


گفتووگۆ له گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا شێخ عیزالدین حسینی
بسم الله الر‌حمن و الرحیم
به بۆنه‌ی سمیناری سی ساڵ دوای فه‌وتی کاک فوئاد، پێم خۆشه ئه‌منیش که کاک فوئادم خۆش ویستوه و لێ نزیک بووم. به پیاوێکی کورد په‌روه‌ر و به پیاوێکی سیاسی و به پیاوێکی فه‌عالم ده‌ناسی و ئه‌و وه‌ختیش لێ نزیک بووم و یه‌کترمان خۆش ده‌ویست، له‌و باره‌وه چه‌ند قسه‌یه‌ک بکه‌م.
دیاره ئینقلابی ئێران ته‌ئسیری له سه‌ر ته‌واوی ئێران بوو و ئێرانی ئاڵوگۆر کرد. ئه‌مما له‌کوردستان دا، موبارزه و سیاسه‌ت شێوه‌یه‌ک بوو غه‌یری ئه‌وه‌ی که له تاران و خارجی کوردستان بوو. کوردستان ئه‌هدافی خۆی بوو و ساڵهای ساڵ و له‌وانه‌یه بڵێم دووسه‌د ساڵ له‌وه پێشیشه‌وه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان مه‌سه‌له‌ی میللی و کوردایه‌تی و ئه‌وه که کورد میلله‌تێکه‌و ده‌بی حه‌قی خۆی گیر که‌وێ و ئیستقلالی خۆی وه‌ر بگرێ یا به مافی ڕه‌وای خۆی بگا. هه‌م له زه‌مانی شێخ مه‌حمود دا هه‌م له زه‌مانی شێخ سه‌عید دا و هه‌م له زه‌مانی قازی مو‌حه‌مه‌د دا، هه‌روا له هه‌موو ده‌ورێک دا ئه‌وه بنچینه‌یه‌ک بوو. ئێمه ئه‌گه‌ر خه‌باتمان ده‌س پێ‌کرد له سه‌ر ئه‌وه بوو. هه‌م شیعاره‌کان هه‌م هه‌ڵسوورانه‌کان هیچیان ئه‌وانه نه‌بوو که له ئێران ده‌گوترا. حه‌تتا مه‌سه‌له‌ی له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێمه موسڵمانین و زۆریشمان فیداکاری کردووه له ڕێگای ئیسلام دا ئه‌مما مه‌سه‌له‌ی ئه‌سڵی بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی میلله‌تی کورد و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوو . چونکێ ئه‌و وه‌ختیێ ئێمه سته‌می مه‌زهه‌بیمان ئه‌و شێوه له سه‌ر نه‌بوو. له سه‌رتاسه‌ری کوردستان حه‌ره‌که‌یه‌کی میللی ئازادیخواز و ڕادیکاڵ ده‌ستی پێ‌کرد له سنه ڕا تا ده‌گاته سه‌قز و ده‌گاته بۆکان ومه‌هاباد و ته‌رگه‌وه‌ڕ و مه‌رگه‌وه‌ر له سه‌رتاسه‌ری کوردستان حه‌تتا تا کرماشان و ئیلام‌یش تا حدودێک ئه‌و مه‌سه‌له مه‌ترح بوو. جا له هه‌ر کوێیه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که شۆڕشگێر بوون و هه‌ر که‌س به شێوه‌یه‌ک ئه‌و مه‌سه‌له‌ی به‌ڕێوه ده‌برد و به پێ شه‌رایه‌تی ناوچه‌که‌ی خۆی کاری بۆ ده‌کرد. ئه‌مما مه‌جموعه‌ن ڕۆحی میللی، ئازادیخواهی ڕۆحی عه‌داڵه‌تی ئیجتماعی ئه‌وه که له هه‌موو چه‌وسانه‌ویه‌ک ئێمه نه‌جاتمان ببێ، چه‌وسانه‌وی ئیقتسادی، ئابووری چه‌وسانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌وسانه‌وی ژن، ئازادی ژنان هه‌موو شتێک له ده‌رونی ئێمه‌دا و له فه‌عالیه‌تی ئێمه‌دا خۆی ده‌نواند.
جا له مه‌ریوانیش جه‌ماعه‌تێک یا له سنه له‌وانه‌ی که ئه‌سڵه‌ن له دانشگاوه ده‌ستیان کردبوو به خه‌بات و موبارزه و به‌ند کراویش بوون و پاشان ئازاد کران که هاتنه‌وه ئه‌وانه‌یش به شێوه‌ی خۆیان موبارزه‌یان ده‌س پێ‌کرد. وله مه‌هابادیش هه‌روا له بۆکانیش. کاک فوئاد یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه چه‌هره‌یه‌ک بوو ناسراو، له زیندانیش دا خه‌ڵک حسێبیان بۆ ده‌کرد. و لێ ڕازی بوون و ئه‌همیتیان پێ ده‌دا، ئه‌گه‌ر هاتیشه‌وه هه‌م له سنه‌و به‌خسوس له مه‌ریوان ڕۆڵی ڕێبه‌ری کاره‌کانی به ده‌سته‌وه گرت. مه‌سه‌له‌ن مه‌سه‌له‌ی جووتیاران ئه‌وه‌ی که ئاغاکان نه‌توانن زۆڵم له خه‌ڵک بکه‌ن. و هه‌روا زۆر له مه‌سایلی میللی و مسایلی کۆمه‌ڵایه‌تیش.
کاک فوئاد ره‌هبه‌ریه‌که‌ی به ده‌سته‌وه گرتبوو و خه‌ڵکی دیکه‌ش ئه‌وانی که له ده‌ور و به‌ری بوون دۆسته‌کانی و ئاشناکانی هاو فیکره‌کانی هی زیندانیش و هی دانشگایش هه‌موو هاوکاریان ده‌کرد و قه‌بۆڵیان کرد. له مه‌هابادیش هه‌روا بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌و وه‌ختی ده‌سته بندی نه‌بوو . ئه‌وه فه‌ڵان حیزبه وئه‌وه فه‌ڵان که‌سه‌و یه‌عنی سه‌نگه‌ر جیا بکرێته‌وه، ئه‌و خۆیه و ئه‌وه غه‌یره خۆیه ئه‌وه نه‌بوو. ئه‌وه له دواییدا په‌یدا بوو. له جمهوری ئیسلامی فێر بووین که جه‌ماعه‌تێکمان له خۆمانه و ئه‌وانی تر له خۆمان نیه. هه‌ر که‌سێکی موبارزه‌ی کردبایه‌وه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێ خۆش بووبایه، هه‌موو برای یه‌ک بوون و هاوکاری یه‌کیان ده‌کرد.
من کاک فوئادم ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌مبیست، دیار بوو چونکا جه‌ماعه‌تێک له رفقای کاک فوئاد له سابڵا‌غ بوون و ئه‌وانه ئه‌من ده‌مدیتن، مه‌سه‌له‌ن زۆر ده‌فعه ئه‌گه‌ر سه‌ید برایم له‌تاران ده‌هاتنه‌وه ده‌هاتن، ئه‌و کوردانه‌ی که له تاران دانشجو بوون زۆر ده‌هاتنه لای من. حه‌تتا شه‌وی وابوو به د‌زیی، نیوه شه‌وێ ده‌هاتن بۆ لای من که قسه‌م بۆ بکه‌ن.
کاک فوئادم ده‌ناسی، من کاک فوئادم سێ چوار ده‌فعه دیوه، ده‌فعه‌یه‌کیان ئه‌وه بوو که قه‌تعنامه‌ی هه‌شت ماده‌یی بوو که به‌ره‌حمه‌ت بێت فرووهه‌ر و جه‌ماعه‌ت هاتن و پێم وابوو له ئیسفه‌ند دا بوو. نازانم ئه‌لان، هاتن ئایه‌توڵا نوری بوون ئه‌و جه‌ماعه‌ته بوون هاتن له پێش دا هاتنه ماڵی ئێمه له‌وێش ڕا بۆ نه‌هاری چووین ماڵی ڕه‌حیمی خه‌ڕازی، شه‌وی مه‌سه‌له‌که ده‌ستی پێ‌کرد قه‌تعنامه‌ی هه‌شت ماده‌یی که مه‌رحومی دوکتور قاسملو، مامه غه‌نی، کاک سه‌لاحی موهته‌دی، شێخ جه‌لال جه‌ماعه‌تێکی یه‌کجار زۆر هه‌فتا هه‌شتا نه‌فه‌ر خڕ بووبوه‌وه له ژووری و له ده‌ری. له‌و جه‌له‌سی دا له‌و ئوتاغه‌ی دا که ئێمه ئه‌وانه لێ دانیشتبووین قسه‌مان ده‌کرد، کاک فوئادیش له‌وی بوو. حسینی که‌ریمی و جه‌ماعتی زۆر هاتبوون، له‌وی قه‌تعنامه‌که وانێک بوو کاک فوئادیش یه‌کێک بوو له‌وانه. دیاره ئه‌وێش نه‌قشی خۆی بووه . دوکتور قاسملو ئه‌ویش بوو مامه غنی، کاک سه‌لاحیش، ئه‌سڵه‌ن ڕۆڵی کاره‌که له جه‌له‌سه‌که‌دا، ئه‌وان ده‌یان گێڕا.
من کاک فوئادم به ئینسانێکی له سه‌ر خۆ، ئارام، مه‌تین وتێگه‌ێشتووم ده‌دی، یه‌ک شت له کاک فوئاد دا که‌من هه‌ستم پێده‌کرد سادق بوو له هه‌دفه‌که ی خۆیدا، د‌رۆ و ده‌له‌سه‌ی نه‌بوو، یه‌کی دیکه‌ی که‌من پێم شک ده‌هات کاک فوئاد مه‌ردی عه‌مه‌ل بوو، زۆر سیاسی هه‌یه کاره‌که‌ی سیاسه‌ت و فیکر و ئه‌ندیشه و ئه‌وانه‌یه، ئه‌مما له عه‌مه‌لدا ئه‌و شێوه نیه .کاک فوئاد غه‌یری ئه‌وه که ڕۆحی سیاسی و تێگه‌یشتو وئه‌وانه‌ی بوو، مه‌ردی عه‌مه‌لیش بوو. هه‌م باشی بیر ده‌کرده‌وه هه‌م ئه‌ویش بیری له ده‌کرده‌وه باشی جێ به جێ ده‌کرد.
ده‌فعه‌ی دووهه‌م که دیتم هاته ماڵی ئێمه. هاتبووه سابڵا‌غ و هاتوو دانیشتین قسه‌مان ده‌کرد ئه‌ز قه‌زا یه‌کێک له براده‌رانی حیزبی، مه‌سئولانی حیزبی ئه‌ویش هاتبووه دیده‌نی من. مه‌سئولێکی گه‌وره‌ش بوو ئه‌منیش خودایا چ بکه‌م؟ ئه‌وانه ڕه‌نگه پێکه‌وه نه‌حاوێنه‌وه! ئه‌وم برده دیوێک و ئه‌ویانم برده دیوێکی تر. پاشان له گه‌ڵ وی قسه‌م کرد و و‌تم ئه‌وه کاک فوئادیش لێره‌یه با هه‌موومان پێکه‌وه دابنیشین. کوتی وه‌ڵا زۆر چاکه، چووینه دیویک دانیشتین و قسه‌مان کرد. ئه‌مما مه‌سایلی سیاسی مه‌ترح نه‌بوو هه‌ر ئه‌وه که یه‌کتریان ناسی.
له گه‌ل کاک فوئاد زۆر مه‌سایل ده‌هات ته‌گبیری پێ ده‌کردم که ئه‌وه ئاوا که‌ین و ئاوا که‌ین، ئه‌وه‌ت پێ چۆنه؟ ئه‌وه‌ت پێ چۆن نیه. ئه‌من ده‌مزانی چی بڵێم یانی ئاڵوگۆری فیکریمان ده‌کرد.
ده‌فعه‌یه‌کی دیکه خه‌ریک بو بڕۆین بۆ ده‌ره‌وه چونکی فشارمان بۆ هاتبوو. ده‌بوو له مه‌هاباد نه‌مێنین، دۆسته‌کانم پێان گوتم تۆ بڕو و، ئه‌منیش چومه بانه بۆ ماڵی شێخ جه‌لال. هه‌موو ژن ومنداڵه‌که‌یشم بردبوو. ئه‌وه‌بوو له‌وی ڕا چوین بۆ سه‌رده‌شت و تا شه‌ڕی سێ مانگه له‌وی بووین و هاتینه‌وه. من له ماڵی شێخ جه‌لال بووم کوڕێک هات به منی گوت، که کاک فوئاد لێره‌یه پێ خۆشه بت بینێ. ئه‌منیش و‌تم وه‌ڵا زۆر باشه. بچو پێ بڵێ بێ. هاتوو و دانیشتین زۆرمان قسه کرد چ بکه‌ین ئه‌وه ده‌بی وه‌ده‌ر که‌وین، مه‌جبورین و‌ڵات به جێ بێڵین، چ ده‌که‌ین، چ ناکه‌ین؟ ئیدی ئێمه چووینه شاخ. له شاخی نازانم من کاک فوئادم دیوه یا نه‌مدیوه .ئه‌مما ئه‌و سێ ده‌فعه‌یه که من کاک فوئادم دیوه که دایشنیشتوین و ئه‌عتمادیشمان به یه‌ک بووه و گو‌ێشمان بۆ یه‌ک ڕاگرتوه. زۆر باش من کاک فوئادم ده‌ناسی.
کاک فوئادم ئاوا ده‌ناسی هه‌ر ئه‌و وه‌ختی له ده‌وره‌ی ئینقلاب دا ئینسانی خراپ که‌م بوو. چونکی ئینقلاب خه‌ڵک د‌روس ده‌کا. مه‌سه‌له‌ن به‌ڕاستی ئێمه هه‌فتا هه‌شتا هه‌زار نه‌فه‌ر ده‌چوینه خه‌یابانی که‌س نه شه‌ڕی ده‌کرد نه کێشه‌ی دروست ده‌کرد. هیچ به‌رخوردێک نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر وه‌ختێک کاک فوئاد قه‌رار وابوو بێته‌وه بۆ لای ئێمه ئه‌وه بوو که هاتوو له بیه‌که‌ڕه‌ی* له ئه‌سه‌ری ئه‌وه‌وه که بێ موبالاتیان کرد پێان وابوو ده‌توانن بێن توشی ئه‌و موشکله گه‌وره بوون و شه‌هید بوو. بێ غایه‌ت ته‌ئسیری خراپی له سه‌ر من دانا. من زۆرم پێ ناخۆش بوو زۆریش پی موته‌ئسیر بووم. یه‌کێک بووم له‌و که‌سانه که به زه‌ره‌رم ده‌زانی. چونکی له‌و وه‌خته‌دا بوونی کاک فوئاد بێ غایه‌ت پێویست بوو . و شه‌هید بوونی کاک فوئاد زه‌ربه‌یه‌ک بوو له حه‌ره‌که‌ی کورد که‌وت. ئه‌ویش یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه که جێ خۆی بوو. ئه‌وه‌نده ئیتلاعاتم هه‌یه و ده‌زانم. ئه‌مما کاک فوئادم پێ شه‌خسیه‌تێکی باش بوو . به عه‌قیده خۆم، قه‌تعه نه‌زه‌ر له سیاسی بوونه‌که‌ی پێم قابلی ئیعتماد بوو .
ئه‌و ساڵه‌ی نازانم ساڵی چه‌نده بوو ئه‌من سه‌فه‌رێکم کرد. له سنه‌ی ده‌عو‌تیان کردم . له بۆکانه‌وه چووین و چووینه سه‌قز و له سه‌قز چووینه دیوانده‌ره و له دیوانده‌ره‌وه چووینه سنه. دیاره له سنه خه‌ڵکێکی یه‌کجار زۆر ته‌قریبه‌ن سه‌د هه‌زار نه‌فه‌ر زیاتر ئیستقباڵیان کردین. ئه‌وجار ئه‌من له میدانی ئێقباڵ سوخنڕانیه‌کی زۆر گرینگم کرد. ئه‌وانه موقه‌ده‌مه‌یه‌ک بوو بۆ چوونی من بۆ مه‌ریوان. ئه‌وجا جه‌ماعه‌تێک که له گه‌ڵمان بوون چووینه مه‌ریوان . ئه‌مما زۆر دوور بوو .چووین د‌ره‌نگ گه‌ێشتینی. چووینه ماڵی حه‌مه ڕه‌شید به‌گ شه‌وێ له ماڵی ئه‌وان بووین زۆریان رێز لێگرتین و زۆرمان قسه کرد‌و دوای فه‌وتی کاک فوئاد بوو ئه‌من هه‌ر پێم خۆش بوو بچم و، به‌هیه خانمیش ئه‌و شێره ژنه به‌ڕاستی جێ خۆیه‌تی که ئێمه نێوێک له به‌هیه خان بنێنن که چه‌نده ئازا چه‌نده خونسه‌رد چه‌نده فه‌عال که چوون ئه‌و کوڕانه‌ی خۆی بار هێناوه چوونی ئیداره‌ی ئه‌و خانه‌واده یه ی کرد.
من جا عاداتم وابوو ئه‌چووینه هه‌ر دێ یه‌ک، شارێک ده‌چوومه گۆڕستان و سه‌ری مه‌زاری شه‌هیده‌کانم ده‌دا. له قه‌برستان وه‌ختێک که چوومه بانه چوومه سڵێمان به‌گ سه‌ری شه‌هیده‌کانم دا. که چوومه سه‌رده‌شت پاش ئه‌وه‌ی که ده‌رفه‌تێکم وه‌گیر که‌وت وه‌تم وه‌ڵا پێم خۆشه بچمه قه‌بران و سه‌ر قه‌بری مه‌لا ئاواره چووم. خۆشبه‌ختانه له‌و رۆژانه‌دا کورێک فیلمێکی هێنا وتی ماموستا ئه‌وه ئه‌تۆیی و له کویی، گوتم ئه‌وه چیه وه‌تی ئه‌وه له سه‌رده‌شته. وه‌تی ئه‌وه له کویی ئه‌لان وه‌تم ئه‌وه ئه‌و جێه قه‌برستانی سه‌رده‌شته ئه‌وه قه‌بری مه‌لا ئاواره ئه‌من چووم بۆ یاد ئاوری ئه‌و. به‌و مناسبه‌ته‌ش که کاک فوئادم خۆش ده‌ویست زۆر موته‌ئسیر بووم بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌هید بووه .چووشم مه‌خسوسه‌ن چووینه سه‌ر قه‌برستانه‌که ،جه‌ماعه‌تێکی زۆرم له گه‌ڵ بوو ڕه‌نگه ئه‌لانیش فیلمه‌که‌ی مابی. له‌وی فاتحه‌م بۆ خوێند و ئینجا زۆر له‌وی بووین زۆر ئه‌زهاری ته‌ئه‌سف و دیاره حه‌مه ڕه‌شید به‌گ و ئه‌وانیش له گه‌ڵ بوون. و چوومه مه‌ریوان دیاره یه‌ک دوو رۆژ له مه‌ریوان بووم وقسه‌م بۆ خه‌ڵک کرد‌و له‌وش ڕا چووینه بانه . من ئه‌و وه‌ختم له گه‌ڵ ئه‌لان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، ئه‌و وه‌ختی خه‌ڵک زۆر سه‌میمی وسادق و ڕاست، به‌ڕاستی عمومه‌ن ده‌ورانی ئینقلاب وایه .
دیاره کورد زۆر پیاوی گه‌وره‌ی له ده‌س داوه ئه‌مما من بۆ کاک فوئاد بێ غایه‌ت پێ موته‌ئسر بووم. کاک فوئاد ئه‌وه‌ڵی بوو که نه‌قشی زۆر گه‌وره ایفا بکا. نه‌گه‌یی ایفای بکا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌لانیش جێ خۆیه‌تی و پێویسته که ئه‌و سمیناره و یادی سی ساڵه‌ی بۆ ده‌گرن . بێ غایه‌ت کارێکی باشه. ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌توانین ڕێز له گوزشته‌ی خۆمان و له پیاوه گه‌وره‌کانی خۆمان بگرین له شه‌هیده‌کانی خۆمان بگرین ڕێزیان بۆ دانه‌نێن ناتوانین بڵێن میلله‌تێکی چاکین. یانی میلله‌تێ که ڕیشه‌ی ئه‌و گوزشته‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر گوزشته‌که‌ت فه‌راموش کرد میلله‌تێکی بێ ڕیشه‌ی. نه‌ک بۆ کاک فوئاد من پێم وایه بۆ ئه‌وانه‌ی که شه‌هید بوون، پیاوی گه‌وره بوون و بۆ هه‌مووان ده‌بێ یادئاوری بکرێن و هه‌میشه له فیکری خه‌ڵکدا بن. کاک فوئاد نه‌قشی زۆر گه‌وره‌ی، نواند. هه‌رچه‌ند ئه‌و هه‌موو کارانه‌ی، مه‌سه‌له‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئاغاکان به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که موزڕ بوون له مه‌نته‌قه‌دا کرد. له هه‌مان کاتدا ڕێزی زۆری له فه‌قیر و هه‌ژار گرت، کاک فوئاد شه‌خسیه‌تێک بوو هه‌م جه‌نبه‌ی میللی باش بوو وهه‌م جه‌نبه‌ی دیفاع له حقوقی زه‌حمه‌تکێش ئه‌وانه‌ی زۆر باش بوو.
*به ڕێز مامۆستا ئاماژه به‌م جێگایه ده‌کات به‌ڵام کاک فوئاد له کانیعمه‌ت و بسام شه‌هید کراوه
له گه‌ڵ به رێز مامۆستا وتوێژ کراوه .و له فورمی ده‌نگه‌وه ، بۆ شێوه‌ی نوسین ئاماده و گۆزراوه‌ته‌وه .