به یادی کاک فواد
له کام لاوه تێت ڕامێنم؟
کام گۆشه‌یه
باشترینه که من
وێنه‌ی تۆی تێدا ڕه‌سم که‌م؟
ئه‌گه‌ر شاخ بای
له داوێنتا داده‌نیشتم
یان ئامێزم
له لووتکهکهت گرێ ده‌دا!
ئه‌گه‌ر شار بای
به شهقامهکانتا ده‌ڕۆیشتم
یان ماندووییم
له‌به‌ر ده‌متا فڕێ ده‌دا!
ئه‌گه‌ر نۆتی
پڕ له سیحری مۆسیقا بای
به چاو نه‌ده‌کرا بت بینم
به ده‌ست نه‌ده‌کرا هه‌ستت که‌م
به‌ڵام له ناو دڵما
جۆلانه‌م بۆ هه‌ڵده‌به‌ستی!
ئه‌گه‌ر مانگ بای
چاوه‌ڕوانی شه‌وی چاردهت ده‌بووم!
ئه‌گه‌ر خۆر بای
دنیام له به‌ر ههڵدهخستی!
گه‌ر کانی بای
ئادره‌سه‌که‌ت
نێو و شوێنتم
ده‌دا به سه‌رجه‌م ده‌ریاکان!
گه‌ر هه‌وار بای
بۆ ده‌وارت خۆیان ده‌کوتا
گشت جاده‌کان، گشت ڕێگاکان!
ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر....
نه شاخ، نه شار
نه نۆتی پڕ له سیحری مۆسیقا،
نه مانگ، نه خۆر
نه کانی نه هه‌وار،
هیچیان به ته‌نیا تۆ نابن!
تۆ!
به ته‌نیا هه‌موویانی!
تۆ فوادی!
تۆ داستانی بێ کۆتایی!
ئه‌وا ئێمه!
زیاتر له سی ساڵه!
هه‌موو ڕۆژێ
به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان
ده‌بینه‌وه پهنابهرت و
له به‌رده‌متا،
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان ده‌گه‌ڕێین!
تۆ فوادی و
ناوی فواد
زۆر له مێژه
ئاژین بوه‌ته نێو
جوانترین و گهشترینی
لایه‌نه‌کانی ژیانه‌وه!
تۆ فوادی و ناوی فواد
زۆر له مێژه
بوه‌ته ئاوێته‌ی
ناو پشووی
هه‌ناسه‌کانی گیانه‌وه!
چۆن بانگت که‌م؟
له کوێوه دێی؟
تۆ پێم ناڵیی
ئه‌ی لاوه سی و یه‌ک ساڵه‌که‌ی
که‌ناری زرێبار
چۆن بوو که‌وا
له ماوه‌یه‌کی هێند که‌ما
تۆ فریای هێنده زۆر که‌وتی؟
چۆن بوو که‌وا
له مه‌ودایه‌کی هێند کورتا
تۆ هێنده به‌رز سه‌رکه‌وتی؟
تۆ فوادی
له‌لای ئێمه
له‌لای نه‌وه‌کانی یه‌کیه‌تی جووتیاران،
له‌لای مناڵانی هێشتا له دایک نه‌بووی
کۆچه‌که‌ی مه‌ریوان
ئه‌وا زیاتر له سی ساڵه
جێگه‌ت هێشتا هه‌ر به‌تاڵه!
تۆ کاک فواد!
ئه‌تۆ نه‌ک هه‌ر
له زومڕه‌ی ئازیزترین مردوه‌کانی!
به‌ڵکوو ئێستاش
له پێشه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیندوه‌کانی!
بازگر
مۆلندال، سوئێد 28/08/2009