top of page

9ی خەرمانان ڕۆژێکی مێژویی


٩ی خەرمانان ڕۆژێکی مێژویی ئەمڕۆ ٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئادە. کاک فوئاد ناوێکی ئاشنا بۆ هەموان، ڕێبەرێک بۆ هەژاران، پێشڕەوێک بۆ خەباتکارانی کوردستان، ڕێکخەری کۆچی مێژویی مەریوان، داهێنەری خەباتی مەدەنی لە کوردستان، دامەزرێنەری یەکێتی جوتیاران، دامەزرێنەری کۆمەڵە، دامەزرێنەری شۆڕای شار وگوند و کۆڵان، و دەیان ڕێکخراوی مەدەنی وەک خوێندکاران، کرێکاران، مامۆستایان، ژنان و ....... بوو لە٩ی خەرمانان کاک فوئادی هەژاران، ڕێبەرێکی کارزیمای گەلی کورد لەسەنگەری خۆڕاگری بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد ئێمە وەک لاوانی مەریوان سەربەرزین بەوەی لە ناوچەیەکەدا چاومان بەژین هەڵهێناوە کە شاری ئاواتەکانی کاک فوئادە، لەم ڕۆژەی گیانبەختکردنەی کاک فوئادەدا بەڵێن ئەیەین تا دوایین هەناسەمان ڕێبواری ڕێگای کاک فوئاد بین، قوتابی ئەو قوتابخانەیە بین کە کاک فوئاد بەردی بناغەی دانا


bottom of page