top of page

بەرەو ٩ی خەرمانان


بەرەو ٩ی خەرمانان کێ بێ وەکوو فوئاد وابێ.......کوردستانی پێ ئاوابێ فوئاد ناوەرۆکێکی بەرزی ئینسانی، ڕێبەرێکی کاریزما، ڕاست گۆ، داهێنەر،خەڵکی و خۆشەویستی هەموان، بزوێنەری بزووتنەوە مەدەنییەکان کام تابلۆی ئینسانی لە ڕۆژهەڵات هەیە جێگا پەنجەی ئەم ڕێبەرە ئەفسانەییەی پێوە نەبێ؟ خەباتی کرێکاری، جوتیاران،لاوان، بنکەکانی زەحمەتکێشان، شۆرای شار و دێهاتەکان، ژنان، هونەرمەندان، مامۆستایان، خوێندکاران، مانگرتنی زیندانەکان، خەباتی مەدەنی، کۆچی مێژویی مەریوان. وەستانەوە لە بەرانبەر هێرشی دوژمن؟ ڕێبەرێک لە ناو خەڵکدا لە دایک بوو، لە ناو جەماوەردا باڵای کردوە و بووە ڕابەر. تا دوا دڵۆپی ژیانی لەناو خەڵک و بۆ خەڵک ژیا. یەکەمین ڕێبەرێک کە لە سەنگەری بەرگریدا گیانی بەختی ئارمانەکانی خەڵکی هەژار و چەوساوە کرد. باشترین ڕێز گرتن لە کاک فوئاد، سەداقەت لەگەڵ ئارمانەکان و خەت و ڕێبازەکەی کاک فوئادە. بەرز وبەڕێز بێت یادی کاک فوئادی هەمیشە زیندوو


bottom of page