• mallakams

بڕیارە مێژووییەکەی کاک فوئاد

ئەمرو ٣١ی پوشپەر ساڵروژی کوچی مێژووی مەریوانە بە پێشەنگایەتی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی رێبەری بزوتنەوەی شورشگیرانە و سوسیالیستی خەڵکی کوردستان.

کوچی خەڵکی مەریوان لە رۆژەکانی ٣١و٣٢ی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بۆ نزیک گوندی کانی میران قوناغێکی گرینگە لە مێژووی خەباتی دیمۆکراتیک و ئازادیخوازی خەڵکی کورد و گەلانی گشت ئێران.

بڕیارێکی ژیرانە و هەڵۆێستێک بەو پەڕی بەرپرسیارییەتیەوە بوو کە لە مێژووی چل ساڵە دەسەڵاتی نەگریسی رژیمی ئیسلامی ئێران بێ وێنەیە.

کاک فۆئاد بەو بڕیارە ،پێشی گرت لە سەپاندنی شەڕێکی نابەرابەر بە سەر خەڵکی زەحمەتکێش و بە ئەمەکی مەریوان و کۆمەڵکوژکردنی خەڵک لە لایەن سوپاکەی خۆمەینی بە سەرکردایەتی پاسداری جەنایەتکار مستەفا چەمران، لە هەمان کات دا هەڵوێستێک بوو لە دژی قۆرخ کردنی شورشی گەڵانی ئێران لە لایەن مەلاکانەوە.

بۆ تیگەیشتن و ئەزموون وەر گرتن لە مێژووی خەباتی دیمۆکراتیک و شورشگیرانە لە روژهەڵاتی کوردستان، دەبێت لێکوڵینەوەی زیاتر لە تێکوشان و کەساییەتی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی بکرێت.

هەروەها زیاتر و چڕ تر هۆکارەکانی کوچی مەریوان و ڕێپێوانی هەزاران کەسی خەڵکی سنە و سەقز و هاوپشتی شارەکانی دیکە بو پشتگیری لەو بڕیارەی خەڵکی مەریوان بخرێتە بەر باس و لێکوڵێنەوە و دیکۆمێنت بکرێت.

پێۆیستە لەم رۆژەدا، وێرای بەرز راگرتنی یادو ناوی کاک فۆئاد و هەموو گیانبەخت کردوانی ڕێگای ئازادی، ڕەول و پێشەنگایەتی گیان بەخت کردوو محەمەد مائی ناسراو بە کاک شوان لە رێپێوانی خەڵکی سنە بو هاوپشتی خەڵکی مەریوان بە رێزەوە بە بیر بهنێرێتەوە.

# رەوڵی کەوا سووری بەر لەشکەرەکەی چەمران لە مەریوان و گەشت کوردستان لەو ساڵانەدا ،ناوەندی مەکتەبی قورئان یەکەمین ناوەندی مفتی زادەکان لە مەریوان بوو کە لە دوو پۆستی پێشو لەم فەیسبووکەدا باسم کرد.











52Du, Salahh Senaa, Abdulah Mostafa Soltani och 49 andra

12 kommentarer

Gilla

Kommentera