top of page

کاک فوئاد رابردوودا، ئێستا و داھاتوو


کاک فوئاد رابردوودا، ئێستا و داھاتوو

٣٠ی پووشپەڕ ڕۆژی کۆچی مێژویی مەریوانە، ڕۆژی دانانی یەکەم خشتی بناغەی خەباتی مەدەنی، ڕۆژێک کە کاک فوئادی موستەفا سوڵتانی ڕێبەری ئەفسانەیی هەژاران و چەوساوەکانی کوردستان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ملهوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی بانگەوازی چۆڵ کردنی شارێکی دا،بەو بانگەوازە شار چۆڵ کرا و سەدان و هەزاران خەباتکاری دیکەی سەراسەری کوردستان لە سنەی سەربەرز کۆبوونەوە و بە پیادە بۆ پشتیوانی لە کۆچی مێژویی مەریوان لە سنەوە بەرەو مەریوان بەڕێکەوتن. ناوی کاک فوئاد و کۆچی مێژویی مەریوان ‌و خەباتی‌ مەدەنی لە کوردستان سێ کوچکەیەکی لێک هەڵپێکراون کە بۆ هەتا هەتایە بە گرێدراوی پێکەوە ئەمێننەوە و هەر ئەو یەکەم هەنگاوە گەورەیە بوو کە گەلی کوردی وەک داهێنەری خەباتی مەدەنی ناساند و مەریوانی کردە پایتەختی خەباتی مەدەنی یادی هەمیشە زیندوی کاک فوئادی هەمیشە ڕێبەر پیرۆز بەتین تر بێت سەنگەری خەباتی مەدەنی و ڕێگای ٣٠ی پووشپەڕ


bottom of page