• هوشیار محمودی

بۆ کاک فوئاد


به‌ كوێدا هاتیت

«رەفێق سابیر»

به‌م نیوه‌شه‌وه‌ له‌ كوێوه‌ هاتیت چۆن گه‌ردی‌ دیلیت له‌ خۆت ته‌كاند ‌و ئێوارانێكی‌ ته‌ماوی‌ زستان وه‌ك خۆر هه‌ڵهاتیت؟

سه‌هۆڵبه‌ندان بوو. . به‌ كوێدا هاتیت ؟ ئاگرباران بوو. . به‌ كوێدا هاتیت كوردستان تژی‌ سه‌گی‌ بێگانه ‌‌و نوقمی‌ تاوان بوو به‌ كوێدا هاتیت چۆن له‌ هه‌رێمی‌ گه‌له‌گورگدا به‌ شارستانی ‌‌و لاوك راهاتیت؟ به‌ كوێدا هاتیت ؟

له‌به‌ر هه‌ره‌سی‌ ئه‌م بارانه‌دا تۆی‌ نوقمی‌ خه‌ون، په‌لكه‌زێڕینه‌یت یان تاڤگه‌ی‌ هه‌ڵم له‌ سه‌فه‌ربه‌ر ‌و له‌ژێر كه‌لاوه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزانه‌دا روخساری‌ ئاسۆیت یان گوڵه‌گه‌نم؟

له‌ به‌یانێكی‌ داگیركراودا ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تۆ راده‌بینه‌وه‌ له‌ خه‌ونه‌كانتا روخساری‌ ونمان ده‌دۆزینه‌وه‌ به‌ خۆشه‌‌ویستی ‌‌و په‌لكه‌زێڕینه‌‌ و لاوك ‌و راستی‌ كوردستانی‌ دیل ده‌ته‌نینه‌وه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تۆ راده‌بینه‌وه‌.


  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube