top of page

یادی کاک فوئاد


ئێوارێیە، تەنیا خۆر و تاقە تفەنگێک، لەگەڵ چەند دەراغی بەتاڵەوە بوودا پەیمانیانداو ڕاوەستان. باڵایەکی بەرز و بەھەیبەت، ناوشان بە ئارەقەی فیشەکدان نیشانە دراو، لێرە فەرمانی شۆڕشی داوە. # #### ئێوارێیە ئاسمان کاڵ دەنوێنێ دڵۆپ دڵۆپ خوێن لە سەنگەرێکی تەنیادا بووە ھەڵمی شۆڕش بووە چەخماخەی ھەور و لێزمەی باران بۆ زەوی. ھەستەوە تۆ؛ ھێزی بزوێنەری ڕەنجدەرانی فرمێسک و بەستەی ھەژارانی زنە و کانی؛ ئاوەدانی وڵاتێکی دێمەکاری. ئەحمەد بەھرامی. مخابن چل ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر شەھادەتی یەکێک لە ڕێبەرە ھەرە دیار و کارێزماکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا، ئەویش سەرکردەی سادە و ناسراوی کورد، کاک فواد مسەتەفا سوڵتانیە کە ناسراوە بە کاک فواد. کەچی تا ئێستا نە شوێن پێی ھەڵگیراوە، وەنە کەلێنی شەھادەتەکەی پڕ کراوەتەوە.کاتێک خۆمێنێ گەورە جینایەتکار ئاغای خاڵخاڵی دەکات بە حاکمی شەرع لە کوردستان یەکێک لەکارە دڕندەیەکانی ئەم حاکمە جەلادە ئەوەیە، کە دوو برای کاک فواد بەناوەکانی(حسێن و ئەمین) لەسێدارە ئەدات بە تۆمەتی ئازادیخوازی، جابۆیە کاک فواد بە شێوەیەکی نھێنی دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی مەریوان . دوای دیتنی پێشمەرگەکانی ناوچەی مەریوان و کاتی گەڕانەوەی لەگوندێک لەنێوان سەقز و مەریوان دا بەناوی بەستام ، بەپێ پلانی داڕێژراو ، گەمارۆ دەدرێت و لە گەڵ جەماعەتێک جاش و پاسدار تووشی شەڕ دەبێت و لەئەنجامدا شەھید دەبێت . ئەوەی جێی داخ و سەرنجە ھەم شەھید ئارام لەباشور و ھەم شەھید کاک فوئاد لە ڕۆژھەڵات سادەیی و ساکاریەکانیان بووەتە ھۆی ئەوەی زۆر بایەخ بە ئاسایشی خۆیان نەدەن و زۆر تەگبیر نەگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانیان .! بەداخەوە تا ئەم تەوقیتە باشور و ڕۆژھەڵات بێ کاک فوئادی و شاسواریان پێوە دیارە.

گ


bottom of page