top of page

بۆ کاک فوئاد


زەحمەتکێشان شەپۆل شەپۆل لەدواتەوەن ئەیانەوێ سەنگەرەکەت پڕ کەنەوە . تێکۆشەران پۆل لە دوای پۆل بە شۆێن تۆوەن ، ئەیانەوێ رێگاکەت بگرنەوە . شەهیدەکان کۆمەڵ بە کۆمەڵ دێن لەگەڵت ئەیانەوێ بەتەنیایی نەمێنیەوە . دڵنیابە ، ئەو ئاڵایەی هەڵت ئەگرت ،ئیستا زۆرتر شەکاوەیە. خەمت نەبێ ، ئەو روبارەی هەڵت ئەبەست ، ئیستا بووە بە دەریا ، دڵگیر مەبە ، ئەو سەفەرەی دەستت پێکرد ، ئیستا نزیکی ئاسۆیە ، چاوەکانم، تۆش نامری ، لەهەر کۆێ بین لەگەڵمانی ....

bottom of page