
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مێژووی هاوچه‌رخه‌دا له‌به‌رامبه‌ر رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئێران له‌پێناو هێنانه‌دی مافه‌ڕه‌واكانی درێژه‌ی به‌خه‌بات داوه‌و چ به‌رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه‌و مانگرتن و خۆپیشاندان بێت یاخود به‌رێگه‌ی چه‌كدارانه بێت له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانی داوه، كاتێك باس له 31ی ئاب ده‌كرێت له مێژووی یه‌كێك له حیزبه هه‌ره‌دیاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان(كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران( كۆمه‌ڵه))به رۆژێكی ره‌ش دانرێت ئه‌ویش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی یه‌ك له رێبهرو دامه‌زرینه‌رانی ئه‌م رێكخراوه‌یه به‌ناوی فوئاد مسته‌فای سوڵتانی كه زیاتر به كاك فوئاد ناسراوه. فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كوڕی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌گی مسته‌فا سوڵتانی‌و كوڕه‌زای مسته‌فا سانه، دایكی ناوی بههییهیه، فوئاد مسته‌فا له ساڵی 1948ز (1327ه) له گوندی ئه‌ڵمانه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن دهسهڵاتو ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دایكبوو، باوكی كاك فوئاد خوێندنی سه‌ره‌تایی له گونده‌كه‌ی خۆیان خوێندووه پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه‌ته شاری سنه‌و خوێندنی له‌وێ ته‌واو كردووه تا بووه‌ته مامۆستا، هه‌رچه‌نده دایكی له گوندی(ره‌شه)ی مه‌ریوان له‌دایكبووه، به‌ڵام له‌به‌ر سیاسه‌تی دیكتاتۆریی ره‌زاشا به ماڵه‌وه رویانكردووهته باشووری كوردستان‌و له پێنجوێن نیشته‌جێبوون، ناوبراو هه‌رله پێنجوێن فێری نووسین‌و خوێندنه‌وه بووه وه زۆر له شعره‌كانی قانعی شاعیری له‌به‌ربووه، كاك فوئاد له‌نێو ئه‌م خانه‌واده‌یه په‌روه‌رده بووه‌و ، له ساڵی (1954) له قوتابخانه‌ی ( قائانی) ده‌ستی به‌خوێندن كردووه تا قۆناغی چواری سه‌ره‌تایی له‌وێ خوێندووه پاشان له ساڵی (1958) چووته شاری سنه‌و له خوێندنگای (چواری ئابان) درێژه‌ی به خویندن داوه، پاشان چووه‌ته ناوه‌ندیی(رازی) تا ساڵی 1963 دوای ته‌واوكردنی پۆلی نۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بواری بیركارییو جه‌برو هه‌نده‌سه زیره‌ك بووه بۆخوێندنی به‌شی بیركاری له ئاماده‌یی(هیدایه‌ت) وه‌رگیراوه‌و هه‌رسێ ساڵی خوێندنی به‌یه‌كه‌م ده‌رچووه ، فوئاد مسته‌فا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی له ساڵی 1967 خۆی ئاماده ئه‌كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی زانكۆكان ، دوای ئه‌وه‌ی له 12 به‌شی زانكۆكانی ئێران سه‌ركه‌وتن بهدهستدههینێت، دواجار زانكۆی ( ئاریا میهر( شه‌ریفی) ههڵدهبژێرێتو چوارساڵ له‌و زانكۆیه خوێندووه تا بووه‌ته ئه‌ندازیاریی به‌شی كاره‌با . له ده‌یه‌یی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه نێوخۆی‌و ده‌ره‌كییانه‌ی له ئێران ڕویاندا له لایه‌ك ریفۆرمی زه‌ویی له ئێران‌و له لایه‌كی دیكه‌وه تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كییه‌تی سۆڤییه‌ت‌و چین‌و ده‌ركه‌وتنی بیری ماوییزمو، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی چه‌كدارانه له چین‌و كوباو جه‌زائیر…هتد ئه‌مانه هه‌موو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ره‌وتی چه‌پ له ئێران دانا‌و به‌جۆرێك چه‌ند رێكخراو پارتێكی چه‌پ دروست بوون، كاك فوئاد له‌نێو ئه‌م دۆخه سیاسییهداو له‌پاڵ خوێندنه‌كه‌ی له زانكۆ له تاران تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت بووه‌و ده‌ستیكردووه به كتێب خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ ئاشنابوون به بیری ماوییزمو هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا ئاشنا ئه‌بیت به‌چه‌ند خوێندكارێكی كورد له‌وانه: شوعیب زهكریایی، فاتح شێخ ئیسلام، یه‌دوڵڵا بیگله‌ری، سدیق كه‌مانگه‌ر، موسلیح شێخ ئیسلام ( رێبوار)…هتد ئه‌م هاوڕێیانه‌ی كاك فوئاد له ده‌وری یه‌كتری‌و به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌ڕمی كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌ی (محفل) ده‌ستیان بهكاروچالاكیی كردووه. له‌پاڵ مه‌حفه‌لی كاك فوئاد مه‌حفه‌لی دیكه‌ش هه‌بوون، كه هاوبیری كاك فوئاد‌و هاوڕێكانی بوون له‌وانه( عبداڵلای موهته‌دی‌و ساعید وه‌ته‌ندووست …هتد) كه له‌ڕێگه‌ی موسڵح شێخ ئیسلام(رێبوار) ئاشنابوون به محفه‌لی كاك فوئاد، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی ئه‌م مه‌حفه‌لانه كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی توده، كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دیموكراتی كوردستان، كاریگه‌ریی له‌سه‌رییان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كات تێكه‌ڵیان نهبوونو زیاتر له‌ده‌وری كاك فوئاد كۆبوونه‌ته‌وه‌و بیروبۆچوونه‌كانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان هه‌بووه، هه‌ر ئه‌م هاوبیرانه له قۆناغه‌كانی دواتر له پاییزی 1969 بناغه‌ی رێكخراوێكیان به نهێنی دامه‌زراند به‌ناوی( ته‌شكیلات) دواجار له شۆڕشی گه‌لانی ئێران ناوی رێكخراوه‌كه گۆڕا بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران (كۆمه‌ڵه))، ته‌شكیلات نزیكه‌ی 1ساڵ كاروچالاكیی به نهێنی ئه‌نجامداوه، كاك فوئادیش وه‌ك یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوه‌كه‌و وه‌ك سه‌ركرده‌و رێبه‌ری رێكخراوه‌كه گوێ لهسهرنجو بۆچوونه‌كانی گیراوه‌و، به‌ڵام هیچ كات هه‌ڵبژاردنی بۆ نه‌كراوه یاخود به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی سكرتێری رێكخراوه‌كه نه‌بووه، چونكه رێكخراوه‌كه له‌پێناو پاراستنی ئه‌ندامه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری ساواك هیچ پرۆتۆكۆڵێكیان له‌نێو خۆیاندا ئیمزا نه‌كردووه . له‌سه‌رده‌میی قۆناغی نهێنی (ته‌شكیلات_ كۆمه‌ڵه)دا، كاك فوئاد بڵاوكراوه‌یه‌ك به‌ناوی( چرا پراگنده ایم و چگونه متشكل شودیم( بۆچی پهرژوبڵاوینو چۆن یه‌كبگرین، نوسیووه‌و وه هه‌ربه نهێنیو له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌وه به‌ده‌ستنووس چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ كۆپی كراوه‌و پاشان له‌نێوخۆیاندا بڵاوییان كردووته‌وه خوێندویانه‌ته‌وه . له ده‌ییه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ته‌شكیلات بڕیاریداوه خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه بۆناو خه‌ڵك‌و لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه زیاتر تێكه‌ڵ به خه‌ڵك بن، كاك فوئاد پێشنیاز ئه‌كات بۆ ئهندامانو لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌یان، كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌یدا بكه‌ن، ئه‌ویش به رێگه‌ی كاركردن وه‌ك خه‌ڵك‌و وه‌ك ئه‌وان جلپۆشینو زیاتر هه‌وڵدان وه‌ك كرێكار‌و خه‌ڵكی ئاسایی ره‌فتار بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك روناكبیر‌و خۆێندهوارێكی ئه‌وكاته ، كاك فوئاد له‌م قۆناغه‌دا بایه‌خی به (پۆپۆلیستی) داوه‌و كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆیان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه رۆژانه زۆر له جووتیارانی گونده‌كانی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه له نزیكه‌وه ئاگاداری خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌كانی كرێكاران‌و جووتیار‌و زه‌حمه‌تكێشی گونده‌كانی كوردستان بووه، عیسی پایه‌به‌ندی له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باس ده‌كات، كه كاك فوئادی بینیوه جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌ربووه‌و وه‌ك كه‌سێكی ئاسای ده‌ركه‌وتووه داوای لێكردووه، كه عه‌زیه‌تی ئه‌و سه‌ربازانه نه‌دات كه له‌به‌رده‌ستیدان پێیشی وتووه” هه‌رچی كوڕی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی لادێكانه سه‌ربازییان پێده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری رژێمه‌كانی ئێرانه‌و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و، كه هه‌موو فشاره‌كان له‌سه‌ر چینی زه‌حمه‌تكێشه…” هه‌رچه‌نده كاك فوئاد او سه‌رده‌مه له ته‌مه‌نی لاویه‌تیدا بووه زیاتر سه‌رقاڵی خوێندن بووه له‌هه‌مانكاتدا تێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌بووه بۆ دۆخی زه‌حمه‌تكێشان‌و كرێكارانی ئه‌وكات هه‌روه‌ك شێركۆ بێكه‌سی شاعیر له په‌خشانه شیعرێكدا كه بۆ كاك فوئادی نووسیوه ده‌ڵێت ” كۆرپه‌له‌یان ناونا دڵ …( فوئاد) فوئاد له‌و نیشتیمانه بچكۆله‌یه‌ی ئه‌ڵمانه‌دا له‌گه‌ڵ گوڵی دارچوالهدا چاوی پشكوت… ئه‌و بۆیه‌كه‌مجار ههژارییو نانی برسی‌و ئاوی چه‌وساوه پرسیاریان لادروست كرد زوڵم … رایچڵهكاندو ره‌نگی په‌ڕیوی كێڵگهكانو جووتیارهكانو باڵی شكاوی باڵنده‌كان و په‌راسووی ده‌رپه‌ڕیوی منداڵان په‌یامێكییان دایه ده‌ستی” . كاك فوئاد له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی به خه‌ڵكی بووه به كه‌سێكی به‌هێز له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، هه‌روه‌ك برایم جه‌لال ده‌ڵێت ” له‌رووی شتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر شت له‌و فێربووم” كاك فوئاد دوای ته‌واوكردنی خوێندن، خزمه‌تی سه‌ربازی پێكراوه له ساڵی 1972 وه‌كو ئه‌فسه‌ر له كارخانه‌ی كاره‌بای مه‌ریوان كاریكردووه، له‌به‌ر راوه‌ستانی له‌به‌رامبه‌ر ساواك له مه‌ریوان دوورخراوه‌ته‌وه، ساڵی 1973 له شاری ( بروجێرد) لوڕستان درێژه‌ی به خزمه‌تی سه‌ربازییه‌كه‌ی داوه، له ساڵی 1974 بووه به مامۆستا له ( ئه‌نستیتۆی) سه‌نعه‌تی شاری سنه، له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 1974 ده‌ستگیركراوه‌و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی( كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ساواك و شاره‌بانی) له تاران به چوارساڵ زیندانی حوكم دراوه له ساڵی 1977له‌سه‌ر داخوازی خۆی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی شاری سنه ، كاك فوئاد بۆده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و خراپی ره‌وشی زیندانهكانو خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رژێم له‌گه‌ڵ چه‌ند زیندانییه‌كی دیكه‌ی هاوڕییو هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ته‌شكیلات(كۆمه‌ڵه) ده‌ستیان به مانگرتن كردووه مانگرتنه‌كه‌ش 24رۆژی خایاندووه، ناوبراو له‌وماوه‌یه‌دا وه‌ك وتهبێژو سه‌رۆكی زیندانییه‌كانی سنه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری زیندانی (ساواك) هه‌ڵبژێراوه بۆ به‌رگریكردن له مافی زیندانیان‌و ئه‌م مانگرتنه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكهوهتهوه چ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران بێت‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بێت . دواجار ئه‌م مانگرتنه رژێمی ناچاركرد زۆرێك له زیندانییه‌كانی شاری سنه ئازاد بكات، كاك فوئادیش له تشرینی یه‌كه‌می 1978 ئازاد كراوه ، دوایی ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆگوندی ئه‌ڵمانه‌و له‌لایه‌ن خانهوهداكهیانو لایهنكرانو ئه‌ندامانی( ته‌شكیلات_ كۆمه‌ڵه) پێشوازی لێده‌كرێت، كاك فوئاد ره‌خنه له ئهندامانو لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بوون ده‌گرێت، سه‌باره‌ت به كه‌موكورتیان له ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان، به‌ڵام دواتر ئهندامانو لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه رێكده‌خاته‌وه پاشان دوو كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره له شاره‌كانی سنه‌و نه‌غه‌ده ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له قۆناغه‌كانی دواتری رێكخراوه‌كه ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه به كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ( ته‌شكیلات( كۆمه‌ڵه) داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نوسراو سه‌بارت به كۆنگره‌ی یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانراوه ، كه كاك فوئاد به‌شداربووه‌و گوێ له راوسهرنجهكانی گیراوه‌و سه‌باره‌ت به‌و دوو تێڕوانینه‌ش له‌ناو كۆنگره‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات كاك فوئاد له‌گه‌ڵ تێڕوانینی یه‌كه‌م بووه، كه باس له‌وه ده‌كات ئێران به‌گشتی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیوه دهرهبهگایهتییو نیوه داگیركه‌ره(كۆلۆنیه) ، كاك فوئاد به تێڕوانین له دۆخی ئێران‌و له ده‌ستپێكی خۆپیشاندان‌و ناڕهزایهتیهكانو سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش داوا له ئهندامانو لایه‌نگرانی رێكخراوه‌كه‌ی ئه‌كات ، كه چالاكانه به‌شداریی بكه‌ن له خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی رژێمی شاهه‌نشاهیی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و، هه‌ربۆیه له‌كاتی كۆنگره‌ی یه‌كدا ئه‌ندامانی كۆنگره ئاگادارده‌كرێنه‌وه كه توتنكارانی بانه بڕیاریانداوه ئه‌م ساڵ تووتنهكهیان نه‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت، كاك فوئاد پێشنیاز ده‌كات بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك كۆنگره دوابخرێت، بچن له جووڵانه‌وه‌ی بانه‌دا هاوكاریی‌و به‌شداریی بكه‌ن، ناوبراو پێیوابوو ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان كاریگه‌ریی گرنگی ده‌بێت ، له‌كۆنگره‌ی یه‌كدا چه‌ند كه‌سێك بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی رێكخراوه‌كه دانراون كه كاك فوئاد یه‌كێكیان بووه . یه‌كێكی دیكه له كاره‌كانی كاك فوئاد بۆ تێكهڵبوونو له نزیكه‌وه ئاگاداربوونی دۆخی جوتیاران‌و گوێگرتن له داواكارییهكانیانو هاندانیان بۆ بهشدارییپێكردنی جووتیاران له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر جه‌ورو سته‌می رژێمی شاهه‌نشاهیی ( یهكیێتی جووتیاران له مه‌ریوان) داده‌مه‌زرێنێت، كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م یهكیێتیه دوای ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه چوونه ناو كۆمه‌ڵه، كاك فوئاد خۆی به‌سه‌ر جووتیارانی گونده‌كانی مه‌ریواندا گه‌ڕاوه‌و هانی داون بۆ خۆپڕچه‌ككردن به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له دهستكهوتو مافه‌كانیان، هه‌ربۆیه به‌م كاره‌ی توانی زۆرێك له جووتیاران له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه ، كه رۆڵی دیاریان له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش و دوای شۆڕش بینی بوونه هێزیكی چه‌كدار له كوَچی مه‌ریواندا به‌شداربوون . هه‌ر له‌سه‌ر پێشنیازی كاك فوئاد ( كۆمیته‌ی ژنان له شاری مه‌ریوان) دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ش وشیاری‌و بایه‌خدانی كاك فوئاد ده‌رده‌خات به مه‌سه‌له‌ی ژن به‌بێ گوێدانه نه‌ریتی باوك سالاری‌و هه‌وڵدان بۆ به‌شداریپێكردنی ژن له سیاسهتو خۆپیشاندان‌و مانگرتنه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش، خوشكه‌كه‌ی كاك فوئاد به‌ناوی (مهلهكه) ئه‌ندامی ئه‌م كۆمیته‌یه بووه زۆر چالاكانه به‌شداریی له خۆپیشاندن‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مه‌ریوان كردووه . پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و كۆتایی هاتن به رژێمی شاهه‌نشاهیی له ئێران كاك فوئاد رۆژبه‌رۆژ له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگران‌و ئه‌ندام بۆ كۆمه‌ڵه به‌رده‌وام بووه، له ته‌مووزی 1979 ئاڵۆزی له نێوان لایه‌نگرانی كاك ئهحمهتی موفتی زاده‌و یه‌كێتی جووتیاران روویداوه حكومه‌تی ئێران ده‌ستی وه‌ردایه ئه‌م ئاڵۆزیانه، كاك فوئاد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رژێم داوای له خه‌ڵكی شاری مهریوانو زۆر له ئه‌ندامانی یه‌كییه‌تی جووتیاران‌و كۆمه‌ڵه كرد شاره‌كه به‌جێبهیڵن ئه‌مه‌ش وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر رژێم تا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر راسپارده‌ی كاك فوئاد زۆرێك له ئهندامانو لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌و یهكیێتی جووتیاران له 22ی ته‌مووزی 1979 شاری مه‌ریوانیان بهجێهێشتو ئه‌م رووداوه له مێژوودا به (كۆچی مه‌ریوان) ناسراوه كۆچكردووه‌كان روویانكرده ئوردوگایه‌ك به‌ناوی(كانی میران)، رژێم ناچار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆچه‌دا بڕیاریدا هێرش نه‌كاته سه‌ر شاری مه‌ریوان لیژنه‌یه‌كی نارده شاری مه‌ریوان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و له شاری مه‌ریوانیش لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی كاك فوئاد پێكهات، دوای رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه، كاك فوئاد داوای له كۆچكردووان ده‌كات كۆتایی به كۆچه‌كه‌یان بهێنن، چونكه ناوبراو پێی وابوو له سه‌دا هه‌شتای ئه‌نجامه‌كانی كۆچ به‌ده‌ستهاتووه، به‌م شێوه‌یه له 6ی ئابی 1979 كۆتایی به كۆچه‌كه هاتووه . شایه‌نی باسه دوایی ئه‌وه‌ی رژێمی كۆماریی ئیسلامی ئێران هاته سه‌ر حوكم ئه‌م رژێمه نوێیه هیچ مافێكی به گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌داو گوێ له داواكارییه‌كانیان نه‌گیراو، هه‌ربۆیه ئاڵۆزی‌و ناڕه‌زایی له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویدا، دواجار شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و رژێم روویدا ئه‌و شه‌ڕه‌ش به شه‌ڕی سێ مانگه ناسرا. خومه‌ینی له 18ی ئابی 1979 فه‌رمانی جیهادی دژی كورد ده‌ركرد، له 19ی هه‌مان مانگدا فه‌رمانێكی دیكه‌ی ده‌ركرد داوای له پاسدارانی شۆڕش كرد له‌هه‌ر شوێنێكن رووبكه‌نه كوردستان‌و شه‌ڕكه‌ران سه‌ركوت بكه‌ن . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا كۆمه‌ڵه به رێبه‌ری كاك فوئاد بڕیاریاندا رووبه‌ڕوی رژێم بببنه‌وه چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به فه‌رمانه‌كه‌ی خومه‌ینی بڵاوكرده‌وه به‌ناوه‌كانی ( انان، كه باد می كارند گوفان دروخواهند كرد، خلق كرد در بوته ازمایش…هتد) ئه‌م بڵاوكراوانه له‌لایه‌ن كاك فوئاد نووسراوبوون له‌م بڵاوكراوانه‌دا داوا له خه‌ڵكی كوردستان كراوه له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی رژێم بێده‌نگ نه‌بن و تا له توانایاندایه به‌رگری بكه‌ن . له درێژه‌ی هێرشه‌كانی رژێم بۆسهرشارهكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و به‌رگری هێزه‌كانی كوردستان زۆر له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌شاری بانه كۆبوونه‌ته‌وه بۆ دانانی پیلانێكی بهرگریو، وتوووێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ هاوئاههنگیو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رژێم، كاك فوئاد وه‌ك كۆمه‌ڵه به‌شداربووه‌و خه‌ریكی رێكخستنی هێزه رێكخراو دیموكراتیه‌كانی كوردستان بووه، كه له‌سه‌ر بڕیاری كۆمه‌ڵه پێكهاتوون، له هه‌وڵی ئامادهكردنییان بووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێم‌و مه‌سه‌له‌ی چۆنیه‌تی به‌رگریكردن له‌م كاته‌دا هه‌واڵی گولله‌بارانكردنی نۆكه‌س له خه‌ڵكی مهریوانو ئه‌ندامانی (یه‌كێتی جووتیارانی ) پێده‌گات، كه دووكه‌س له‌وانه برای كاك فوئادبوون، كاك فوئاد له ترسی دروستبوونی شپرزه‌ی له‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له مه‌ریوان، بڕیاریداوه بچێته مه‌ریوان تا هێزه‌كانی كۆمه‌ڵه رێكبخاته‌وه، ناوبراو بههاوڕییهتی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی(ی.ن.ك)، كه برایم جه‌لال به‌رپرسیان بووه به‌ره‌و مه‌ریوان به‌ڕێده‌كه‌وێت ، دوای ئه‌وه‌ی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی له نزیك مه‌ریوان به‌و هێزه‌ی كوَمهڵه ده‌گات، كه له شار هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، كوَبوونهوهی پێكردوونو ڕێكی خستوونه‌ته‌وه پلان‌و به‌رنامه‌ی بوَ داناون، له‌گه‌ڵ برایم جهلالو ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون یه‌ك له‌وانه ئه‌ندامێكی چریكی فیدایان بوَ بانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ناوبراو له ڕێگهداو له‌نێوان گوندی كانیعمهتو بستام له ناوچه‌ی سه‌قز، له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی‌و زه‌مینیی بوَ سه‌ر ناوچه‌كه له شه‌ڕێكی ڕووبهڕووداو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێمی كوَماری ئیسلامیی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كه‌ی چریكی فیدایان له 31ی ئابی 1979 گیانی به‌ختكرد . جێگه‌ی ئاماژه بوَكردنه كوژرانی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی به هاوڕێیه‌تیی برایم جه‌لال، له‌لایه‌ن زوَر له ئهندامانو لایه‌نگرانی كوَمهڵهو ئه‌ندامانی(ی.ن.ك)، ڕه‌خنه له برایم جه‌لال گیراوه كه‌وا ناوبراو وه‌ك به‌رپرسی ئه‌و هێزه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد مسته‌فا سوڵتانی بووه ئه‌ركی پاراستنی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی بووه، به‌ڵام پارێزگاریی نه‌كردووه، عومه‌ر ئیلخانیزاده، ده‌ڵێت:” ئیبراهیم جه‌لال به‌رگری له فوئاد مسته‌فا سوڵتانی نه‌كردووه، گه‌رچی ناوبراو ئه‌ركی پاراستنی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی بووه، به‌ڵام نهیپاراستووهو شه‌ڕی نه‌كردووه” . هه‌رچی مه‌لا بهختیاریشه له كتێبه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی:” پێشكه‌شه به: فوئاد سوڵتانی (له مه‌ریوان شه‌هیدكرا)و …له‌به‌رچاوی برایم جه‌لال شه‌هیدكران‌و یه‌ك فیشه‌كی بۆ به‌رگریكردنیان نه‌ته‌قاند” . فوئاد مسته‌فا سوڵتانی به درێژایی ته‌مه‌نی له گه‌شه‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی شوَڕشگیڕانهی كوردستان ڕوَڵی به‌رچاوی بینیوه، له شه‌ڕی نهوروَزی سنه‌و له پێكهێنان‌و ڕێبه‌ریكردنی كوَڕو كوَمهڵه دیموكراتییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان، له ڕێكخستنی جووتیاران‌و چهكداریكردنیانو له كوَچی مه‌ریوان، له سازدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوَمهڵه وه‌ك ڕێبهڕێكی سیاسیی كاریكردووه فوئاد مسته‌فا سوڵتانی له‌ناو كوَمهڵه، له قوَناغی نهێنییو ئاشكرادا، بڕیارده‌ری یه‌كه‌م بووه، هه‌رچه‌نده وه‌ك پوَست، سكرتێری گشتی كوَمهڵه نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك سكرتێرێكی ئه‌و ڕێكخراوه ڕوَڵی گێڕاوه. ساعید وتهندووست ده‌ڵێت :” ئه‌گه‌ر كاك فوئاد نه‌بوایه دڵنیا نه‌بووین له دروست بوونی كوَمهڵه” . ههربوَیه كوژرانی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر كوَمهڵه، چونكه ڕێكخراوه‌كه به له‌ده‌سدانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:” كوژرانی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی زه‌برێك بوو له بزووتنه‌وه‌ی كورد كه‌وت نه‌ك كوَمهڵه به ته‌نها” . به تێڕوانین له ژیان‌و كار‌و چالاكیی ناوبراو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كه‌سایه‌تییه له پال ئه‌وه‌ی زیره‌ك‌و لێهاتوبووه له بواری خوێندن‌و له هه‌مانكاتدا توانیویه‌تی هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌تییه‌وه له هه‌وڵی خۆ رۆشنبیركردنو خوێندنه‌وه‌دا بێت هه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌و شارهزابوونهی له مه‌سه‌له‌ی بیری چه‌پ توانی بێته یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كه‌مین رێكخراوه‌ی چه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌رچه‌نده به‌هۆی گیانبه‌ختكردنی نه‌یتوانی هه‌موو ئامانجه‌كانی بۆ سه‌رخستنی رێكخراوه‌كه‌ی بهێنهدای، به‌ڵام ئه‌توانین بڵێن له ماوه‌ی 10ساڵی خه‌باتی سیاسیی‌و رێكخراوه‌یی توانی گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌ی دابنێت، به‌جۆرێك تا ئه‌مرۆش هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه چه‌ندین جیابوونه‌وه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام خودی فوئاد له نێو سه‌رجه‌م رێكخراوه جیاكانی كۆمه‌ڵه‌و لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان سنبولی رێبه‌رێكی هه‌میشه زیندوو‌و لهبیرنهكراوهو كاكێكی دڵسۆزه، ئه‌و كاكهیهی كه به به‌هێزی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ دۆست‌و ئه‌ندامانی رێكخراوهكهیو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌و خه‌ڵكی كوردستان ناسراوه، فوئاد مسته‌فای سوڵتانی به كاكێكی خۆنهویستو خاكی ناسرابووه هه‌ر ئه‌م خاكی‌و خۆنهویستیهشی بووه هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران توانی به ئاسانی له‌ناویبه‌رێت، گیانبه‌ختكردنی فوئاد مسته‌فای سوڵتانی برینێكی سارێژنهكراوی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه دانا‌و به‌جۆرێك له دوای گیانبه‌ختكردنیشی تا ئێستاش كۆمه‌ڵه رێبهروسهركردهیهكی به‌خۆووه نه‌بینیووه تا بێته كاكه گه‌وره‌و جارێكی دیكه بتوانرێت كۆمه‌ڵه یه‌ك بخاته‌وه .
سەرچاوەکان
ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: كاك فوئاد ڕێبه‌رو سیاسهتمهدارو زانایه‌كی سیاسی، چاپی ڕوَژههڵات، 2006، ل28_42. مهلهكه، ڕه‌زاو حیشمه‌ت مسته‌فا سوڵتانی: كاك فوئاد مسته‌فا سوڵتانی كێ بوو؟ ئامانجی چی بوو؟، چوَن گیانی به‌ختكرد؟ چ1، چاپخانه‌ی پیره‌میرد، سلێمانی، 2014، ل18. ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: س . پ، ل 45_52. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانه : شه‌یما سه‌عید حمه‌لاو: كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران( كۆمه‌ڵه) _سازكا) ، ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه، 2014، ل 35_ 46. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانه: شه‌یما سه‌عید حمه‌لاو : س . پ ، ل 60_69. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موصڵح شێخ ئیسلام به ئمێڵ، سوید، 4، 1، 2014. به‌همه‌ن سه‌عیدی: 5 ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵای موهته‌دی سكرتێری كوَمهڵهی شوَڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران(وتووێژێكی تایبه‌ت به مێژووی40ساڵه‌ی كوَمهڵهو كوردستانی ئێران‌و حزبی كوَموَنیستو بزووتنه‌وه‌ی چهپو داهاتووی ئێران)، چ1،له بڵاوكراوه‌كانی كوَمهڵهی شوَڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ب ش، 2010، ل 47_48. از تهران تا زرگویز،(نیم قرن تلاش) خاگرات یك پشمرگه كومه‌له، چ1، ب.ج، فرودین 1392/اپریل 2013، ص19_21. بڕوانه : په‌خشانه شعیری شێركۆ بێكه‌س به‌ناوی : زام پێوان ، سلێمانی ، 23ی 6، 2009 http://kakfoad.com/index.php?id=82 وه‌رگیراوه له : مهلهكه، ڕه‌زاو حیشمه‌ت مسته‌فا سوڵتانی: س پ، ل83. ه. س، ل18_19. چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ (محهمهدشافیعی): ئه‌ستێره‌كانی تاڵه‌سوار، ڕوَژههڵات تیڤی، به‌شی4. http://kakfoad.com/index.php?id=112 صابربردبار: نگاهی به كومه‌له در گژر زمان، ب .م، ماه یونی 2004، ص7. شه‌یما سه‌عید: س.پ، ل 88_89. به‌همه‌ن سه‌عیدی : خه‌بات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن (دیدارێك له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی عه‌لیزاده تایبه‌ت به مێژووی كوَمهڵهو كوردستانی ئێران‌و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ)، ب1، چ3، له بڵاوكراوه‌كانی كوَمهڵه، ڕێكخراوه‌ی كوردستانی حیزبی كوَموَنستی ئێران، ب ش، 2012، ل 79_81. 232. حسین مرادبیگی: تاریخ زنده، كردستان چپو ناسونالیسم، انشارات نسیم، 2004، ص314. ڕه‌شاد مسته‌فا سوڵتانی: س .پ، ل140_142. ه.س، ل140_141. شه‌یما سه‌عید: س.پ، ل 117_121 ، گلرخ قبادی: شقایق ها بر سنگلاخ زندگی و زمان یك زن كرد از كردستان، چ1، 2015، ص253_265. بۆ ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی خومه‌ینی بڕوانه: اگلاعات: شماره 15931، شنبه 27مرداد ماه 1358. محمد جعفری: روشنك، چ1، انتشارات شنبه، ێوریل، 2005، ص48_49. (بوَ زانیاریی زیاتر، بڕوانه: برایم جه‌لال: چه‌پكێك له مێژووی كوَمهڵه، چ2، چاپخانه‌ی چوار چرا، 2012، ل300_304 (چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ(عومه‌ر ئیلخانیزاده)، زڕگوێز/ سلێمانی، 23/ 12/2013). چۆن چهپكێكو كام مێژووی كۆمه‌ڵه؟ ،ب1، چ1، 2012. به‌همه‌نی سه‌عیدی: خه‌بات به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، ب2، ل537 زاهیر ڕه‌شید پوور: كوَمهڵه(لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه)، چ1، چاپخانه‌ی چوارچرا، سلێمانی، 2006، ل103. (بوَ زانیاریی زیاتر، بڕوانه: چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی: له‌یادی سێ ساڵه‌ی شه‌هید بوونی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی، http://kakfoad.com/index.php?id=26. *پسپۆری مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ ، ماسته‌ر له زانكۆی سلێمانی، كولێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان
بڵاوكراوه‌ته‌وه له 08-07-2017