top of page

پیامی کردنەوە و ڕآگەیاندنی چۆنییەتی کاری کۆمیتەی

به‌رێزان له‌ لاێن کومیته‌ی ئاماده‌ کردنی رێ و ره‌سمی رێز گردن له‌ یادی سی ساڵه‌ شه‌هید بوونی کاک فوئادی موسته‌فا سۆڵتانیه‌وه په‌ر به‌ دڵ به‌ خێرهاتنتان ئه‌که‌م. زۆر زۆر به‌ خێر بێن.

وه‌ک وه‌ترا ئێمه‌ پێمان خۆش بوو زۆر به‌کورتی گزارشێک له‌ چونێه‌تی کار ، له‌ چونێه‌تی پێک هاتنی ئه‌م ئیده‌ و چونیه‌تی‌ پێش بردنی گوزارشێکتان پێشکه‌ش که‌ێن.

  ئه‌ندامانی ئه‌م کومیته‌ برییتن له‌ به‌رێزان : سه‌عدیه‌ی نه‌سیمی، جه‌لالی حه‌سینی،غولامی زبردست وکاک ئه‌حمدی ئه‌سکندری دیاره‌ منیش وه‌ک نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ و برای بوچکی کاک فوئاد و بوچکی هه‌موو ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌و کومیته‌م.

پێ خۆش بوو که‌ بڵێم چۆن بوو که‌ ئێمه‌ به‌ ئیده‌ێکی وا گه‌یشتین و هۆکاری ئه‌وه‌ چی بوو؟

  ئه‌وی که‌ ئه‌ساسی بێ ئه‌وه‌ بوو که‌ ئێمه‌ پێمان وابوو که‌ ژیان و بۆچوونی کاک فوئاد به‌و شێوه‌ی که‌ شیاوی کاک فوئاد بێ بیر و بۆچوونی نه‌خراوه‌ته‌ به‌ر تیشک و لێکۆلینه‌وه‌ که‌ ببێ به‌ ته‌جربه‌ و ده‌رس وه‌رگردن بۆ مه‌هوو تێکۆشه‌رانی نوێ ئیمڕۆ. هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌توانی به‌ڵێ  که‌ هۆکاره‌کانی زۆر شتی جێا جێا بوو دیاره‌ لێره‌ ناکری به‌ جزیی به‌ڕۆێنه‌ ناوی مونتها ئه‌ساسی شته‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ کاک فوئاد کاتێ ژیانی سیاسی خۆی ده‌س پێ کرد له‌ رژیمی پاشاێه‌تیا بوو له‌ ژێر خه‌فه‌قان و ئه‌و رژیما ئه‌و کات ئیمکانی گه‌ڵاڵه‌ کردنی بۆچوون و نه‌زرتی خۆی چ به‌ نووسراوه‌ چ به‌ ده‌نگ ممکن نه‌بوو. پاشان که‌وته‌ زیندان چوار سال زیندانی رژیمی پاشاێتی ئه‌و ئیمکانی ئه‌ونده‌ی تر مه‌حدوود کرد، له‌وا و له‌ دوای ئه‌وه‌ که‌وت به‌ سه‌ر قیامی سه‌راسری ئێران و رێکدان و سازماندانی رێکخراوه‌کی له‌گه‌ڵ هاوریانی و ئه‌و کات سازماندانی جوڵانه‌وی شۆرشگێرانه‌ گه‌لی کورد.

  که‌ ئه‌و ئیمکانه‌ بۆ ئه‌و نه‌بوو که‌ ئه‌و جۆره‌ که‌ خۆی بیه‌وی نه‌زرات و بۆچوونی خۆی بخاته‌ به‌ر ده‌س خوێنه‌ران و لێکۆلینه‌وه‌. مونتها دوای مه‌رگیشی به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وجوره‌ که‌ بشێت ئه‌و کاره‌ نه‌کرا بوو و ئه‌وه‌ خۆی ئه‌توانی ده‌لیلی جوربه‌جوری بێت لێره‌ ناچینه‌ ناوی به‌ڵام ئه‌ساسی شته‌که‌ ئه‌توانی هه‌ڵگه‌رێتوو بۆ ته‌غییر مه‌شی که‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ دا پێش هاتبوو. ئه‌و بۆچوون و ته‌رز فکری کاک فوئادی که‌م ره‌نگ ئه‌کرده‌وه‌ و ئه‌یخسته‌ په‌راوێزه‌وه‌ به‌ڵام به‌م تاریخه‌ که‌ دوای سی ساڵی ژیانی کاک فوئاد زیاتر ده‌رئه‌که‌وێ که‌ زۆر گۆشه‌ و قوژبن هه‌یه‌ له‌ بیر و بۆچوونی  کرده‌وکانی ئه‌و دا ده‌بێ زیاتر به‌خرێته‌ به‌ر چاو و لێکۆلینه‌وه‌.

  ئه‌م ئیده‌ ئه‌ساسه‌کی بی ره‌بت له‌ یه‌ک له‌ لاێن کاک غولامی زه‌بردست ساڵی له‌وه‌ پێش له‌گه‌ڵ ره‌زای برام مه‌ترحی کرد کاک ئه‌حمه‌دیش هه‌روا له‌گه‌ڵ مه‌له‌که‌ و کاک ڕه‌شاد مه‌ترحی کردبوو که‌ ئێمه‌ زۆر به‌ گه‌رمی ئه‌ستقباڵمان لێ کرد. حه‌قیقه‌تن بۆ ئێمه‌ سه‌خت بوو وه‌ک بنه‌ماڵه‌ دانیشین مه‌راسمێکی ئاوا بگرین چوونکا کاک فوئاد نه‌ته‌نیا ته‌علقی به‌ ئێمه‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ بوو بڵکوو به‌ هه‌موو ئێوه‌ی عه‌زیز به‌و ره‌فێقانه‌ و به‌ دیان و سه‌دان هه‌زار که‌سیتره‌ جا مه‌عنای نه‌بوو که‌ فه‌قت ئێمه‌ بۆ خۆمان ئه‌و کاره‌ بکه‌ین

.

  ئێمه‌ به‌ گه‌رمی ئه‌ستقباڵمان لێ کرد دوای ئه‌وه‌ ترتیبی کۆبوونه‌وێکمان دا و به‌و نه‌تیجه‌ گه‌یشتین که‌ به‌م چه‌ند که‌سه‌وه‌ قه‌تعان کاره‌که‌ ناکرێ. دیاره‌ ره‌سمی ئه‌روپا ئه‌ویه‌ که‌ که‌سێک ساحێب ئیده‌ێک بێ ده‌بێ خۆی قوڵی هه‌متی لێ هه‌ڵمالێ و کاره‌کان بکات ئه‌وانیش ئه‌و پیشنهاده‌یان قه‌بول کرد که‌ به‌ که‌ماڵی میله‌وه‌ بشدار ببن و له‌ کاره‌کانا مسئولیت به‌ عهده‌ به‌گرن دوای ئه‌وه‌ که‌ هه‌روه‌ها خۆێشتان ئه‌زانن ئه‌ستا سیهه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی 9 شه‌هیدی مه‌ریوانه‌ سه‌عدیه‌ خوشکی شه‌هید جه‌لالی نه‌سیمی و حه‌زمان ئه‌کرد سومبلێک بێت له‌ یادی ئه‌وانیش خارج له‌وه‌ ئێمه‌ ژنێکمان پیویست بوو که‌ ده‌قت و زه‌رافتی کاری کومیته‌که‌مان بباته‌ سه‌ره‌وه‌. ئه‌م کاره‌نه‌ یه‌ک سه‌ری کاری ته‌کنیکی گه‌رک بوو که‌سێکی گه‌رک بوو که‌ تیژێک و وه‌ریاێکی سیاسیو ئه‌و شته‌ تکنیکیانه‌ که‌ ئێمه‌ بوومان پێشکه‌شی که‌ین به‌ ئێوه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌ک تێکه‌ڵ بکات مناسبترین که‌س بۆ ئه‌وه‌ کاک جه‌لال حه‌سینی بوو. منیش وه‌کوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ له‌م کومیته‌ دا بشدارم. مونتها حه‌قیقه‌تن ئه‌مه‌ ته‌نیا کاری کومیته‌ نه‌بوو ده‌یان و سه‌دان که‌سی تر هه‌ر یه‌ک به‌ جوره‌ێک یارمه‌تی ده‌ری ئێمه‌ بوون له‌ پێس هه‌موویانا خۆشکه‌ مه‌له‌که‌ و کاک ره‌زا هه‌روه‌تر کاک ڕه‌شاد و کاک عه‌بدڵایش.

ئێمه‌ 22 مانگی مارس له‌ ماڵی داده‌ فایزه‌ و داده‌ مه‌له‌که‌ کۆبووینه‌وه ئه‌وڵێن بریاری خۆمان و ئه‌ولین پلانی خۆمان دارشت و هه‌ر ئه‌و ده‌م ئه‌وڵ ئیتڵاعیه‌کیشمان سادر کرد که‌ بۆ نه‌شریه‌کان و بۆ سایته‌کانمان نارد.

  ئه‌ساس شتێک که‌ ئێمه‌ لێ ساقۆ بووبووین چه‌ند شت بوو:

 یه‌کم ئه‌وه‌ که‌ کاک فوئاد ته‌علقی به هیچ کام له‌م حیزبانه‌ و یا حیزبێکی دیاریکراو نیه‌، ئه‌م ڕی و ڕه‌سمه‌ دبێ وه‌ک فارس ئه‌ڵێ فه‌را حیزبی بێ و هه‌ر که‌سێ که‌ خۆی حه‌ز ئه‌کا له‌م ڕێز گردنا به‌شدار بێ زۆر زۆر به‌خێر بێ و هه‌رکام له‌وانه‌ ئه‌توانی گۆشه‌ێه‌ له‌و تابلۆ بکێشی و بیخاته ‌به‌رچاو. ئێمه‌ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ نامه‌ێه‌کی ره‌سمیمان بۆ هه‌ر چوار لاێه‌نه‌کانی ته‌شکیلاته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ که‌ به‌ ناو کۆمه‌ڵه‌وه‌ کار ئه‌که‌ن، سازمانی کوردستانی حیزبی کمونیستی ئێران کۆمه‌ڵه‌، ڕه‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه‌ ( فراکسیون )، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تکێشان کوردستان نامه‌ێکی ڕه‌سیمان نووسیوی و داوای هاوکاریمان لێ کردن هه‌ر مدارکی، ئه‌سنادی، عه‌کسێ، خاتره‌ی، ده‌نگی هه‌یه‌ پێمانی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ که‌ ئه‌م یاده‌ په‌ر بارتر بکه‌ین. هه‌ر وه‌ها به‌وه‌ گه‌یشتین که‌ بۆ چوار که‌س له‌و هاوریانه‌ که‌ له‌ ره‌ئه‌سی ئه‌م حه‌زبانۆ بوون و مشه‌خه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ کاک فوئاد ده‌وری ژیان و فه‌عالیتی سیاسیان بووه‌ پێکه‌وه‌ نامه‌ی تایبه‌تی نارد که‌ ئه‌وان به‌ نووسراوه‌ یا به‌ قسه‌ له‌م کۆبوونه‌و دا بشدار به‌ن و ئه‌م یاده‌ ڕه‌نگین تر که‌ن

.

    جه‌ریان فراکسیون و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمتکێشانی کوردستان زۆر به‌ گه‌رمی ئه‌ستقباڵیان لێ کرد. زۆر زۆر ته‌شکریان لێ ئه‌کین و هه‌روه‌ها نوێنه‌ره‌کانیان کاک ساعدی وه‌ته‌ندووست و کاک عومه‌ری ایلخانیزاده‌ زۆر به‌ گه‌رمی ئه‌ستقباڵیان کرد. مونتها به‌ داخه‌وه‌ کاک سید ئیبرایمی علیزاده‌ و کاک عبدۆڵای موهته‌دی جوابی نامه‌کانمانیان نه‌داوه‌ ئێمه‌ش به‌ چه‌ند هۆی تایبه‌تیه‌وه‌ له‌ چه‌ند کاناڵی تایبه‌تیه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان تماسمان گرده‌وه‌ دیسان ئه‌وکات ئیمیلی ترمان نووسی له‌گه‌ڵ یه‌ک دوو دانه له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی مه‌رکزیان دا قسه‌مان کرد به‌ڵام حه‌تا وه‌ڵامی نامه‌کا‌نیشیان نه‌داوه‌. ڕاسته‌کی وه‌ک بنه‌ماڵه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانێکی زیاترمان ئه‌کرد له‌وان پێمان خۆش بوو که‌ لێره‌ بواێن و به‌شێک له‌و تابلۆ ره‌نگین تر که‌ن

    غێره‌ز ئه‌و ئه‌فراد، ئه‌حزابه‌ له‌ حیزبه‌کان بۆ ته‌عدادێکی زۆر له‌ هاورێانی تر که‌ به‌ نه‌وعێک له‌گه‌ڵ کاک فوئاد سه‌روکاریان بووه‌ و کاریان کردوه‌ لازمی نه‌ئه‌کرد که‌ ئیلزامن له‌ ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ دا بووبێه‌تن تماسمان گرد که‌ ته‌واوی ئه‌و ئه‌فراده‌ به‌ کماڵی میلۆ حازر بوون به‌شدار به‌ن و به‌ جۆره‌ێک له‌م مه‌راسمه‌ دا به‌شدارن و خۆتان حاسڵی کاره‌کانیان ئه‌بینن.

  وه‌ک شه‌هین خانم باسی کرد وه‌ختی به‌رنامه‌که‌ زۆر زۆر فشرده‌ێه‌ قسه‌ له‌ دڵانا زۆر زۆره‌، سرودی زۆر له‌ ده‌نگی بێژه‌رانه‌ هه‌یه، شاعران هه‌روا وه‌لی به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ نمانتوانی وئیمکانی نه‌بوو که‌ له‌وه‌ زیاتر ئێمه‌ به‌رنامه‌که‌ وه‌سیعتری که‌ینۆ پێنج سه‌عات و نیم زۆر زۆره‌ ئه‌زانم زۆر ماندوو ده‌بن له‌ ڕێگای دووره‌وه‌ هاتوون ماندون و مونتها بۆ یادێکی وا مه‌جبور بووین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ کاته‌کانمان زۆر کورتۆ کردوه‌ ده‌بێ ئێوه‌ به‌ گه‌وری خۆتان بمان به‌خشن، مساحبه‌کانیش به‌ کورتکراوه‌ی به‌ڵاو ئه‌کرێته‌وه‌. ئه‌ویش له‌ سایتی کاک فوئاد که‌ نه‌زیک یه‌ک مانگی تر دا ده‌س به‌ کار ئه‌بێت به‌ ناو کاک فوئاد پونت کۆم به‌ڵاو ئه‌کرێتۆ.

  ته‌عدادی له‌ به‌رێزه‌کان زۆر ده‌رنگ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ پیوندیان گردوه‌ ویستویانه‌ قسه‌ی یا باسی پێشکه‌ش که‌ن به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ که‌ داخوازیه‌کان زۆر ده‌رنگ به‌ ده‌س ئێمه‌ گه‌یشت ئیمکانی ئه‌وه‌ نه‌بوو ئێمه‌ به‌رنامه‌که‌ی خۆمان شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ کۆبوونه‌وێکی موهیم دا له‌ 22 مانگ دا به‌ست ئیتر ئیمکانی نه‌بوو له‌وه‌ زیاتر ئاڵوگۆرێکی تیا پێش بێرین.

  ئه‌م کاره‌ که‌ ئێمه‌ کردوومانه‌ دڵنیا به‌ن حاسڵی سه‌دان سه‌عات کار و تێکۆشه‌رانی ته‌عدادێکی زۆر له‌ ره‌فێقه‌کان به‌ تاێبه‌ت ئه‌ندامانی کۆمیته‌ن. زۆر زۆری پێوه‌ ماندوو بوون هه‌موو ئه‌م کارانه‌ گه‌شتی داوته‌ڵه‌بانه‌ و خۆ به‌خش بووه‌ نه‌ ته‌نیا ئه‌وان هه‌موو هونه‌رمنده‌کان هه‌موو شاعره‌کان.

 ئه‌و کات قه‌تعه‌ن که‌ ئێمه‌ کار و ژیانی خۆێشمان به‌ سه‌روه‌ بووه‌ به‌رنامه‌ێکی ئاوا بی که‌م و کۆڕی نابێ، ئێوه‌ که‌ گه‌وری واتان کردوه‌ تشریفتان هاوردوه‌ بۆ ئێره‌ ده‌بێ هه‌ر به‌و گه‌وریه‌ نه‌قس و که‌مو کۆرێکانی ئه‌م به‌رنامه‌مان پێ ببخشن.

 هه‌روا که‌ وه‌تر به‌رنامه‌که‌ فشرده‌یه‌ خواهشتان لێ ئه‌کین هه‌موو کاته‌کانی ڕه‌عایت که‌ن.

دیسانه‌وه‌ له‌ لاێن کومیته‌ی ئاماده‌کردن ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ به‌خێر هاتنتان ئه‌که‌م سه‌ری رێز  و نوازشتان بۆ دائەنەوێنم  ‌       ‌‌

bottom of page