ئەگەر مێژوو نووسێک ساڵانێکی زۆر دوای ئێستا، مێژووی کوردوستان بنووسێتەوە. نووسینەکەی بەشێکی زۆری دەبێتە حەکایەت و بەسەر ھاتی بنەماڵەیەیکی سەر بەربەرز، پڕ رەنج بەڵام ،دەگمەن و ھەڵکەوتوو کە زۆرترین نرخ و بەھای رزگاری نەتەوەیەکیان وئەستۆگرت؛ بنەماڵەی مستەفا سووڵتاینی بە پێشەنگی کاک فوادی ھیچکات لە بیر نەچوو. ماجد و ئەمجد دوو لەو پۆلە براو ئامۆزا و کەس و کارەبوون کە ئەمرۆ ساڵ یادی لە سێدارەدانیانە. یادی خۆشەویستیان ،وەک یادگارێکی سەر بەرزانە بۆ ھەمیشە لە دڵێ ئەو خەڵکەدا دەمێنێتەوە کە گیانیان فیدای رزگاریان کرد
top of page

bottom of page
Comments