top of page

هۆ (فوئاد)ە دڵسۆزەکەی، گۆرپانی (کوردستانی)













سەردەمێک بوو هەموو شتێک ژێر چەپۆکەی تاریکی بوو

لە هیچ شوێنێ ‌باسی نەبوو ئەوەی ناوی ڕووناکی بوو

(شا) فارسێکی تێوە گلاوی (بۆماوەیی) و زگماکی بوو

(پاشا) یەکی لە خۆڕازی و دەروون ڕەشی سامناکی بوو

لە قڕ کردنی مرۆڤدا، خەیاڵێکی بێ باکی بوو

ئا لەو ڕۆژە ڕەشانەدا، تێکڕای ژیان خەمناکی بوو

هەر کەس لێوی بجووڵایە بە لای (شا)وە ناپاکی بوو

جا لەو کاتە تووشانەدا تۆ تەنها جێ ی سەرسووڕمان بووی

عەشقی جووڵە وسەربزێوی و بیرکردنەوەی لای ئینسان بووی

تۆ ئامادەی ڕاپەڕین و تەنانەت خۆ بە کوشت دان بووی

تۆ لە دەستەی سەرەتایی، رێگەی دووری تێکۆشان بووی

تۆ ڕابەری نەوەستاوی، خەڵکانی زەحمەتکێشان بووی

تۆ ئەستێرە چاو گەشەکەی شەو و شەوگاری زیندان بووی

تۆ هەڵۆ نەترساوەکەی، بەر شەلاقە و سزا دان بووی

تۆ لە زیندان ڕاهێنەری، چاو نەترسی (کاک شوان)بووی

بێ‌ گومان هەموو ئەزانین ، تۆ کەسێکی قارەمان بووی

هەر بە ڕاستی تۆ شایانی، پێشڕەوی چەوساوەکان بووی

کە (شا) ڕووخا و گۆڕ بە گۆڕ بوو، تۆ لە ڕیزی پێشڕەوان بووی

لەو دەمەشدا وەک چاوساغێک، بۆ(یەکێتی جووتیاران) بووی

ئەوساش هەر تۆ بریاردەری،(کۆچی خەڵکی مەریوان) بووی

لە دوا جاردا تۆ شەهیدی، (کەمین)ی فێڵی (چەمڕان) بووی

کاتێ‌ مەرگ چرای خوێنی، لە کوردستان داگیرسان بووی

لە هەموو سووچی دنیادا، دەنگدانەوەی ناو جیهان بووی

مێژوو ئەڵێ: تاکە پیاوی چاو نەترسی کوردستان بووی

مێژوو ئەڵی: هەم پێشمەرگە و هەم ڕابەری تێکۆشان بووی

هۆ (فوئاد)ە

دڵسۆزەکەی، گۆرپانی (کوردستانی)

هۆ هاو بیر و هاو بۆچوونی، مرۆڤ بژین بە یەکسانی

خوێنت وەک ڕێگا و مەشخەڵێ‌، خەباتی بە جۆش ئەهانی

کاروانێکی نەپسا وە و، تێکۆشەری بەرهەم هانی

بۆ بەردەوام بوونی کاروان، زۆر ڕۆڵە بوون بە قوربانی

کاتێ رۆژگار ڕێگەی گر ت و، تەنگانە دەستی بۆ هانی

کوڕی ئازا بۆ دەرباز بوون ، سەری بەخشی بە ئاسانی

کەچی (توولە) بۆرژواکان، کۆتایی بە خەبات هانی

رۆیی و نەما ئەو شۆڕشەی، تێ‌ ئە کۆشا بۆ یەکسانی

ئیتر (چوار مەشقی) لێ‌ ی دانیشت بۆ قسە و قسەی زۆرزانی

ئێستا ئەو (ڤایرۆس)ە پیسە

خەریکی ژیان، تێکدانە

وەک سێبەرێکی بچووکی، لە شوێن پێ‌ ی (سۆشیال)ەکانە

بۆیە ئێستا وەک پیاو ماقووڵ ، قسەی قوتی دیوە خانە

هەر خەریکی چ ..وو..ی..نە..وە..ی

بنێشتی بیری ، ئەوا نە

هەر گوێگری قسەی زل و ، پووچ بوونی ماریفەتیانە

هەرخەریکی چ..ن..ی.ن..ە..وە..ی

وردە درۆی بۆچوونیانە

Comments


bottom of page