
ئه‌و كاته كه فیشه‌ك
جه‌رگ هه‌ڵده‌بڕی و له‌تی ئه‌كا
له‌سه‌ر رێبازمردن
شه‌هیدبوون ده‌خوڵقێنێ،
ئه‌وه به‌ڵگه‌ی روونی بیروباوه‌ڕه....
ده‌بێ مه‌رگی تۆ چه‌نده له ژین جوانتر بێ
كه فرمێسكت له چاوی دوژمن ده‌رهێنا؟
زانیم كه رێبهڕم
تریشقه‌ی هه‌وری شۆڕش‌و ئاگره.
.....................................
هه‌ر وڵاتێك بۆ ئازادی خوێنی رژاندبێ
بۆ چركه ساتێكیش
له نێو باوه‌شی ئازادییه
بۆیه تۆ
له‌كاتی گیان به‌ختكردن به نیشتمان
دلۆپه خوێنێكت بۆ خۆت نه‌هێشته‌وه و
به كورتی ژیانت
به‌رهه‌مێكت
له دیمه‌نی ژیانی سه‌ربه‌رزی خوڵقاند و
تۆی نه‌مری
هه‌زاران گوڵی لاله و
رۆڵه‌ی ئازات چاند.
.........................
بیستوومه فرمێسكی مناڵه هه‌ژاره‌كان
كزهت له جه‌رگ دێنێ
بۆیه تۆ هه‌مان ههناسهبووی
كه‌له هه‌نیسكی
مناڵه هه‌ژاره‌كان ده‌هاتیه ده‌رێ و
به ئامێز و ماچی رومه‌تیان
ئاوه‌نگی داتكاوی گزه‌ی چاویانت
به لۆكه‌ی جه‌رگت ده‌سڕی.
.................................
تۆ هه‌مان
ئاره‌قه‌ی نێوچاوانی جوتیاران‌و
فیشه‌كی
چه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگه‌و
پێشڕه و
قه‌ڵغان سینگی نیشتمان بووی،
كه جارێكی تر
ههڵفڕینت وه‌بیر هه‌ڵۆكان هێناوه،
هه‌ڵمه‌تت گه‌یشته زه‌ریاكان
شه‌پۆڵی دهریاكانت هه‌ستاند و
خرۆشاندنهوه.
...........................
نامه‌وێ شیعر
به هه‌زاران هه‌زار ئاه و ناڵه بفرۆشم
به‌ڵام ناتوانم
مه‌گه‌ر تۆ،
قۆڵبه‌ندی ره‌شی
پێشمه‌رگه داخدارهكانت نه‌كرده‌وه؟
مه‌گه‌ر مه‌رگی تۆ
وه‌ک هه‌مان ماڵئاوایی وانه‌بوو
كه خانه له دایكی نه‌كرد؟
مه‌گه‌ر مه‌رگی تۆ
قاموسی ئه‌ڤیندارانی شۆڕش نه‌بوو
كه بێ ده‌نگی كوێستانه‌كانی شكاند؟
مه‌گه‌ر مه‌رگی تۆ
هه‌موو ده‌ردێكم له‌بیر ناباته‌وه و
وه‌سییه‌تی دایه بههیهم وه‌بیر ناهێنێته‌وه؟
به‌ڵام دایه به‌هیه ناهێڵم
ناهێڵم، ته‌نیا ئه‌و وه‌سییه‌ته ئی خۆت بێ
راسته مه‌رگی رۆڵه‌كانت تۆی كوشت
به‌ڵام ئێمه، ئێستاش بریندارین...
ئه‌و كاته‌ی
دڵۆپ دلۆپ خوێنمان
بۆ رێبازمان ده‌ڕێژین
بهرلهوهیكه له نێو قه‌بردا
خاكی نیشتمانمان له‌سه‌ر بڕێژن
ده‌بێت هه‌ر له پشوێنه خوێناوێكه‌ی حسێن‌و
چاوبهستهكهی ماجیدو
ژێركراسهكهی فوئادمان تێوهرپێچن
جا ئه‌مجار
وێنه‌یه‌كی
شه‌هید خانه و جه‌عفه‌ر و
شه‌هید سهدیقمان
له‌سه‌ر سینگ دانێن
هه‌ر له داره قزوانهكهی تاڵه‌سوار
له‌سه‌ر قهبرهكانمان بچێنن
تا بۆنی شههیدبوونو
تاجی سه‌ربه‌رزی كۆمه‌ڵه‌و
گزینگی به‌یانی
ئاسۆ و ئازادی ببینین.