top of page

فواد ناوەرۆکێکی بەرز و ئینسانی، ڕێبەرێکی کاریزما، ڕاست گۆ، داهێنەر


فواد ناوەرۆکێکی بەرز و ئینسانی، ڕێبەرێکی کاریزما، ڕاست گۆ، داهێنەر، خەڵکی و خۆشەویستی هەموان، بزوێنەری بزووتنەوە مەدەنییەکان، کام تابلۆی ئینسانی لەو هەرێمە هەیە ڕەنگی قەڵەمی ئەم ڕێبەرە ئەفسانەییەی پێوە نەبێ. خەباتی کرێکاری، جوتیاران،لاوان، بنکەکانی زەحمەتکێشان، شۆرای شار و دێهاتەکان ، ژنان، هونەرمەندان، مامۆستایان، خوێندکاران، مانگرتنی زیندانەکان، خەباتی مەدەنی، کۆچی مێژویی مەریوان. ڕێبەرێک کە دووبارە بوونەوەی ئاسان نییە ڕێبەرێکی ئەفسانەیی کە ڕۆژ بە ڕۆژ جێگای خاڵی لە کۆمەڵگادا زیاتر دەر ئەکەوێ و زەروورەتی بوونی زیاتر لە هەر سەردەم هەست پێ ئەکرێ. وەک ڕێڕەوێکی ئەو ڕێبەرە ئەفسانەییە بڕێار ئەدەم ئاڵای دەستی لە سەر شان شەکاوە ڕاگرم و ئاوات و ئارەزوەکانی و خەسڵەت و کردارەکانی بکەمە ئامانجی دوور و نزیکم.

سیروان ئەحمەدی


bottom of page