتەی جەمۆ کردبوو و کردبووی بە پێشمەرگە بەڵام جەماعەت بکلی دەور و بەری مەریوان نەیانەزانی. ئەوە نەبوو کە مەسەڵەن تەرف فکر کاتۆ لەوە کە دوو ڕۆژ پێشمەرگاێتی ئەکات سێ ڕۆژ پێشمەرگاێتی ئەکات و دوای ئەڕواتۆ ئاخری چی بەسەر دێ؟ بۆ منیش کە پێشمەرگەی دایمیش بووم بۆ منیش مەسەلە بوو باشە ئاخری چی بە سەر دێ؟ دوای چی؟ بە کوێ ئەگات؟ هەمووی سوال بوو بۆ من. نە تەنها بۆ ئەوانە.

پرسیار لە ناو ئەو دەستە پێشمەرگە دا دوو برایتریشم کاک ئەمین و کاک ماجید بوون. هیچ وەخت پێش ئەهات هەست ئەوە بکەن کاک فوئاد فرقێک جێاوازێک لە بین ئێوە و ئەوان دا دابنێت؟

   سوالێکی جالبە بەڵام شتێکی وا من بۆ خۆم متوجە نبووم. بەڵام شتی وا نبوو چوون کاک فوئاد فرقی بۆ نەئەکرد من پێشمەرگەێکی ناوچەی مەریوانم یان مەسەلەن وەک شەهید حەسن نازانم لە بیرتە ئەو لە سنەوە هاتبوو. بۆ کاک فوئاد فرقی نەئەکرد ئەو خەڵکی سنە بوو و یا شەهید ماجید برایەتی. من متەوجەی ئەو شتە نەبووم.

پرسیار وەختێک خەڵک بۆ حەلی موشکڵیان لە دێهاتەکان دا مراجعەیان بە ئێوە ئەکرد ئەوە چیتان ئەکرد؟

   کاک فوئاد سەعی ئەکرد بە جەلەسە و کۆبوونەوە و دایان بنێت بەیەکەوە و قسە بکات لە سەر موشکلی ئەوان و تێدەکۆشا یەک بگرنەوە شەڕ و شۆر لە ناویان دا

نەمێنێت. بۆ نمونە شتێکت بۆ باس بکەم.  ڕۆژێک لەبەر بەردەڕەشە دانیشتبووین دوو نەفەر هاتن نەماندەزانی کێن. وەتیان ئێمە لە خانگای جوجو هاتووین. هاتبوون شکایت کەن لە ئاغاکانی خانگا لە چەم کۆماسی. جەلسەیکمان گرد کاک فوئاد باسی کرد و وەتی ئێمە ئەڕوین بۆ خانگا ئەڕوێن بە دەم ئەم کەسانەوە کە هاتوون و زۆڵمیان لێ کراوە. ئاغاکان مسلەحەن، ئێمە ناچین بۆ شەر. ئێمە ئەچین جەلەسەیان لەگەڵ بەگرین و سەعی ئەکەین موشکڵەکەیان حەل بکەین. خۆیان موشکڵەکەی خۆیان حەڵ کەن ئێمەش گوێچکە ئەدین و سەعی ئەکین کۆمەکیان کەین. وەختێک ڕێ کەوتین روو بە چەم کۆماسی من نمدەزانی چەم کۆماسی لە کویە. ڕۆیشتینە دێەکە ئەوڵین دێ بوو گەرکمان بوو بەچین نان بخۆین. خەڵکی دێکە نەیانهێشت بەچینە ناو دێ. هەر ئەو مەنتەقە کە لە دوای دا بوو بە باشترین مەنتەقە بۆ کۆمەڵە. کاک فوئاد نێهێشت ئێمە بە زۆر بەچین نان بخۆێن. چوونکا ئەونە تەبلێغات کرابوو بر عەلەی یەکیەتی جوتیاران خەڵکی چەم کۆماسی رەقیان بوو لە ئێمە ئەیانوەت کمونیستن. ئێمە کە ڕۆیشتینە ئەوی وەتیان سنگریان لێ گردون. کاک فوئاد وەتی ئێمە بۆ شەڕ ناهاتووین، هاتووین یەکێان بەخێنەوە. دوای کاک فوئاد نامەێکی نووسی بە جوتیارێک دا و ناردی بۆیان. ئەوان ئینکاریان کرد وەتیان هەر کەس بێت ئەیکوژین. کاک فوئاد وەتی کە ئیستا وای لێ هاتووە ناکری ئێمە نەچینە ناو دێ ئەبێ بەچین. ئێمە ڕۆیشتین تەقەیان لێ کردین. کاک فوئاد وەتی بەڵاوە بکەن بوو بە شەڕ. تەقسیری ئێمە نەبوو. ئاغاکان بە ئێمەیان تەحمیل کرد. دوای تەقە کرا دوو نەفریان لێ کوژرا و سێ نەفریان لێ بەریندار بوو. بریندارکانیان شەهید ماجید تیماری کردن. ئەوان بوون بە باعیسی کوشت و کوشتاری خۆیان ئێمە نەڕۆیشتبووین بۆ شەڕ. ئاغاکانی ئەو مەنتەقە برنامەیان بوو بۆ ئەو شەڕە. هەموو ئاغەکانیان جەمع کردبووە وە و دەرچوون. باوەجود ئەوە. ئێمەیش ماندوو نە نانێکمان خواردبوو نە هیچێک ئەو هەموو زەعمتە کە ئێمە کێشابوومان وەخت بوو هەموومان بکوژن

.

   شەهید ماجید یادی بە خێر فراموشی ناکەم باوربکە پای زەخمی بوو دەستی شکابوو. لە ئاوەکەوە پەرینۆ ئاوێک بوو لە چەم کۆماسی. جەماعتێک هاتبوو جەماعتێک معلیم، جەماعتێک کە موقت بوون لە دێهاتەکانەوە هەمویان چەکەکانیان دانا و ڕۆیشتن. ئیمە ماینۆ هەر ئەو جەماعتە قدیمیە. روومان کردە نێزڵ چوون ئێمە وامانئەزانی ئاغاکانی چەم کۆماسی بشوێنمانا دێن.  لەو بەر ئاوەکە کاک فوئاد وەتی ئەگەر زۆر فشارمان بۆ بێنن مجبورین جواب بنێرین بۆ کاک سەدیق کمانگر زۆرم پێ عەجایب بوو وەتم سەدیق کمانگر کێە؟ ئێمە نەمانەزانی سەدیق کمانگر کێە؟  کە چووینە نێزڵ نمانتوانی شەوەکەی لەوی بخوین. چووین بۆ کوڕەی میانە. خەبرکە چووبوەوە بۆ ناو شار مەریوان کە خەبرکە پەخشەوە بووبوو جەماعتی ناو شار هاتن دیار هەمووی جەماعتی یەکیەتی جوتیاران نبوون. جەماعتێک بوو کە مخالفی ئێمەیش بوون یەک زەرە بۆڵە بۆلیان کرد لە گەڵێە دا. بۆڵە بۆڵەکەیان ئەوە بوو مبارزەی مسلەحانە معنی نەیە، ئەم قەتڵ و ئەمانە مەعنی نیە.

  لە بیرمە کاک فوئاد وەتی دەی کاکە ئەگەر ئەمانە مەعنی نیە خۆ ئێمە مبارزە بۆ خەڵکی ئەکێن. ئەگەر خەڵک پێ خۆش نەبێ نایکەین. کە وایە ئێمە داوا ئەکەین لە شۆرای دێهاتەکان لەگەڵ شۆرای شاردا بێن بۆ وەلەژێر. ئێمە رۆیشتین بۆ وەلەژێر  لە کۆبوونەوەکی وەلەژێر دا شۆرای شار و دێ وەتیان ئەگەر یەکیەتی جوتیاران هەڵوشێتەوە ئێمەێش نایکەین لە ماڵ خۆمان دائەنیشین. وەختێک لە شۆرای شاریان پرسی و لە شۆرای دێان پرسی وەتیان ئەگەر یەکیەتی جوتیاران نەبێ ئاغاکان مەلمان هەڵئەکەنن، ئەی باشە لە دەس قیادە موقت ئێمە چی بکەین؟ جا هەر ڕۆژیش ئەیانوەت قیادە موقت یەتە سەرمان. ئێمە فەقەت ترسی ئاگاکانمان نەبوو ئێمە ترسی قیادە موقتیشمان بوو. ئەی مەکتب قورانیشی دەروس کردبوو بۆمان جەمهوری ئیسلامی، ئەی خۆ پاسگاکانیش هەروا مابوونۆ. خۆ هیچ پاسگاێک لانەبرابوو هێشتا، ئەی خۆ مالکەکان هەمووی مسلەح بوو و ئێمە لەوناوا بووین. ئەگەر زەرنگی کاک فوئاد نەبواێت ئەیانتوانی دوو ڕۆژ لەناومان بەرن. ئەگەر نەقشی کاک فوئاد نەبواێت رەحت ئەیانتوانی ئێمە لە ناو بەرن. ئەوە سۆخنرانیکانی دێهاتەکانی کاک فوئاد بوو بوو بە باعیس ئەوە هەکە خەڵک بە عام پشتیوانی لی ئەکردین. هەر خەبرێک بوایە بلافاسڵە بە ئێمەیان ئەگیاند. بۆ نمونە لە بەر دێ دەری دانیشتبووین کابراێک وەتی قیادە هالە ناو دێ دەری . وەتمان چۆن ئەزانیت وەتی من دیمن بۆیە هاتووم بۆ لاتان بلافاسڵە خەبریان دا بە ئێمە. خۆ مەعلومە خەڵکەکە لەگەڵ دا نەبووایت دوو ڕۆژە لە بین ئەچوین کەم بووین

   پرسیار: ئێوه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌فرێکتان به‌ره‌و سه‌قز کرد به‌رو که‌ره‌فتوو له‌وێش شڕێک بوو له‌ بێن ئاغاکان و جوتیاره‌کان دا چوون بوو ئێوه‌ چوون؟

    وه‌ڵام: ئێمه‌ پێنج نه‌فه‌ر بووین چوین دیار خه‌بره‌که‌یان پێداین وه‌تیان له‌ سه‌قز شه‌ڕی هه‌یه‌

.

   ئه‌و شه‌ره‌ کرا له‌ خانه‌گای جوجو دوای ئه‌و شەڕە ئێمه‌ گه‌راینۆ بۆ وه‌له‌ژێر ئه‌و جه‌له‌سه‌ی وه‌له‌ژێره‌ من گه‌رکمه‌ ئه‌وه‌ باس بکه‌م. جه‌له‌سه‌ی وه‌له‌ژێر باعیس بوو ئه‌و جه‌ماعته‌ مخالفی ئێمه‌ بوون هیچیان بۆ نه‌ما چوون شورای شار و دێ و خه‌ڵک وه‌تیان کاکه‌ ئێمه‌ پشتیبانی ئه‌که‌ین له‌ یه‌کیه‌تی جوتیاران. ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی شیرین به‌هاره‌ ڕویشتن جه‌له‌سه‌یان به‌ست و دوای هاتنه‌وه‌ له‌ بیرمه‌ له‌ به‌ر ساوجیا بووین شه‌هید عه‌تای ڕۆستمی هات. وه‌تی کاکه‌ ئێمه‌ هه‌موومان گه‌رکمانه‌ بێنۆ، ئێمه‌ دوو نه‌فه‌ر سێ نه‌فر ڕازی نه‌ئه‌بووین که‌ واقعه‌ن ئه‌مانه‌ بێنۆ چوون زۆر ته‌بلێغێان کردبوو به‌ر علیه‌ یه‌کیه‌تی جوتیاران. یادی به‌ خێر کاک فوئاد زۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردین و ئێوه‌ت ئه‌وه‌ وانابێ، نابێ به‌و شێوه‌ بکه‌ن، ئه‌بێ ئه‌مانه‌ بێنۆ ناو ئێمه‌. به‌ڵام هاتنه‌وی ئه‌وان فره‌ باش بوو، نه‌قشێکی تایبه‌تیان بوو. دیار بوو ئه‌وان ئه‌هاتن به‌ن به‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و وه‌خته‌. له‌ ناو شاریش حه‌یفه‌ باش له‌ نه‌قشی شه‌هید حه‌سینی پیرخه‌زری نه‌که‌ین و له‌ شه‌هید جه‌لالی نه‌سیمی ئه‌و دووانه‌ نه‌قشی تایبه‌تیان بوو به‌ ڕاستی چوون هه‌ر چێکمان ئێمه‌ لازم بوایه‌ له‌ ناو شارۆ بۆ ئێمه‌ ئه‌هاته‌ ده‌رۆ له‌ لاێن ئه‌وانۆ ئه‌مه‌ شتێکی زۆر موهیمه‌

.

به‌ڵام ئه‌وهی سه‌قز له‌ تۆ باست کرد ئێمه‌ لای گاگل دا بووین خه‌به‌رمان بۆ هات که‌ له‌ سه‌قز شه‌ره‌، شه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ ئاغاکانی که‌رفتوو ئێمه‌ خمپاره‌ێکمان بوو، ته‌واو سه‌روه‌تمان خمپاره‌ێک بوو به‌ پێنج گولله‌وه‌. پینج نه‌فه‌ر و خمپاره‌که‌ و گولله‌کانیمان به‌رد و چووین بۆ سه‌قز تا جبهه‌ی که‌رفتوویش چوین. وه‌تیان شه‌ره‌که‌ ته‌واو بووه‌. ئه‌وه‌ هاوکارێک بوو له‌ بین یه‌کیه‌تی خوتیاران سه‌قز و مه‌ریوان. وه‌لێ وه‌ختێکا هاتینۆ ناو شاری سه‌قز وه‌تیان کاک فوئاد هاله‌ جه‌معێت دا. ئه‌ری بابه‌ کاک فوئاد جۆ تۆ له‌ پاوه‌ بوویت تۆ له‌ جه‌معێتی سه‌قز دا چی ئه‌که‌ێت. ئه‌وه‌ی بیسته‌بوو له‌ پاوه‌وه‌ هه‌ڵسابوو هاتبوو بۆ سه‌قز. دی خۆ مسئله‌ی کاک فوئاد فه‌قت مه‌ریوان نه‌بووا. جماعتێک پێان وایه‌ مسئله‌ی کاک فوئاد و یه‌کیه‌تی جوتیاران ته‌نیا ده‌ور وبه‌ری مه‌ریوان بوو. نه‌خێر مسئله‌ی کاک فوئادمسئله‌ێک بوو سه‌رتاسه‌ری کوردستان بوو. خۆ ئێمه‌ ئه‌مانزانی. ئه‌ی خۆ کاک فوئاد دوو مانگی ئه‌وڵی مه‌رته‌ب له‌ گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو دوایه‌کی ئێمه‌ وه‌کۆ بنکه‌ێک بووین، وه‌کوو نیروێک بووین بۆ کاک فوئاد نیرو بوو نیروی مسه‌لح بووین بۆ کاک فوئاد، پشتیبانی بوو. وه‌ختێک که‌ بیستم هاله‌ جه‌معێت دا زۆرم پێ عه‌جاێب بوو ئه‌وه‌ خۆ کاک فوئاد چووه‌ بۆ پاوه‌ چۆن هاتووه‌ بۆ سه‌قز. به‌ڵێ ئه‌مانه‌ واقعێتی جه‌ریانه‌که‌یه‌ که

.‌

پرسیار: له‌ رۆژی سێ شه‌هریوری سالی 1358 دا خه‌ڵخالی هاته‌ مه‌ریوان و له‌ پادگانی مه‌ریوان دا 9 که‌سی ئیعدام کرد که‌ دووانی براکانی من و کاک فوئاد بوون کاک حه‌سین وکاک ئه‌مین دوای ئه‌وه‌ کاک فوئاد له‌ بانه‌ گه‌ڕاوه‌ بۆلای ئێوه‌ بۆ مه‌ریوان بۆ ناو پێشمه‌رگه‌کان به‌رخوردی به‌و مسئله‌ چی بوو؟ چۆن بوو؟

وه‌ڵام: من له‌ بیرمه و جوان له‌ بیرمه‌  ئیستا تێته‌ به‌ر چاوم ئێمه‌ له‌ باینه‌ بووین وه‌ختێک کاک فویاد له‌ گه‌ڵ یه‌کێک له‌ کوره‌کان هاته‌وه‌. وه‌ختێک که‌ هاته‌وه‌ دیار بو ناره‌حت بوو نه‌ ته‌نیا بۆ دوو براکه‌ی بۆ ئه‌و جه‌ماعته‌ بۆ گه‌شتێان ناره‌حت بوو بۆ ئه‌و ئینسانه‌ شۆرشگێرانه‌ ناره‌حت بوو. کۆبوونه‌ویکمان کرد له‌وی. جه‌ماعتێکی زۆر له‌ ناو شارو تازکی هاتبوونه‌ ده‌رۆ ، چوون ئه‌رته‌ش هاتبوو ناو شار. جه‌لسه‌ێه‌کمان بوو کاک فوئاد له‌ سوخنرانیه‌کیدا ناره‌حت بوو گریا نیتوانی قسه‌ بکات شه‌هید عه‌تای روستمی جوانی قسه‌که‌ی داوه، له‌ جه‌له‌سه‌که‌ باس کرا که‌ ئه‌بی پادگانی مه‌ریوان بگرین. پادگانیش بدون یه‌کیه‌تی نیشتمانی ناتوانین بیگرین. دوای جه‌لسه‌که‌ ئێمه‌ ڕوو به‌ قامیشڵه‌ چووین بۆ به‌یانیه‌که‌ی قه‌رار بوو کاک فوئاد و جه‌ماعتێک که‌ قه‌رار بوو به‌چن بۆ بانه‌ ئه‌وان هه‌ڵسان به‌ڕۆن ئێمه‌ش به‌روین بۆ قه‌مچیان له‌و دێهاتانه‌ی ده‌ور و به‌ری قه‌مچیان مونته‌زر بین تا کاک فوئاد به‌ جه‌ماعتی یه‌کیه‌تیوه‌ له‌ بانه‌وه‌ بێته‌وه‌ که‌ پادگان بگرین. دوو نه‌فریشیان ناردبوو بۆ شناسایی پادگان. ئێمه‌ پێمان وابوو ئه‌وان ماشینیان گردووه‌ وڕویشتون بۆ بانه‌ له‌ بانه‌وه‌ ئه‌چن بۆ سه‌ردشت.  رۆژی دوایی ئێمه‌ێش که‌ هه‌ڵساین هاتینه‌ خوارو. پاسگاێک له‌ دووپلوره‌ یا به‌رده‌ ره‌شه‌ دا بوو. هه‌م تووه‌سووران پاسگای تێابوو پاسگاکان مابوون و هه‌م به‌رده‌ره‌شه‌. ئێمه‌ هاتبووینه‌ ئه‌و دۆڵه‌ و یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانمان ناردبوو نان بێنێ نیتوانی ستون له مه‌ریوانو هاته‌بوو

.

     ئه‌وته‌ بۆ باس که‌م ئه‌و رۆژه‌ که‌ کاک فوئاد وئه‌وان ڕێ ئه‌که‌ون جه‌مهوری ئیسلامی ناێه‌ڵێت ماشین له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ڕووات بۆ بانه‌، ته‌مه‌س ماشینیان ده‌س نه‌که‌وتووه‌ له‌ کاک نه‌عمه‌ت دا ماونه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ش پێمان وابوو ئه‌وان رۆژی قه‌بلیش رۆیشتون بۆ بانه‌. ئێمه‌ له‌و دووڵا مابووینۆ. ئیتر نه‌ هلیکۆپر بێ و ئه‌رتش و ستونێکی عه‌زیم

.

     ئه‌گر ئێمه‌ بمانزانیایی له‌و جێگا کاک فوئاد و ئه‌وان ده‌رگیر ئه‌بن ئه‌مانتوانی نه‌ێه‌ڵین ئه‌و ستونه‌ به‌روات. ئێمه‌ نمانه‌زانی جه‌ریانه‌که‌ چیه‌. ئه‌و کوره‌ی ره‌فیقمان له‌و دێ دا گیری کردبوو، ئێمه‌ش مه‌جبور بووین ماینه‌وه‌ تا هوا تاریکی کرد، ئه‌و کوڕه‌ی ره‌فێقمان هاته‌وه‌ نانیشی بۆ نه‌هێنابووین. دوای ئێمه‌ دێێک بوو به‌ ناو دووپلوره‌ هاتینه‌ به‌ر دێکه‌ کابرایکمان گرته‌بوو له‌ په‌رسه‌ بوون هاتبوونۆ بابه‌ مه‌ردین له‌ به‌رسا نانێکمان پێ ده‌ن وه‌تمان شتێکمان بۆ بێنن، ڕووێشت نان و هه‌نگوینی بۆ هێناین ئێمه‌ ئه‌وه‌مان خوارد و ڕوو به‌ چه‌م شلێر ڕوویشتین تا روویشتینه‌ سه‌ر مه‌رزه‌که‌ی ئێران و عێراق هور ڕووشنی کرد چایمان پێ بوو نانمان پێ نه‌بوو هاتینه‌ خوارو به‌ر چه‌م شلێر زۆر تولانیه‌ ئه‌و چه‌مه‌. سێ نه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی دکتور قادر ووانمان له‌ گه‌ڵ بوو خۆ ته‌واو نه‌ئه‌بوو نه‌ نانه‌ نه‌ ئاوه‌ نه‌ هیچ. رادیوێه‌کمان پێ بوو به‌ ده‌س یه‌کێه‌ک له‌ کوڕه‌کانۆ بوو. رادیوکه‌مان گردبوو رادیو تاران وه‌تی فوئاد مسته‌فا سۆڵتانیمان کوشتووه‌ له‌ کا نه‌عمه‌ت. شه‌هید ئه‌مجدمان له‌ گه‌ڵ دا بوو. ئێمه‌ ئه‌شی کارێک که‌ین ئه‌مجه‌د نازانی. ئێمه‌ش باورمان نه‌ئه‌کرد به‌م شته‌. کاک فوئاد رۆژی به‌له‌ ئه‌وه‌ ڕوویشتوه‌ دی خانم به‌دنی ئێمه‌ ئه‌لرزی. ئاخر مه‌گه‌ر ئه‌کری بێ سه‌ر په‌رست بیت خۆ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ موهیم بوو نه‌ک ئه‌وه‌. دی ناره‌حه‌تین حه‌به‌ساوین به‌ هه‌زار بد به‌ختی خۆمان گه‌یانه‌ ئه‌و شاخه‌ له‌ به‌رسیشا وه‌خت بوو به‌مرین. به‌ری قه‌ندمان پێ بوو دامان به‌ کوری چوو له‌ ماڵێک به‌ڕی نانی بۆ هێناین. چوون  پامان وه‌شک بووبوو نه‌مان ئه‌توانی به‌ ڕێگا به‌ڕۆین چوون خه‌برێکی فوقالعاده‌ ناخۆش بوو و نیشمانه‌ توانی هیچێک به‌ڵێن له‌ به‌ر ئه‌مجه‌د. خولاسه‌ رووێشتینه‌ ئه‌و دی و ماینه‌وه‌ ماڵێان نه‌شێوی که‌ رووێشتین هه‌موو شتێکیان بۆ ده‌روس کردبووین و نانیان بۆ هێناین و تۆزی هێزمان تێهاتۆ. به‌یانیه‌که‌ی رێکه‌وتین له‌ دووئاوی سه‌قز و.. شه‌ر بوو حیزبی دموکرات ده‌رگیر بوون. ئێمه‌ به‌ کۆمپلیسیک روو به‌ بانه‌ روویشتین له‌ بانه‌ وه‌تیان متاسفانه‌ کاک فوئاد شه‌هید بووه ئێمه‌ شه‌وه‌که‌ی له‌ ماڵێک بووین له‌ بانه‌ بۆ به‌یانیه‌که‌ی وه‌تیان ستون هاتووه‌، ئیتر ستونه‌که‌ هات. ئێمه‌ چووینه‌ سیرانبه‌ن. جا بێ ئه‌م وه‌زعه‌ت به‌ سه‌رت بێت!!! روو به‌ عێراق هاتینوو،

    زۆر تولانیه‌ کورتم کرده‌وه‌ یازده‌ مانگ به‌و شێوه‌ باس ناکرێت. شه‌وه‌که‌ی له‌ویه‌وه‌ هاتینوو دیاره‌ پاتگای ده‌وڵه‌تی به‌عش له‌ سه‌ر کێوه‌کان بوو. کوره‌کان هه‌موو ماندوو بوون جه‌ماعه‌تێک دانیشتبوون. من ئه‌و منته‌قه‌ باش به‌ڵد بووم وه‌تم کاکه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆێن رۆژمان لێ بێطوو به‌عش هه‌موومان ئه‌گه‌ری. یه‌کێک له‌ کوڕه‌کان وه‌تی به‌خوا تا به‌عس هه‌ڵمنه‌سێنی، هه‌ڵناسم. کانێک بو له‌ مه‌رزه‌که‌ دا ئه‌چوو به‌ ته‌رف ئێران روویشتین ئه‌ویا دانیشتبووین له‌ خوارمانوو دیمان جه‌ماعتێک سه‌ر باز هاتوون ده‌وری کوره‌کانیان گردووه‌ ئه‌و کوڕانه‌ بوون به‌ ئه‌سیری به‌عس  ئه‌وه‌ ئه‌وانیش ئه‌سیر بوون بوون به‌ ئه‌سیری ده‌وڵه‌تی به‌عس. ئێمه‌ جه‌ماعتێکی که‌م ماینه‌تۆ. له‌ هه‌مووی خه‌راپتر مه‌سئوله‌که‌مان له‌ ده‌س داوه‌، ئه‌مه‌ته‌!! یه‌کێک له‌ کوڕه‌کان وه‌تی کاکه‌ هیچمان بۆ نه‌ماوه‌تۆ غه‌یرز مبارزه‌ تا ئاخرین قه‌تره‌ی خۆێن ئه‌بێ بێسین، ئاخریش هه‌ر وامان کرد، نه‌قشی ئێمه‌ یه‌کیه‌تی جوتیاران زۆر زۆر بوو بۆ کۆمه‌ڵه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی جوتیاران پێک نه‌هاتاێت به‌ باوری من کۆمه‌له‌ پێک نه‌ئه‌هات.

په‌رسه‌ر وه‌ک باڵێ مسه‌لحی

 ئه‌سڵه‌ن یه‌کیه‌تی جوتیاران باعیس بوو که‌ کۆمه‌ڵه‌ تشکیڵ بێت، زه‌حمه‌تی ئه‌و جه‌ماعته‌ بوو به‌ باعیس ئه‌وه‌. شتێکی جوانت بۆ بگێڕمۆ زمانێک کاک شوان و کاک شه‌هید

سه‌لاحه‌ ره‌ش وه‌ سید ئه‌یوب و من ئه‌مانمه‌ دیی له‌ قوڵقوڵه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی جوتیاران نه‌بووایت سنه‌ هیچی نه‌بوو. یه‌کیه‌تی جوتیارانیش کاک فوئاد نه‌بوواێت دروس نه‌ئه‌بوو. من بارهاێش ئه‌ڵێم، ئیسه‌یش وه‌توومه‌، هه‌تا ئه‌مرم ئه‌ڵێم بدون کاک فوئاد له‌ مه‌ریوان دا یه‌کیه‌تی جوتیاران ده‌روس نه‌ئه‌بوو فکر ناکه‌م کۆمه‌ڵه‌یش ده‌روس بوایت. نه‌قشی تایبه‌تی بوو. بڵام من یه‌ک شتێکت پێ بڵێم کاک فوئاد له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان دا عه‌زیزی خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان بوو نه‌ ته‌نها له‌ ناو پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی جوتیاران جێ له‌ قه‌لبی ئێمه‌دا بوو له‌ ته‌واوی مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان دا له‌ ناو خه‌ڵک دا مه‌خسوسه‌ن له‌و شوێنانه‌ خۆی سوخنرانی تیا کردبوو هه‌مووی ئه‌یانناسی به‌راسی خۆشێان گه‌ره‌ک بوو. نه‌ک به‌ خاتری ئه‌وه‌ به‌ڵێن ئه‌وه‌ کور حه‌مه‌ ره‌شید به‌گه‌ نه! ‌ سیاستی ئه‌و بوو، نمونه‌ێه‌کت بۆ باس که‌م بۆ ئه‌وه‌ که‌ تۆ باسی ئه‌وه‌ته‌ ئه‌کرد که‌ کاک فوئاد فه‌رقی خستووه‌ من شتێکت بۆ باس که‌م نه ئه‌زانی بۆ نه‌ هه‌ڵساین روویشتینه‌ ئه‌ڵمانه‌ نیوه‌رۆ بوو یادی به‌ خێر حه‌مه‌ ره‌شید به‌گ هات

 وه‌تی فوئاد

 وه‌تی به‌ڵێ

وه‌تی ئه‌و کوڕانه‌ با بچنۆ بۆ ماڵۆ نانێک به‌خۆن

وه‌تی به‌ حه‌مه‌ ره‌شید به‌گ ئه‌م کوڕانه‌ پێشمه‌رگه‌یی یه‌کیه‌تی جوتیارانن، پێشمه‌رگه‌ی من نینن، ئه‌مانه‌ سازمانن.

  ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ باس ئه‌که‌م کاک فوئاد له‌ گه‌ڵ باوکیشیا ئاوا بوو نه‌ک ته‌نیا له‌ گه‌ڵ براکه‌یا.

پرسیار:  له‌ ده‌ورانی کۆچی ئه‌عترازی مه‌ریوان بۆ ئوردوگای کانیمیران ئه‌وه‌ وه‌ک یه‌کیه‌تی جوتیاران چیتان ئه‌کرد؟

وه‌ڵام: ئه‌و شته‌یی که‌ تۆ باسی ئه‌که‌یت کۆچی مه‌ریوان باسی ئه‌وه‌ بۆ ناکه‌ی ته‌زاهراته‌که‌ له‌ به‌ر مه‌کتب قورئان* دا. ئێمه‌یان بانگ کردوو کاک فوئاد له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ دا نه‌بوو، کاک فوئاد له‌ مه‌هاباد بوو، ئێمه‌یان بانگ کردۆ وه‌تیان به‌یانی ته‌زاهراته‌، ئێمه‌ێش بۆ به‌یانیه‌که‌ی زوو یه‌کێک گوڵه‌ گه‌نمێکمان کردبوو به‌ لوله‌ی ته‌فنگه‌کانمانا و له‌ لای زه‌رێبارو هاتین و چووین ناو شار و خه‌ڵک جه‌مبووبنه‌وه‌ به‌ ته‌زاهرات له‌ به‌ر مه‌کتب قورانۆ قه‌رار بوو به‌رۆین، قه‌رارمان مه‌کتب قورئان نه‌بوو ئێمه‌. مه‌کتب قورئان له‌ لاێن جه‌مهوری ئیسلامیه‌وه‌ ده‌رس کربوو. ئێه‌ که‌ روویشتین ئه‌م لاو و ئه‌و لای ته‌زاهراته‌که‌ مان گردبوو ئێمه‌ حه‌فازتمان له‌ ته‌زاهراته‌که‌ ئه‌کرد نه‌ ئه‌وه‌ شه‌ر به‌که‌ین. من جوان له‌ بیرمه‌ به‌راستی ئه‌و جه‌ریانه‌. یه‌کێک له‌ کوڕه‌کان روویشت له‌ به‌ر ده‌رگاکه‌ دا بوو نه‌ک ئه‌وه‌ ده‌ست به‌نێ به‌ ده‌رگای مه‌کتب قورئانه‌وه. ئه‌و عبه‌ حه‌بیبه‌ ره‌گباری لێ کرد و کوشتی. وه‌ختێک که‌ ئه‌و ده‌ستی کردوه‌ به‌ ته‌قه‌ وه‌ختێک سه‌ر بانه‌کی گردووه‌ ئێمه‌ خۆ نه‌مانه‌توانی دانیشین مه‌جبور بووین جواب بێنۆ، مه‌جبوریان کردین یانی ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ ئێمه‌ به‌ڕاست به‌مانه‌وی شه‌ر به‌که‌ین مه‌جبوور بوین بۆ جواب دانه‌وه‌ی. ئه‌وه‌ بوو مه‌کتب قورئان له‌ بین چوو. ئه‌مه‌ دلیلی ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌رنامه‌که‌ ئه‌سڵه‌ن جه‌مهوری ئیسلامی ده‌روسی کردبوو. ته‌زاهراته‌که‌ ته‌واو بوو ئه‌و جه‌ماعته‌ که‌ کوژران و ئه‌مانه‌ ئێمه‌ مه‌جبور بوین له‌ شارا به‌مێنینه‌وه‌. ئێمه‌ ناو شارمان به‌ ده‌سۆ بوو ئه‌ی تۆ ناڵێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ کۆچی کرد له‌ شار تۆ به‌ڵێ ئه‌ک جه‌گه‌ره‌یان ده‌زی له‌ ناو شار. نه‌فه‌رێک ده‌ستی دابه‌ شتێکۆ. حه‌فازت ناو شار به‌ ده‌ست یه‌کیه‌تی جوتیارانۆ بوو نه‌ ته‌نها حه‌فازتی ناو شارمان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌ور و به‌ری ناو شار به‌ ده‌ستی ئێمه‌وه‌ بوو. بۆ له‌ مه‌ریوان دا ئه‌و خه‌ڵکه‌ شاری جێ هێشت ده‌زی له‌ که‌سێک کرا له‌ ناو شار مه‌ریوان دا وه‌ختێک ناو شار خاڵی کرابوو له‌ خه‌ڵک و ئێمه‌ حه‌فازتمان له‌ ئه‌کرد له‌که‌سێکت بیستوه‌ به‌ڵێ شتێکم ناماوه‌. ئێمه‌ مه‌حافزتی شار و ده‌ور و به‌ری شارمان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو. وه‌ختێک چمران هات له‌ گه‌ڵ کاک فوئاد دا قسه‌ی کردئێمه‌ نمانتوانی بچین بۆ کانی میران. ئه‌زانی بۆ نه‌مانتوانی به‌ خاتر مه‌حافه‌زت ناو شار.

پرسیار: ئه‌گه‌ر پێت خۆش بێت بیره‌وه‌رێکی خۆت باس بکه‌یت؟

وه‌ڵام: ئه‌ڵبه‌ته‌ باسی کاک فوئاد به‌م چه‌ند دقیقه‌ ته‌واو نابێت، باسه‌کی فه‌ره‌ زۆره‌، یازده‌ مانگ به‌یه‌که‌وه‌بووین شۆخی نیه‌. بیره‌وه‌ری له‌ گه‌ڵ کاک فوئاد دیاره‌ هه‌مووی بیره‌وه‌ریه‌ یانی ئه‌وه‌ی من له‌ گه‌ڵ کاک فوئاد دا بووم تا ئه‌و وه‌خته‌ی شه‌هید بووه‌ هه‌مووی بیره‌وه‌ریه‌. وه‌لی شتێکت بۆ باس به‌که‌م له‌ پشت گوێزه‌گوێره‌وه‌ دانیشتبووین قسه‌مان ئه‌کرد

 وه‌تم کاک فوئاد

 وه‌تی به‌ڵێ

 وه‌تم ماڵت نه‌شێوی تۆ ئه‌و هه‌موو زه‌ویته‌ هه‌یه تۆ بۆ بوویت به‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ شوخی به‌ڕاستی وه‌تی ئه‌زانی چی ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاد بوو.

وه‌تم بۆ کوردستان بۆ من ئه‌ڵێت من مه‌ریوانم گه‌ره‌که‌.

وه‌تی ئه‌گه‌ر کوردستان ئازاد بوو ئه‌و زه‌ویه‌ که‌ پیازم تیا داچاند ئیده‌م به‌ تۆ بۆ خۆت. ئه‌و سه‌حنه‌یه‌م قه‌ت له‌ بیر ناچێتۆ. ئه‌لبه‌ت سه‌حنه‌ی خۆشی زۆره‌. رۆژێکیش به‌ یه‌که‌وه‌ ئاشپه‌ز بووین دوای شه‌ره‌کی خانگای جوجو بوو ئاشپه‌زیه‌که‌ ئاوا بوو ده‌بووا یه‌کێک به‌ڕوایت نانی به‌هاوردایت له‌ دێ و یه‌کێک چای ده‌روس کردایت.

وه‌تی تۆ ئه‌چیت بۆ دێ یا من بچم؟

وه‌تم تۆ بچۆ بۆ دێ من حه‌وسه‌ڵه‌ی دێم نیه‌. پێموابێ ئه‌مانه‌ هورامین من له‌ زوان ئه‌مانه‌ تێ ناگه‌م تۆ به‌رۆ.

وه‌تی ده‌ی باشه‌ من ئه‌چم. ئه‌و روویشت نانی هاورد و منیش ئاورم کردوو و چایمان ده‌م کرد. ئاخر بۆ رۆژی دوایی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌له‌ژێر بوو. خاتراتی کاک فوئاد زۆر زۆره‌ هیچ مه‌وقع فه‌راموش ناکرێ. دیاره‌ خۆ پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی جوتیاران هه‌موویان به‌ نسبه‌ت توانایی خۆیان نه‌قشیان بوو هه‌موویان نه‌قشیان بوو. به‌ڕاستی من رێز و سڵاوم هه‌یه‌ بۆ هه‌موویان بۆ ئه‌وانیشیانه‌ که‌ شه‌هید بوون وه‌ک شه‌هید موسی، شه‌هید ماجید، وه‌ک شه‌هید ئه‌مین وه‌ک شه‌هید عه‌ودان، ئه‌وانه‌ش که‌ماون رێزو سڵاوم هه‌یه‌ بۆیان. من ره‌شه‌ی ره‌شه‌دیم له‌ بیرتان نه‌چێته‌وه‌ خۆتان باش ئه‌مناسن. من ئه‌وه‌ی له‌ بیرم بوو بدون یادداشت شۆخی پێناکری سی ساڵ ئه‌گوزه‌رێ مه‌قداری سه‌خته‌ به‌راستی. به‌ڵام یادی کاک فوئاد ویادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ هیچ وه‌خت من فراموشی ناکه‌م به‌ڕاستی چوونکا ره‌فیقی سه‌میمی من بوون مه‌خسوسه‌ن شه‌هید ماجید

منیش زۆر سپاس ‌

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

* ئه‌و ته‌زاهراته‌ له‌ به‌ر  مەقەرسپای پاسدارانه‌وه‌ ڕه‌د بوو ن

‌‌

 ‌   

bottom of page