ئۆردوگای کانی میران بەشی ٣
مال حاجی حەمە قادر لە خوار مالی ئێمەوە بوو، نەختێک باڵا بەرزترلە باوکم بوو،، تۆڕەتر لە باوکم بوو و بێ رودربایس ، هەموو کەس خۆشیان دەویست و كەس خۆی ڵە قەرەی نەئەدا، چونکو هەرچی ،بە دەڵی نەبوایەت و بە ناحەقی بەزانیایەت بێ سڵ کردن بەر ههڵستی رادهوستا، بە دەنگی بەرز و جنێودان، بە گژ هەر چەشنە بێ حورمەتی و بێ عەدالەتێکدا دە چوو، هەر بۆیه له لای ههندێك دهمشڕ و لای زۆربه، پشت و پەنای نەداران و بێ كهسانێ نێۆگەڕەک پێ ناسە ئەکرا؛ وەک باوکم کاسب و دووکانی هەبوو، ئەو وەک باوکم دووکانی وردەواڵە فرۆشی نەبوو، بەڵکە پارچەوقۆماشی ئەفرۆشت.
له وهلامی كا....ا باوكم وتی:ئهزانی چی !حاجی حهمهقاڕ راسه بهجهرگو ههتا حهزكهێت پیاوێكی دڵسوزوچاکە ، من زۆرم خۆش ئهوێت بهلام بازێجار ئهو ناتوانی خۆی راگرێت و كارو مهبهسته چاكهكەی له تاو توڕەیی و به دهنگ بهرز داخورین ئەباتە ژێڕ پرسیار؛ وەک مانگا دوای شیر دۆشین، جامولکە شێرەکە ئەداتە بەر لەقە و شێرەکە بە خەسار ئەدا!" بە پیکەنینەوە کا .... وتی:" بی قەزابێت ! حاجیت کرد بە مانگا" باوکم لە کاتێکدا سەری بە چەپ و راستا دەسوڕاند و چینی ناو تەویڵی، رۆخساری گڕژداهەڵگرتوتر پیشان ئەدا، بە دەست راشەکاندنەوە وتی:" برا گیان بۆ تێ ناگەێت ! مەبەستم ئەوە بوو کە بێ فکر کردنەوە هەرچێ بە دەمێدا بێت، سڵ ناکات و ئێژێت. بە هەر حال بی سێ و دوو کڕدن روو ئەکاتە دوکتور چەمران و بە دەنگی بەرز ئەقیڕنیت :" منیش حاجیم و خۆم لە تۆ و آیتاللە خمینێشت پی موسلمانترە ، ئێمە قەد شیعەمان بە موسڵمان نەزانیوەو ناێزانین"؛ مەجلیس شڵەقا بە یەکاو و بۆ چەن چرکەیەک چەمران و هیئەتەکە وشک بوون و حەپەسان، باوڕیان نەئەکڕد، کەسێک ئاوا بە رآشکاوی و بی ترس ئەهانت بە خمینی بکات. گشتیان سەریان داخستبوو و دموچاویان لە حۆرسا نا ، سوور داگرسابووو خۆیان دەخواردەوە کە چەمران روو لە حەمەقآدر بە دەنگ بەرزو هەڕشەوە وتی : ئێمە بە هیچ کەس ئیجازە نادەین ناو حضرت آیتاللە خمینی بە زاریا بهێنی ، حضرت آیت اللە خمینی ئیمامە ، ئیمام .
بە پێکەنینەوە کا.... وتی " ئەی دەسی خۆش بێت"
ئەری براگیان ! باشە، دەسی خۆش بێت ! بەلام ،حاجی قآدر سۆلح تێکدەرە ، من ئیسەیش نازانم چلۆنی و چۆن پای گەیشتبووە ئەو مەجلیسە؟ ئەو خۆ ئەندام شورای شاریش نەبوو! وتۆوێژکردن فکر و بیر و قسەزانی دیپڵومات ئاسای گەرەکە، هەر وەک مامەلە کردنە، پیاو ئەشێ بزانێت چۆن قسە ئەکات و چۆن بە ئامانجەکانی ئەگا، هەدەف ئێمە ئەوە بوو داخوازییەکانی خۆمان ؛ کە کاک فۆئاد تۆمارى کردبوو، بۆ شارەکەمان؛ پێان بەسلمێنین و نەهێلین پاسدار بیتە ناو شار؛ ئەوە راوێژ کا فوئاد بوو، کە بەرلە دانیشتنەکە بە هەموومانی وەتبوو؛ جا خۆ ئەگەر کاک فوئاد نەبواێەت هەر حەیا بە من و حاجی قآدرو حاجی ... نە ئەما ، چاوت لێمانەوە نەبوو نێوە فارسێ و نێو کوردی ، چۆن ئەماندا بە یەکا و کەس لە کەس تێ نەئەگەیشت ؛ ئەوانێش زۆڵبوون ئەیان زانی ئێمە باش تێناگەین زۆرتر رویان ڵە ئیمە ئەکرد و خۆیان ڵە وەلامدانەوە بە قسەکانی کاک فواد گێل ئەکرد، چونکوو هیچیان پێ نەبوو و مەعلوم بوو بڕیار دەر نین و، لە سەرەوە، خمینی بڕیاری خۆیدابوو، بە قسە یاکو شەق ملکچیان بین. دەنا باوڕ کە ئەگەر وا نەبوایەت و ئەمانە وا هاتبوون ، تەنیا یەک زەڕە عەقڵ و مەنتیقیان بوایەت ڕازی ئەبوون ....
چاوم لە سەعاتەکەی سەر دەستم کڕد ، نێوە شەو بوو، دەبوا بڕۆیشتایم بۆ لای هوشنەگ و عوسمان بۆ کاری چاپەمەنی ،بە ئەسپای وتم ، خوا حافیز! ئەشێ من بڕۆم ! دایکم بە سەرسووڕمان و روخساڕێکی پرسیارئامێزو ناباورانەوە وتی " ئەڕۆیت؟ بۆ کوێ؟ تۆ ئەشێ لە گەڵ ئێمەدا بیت! "
" نە دایکە گیان ! زۆر کارم هەیەو ، کاریان پێم سپاردەوە ئەشێ بێکەم ، ئیوە بڕۆن بە سڵآمەت، قەوڵ بێت ! سەرتان لێ ئەدم ، تێم بۆ ئوردووگا بوو لاتان!" رازی نەدەبوو و چاوەکانی پر بووبوولە فرمێسک و هەیتا هەیتا دەی وت " نە ناهێڵم ، ئەشێ لە تەک ێیمەدا بێت" باوکم ماقی پێمدا بردبوو و هیچی نە ئەوت، باش بۆ مامە.... فریام کەوت و وتی:" براژن تکایە! وازی لێ بێنە ، با کارەکانی کات ، خۆ حسەین ئیتر مناڵ نیە و ئەزانێ چێ ئەکات!"
خوا حافێزێ و لیکدابڕان هاسان نەبوو، بە پەڵە خۆم گەیاندە بەر درکەو بەرەو چاپخانە چکٶلەکەمان وەڕێ کەوتم.
ئهو شهو تهنیا ماڵێ ئێمه نهبوو كه لهم نێوهشهوهدا خهویان لێ حهرام بووبوو، خۆیان تهیار ئهكرد، تاكو روژئاوا نهبووهتهوه شار بهجێ بێڵن، تهواوی دانیشتوانی شارهكه، خهریک خرتكهوپرتكه پێچانهوهو و رویشتنه دهرهوه بوون ، ههر بۆیه زۆرم پێ سهیر و بالاجهوی نهبوو كه لە سەر ڕێگامدا، دهمبّێنی كوچهو كوڵان و شهقامهكان وهك روژ ڕۆشنە. چرای تهواو ماڵهكان روشن بوو، دهنگی قهرهباڵخی و هاڕەهاڕی ماشّین و ... دههاته گوێ ؛ ههروا كه دهرویشتم له بهر دەرگای ماڵێكدا گاری زیخ وماسه كێشهكەی كا.... بێنی، كه دۆشهك و پێخەفی زۆری بار كردهبوو و به سهر شتومهكهكانا چهن ژن و منداڵیش سوار بوو بوون، تۆ بڵێت ئهم گاریه شهق و شهرەیش كه به تهنیا ئهسپه لاوازو كویرهكهیهوه، تهواوی رۆژ، زیخ و ماسهی له لێوارهكانێ زریبارهوه بهرەو ناو شار كێشا وه، حهسانهوهی شهوی له خۆ رانهبێنێ بێت و بە ناچار کەوتبێتە یارمەتی دانی خەڵکی؟ ئەری بۆ نا! بە خۆمم وت؛ ئەویش هرچەندە ئاژەڵە و بە پێ بێرو بۆچۆنی مەکتەبی قورئان و نەریتی دواکەوتوانە، بی مێشکوو بی ماڤ بە حیساب دێت، بەڵام خۆ خۆی بە گیانڵەبەرێکی ئەم شارە دەزانێ و دەبێ لە کاتی تەنگانەدا ، وەک هەر تاکیکی کە ئەرک و بەدەربەستبونی خۆی بۆ گیانلەبەرانی ئەم شارە پیشان بدات. گوێم لە وڕەڕی چەن سەگ بوو، یەک لە دوای یەک دەیان وەڕاند، بەزەیەک بە لیومدا هات و دیسان بە خۆمم وت ، ئا ئەی ئەوە نیە سگەکانیش وەک نگابانانی گیان و ماڵی شارنشینەکان ئەو ئەرکی پێان سپیردراوە ، بە جێگای دەگەیەنن و خەریکن بە وەڕە وەڕو لورە لور خەڵکێ ئاگادار دەکەنەوە و دەڵێن ، زووکەن، بە پەلە بڕٶن هەتا رۆژ هەلنەهاتوو و خوێنخۆرانی ئیمام هیرشیان نەهێناوە. گریانی منداڵیک بە باوش ژنیکەوە کە لە گەڵ جەماعەتێکی چەن کەسی، هەر کە کولێکی بە کولەوە بوو و لەو شەقامەوە کە بەرەو ئاواییەکانی بایەوە و باشماخ ئەچوو، دەڕویشتن ، بە خۆمیدا ڕاچلەکام . هەستم بە بزەو زەردەخەنیەکی تاڵ ڵە روخسارما کرد و بە خوومم وت بە خوا رەنگە توویش شێت بووبێت حسەین ! رەنگە قسەوباس و دیمەنە نائاسایەکانی ئەم شەوورۆژە مێشکتی شڵەقاندەبیت وا بزانی دەبێ ئەسپ و سەگ و هەرچی گیانلەبەرە لە خزمەت ئاوانەکانی توودا بێت ! ڵە خزمەتت دابێ تاکو بەرەنگاری دیوزمەی شەڕ و دوکتور چەمران بیتەوە! ئاخر کابرای گەوج ئەسپ و سەگ چ خێریکێان دەس ئەکەویت ، مەریوان شوراو پێشمەرگە دەسەلاتی بێت یاکو پاسدار و خمینی حوکمی کا؟ ئەوە نێە هەر خەڵکی ئەم شارە تاکو نانێک بخەنە بەر سگێک دەیان لێ ئەکوژن ، نە ئەوە نێە ، نە بی مێشک ئەو وەڕەی سەگانە هی ئەویە ، کە ئەو بەستەزمانانەش وەک ئەو منداڵە ساوایەی کە لە خەو رایانچڵەکاندبوو و باوشیان پیاکردبوو و هیناویانەتە دەرێ و خەویان لێ شێواندبوو، نازانن چ قەوماوە و هەست بە نائاسای بوون و ترس ئەکەن.
گەیشتەبوومە چواررێانی بایەوە ، خەڵک لە گەڕەکەکانی دیکەوە بەرەو ئیرە دێن و لێرەوە بەرەو مەرزی عیراق و کانی میران؛ هەر بۆیە ئیرە لە چاو شوینەکانتر قەرەبالختر بوو، چەن لاوی ژ٣بە دەست ، دەستیان بۆ خەڵک رائەوەشاند ؛ دەیانم ناسی و پێم سەیربوو چۆن لیرەن و چەکیان پێە! ئاخر ئەوانە پیاوی ئەو کارە نەبوون ،لە دەبیرستانەوە دەیانم ناسی، پیکەنین دامیگرت! بزانە دنیا چیی پێ هاتەوە ، تەنانەت ئەم ئاغا چۆخ بەختیارانەش کە دونیا ئاو بێبردایەت، بە خۆیان نەدەزانی؛ ئیستا چەک بە دەست، ئامادەی فیداکاری بوون، یەکیکێان لە ولامی پیاوێکدا کە وتی " ئەوە، ئێمە ئەڕۆین ! هوشیاری خۆتان بن ! ئاگاتان لە مال و مڵکی خەلک بێت ! " وتی :" ئاغا گیان ! خیالتان راحت بێت، مەگەر بەسەر جنازەمانەوە رەدبن، ناهێڵین پای هیچ پاسدارێک و جاشێک بگەیەتە ناو شار".
ئەم خەڵکە هەموویان بە شوین ڕێنوینی و پێشنیارەکەی کاک فوئاددا ئەچون و من پێم شێتانە بوو؟ مێشک و بیری من باوری نەدەکرد، تەواوی چینو توێژەکانی شارێک بتوانن یەکگرتوو بن و پێکەوە بۆ دابینکردنی ئاواتەکەیان قۆڵئ لی هەڵماڵن.
ئاخ جەواد شەلاهی منیش وەک تۆ کاک فوئادم چاک بەناسیبا و بەم زانیبا ئەوە چ سڕێکە ! ئەوچۆن ئەیزانی ئەم خەلکە ئاوا یەکگرتوو بە شوین تەگبیرو پلانەکانیدا ئەچن، پڵانی کۆچی شارێک ، نارزایەتی دەربرینی شارێک بە گەورەو چکۆلەوە؛ نەدار و دارا ، بۆ یەک ئامانج، ئامانجی کە بۆ هەموومانە و قازانجو و بەرژەوندی هەموو تاکێکی ئەم شارەیە، بەرگری ڵە شەڕ و ملهۆری داگیرکەران ! بە دەنگێکی بەرز لە ناخی دەڵمەوە پێکەنیم و بە خۆم وت " حەزئەکەم بەیانی چاوم لێانەوە بوایەت ! چاوم لە چەمران و نوینەرانی ئیمام خمینیەوە ببوایەت ؛ کاتێک بە ماشین و کەرەسەی شەڕیانەوە بەناو شەقامەکانا ئەسۆرێنەوە و کەس نابێنن کە بیکوژن و بە آیتۆاللەکانیان بڵێن نەیارانی ئیسلاممان تەفروتونا کڕد ؛ دێنە ناو شارو کەس نابینن، لەناو شەقامەکانا کەس نیە قسەی لە گەڵ کەن، روو لە ماڵەکان و گەڕکەکان ئەکەن ، ئەی خۆ مالەکانیش چۆڵ و هۆڵ ، شاری ئەرواح و خاڵی لە بەشەر! بە سەرشۆڕیەوە دەگرینەوە چوونکو کەسیان دەس ناکەویت بە سەریا حوکم و حکومەت کەن ! ئاخ لە بیرم چوو! خۆ قەرار وایە پێشمەرگەو ستادی پاراستن بمینیتەوە ؛ ئەری مەگەر لەو کاتوساتانەدا بیان بینم کە خەریکن شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیان لە گەڵ ئەکەین و ئەوان لە ترسانا خۆیان حەشاردەدەن و ئێمە لە کون دەیان کیشێنە دەرەوە و چەکیان دەکەین و بی شلوار و بە قۆنی رووتی دەیان نێرینەوە بۆ مالی بابیان وآیت اللەکانیان. جا ئەوکاتیە وەک هەواڵی گرینک ناوی مەریوان و قارمانیەتیەکانی لە سەر ڕۆژنامەکان دەدروشیتەوە و هەوالنیرانی دونیا روو لە مەریوان دەکەن و شارەکەمان مەشهوور ئەبیت.
بە مێشکی پر لە بیرکڕدنەوەی خۆش و تاڵەوە گەیشتمە، بە ناو چاپخانە چکۆلەکەمان ، عوسمان و هۆشنەگ خەریک پێچاندنەوەی پلوکپی، تایپ ، شابلون و ... شتومەکی چاپەمەنیەکان بوون ، عوسمان بە تووڕیەوە سەری دەلەقاندو وتی پێم " ئەری هەتیو های لە کوێ ؟ تا ئیستە لە کوێ بۆیت؟ خۆ ئەتزانی کارمان زۆرە، بۆ ئاوا دەرنگ دەیت؟"
"ئەری ئەزانم ! گەرەکم بۆ زوو بێم ، بەڵام...." هۆشنەگ سەری هەڵبڕیبوو و بە پێکەنینەوە تەماشای چەک و رەختەکەمی ئەکرد .. وەتی بابابابا ... ئەها.. ئاخری بە ئارزوت گەیشتی و بوویت بە پێشمەرگە ! ئەری !؟" بەسەرلەقاندن ولامی ئەریم دەداوەو وتم" ئەری واللە هۆشنەگ گیان! ئەمەم پی باشتر بوو، چ خیرە، چ ئەکەن ! بۆ خەریک پێچانەوەی ئەو شتانەن ؟
" بۆ بۆ ئەوەی بە ئیمەیشیان وەتەوە ئەشێ ئەمانە بەرین بۆ ئوردووگاو لەوی کارەکان کەین، بەغەیری پێشمەرگە کەس نابێت لە ناو شاردا بمێنیتەوە" عوسمان بۆ دەیوت ، هەر بۆیە کە منێش لەگەڵ وام بیست بە پێکەنینەوە و گاڵتە کردن پێان وتم" بەخوا یا ئەوان گیج و نازانن ئەم کەرەسانە بە بەرق کار ئەکەن، یاکو ئێوە وا ئەزانن لە کانی میران هەر دارە بەڕوویەک پریزی بەرقی پێوەیە و دەتوانن لە بەرق و کارەبای خورایی کەڵک وەرگرن! ئاخر کوڕی باش خۆ ئەوان نازانن ، ئێوە ئەزانن بێ کارەبا هیچتان پێ ناکرێت
سازمان داوە، قەرار وایە لە ماتوور بەرقەکەی بیمارستان کە بۆ بهداری دائەنریت کەڵک وەرگرین! " دوای ئەوی عوسمان ئاوا وەلامی گاڵتەو پێکنینەکەی منیداوە ، هۆشنەک پرسیاری کرد " باشە بۆ تۆ لە دانیشتنەکەی ئەم ئێوارەی فرمانداریا نەبویت! "
" نە نازانم ! چ کوبوونەویەک ! دیارە لەوی نەبووم ، دەنا وا پرسیارم نەئەکرد!" عوسمان وتی" باشە؛ باشە' ئەم، ئێوارە ئوڕگانەکانی مەدەنی و ئیداری شار، هەڵبەت بەرپرسەکانیان بە دەعوت کومەلە لە فرمانداریا کۆ بوونەوە و لەوەی دوای ئەوەی کاک فوئاد لە سەر ئامانجەکان و چونیەتی بەڕیوبردنی ئاکسیونە ئیعترازیەکە قسەی کرد و لە ئاکامدا بۆ بەڕێوبەری هەرچی باشترێ ئوردووگا، ئەمنیەت و تەدارەکات و.... داوای پیکهێنانی چەن کمیتەی کڕد ، لە ئاکامدا چەند کومیتە وەک تەداروکات، هاتووچوو ، خوردو خوراک ، راگەیاندن و تەبلیغات و... نازانم ئەمنیەت و خۆلاسە هەموویانم لە بیر نیە ! ئەها لە هەموویان گرنگتر کە کاک فوئاد تآکیدی کرد کومیتەی بیهداشت و ساخوسەلامەتی بوو، کە من و هۆشنەک لە بنکەی بیهداری ئەشێ کار کەین ، لە ئاخریشدا کە عەبە پێمانێ وت کە لە پەنای بیهداریدا ، چادریک بوو ئینتشارات دانین !"
دیسان بە گاڵتەو پێکەنینەوە وتم " ئەها ! کەوابێ دۆڵەکەی کانی میران ئەبیت بە شارێکی تازە، خۆش و پرنفوس بە ئیدارەو بیمارستان و.... بۆ ئێمە و مەریوانی چوڵایی و بێ نفوس بۆ چەمران و پاسدارەکانی، جا وەرە سەیری کە، لە کانی میران دەنگی دەهۆڵو و سوڕنا و رەشبەڵەکێ کچان و کوڕانی جوان ، لیرەیش دەنگی آللەواکیر و سینەزەنی " لە حالیکدا عوسمان و هۆشنەک بە دەم قسەکانمەوە پێ ئەکنین وتم " ئاخ عوسمان گیان! هۆشنەگ گیان ! من ئەشێ بڕۆم بۆ لای دەستەکەمان! خۆزگەم بە ئێوە بەیانی ئەو شارە جوانە ئەبێنن ! من ئەشێ لیرە بمێنمەوە و لە گەڵ ئەم چەڵکنە ڕێشدارانا شەڕکەم ." هۆشنەگ سیخۆرمەیەکی لێم دا وتی" لاوە هەتیم " خەتای خۆت بوو! ئەونە وتت چەکم گەرەکە ! چەکم گەرەکە ! خۆت گەرەکت بوو و بە ئارزوەکەت گەیشتێ ئیتر چیت گەرەکە!."
" ئەزانم هۆشنەک گیان ! شۆخێم کڕد ! راسێ ناو شارە تازەکەمان چیە؟ شاری بەڕوو خۆرەکان! "
" نە هەتێم ! من مەربوانی نیم و سقزیم ، بەلام مەریوانیم خۆش گەرەکە ، حەزناکەم وەک سنەیەکان بە مەریوانی بڵیم بەڕووخۆر، باشتر وایە ناوی بنین شارێک لە ژیر داربەڕووەکانا" . عوسمان وتی " نە ، نە ، من ئەڵیم لە بەر ئەوەی ئەو خەڵکە وا لەم شارەتازەدا کۆدەبنەوەومەریوانین ، دەبێ ناو مەربوانی بە سەرەوە بێت ، مەریوان لە ژیر داربەڕووەکانا. بۆ خوومم دووپاتم کردەوە " مەریوان لە ژیر داربەڕووەکانا" .
هۆشنەگ و عوسمانم بەجێ هێشت و بەرەو ماڵی کاک حسین سلطانی وەڕێ کەوتم؛ دەستەکەمان لەوی لە ئامادەباشا بوون تەنیا دوو، سێ خولەک بە خۆرهەڵاتان مابوو، هەتا گەیشتمە ئەوی هیشتا شەقام و کوڵانەکان قەرەبالخ بوون و هەزاران کەس بەڕێگاوە بوون تاکو شار بەجێ بهێڵن ؛ خەلکی شاریک کە ماڵوحالی خۆیان بە جێ دەهێشت و تەنیا بڕیک پێداویستی ئاسای و خواردەمەنیان لە گەڵ خۆ دەبرد؛ هەرچەن بە چاوی خۆم دەمبینێی بەلام هیشتا باوەرکردنی هاسان نەبوو؛ حەزم ئەکڕد بمزانیبا لە مێشکی تاکە،تاکی ئەم خەڵکەدا چی روویاوە، حەزەم ئەکڕد بمتوانیبا بیروهەستی ئەم خەڵکەم بەخویندەبایەتەە و بەمزانێبا چۆن ئاوا یەکگرتوو بڕیاریان داوە بە دەم بانگەوازەکەی شورای شارەوە بڕۆن ! ئایا ترسە، مەترسێی لە شەڕو و گیانی خۆو ماڵوومنداڵە ؟ ئایا ئازادی و سەربەخۆییان هێندە بۆ گرینکە کە لە هەستۆنیستیان دەبویرن؟ لە دەسەلاتداری دیکتاتور دەترسن ؟ یاکو ئەم لە بەر ئەو و ئەو لە بەر ئەم ، چاولێگەریە ، دراوسێکەم دەروات دەبێ منیش بڕۆم؟ هاومەینەتی و هاوخەباتی؟ لە خۆشێ و تاڵیدا پێکەوە بوون ؟ یاکو ......__؟؟؟
ئەمین لە بەر دەرکە ئیشکی دەدا! " ئەوە حسەین تا ئیستا لە کوێ بویت!؟"
" لەمالەوە ! یارمەتی، یارمەتی دایکمم ئەدا بۆ کەلووپەل پێچانەوە!"
" یانێ پشوت نەداوە؟ لەو کاتەوە هاتووینەتوو نەخەوتوویت، ئەری !؟ "
"بۆ چێ نە ! بڕیک ئیسراحەتم کردەوە ! " (درۆم ئەکرد)
تەماشای سەعاتەکەی سەردەستی کرد وتی " شەو هێندەی بە دەمەوە نەماوە، بڕۆ وەنەوزێک بدە! دوو سەعاتتر ئەشێ بڕۆین بۆ سەرتەپوڵکەکە، رەنگە کەوینە شەڕ کۆڵان بە کۆڵان، بڕۆ! بڕۆ بخەوە!"
کۆتایی بەشی سێهەم