ئوردووگای كانی میران بەشی ١٢
حەسەن ماشینەسواریەکەی لە کۆلانی نزیک ماڵی خۆفروشەکەوە پارک کرد و بەر لە دابەزیین بە هەرکام لە ئێمە من و ئەمین کڵاویکی کاموای درێژی دا و وتی بی کیشن بەسەرتانا تا خوارەوە کە دەموچاوتان بە دەرەوە نەبیت ، خۆیشی جامانەیەکی پێچا بە دەور سەرو چاویا ، تەنیا نەختیک بەر چاوی دێیر بوو و لەویوە دەیتوانی ببێنێت . ئەمین وتی ئەمانەمان بۆ چیە ؟ جەسەن هاو کات لە گەڵ ئەودا خەریک بۆ دەمانچەیەکی لە بەرپشتوینەکەیا قایم ئەکرد بە پێکەنینەوە وە لامی ئەمینی ئەداوە '' بە قوربان ئەتەوی بە شەوا ، ئینسان بڕفێنین و عالەم پێت بزانی و مەشهور ببیت ؟ '' ئەمین بە تووریەوە ''بەم جاشانە ئەڵیت بەشەر؟"
باشە، باشە کاکە گیان ! گالتەم کرد ، حەسەن لە وەلامی ئەمینا دەی وت و نەسیحەتی ئەکرد ئارام بیت و خۆی جوان داپێچیت و لە درێژەی قسەکانیا وتی " ئەرووی تەقە ئەدەی لە درگاکەیان و لە گەل وتیان کێ یە ، بڵێ ئاغای ئەحمەدی منی ناردوە ، ئەیەویت هەرئیستا لە گەڵ کاک عەلی .. قسە کات !"
ئەمین روو لە حەسەن " ئای ئەحمەدی کیە ؟''یەکێک لە فەرماندەی پاسدارەکانە، ئەو زۆرتر لە گەڵ جاشەکانا قسە ئەکات '' هەر وەک پێ وترابوو ئەمین دای لە دەرکەی ماڵی عەلی جاش و من و حەسەنیش لە کونج دیوار لای دەرکەکەوە خۆمان حەشاردا. دەنگێکی پیاوانە لە دوورەوە وتی ئەوە کێ یە ؟ هاوکات ئەمین وەلامی دایەوە وتی " راسپاردەی ئای ئەحمەدیم پێ یە ، پەیامیکم هەیە بۆ کاک عەلی .... '' عەلی جاش لە وەلامدا وتی "سەرچاو !" زوو دەرکەکەی کردەوەو و ئەمنیێ بە سەروچاو داپۆشێوە بێنی ، ترسا و پەلاماری دا دەرکەکە بەبەستیت ، حەسەن لە لاتەنیشت دەرگاکەوە بەری پێ گرت ، لۆلەی دەمانچەکەی نا بە تەویڵیەوە، خۆڕانی بەسەریا، ''جۆلەو پێوە بیت و هەناسە بەیت ، مێشکەت بە گۆلەیەک ئەپژینم !" عەلی هەر ئەونەی بۆ کرا بلێت تۆ خوا ممکوژن ، گووم خوارد، دەمانچەکە هیشتا بە سەریەوە بوو ، ئەمین یەکێکی تێ هەلا و حەسەن خۆڕی بە سەر ئەمێنیشا ، وازبینە کاکە ! بۆقەمەلی عەلی جاشمان گرت و بەرەو ماشینەکەی حەسەن رامانکیشا، حەسەن بە گورجی سەنۆق پشت ماشێنەکەی کردەوە و وتی بە عەلی "سوار بە " ویستی هاوارکات و سوار نەبیت ! حەسەن دیسان دەمانچەکەی تێگرت و خۆڕانی بە سەریا " سواربە دەنا هەر لێرا گولەبارانت ئەکەم ، دەنگ و هەیبەتی حەسەن و جامانەکەی سەروچاوی، کاکی جاشی زۆر ترساندبوو بە لەرزەلەرز و گریانو، پارانەوە ئەی وت " تۆ خوا منالم وەردە کاکێ پێشمەرگە ممکوژە ! هەرچێ بڵێت وا ئەکەم و یەکسەر چووە ناۆ سەنۆق دوای ماشێنەکەوە ، پێکەنین دامی گرتبوو، لە لایکەوە ئەمین هەوڵ بوو بوو و هەیتا هەیتا گەرەکی بوو هەلمەت لە عەلی جاش بدات و لە بەر هەلس و کەوتی لە سەرخۆ و پلەنگ ئاسای حەسەن بە خۆی ئیزنێ نەئەدا و لەو لاوە کابرای جاش لە بەر جامانەکەو ، شێوەی داخوڕینەکەی حەسەن وای ئەزانی حەسەن پێشمەرگەیەو بەتایبەتی بۆ کوشتن ئەو هاتۆتە نێو شار، دوای ئەوەی دەست و پای تەنافپێچ کڕا، سوار بووین و بێ ئەوەی لە کۆلانی تاریک و بێدەنگا کەس بزانیت وەڕێ کەوتین . لە ڕێگادا حەسەن بێ چرا ماشینەکەی لێ ئەخوڕی و جادەکە تاریک بوو ، وا دیار بوو هیندە بەم جادەدا هاتوو چووی کردبوو، ڕێگاکە جوان دەناسێت و پێویستی بە چرا و رووناکێ نیە، ئەمین پرسی ئەری کاک حەسەن " ئەڵیم رەنگە ئەم سەگبابە زانێبتی ئێمە کەین و پێشمەرگەکانیش ئەگەرو بەرببەن و دیسان جاشی کات ، ناومان ئەبات ، ئیژم چوونە نەیبەین بۆ لای ئەوان و لە قەراخ ئەم جادەا ساردی کەینەوە ! '' حەسەن سەری بە مانای نا بۆ پیشنیارەکەی ئەمین دەسوڕاندو وتی " نە ئەو کارە ناکەین ، ئێمە حەقمان نیە ئەو کارە کەین ، ئەگەر دەمت قورس بێت و لەملاولا باسی نەکەیت بۆ بارەقەلای خۆت !! کەس نازانیت ، وائەزانن پێشمەرگە هاتوەتە ناو شار و بردوویانە ''
حەسەن چرای نوورهاوێژ ماشینەکەی سێ جار لە سەریەک رۆشن و و خامۆش کرد، گەیشتبووینە نزیک یەکێک لە ئاوایەکانی بنار زرێبار، ئەمین سەیری منی ئەکرد و بی دەنگ پێدەکەنی ، چاویکم لێ داگرت و ئەویش تێگەیشت کە مەبەستم ئەوە بوو ئەم چرا روشن و خامۆش کردنە ، ئیشارەت حەسەنە بۆ ناساندن خۆی بە پێشمەرگەکان. لەو تاریکای قیرئاسای شەوەدا، تارمایی پێشمەرگەیەکم بێنی کە بەرەو ماشینەکە دەهات ، حەسەن ماشینەکەی راگرت و من و ئەمین ویستمان دابەزین ، بە تایبەت من حەزم ئەکرد ، ئەو پێشمەرگە ببێنم و خۆشووچەلۆنی ڵە گەڵ کەم و بزانم کیە، حەسەن نەیهیشت دابەزین و تەنیا پەنجەرەی ماشینەکەی لای خۆی دادا خوارەوە و سلاوی لە پێشمەرگەکە کرد، ئەویش دوای وەلامی سلاوکەی وتی ''چ یارمەتیکەت بۆمان هێناوە ؟" لە سەندوقی پشتەوە، دایگرن! '' بەپیکەنینەوە کاکی پێشمەرگە وتی '' دەستان خۆش بێت ! میوانداریەکی باشی بۆ ئەکەین !" دوای ئەوەی پێشمەرگەکان بارەجاشیان لە ماشینەکە دەرهێنا ، حەسەن بۆقی چکولەی بە مانای خواحافیزی لێداو سەرماشینی وەر چەرخاند و بەرەو شار گەڕایەوە. لە ڕێگای گەرانەوەدا، سەرنجێ حەسەنم ئەدا ، زۆر ئارام و قسەی کەم ئەکرد ، ئەوم دەناسی بەلام قەد وەک ئەمشەو پێکەوە نەبوو بووین و هاتۆوچومان پێکەوە نەبوو، ئەمشەو بڕیک باشتر ناسیم ، بێگومان ئەگەر سەردەستەی یەکێک لە گرۆپە چالاکەکان کۆمەلەی ناو شار نەبێت ، بیشک یەکی لە هەڵسوراوترینیانە ، لە بەرخۆمەوە بیرم دەکردەوە و پێم خۆش بوو هەر وەک چۆن لەگەڵ جەوادا باسی کۆمەلەو شۆرشمان ئەکرد ، لە گەڵ ئەویشا باسێک دامەرزینم، ئەو هیچی نەئەوت و ئەمنیش لە دەریای خەیالاتی خۆیا مەلەی ئەکردو بێ دەنگ بوو، رەنگە بە بوونی ئەمین، حەسەن باسکردن لە سەر کۆمەلەی پێ باش نەبێت ، خۆم راگرت و نەم زانی چۆن ئاوا زوو گەیشتینە ناو شار کە حەسەن لە تاریکای بنار ماڵیکا ماشینەکەی راگرت و وتی" باشتر وایە لیرە دابەزین ، باش نێە بتان بەمە بەر مالەکانی خۆتان ، بەلام باشترە لە بیرتان نەچێت کە ئێمە یەکمان نەدیوەو نە یەکتر دەناسین ! دوای ئەوەی ئێمە دابەزین و ئەویش ماشینی گازداو دوور کەوتەوە ، ئەمین بە کەنین و خۆشیەوە وتی " کا حەسەن نەیزانی ئیمە مالمان هالیرا ، ئائەوە مالەکەمان ، فەقیر ئەشێ ئیسە تۆ بەپێ بیکوتی هەتا ماڵەوە .." لە وەلامیدا بزییەکەم کردو وتم " باشە خۆشی لە خۆت ، بڕۆ شەو باش ." ئەمینە گەوجیش نەی دەزانی من بۆ ماڵی عوسمان و هۆشەنگ هەر لە نزیک مالەکەی ئەوانەوە کە چاپخانە چکولەکەیشمانە دەڕووم ، لە بەرخۆوە وتم بەر بێ خەبەران کەشکک سلاوات ، بڕیک رویشتم تا دڵنیا بووم ئەمین رویشتووەتە مالەوە ، گەرامەوە و چوومە ژورەوە بۆ لای عوسمان و هۆشەنگی هاوڕێیم .
عوسمان و هۆشەنگ هردوو پێکەوە لەگەل منیان دی" ئەری ڵە کوێ !؟ بۆ ئەوندە دەرنگت کرد؟ " بەسەرهاتی هاتن بوو لایان، کە بە تەما بووم ئەوان لە شۆینی کارەکەیان ببێنم وبە رێکەوت بێنێنی ئەمین و تەواوی بەسەرهاتە کە ێ جاش رەفاندنو و چۆن بۆ لای پێشمەرگەکانم بە تام و چێژەوە بۆ باس کردن، بەلام وا دیار بوو ئەوان حاڵو هەودای پێکەنێنیان نەبوو . هۆشەنگ لیستی ١٥ کەس گیراوی کە لە سەر پەڕە کاغەزێک نۆسرابوون پێشان داو وتی "لە گەڵ ریکخراوەکەمانا قسەمان کردەوە ، ئێمە ڵە ئیدارەیش روخستمان وەرگرتوەو بۆ چەن روژێک دەڕووین بۆ سەقز ، بۆ لای بنەمالەکەمان . هەتا روون نەبێتەوە بە سەر ئەو گیراوانا چی دێت ، هەموو کاریک رادەگێریت ! باشتر ئەوەیە تؤیش بۆ ماوەیەک خۆت گوم کەیت و لە شار بڕۆیتە دەرێ ! شەو و رۆژ جاش و پاسدار بە یارمەتی و چاوساقی مەکتەب قورئان بە شوێن کەسەدا ئەگەڕین و قۆڵبەست ئەکەن و یەکسەر بۆ پادەگان، لە ناو شاریش کەس دانانین، گوایا تۆماری گەورەی ناویان بە دەستەوەیە، بە شوێن ساحیب ناوەکانا ئەگەڕین ، کەسیش نازانێت ئەو تۆمارە ناوی کێ تێدایە !"
عوسمان وتی " یانی ئێمەومانان نازانین ، دەنا خۆیان ئەزانن '' هۆشەنگ روو لە عوسمان '' ئەری بابە بۆ قسەم پێ ئەبڕی ، دیارە ئەوان ئەزانن، جەنابیشتان فەرمایشت ئەفەرموون، دەی فەرموو تۆ باقیەکەی بڵێ واهیندە حەزەت ڵە قسەیە ! " عوسمان بەزیەکی کرد و هەرچێکمان کرد هۆشەنگ قسەکانی کە پێ بڕابوو،دەس پێ نەکردەوە و رەقی کرد و دانێشت ، بە ناچار عوسمان لە جێ ئەو بۆمی باس کرد و وتی " ئەری، هەر وەک هۆشەنگ وتی وەزعەکە باش نیە و ئیسلامیەکان داشیان سوارە ، بە نێو خەڵکیدا، بلاویان کردوەتەوە ، گوایا بۆ موحاکمەی بەندکراوان، خەلخالی جەلاد دێت بۆ مەریوان، هیوادارم راس نەبێت و تەنیا بۆ چاوترسین کردنی خەڵک بێت. ئەم جەلادە روو لە هەرکوێ دەکات ، دەیان جوان ئەکوژێت و گۆمێک خوێن بە شوێن خۆیا جێ ئەهیلیت ، بۆ چاوترساندن دەینیرن. باشترە تۆیش ئەوە بزانی بە گرتنی تەنیا یەک شەونامە بە دەستەوە ، بریاری لەسیدارەدان ئەدات، ئەری باشترە کاکە گیان ! باشترە ماوەیەک خۆت وون کەیت و نەکەویتە بەر پەلاماریان ... لە ترسا، بە قسەو راوێژی هەوالانم ، نە تەنیا من بەلکۆ باوکێشم ،چەن مانگ خۆمان دوور لە شاری مەریوان حەشار دا.
وەک رەچاو دەکراو پێشتر بیرمان لێ کردبووە ، خۆمێنی رەئیس دادگا ی شەریعەتی (مەلای قەلەرەش، خەلخالی) لە گەڵ گرووپێکی جەلادا (قەسابی مرۆڤ) رەوانەی کوردستان کرد .
کۆتایی بەشی ١٢