top of page

کاک فواد ڕێبەرێکی سیاسیی کورد بوو کە کارییگەریەکی زۆری ھەبوو لە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان


کاک فواد ڕێبەرێکی سیاسیی کورد بوو کە کارییگەریەکی زۆری ھەبوو لە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دوای ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا. کاک فواد لەو سەردەمەدا بووە ھۆی چەن سەرکەوتن لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کوردستان‌دا، لەوانە :

ھاندان بۆ ڕێکەوتنی بزووتنەوەیەکی بێ‌وێنە لە کوردستان کردنەوەی درگەی وتووێژ لەگەڵ داگیرکەران ھێنانە ناوەی ژنان بۆ بزووتنەوە کۆمەڵاییەتیەکان گەیاندنی ئەنجامەکانی وتووێژەکان و دانیشتنەکان بە جەماوەر سووربوون لەسەر بڕیاردان لە لایەن ھەڵبژێردراوەکانی خەڵک پەیوەندی نێوان حیزبەکانی کوردستان ئامادە کردنی کوردستان بۆ ھێرشەکانی دواتر ڕێخستنی ڕێخراوێکی بەرگری پێک‌ھاتوو لە پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و مافەکانی لە ھێرشەکانی نامرۆڤانەی ئەرتەش و بەتایبەت سوپای پاسدارانی ئێران بەرگری لە شەر و توندوتیژی کە باشترین بەڵگە بۆ ئەوە، لە ھاوینی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨) خەڵکی مەریوان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لە جیاتی توندوتیژی بەرامبەر بە داگیرکەران، شار جێ‌دەھێڵن. ڕۆڵی کاک فواد لە مێژووی بزووتنەوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دوای ١٩٧٩ بێ‌وێنەیە. تەنھا ١١ مانگ دوای ڕزگاری لە بەندیخانە و تا کاتی شەهید بوونی لە تەمەنی ٣١ساڵیدا، لەو ماوە کەمەدا، توانی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی ئازادیخوازی گەلی کورد بنەخشێنێت.

تەحسین ئیزدی


bottom of page