top of page

یادت دەکەین رێبەرە خاکیەکەی گەل و ھەژاران!


دوای 39 ساڵ لە شەھید بوونت، ھێشتا قورسایی ئازاری ساتەوەختی بیستنی خەبەری گیانبەخت کردنت لە دڵی ھەموومان دا وەک خۆی ماوە، ئەڵێی ھەر دوێنێ کارەساتەکە رووی داوە، بە بینینی شەپۆلی رێپێوانی مەزنی مەریوان و کوردستان یاداوەری و کاریگەریەکانت لە دڵمان دا ھەزار جار تر زیندوو دەبێتەوە. ئەوەی ھزرت لە ھەر کوێیەکی رۆژھەڵات و کوردستانی مەزن دەبیندرێ ئاکامی ماندوو بوون و بڕوای قوڵی ئێوە بوو بە گەل، ئاخەر ئێوە پشت و پەناتان گەل بوو، خەمخۆری ھەژاران بوون، ھەموو شتێکتان بۆ گەل بوو. رێکخستن و کۆکردنەوەی وزەی جەماوەری زڵم لێ کراوی کۆمەڵگا، بیر و رەنجی 24 سەعاتەی ئێوەی دروست دەکرد، ئێور بە 11 مانگ دوای ئازاد بوونت لە زیندان ئەو ھەموو حەرەکەتە جەماوەریەت رێبەری کرد، ئاخۆ ئیستاکە لە ژیان دا بوایەیت کوردستان لە چ قۆناخێک دا دەبوو؟ شەھید بوونی لە ناکاوی کاک فواد وڵامی پرسیاری رێبوارانی ریگاکەی بۆ ھەمیشە بێ وڵام دەمێنێتەوە. ئیستاکە گەل زیاتر لە رابردوو لە ستەمکار و چەوساندنەوە بێزار و نارازین، بەڵام ئەندازیارێکی وەک کاک فوادی پێویستە کە جێی بڕوای ھەمووان بێ و توانای رێکخستن و کۆکردنەوەی ھەموو وزە نارازیەکانی کۆمەڵگای ئێمەی ھەبێ.

کاک فواد رێبەر ھەموو کات لە دڵمان دا زیندووە!


bottom of page