كاك فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كێ بو، ئامانجی چی بو، چۆن گیانی به‌خت كرد؟
- ئا: سات مەحەمەد،ڕۆژنامەی ئاوێنە
- 16 feb. 2019
- 4 min läsning
Uppdaterat: 7 apr. 2020

كاك فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كێ بو، ئامانجی چی بو، چۆن گیانی به‌خت كرد؟ كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن‌و بیرهوهریو نوسینه كه له‌لایه‌ن (مهلهكهو ره‌زاو حیشمه‌تی مسته‌فا سوڵتانی)یه‌وه ئهنجامدراونو ساڵی پار له‌دوتوێی كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌ی 422 لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه پێمانده‌ڵێت چ تراژیدیایه‌ك به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا سوڵتانیدا هاتو چ بێ ئهمهكییهكیش له‌لایه‌ن هاوڕێو هاوخه‌باته‌كانی كاك فوئاده‌وه به‌رامبه‌ر بهبنهماڵهكهیان كراوه كه جێی سه‌رسوڕمانه. "له‌دوای شه‌هیدبونی كاك فوئاد، زۆرجار مام جه‌لال به‌منی وتوه سوڵتانی زۆر زیره‌ك بو، بلیمه‌ت بو، ئه‌گه‌ر ئه‌و بمایه كۆمه‌ڵه چاره‌نوسێكی تری په‌یدا ده‌كرد!"
ساعیدی وه‌ته‌ندۆست یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌و له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی فوئادی مسته‌فا سوڵتانی، به‌مجۆره سه‌باره‌ت بهزیرهكییو بلیمه‌تیی كاك فوئاد له‌م كتێبه‌دا ده‌دوێت.
فوئادی مسته‌فا سوڵتانی، بزوێنه‌رێكی هه‌ره گرنگ‌و دامه‌زرێنه‌رێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران بوه له‌ده‌یه‌ی 1970دا. ئه‌و كه ئه‌ندازیاری كاره‌با بو، له‌ته‌مه‌نی 31 ساڵیدا گیانی به‌خت ده‌كات، له‌و ته‌مه‌نه كورته‌ی، 4 ساڵی له‌زیندان به‌سه‌رده‌بات، كاتێك كه ئازاد ده‌كرێت گه‌رمه‌ی شۆڕشی ئێران‌و سه‌ره‌تاكانی روخانی رژێمی شا‌و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت، له‌م ساته‌وه‌خته پڕ لهوهرچهرخانو گۆڕانكارییه گه‌وره مێژوییانه‌دا، كاك فوئاد دوای ئازادكردنی، ته‌نها 11 مانگ ده‌ژی، به‌ڵام له‌و 11 مانگه‌دا جێپه‌نجه‌ی به‌سه‌ر زۆرێك له‌روداوه‌كانی ئه‌و رۆژهگارهوه بهجێدههێڵێتو یه‌كێك ده‌بێت له‌و كاراكته‌رانه‌ی كه كۆمه‌ڵه ده‌كات به‌لایه‌نێكی كارای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
خوشك‌و براكانی فوئاد، كه ئاماده‌كارو كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ن، له‌یه‌كه‌م دێڕیدا ده‌ڵێن "به‌درێژایی سی‌و چوار ساڵی رابردو پرسیارێك هه‌مو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ی مسته‌فا سوڵتانی به‌خۆوه خه‌ریك كردوه: ئایا گیانبه‌ختكردنی كاك فوئاد به‌رێكه‌وت بو یان ئه‌وه‌ی پیلانێكی داڕێژراوی كۆماری ئیسلامی ئێران بو؟"
له‌گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار ده‌دوێن كه به‌شێكیان خۆیان له‌گه‌ڵ كاك فوئاد بون له‌و سه‌فه‌ره چاره‌نوسسازه‌دا كه له‌بانه‌وه كردویه‌تی بۆ مهریوانو شه‌هید بوه، گرنگترینیان "ئیبراهیم جه‌لال"ه، كه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌فه‌رێكی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی 6 رۆژی‌دا له‌گه‌ڵی بوه‌و ئه‌ركی پارێزگاریكردنی ئه‌م یه‌كه‌م سكرتێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێسپێردراوه.
برایم جه‌لال له‌گێڕانه‌وه‌كه‌یدا گومان ده‌كات شه‌هیدكردنی بهپیلانو ده‌سیسه‌ی كۆماری ئیسلامی بوبێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌خباری كراون له‌لایه‌ن ماڵێكه‌وه كه كاك فوئادیان ناسیوه. ناوبراو بۆ سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكیی خۆی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه برایم عهلیزادهو عه‌بدوڵا موهته‌دی‌و عومه‌ر ئیلخانیزاده بهرائهتنامهیان بۆ نوسیوه‌و داویانه به"مام جه‌لال".
به‌ڵام سالار عه‌زیز به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رپرسیارێتی به‌كوشتدانی كاك فوئاد ده‌خاته ئه‌ستۆی برایم جه‌لال، سالار باس له‌وه ده‌كات كه "كاك فوئادی بینیوه یه‌كسه‌ر شه‌هید ئارامی بیركهوتوهتهوه به‌هۆی خاكی‌و بهسیتیهوه"، ئه‌و ده‌ڵێت "دوای شه‌هیدبونی كاك فوئاد، برایم جه‌لال خۆی نه‌گرته‌وه، بو به‌پیاوێكی ره‌زاقورس لای هه‌مو كه‌سێك له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا، جا ئه‌م پیاوه كه كاك فوئادی به‌كوشت دا، پیاوێكی ترسنۆكه".
هه‌روه‌ها برایم عه‌لیزاده ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه نامه‌ی ئهستۆپاكیو به‌رائه‌تی بۆ برایم جه‌لال نوسیبێتو عومه‌ری ئیلخانیزاده‌ش به‌هه‌مان شێوه. ئیلخانیزاده ده‌ڵێت "ئێمه قه‌ت برایم جه‌لالمان خۆشنه‌ویستوه. من به‌شبه‌حاڵی خۆم نه حازر بوم بیبینم نه ئه‌و جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوه رو بكاته مه‌قه‌ڕێكی كۆمه‌ڵه، له‌خودی مام جهلالو كاك نهوشیروانو كه‌سی دیكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیم بیستوه كه زۆرزۆر لێی توڕه‌ن".
هاوكات مه‌لا به‌ختیاریش بهخوشكو براكانی كاك فوئاد ده‌ڵێت "ئیسرار مه‌كه‌ن له‌سه‌ر قسه‌ی برایم جه‌لال، ئیبراهیم جه‌لال هه‌مو قسه‌كانی ههڵگێڕاتهوه. یانی لهحهیبهتی خۆی، ده‌زانێت كه ده‌وری نه‌بوه‌و نه‌یتوانیوه كارێك بكات‌و ته‌قسیری هه‌بوه له‌و كاره‌دا".
به‌دوای ئه‌وانیشدا، نه‌وشیروان مسته‌فا به مهلهكهو ره‌زاو حیشمه‌تی مسته‌فا سوڵتانی ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێ یه‌ك شت عه‌رزی جه‌نابتان بكه‌م، قسه‌كانی ئیببرایم جه‌لال جێگای ئیعتیبار نییه!" دوای زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتن‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیان‌و نزیكه‌كانی كاك فوئاد له‌كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌ره‌نجام له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م كتێبه‌دا ده‌گه‌ن به‌وه‌ی كه بڵێن شه‌هیدكردنه‌كه‌ی پیلان بوه‌و به‌وردی نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، چونكه هه‌فته‌یه‌ك به‌ر لهشههیكردنی فوئاد، دو برای به‌ئاماده‌بونی چهمرانو ئایه‌توڵا خه‌لخالی لهپادگانی مه‌ریوان ئیعدام كراون بۆ ئه‌وه‌ی كاك فوئادی پێبخه‌نه بۆسه‌وه.
ره‌نگه سه‌رنجڕاكێشترین به‌شی ئه‌م كتێبه بۆ خوێنه‌ران، ئه‌و به‌شه بێت كه به‌ناوی "بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، تراژیدی، بێ مێهری، كه‌مته‌رخه‌می"یه، له‌و چه‌ند لاپه‌ڕه كه‌مه‌ی كۆتایی كتێبه‌كه‌دا تراژیدیای ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه رونتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌كه‌ونه ده‌رده‌دڵ هه‌ڵڕشتن.
له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا (له3 تا 9ی خه‌رمانانی 1979) سێ برا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، حسێن‌و ئه‌مین لهپادگانی مه‌ریوان ئیعدام ده‌كرێن، كاك فوئادیش له‌شه‌ڕێكی له‌ناكاوو زۆر گوماناوییدا شه‌هید ده‌كرێت، خوشك‌و براكانی كاك فوئاد ده‌ڵێن "زۆر كه‌س له‌خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی كوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشی‌و ده‌ربڕینی هاوده‌ردی خۆیان سه‌ردانی ماڵی ئێمه‌یان كرد له‌ئاوایی ئه‌ڵمانه‌ی مه‌ریوان، به‌ڵام نهئهوساو نهدواتریش كه كوردستان ئازاد ده‌كرێت، هیچ كام له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه سه‌ردانی ماڵی ئێمه‌یان نه‌كرد، كه جاری وابو به‌چه‌ند هه‌فته له‌مه‌ریوان ده‌مانه‌وه. له‌یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك فوئاددا چاوه‌ڕوان بوین لانیكه‌م چه‌ند كه‌سێك له‌هاوڕێیانی رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و یارانی له‌مێژینه‌ی كاك فوئاد سه‌ردانی دایك‌و باوك‌و هه‌مو بنه‌ماڵه‌كه‌مان بكهنو بچنه سه‌ر قه‌بران، به‌ڵام له‌ناو سه‌رسوڕمانی ئێمه‌و هه‌مو خه‌ڵكی ئه‌وێدا هیچكامێكیان نه‌هاتن!"
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش براو خوشكه‌كانی كاك فوئاد له‌سه‌ر شۆڕش‌و خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام دهبنو كۆڵناده‌ن، ره‌شادو عه‌به‌و مهلهكهو حیشمه‌ت له‌كوردستان كار دهكهنو ماجید ده‌نێردرێت بۆ شاری تهورێزو ئه‌مجه‌د بۆ ورمێ‌و ره‌زا بۆ ئه‌هواز بۆ كاری رێكخراوه‌یی نهێنی. ماجید لهرێبهندانی 1981و چوار مانگ به‌دوای ئه‌ویشدا ئه‌مجه‌د له‌ته‌ورێز له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر دهكرێنو ده‌خرێنه زیندانه‌وه، "ده‌بو كۆمه‌ڵه دڵه‌ڕاوكێی بۆ گرتنی ئه‌مجه‌د له‌لا زۆرتر بوایه‌و ئه‌ویان هێنابایه‌وه كوردستان! جگه له‌ئیعدام هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌كۆماری سێداره‌ی ئێران نه‌ده‌كرا، هه‌مومان زۆر نیگهرانو په‌رۆشی چاره‌نوسی ئازیزانمان بوین، ئه‌و نیگهرانیو دڵهڕاوكێیهمان راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سێ چوار كه‌سی بهرپرسو بڕیارده‌ری ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه باس كرد. ئه‌وكات كۆمه‌ڵه‌و كۆماری ئیسلامی زیندانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌گۆڕییه‌وه، ئاسایترینو مه‌عقولترین چاوه‌ڕوانی لهبهرپرسانو بڕیارده‌رانی كۆمه‌ڵه ئه‌وه بو كه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئه‌م باسه‌یان له‌گه‌ڵدا بێنێته گۆڕێ، بۆ خۆیان هه‌رچی زوتر ماجیدو ئه‌مجه‌د بخه‌نه ناو لیستی گۆڕینه‌وه‌و له‌ده‌ست كۆماری ئیسلامی رزگاریان بكه‌ن، كاتێك مهلهكه بهبڕیاردهرانی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت "تكایه له‌گۆڕینه‌وه‌ی ئهمجهدو ماجید په‌له بكه‌ن با جه‌رگسوتانی ئێمه‌و دایك‌و باوكمان نه‌بێت به‌پێنج جار"، یه‌كێك له‌و براده‌رانه له‌وه‌ڵامی مهلهكهدا ده‌ڵێت "تۆ سۆسیالیزم هه‌ر له‌ماڵی خۆتان‌و ئاوایی ئه‌ڵمانه‌دا ده‌بینیت!"
"سه‌ره‌نجام بهرپرسانو بڕیارده‌ران له‌ناو چوار لیستی ئاماده‌كراودا كه له‌سێ لیستدا ناوی كاك ماجیدی تێدا بو، ئه‌و لیسته هه‌ڵده‌بژێرن كه ناوی ماجیدی تێدا نییه! زۆری پێنه‌چو له‌رۆژی 28/5/1981 كاك ماجیدو كاك ئه‌مجه‌د له‌ته‌ورێز گولله‌باران كران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچكام له‌و براده‌رانه‌ی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه بێن‌و بڵێن شه‌ریكی خه‌متانین، ته‌نانه‌ت به‌نامه‌یه‌كیش به‌سه‌ریان نه‌كردینه‌وه!"
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌مه‌ڕه‌شید مسته‌فا سوڵتانی باوكیان دوای پێنج جار جه‌رگ سوتان، كاتێك ئاماده نابێت له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمدا بژی، وه‌ك زۆرێك له‌كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیده‌كان شوێنێكی گونجاوی پێڕه‌وا نابینرێ، یان له‌باشوری كوردستان بۆ به‌كرێ ناگیرێ، دوای ئه‌و هه‌مو نههامهتییهو به‌و ته‌مه‌نه‌وه كه كه‌سێكی ئایینی بوه، به‌ناچار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه گه‌نجه‌كاندا له‌ناو مقهڕهكان ژیان به‌سه‌رده‌بات، "به‌هیه"ی دایكیشیان كه ده‌ترسێ بۆ جاری شهشهموحهوتهم جه‌رگی بسوتێت، داوا له‌رابه‌رانی كۆمه‌ڵه ده‌كات منداڵه‌كانی بنێرن بۆ ئه‌وروپا، به‌ڵام كه‌س نییه گوێی لێبگرێ، تا سه‌ره‌نجام دایك‌و باوك به‌مه‌راقه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وه.
Comments