کاک ئه‌حمه‌د به‌هرامی
حشمه‌ت قسه ئه‌کات: له‌م بابتانۆ قسه‌یه‌کیان بوو یان زانیارێکیان هه‌یه. مساحبه‌و و یان ده‌عوتیان که‌ێنه ئه‌و یاده. تۆێش یه‌کێک له‌وانه بووی که له‌و کتێبه‌تا که نووسیته ئیشاره‌ی زۆرت به ده‌ور ونه‌قشی کاک فوئاد کردوه.
پرسیارێک دێته گۆری ئه‌ویش ئه‌وه‌یه با ته‌وجه به‌وه که تۆ خۆت له نزیکه‌وه له گه‌ڵ کاک فوئادیش نه‌بوی چۆن بوو که به بۆچوون و ره‌وش و فیکری کاک فوئاد ئاشنا بوویت؟
وه‌ڵام: زۆر زۆر سپاستان ئه‌که‌م که ئه‌منتان له بیر بوو بۆ ئه‌م ڕۆژه و جێگای ئیفتخاره بۆ من حه‌قیقه‌تان له یادێکی ئاوا دا قسه بکه‌م و سه‌ر رێز و نوازش داده‌نوێنم بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و به ده‌س هێنانی دمکراسی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگای کوردستان و سه‌ری رێز و نوازش داده‌نوێنم بۆ کاک فوئاد وه‌ک ڕه‌هبرێکی گه‌وره و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵه که هه‌میشه و دایم جێگای ئاماژه و بیر کردنه‌وی ته‌یفی کۆمه‌ڵه و کۆمه‌ڵه‌یه‌کان و که‌سانی تێکۆشه‌ر و چه‌پ بووه له کوردستان.
حه‌قێقه‌ته‌ن ئه‌وی که منی هان دا بۆ ئاوا بیر کردنه‌وێک و من دیفاعم له مێژوی کۆمه‌ڵه و دیفاع له کاک فوئاد وه‌ک ڕه‌هبری کۆمه‌ڵه بکه‌م، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو که من وه‌کوو که‌سێکی له چوارچێوه‌ی بیری به‌رتسکی کۆمه‌ڵه بوون دا من کاک فوئاد ببینم و دیفاعه‌کێشم له‌و ڕابته‌ێه دا بێت. ته‌بعن من به داخه‌وه ئه‌و ئه‌فتخاره‌م نه‌بووه که کاک فوئاد ببینم و له نزیکه‌وه به خزمه‌تی بگه‌م به‌ڵام وه‌کو هه‌رکام له کۆمه‌ڵه‌یه‌کانی دیکه من له دووره‌وه کاک فوئادم ده‌ناسی، هه‌ر چه‌ند ئه‌و که‌م له نیومان دا ژیا و که‌میش تۆانی به داخه‌وه ئێمه ڕه‌هبری کات له خه‌باتێکی سیاسی و کۆمه‌ڵاێتی به‌رینی کوردستان دا به‌ڵام من له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی ئه‌و و له‌گه‌ڵ شێوه‌ی خه‌باتی ئه‌و له نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه و له ده‌می هاورێکانی ئه‌و له بۆچوونه‌کانی ئه‌و له کرده‌وکانی هه‌موو تێکۆشه‌ڕان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاشنا بووم، جێا له‌وێش ئه‌من وه‌کوو هه‌رکه‌سێکی دیکه مێژوی کوردستان مێژوی تێکۆشانی کۆمه‌ڵه مێژوی بزوتنه‌وی سیاسی کوردستان بۆم موهیم بووه و ئه‌من به‌و مێژوه دا چوومه‌وه متالعه‌م له سه‌ر کردوه ئارشیوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌م هه‌ڵداوه‌ته‌وه گوێم داوه‌ته نه‌واره‌کانی ئه‌وڵێه‌ی کۆمه‌ڵه له پێش له یه‌کیه‌تی جوتیاران و یه‌کیه‌تی جوتیاران و تاوه‌کوونی کێشمه‌کێشه‌کانی کوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ورانه‌و تاوه‌کوو ئه‌مڕؤکه‌یش
.
ئه‌وی که حه‌قێقه‌ته‌ن ئه‌من کتێبه‌که‌م نووسیوه له سه‌ر ئه‌و مێژوه و دیفاعم له‌و مێژوه کردوه ئه‌و شتێکی مه‌حدووده یانی دفاعیاتێکی مه‌حدووه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وی که کاک فوئاد بناسین ئه‌وی که بۆچوونی کۆمه‌ڵه به دروستی بناسین ده‌بێ له‌و ده‌وره دا له چوارچێوه‌ی فیکرێکی ئیدئولۆژیک و فکرێکی به‌رتسکی حه‌زباێتی بێنه ده‌ری بۆچوونه‌کانی کاک فوئاد بۆ ڕوانینی، بۆ به‌رخوردی، بۆ به‌رو پێشبه‌ردنی بزوتنه‌وی ئازادی خوازی و چه‌پ له کوردستان وه‌ک فه‌لسفه‌ێکی نۆێ له بزوتنه‌وی کوردستان و له نێو خه‌تی چه‌پ که حه‌تا به جه‌رئه‌ته‌وه ده‌توانێم بڵێـم له ئێران دا ده‌بێ چاوی لێبکه‌ین. ئه‌وه خۆی کاک فوئاد ڕاسته که‌سێکی سوسیالیست بوو، ڕه‌هبری کۆمه‌ڵه بوو و بیر و باورێکی کمونیستی و سوسیالیستی بوو و ئه‌و ئیدئولۆژیا‌نه به‌رخوردی به کۆمه‌ڵگا و به قشره‌کانی کۆمه‌لگا و به موبارزه‌ی کوردستان و به جه‌ریاناتێک که ئه‌و وه‌خت و له‌و سه‌ردمه دا که بوون نیکرد به‌ڵکوو ئه‌و به فه‌لسفه‌ێکی گۆڕان به فه‌لسفه‌ێکی کراوه‌تر که بتوانێت کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌رو پێشبه‌رێ و ئه‌م بزوتنه‌وی کوردستانه یان بزوتنه‌وه‌کانی که له ڕه‌وته‌کانی پێش خۆی جیا بکاته‌وه
.
که ئێمه به مێژوی کۆمه‌ڵه دا ده‌چینه‌وه، مێژوی کۆمه‌له ده‌بێ ئێمه حه‌تا به‌رله ئاشکرا بوونی کۆمه‌ڵه له ڕه‌وتی کۆمه‌ڵاێتی بوون و بیر کردنه‌وی به‌رخورد به خه‌ڵک و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کاک فوئاد له زیندان به‌رله زیندان ئه‌سڵه‌ن سه‌بکێک، شێوه کارێک متۆدێک که ئه‌و بووی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وی سیاسی کوردستان له مانگردنی زیندانی شاری سنه و هاندانی خه‌ڵک وه‌کو ده‌نگی ناره‌زایتی جه‌معی بۆ داوا کردنی دواکانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ر وه‌ها بۆ هێنانه دی ئاواته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ناسینی مافه‌کانی، ئه‌و عه‌قیده‌ی به هوشیار کردنه‌وه و له سه‌ر پێ خۆڕاگردنی خه‌ڵکی خواره‌وی کۆمه‌ڵگای کوردستان بوو. ئێمه که ده‌بینین حه‌تا ئه‌گه‌ر دوو خه‌ت له کۆمه‌ڵه دا بوون، خه‌تێکی ئه‌و بوو که باورێ به خه‌ڵک بوو که ئه‌م خه‌ته باور بوونه‌که‌ی به‌و مه‌عنایه که هه‌میشه ته‌کیه‌ی ده‌کرد سه‌ر هوشیاری خه‌ڵک، ته‌کیه‌ی ده‌کرد سه‌ر سازماندانی خه‌ڵک، رێک و پێک کردنی خه‌ڵک بۆ داخوازیه‌کانی خۆیان که به دیدگای کاک فوئاد ده‌ناسرا له به‌رانبر دیدگاکانیکه دا که به‌رخوردی به‌م دیدگا ده‌کرد که له خه‌ڵک دوور که‌وتنه‌وه خه‌ڵک مه‌بستیان نیه ئه‌مه له کونگه‌ری دوو دا و به‌رله کونگه‌ری دوویش ئه‌م دیدگا هه‌بوو حاکم بووه بۆیه ئه‌وی که کاک فوئاد له ڕه‌هبرانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه و له ڕه‌هبرانی حیزبه‌کابی دیکه‌ی کوردستانی جێا ده‌کاته‌وه که‌سێکه که هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵکی خواره‌وه خه‌ڵکی زۆر لێکراوی کۆمه‌ڵگا ئه‌و خه‌ڵکی که
مافه‌کانی پێشێل کراوه ئه‌و خه‌ڵکی که دیار نیه ئه‌و خه‌ڵکی که ته‌نها هه‌ر وه‌ک وه‌سیله‌ێک ئه‌ستفاده‌ی لێکراوه و ئه‌و خه‌ڵکی که جێگا و شوێنی له‌م بزوتنه‌وه دا دیار نیه. کاک فوئاد ئه‌مه دێنێته پێشێ ئه‌گه‌ر گوێ ده‌دێته مساحبه‌که‌ی له شاری مه‌هاباد عێنه‌ن ئه‌وه ده‌ڵێ، ده‌ڵێ ئێمه هه‌وڵ ده‌دێن خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی شار و دێ پێکه‌وه ڕێک بخه‌ێن هوشیاریان که‌ێنه‌وه ئه‌وان بۆ خۆیان دیفاع له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و ئه‌م دیدگاێه‌ش که دوای ڕاپه‌رین دوای قیامی 57 و ئازاد بوونی کاک فوئاد له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا دقیقه‌ن له‌م تاریخه دا و له‌م مێژوه دا به‌ڕوشنی دیار و به‌رچاو ده‌که‌وی ئێمه تماشا که‌ین به‌رعه‌کسی مێژوه‌کانی پێش ڕاپورێنی 57 له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا ، ئه‌و جۆره‌ی که خه‌ڵک رێک وپێک بوو هاته پێشه‌وه و هاته میدان ڕاسته به‌شێکی ئه‌مه له کۆمه‌ڵگای کوردستان و هوشیاری خه‌ڵک کوردستان و ئێران و تاسیر بوو وه‌لی لێزانی و هوشیار کردنه‌وه و کردنه‌وی میکانیزمێک که ئه‌م خه‌ڵکه خۆی تێدا ببینێته‌وه ئه‌مه له ژێر ڕه‌هبری کۆمه‌ڵه و سیاسته‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه و بیری ده‌روستی ئه‌و عینه که کاک فوئاد ڕه‌هبری کۆمه‌ڵه بوو ئه‌م شته هاته پێشی و که‌سیش ناتوانی نکۆڵی له‌وه بکات یانی مه‌نزورم ئه‌وه ئێمه ده‌بێ له قاڵبی ئیدئۆلوژیکی حیزبی بینه ده‌رێ ئه‌و گۆڕانه‌ی که ئه‌و ده‌وری که ڕه‌هبری کاک فوئاد و فه‌عالیتی کۆمه‌ڵه رووی دا ئێمه ده‌بێ ئه‌وانه ببینین مه‌سه‌له‌ن تۆ ته‌ماشا ده‌که‌ی له رێک خه‌ستنی خه‌ڵک له دامزراندنی ریکخراوه سه‌ر به‌خۆکان له بوجود هاتن شوراکان له بوجود هاتن، یه‌کیه‌تی ژنان، یه‌کیه‌تی کریکاران، یه‌کیه‌تی مه‌علیمان، دروس بوونی جه‌معیته‌کان له کوردستان که هه‌موو ڕۆشنبیران و تێکۆشرانی شار و دێهاته‌کانی کوردستان له‌م ڕێکخراوان دا کۆبوونه‌وه و که دوایش ئه‌مه کۆمه‌ڵه که وه‌ختێ هاته ده‌ری و خۆی ئێعلام کرد‌و و خۆی
ئاشکرا کرد به‌شی هه‌ره زۆری جه‌معیه‌ته‌کان که به ئه‌بتکاری کۆمه‌ڵه و ڕه‌هبرانی کۆمه‌ڵه ده‌روس بوون که کۆمه‌ڵه دا خۆیان ده‌بینه‌وه. ژنانی کوردستان بۆ داواکانی مافی
خۆیان ڕێکخراوی چه‌پی دیکه‌ش بوو له کۆمه‌ڵه دا خۆیان ده‌بینه‌وه . چینی کرێکار و زه‌حمتکێش و قه‌شری خواره‌وی کوردستان ده‌بینی به هاتنه پێش، سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه و ئاشکرا بوونی کۆمه‌ڵه مافه‌کانی خۆیان له کۆمه‌ڵه دا ده‌بینه‌وه. ئه‌م ڕه‌وته‌یه که کۆمه‌ڵه بۆچوونه‌کانی کاک فوئاد له بۆچوونی جه‌ریاناتی دیکه و له زۆربه‌ی ڕه‌هبرانیکه‌ی کۆمه‌ڵه جیا ده‌کاته‌وه. ئێمه ده‌بینین ته‌فاوتی کاک فوئاد له دوای ئه‌م سی ساڵه نه‌مانی کاک فوئاد له کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌یبینین و چاوی پێدا ده‌خشینینه‌وه له‌و سه‌ردمه تا ئیستا هیچکامێک له ڕه‌هبرانی کۆمه‌ڵه ئه‌و عێنه کوردستان ئازاد بوو مه‌هاباد، بۆکان، سه‌قز، شاره‌کانی دیکه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌غێراز کامیاران و به‌شی لای کرماشان هه‌موو به ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌وه بوو به‌ڵام ده‌بینی له هیچکوێنێک ئه‌و حه‌رکه‌ت و ڕێخستنه جماوری و سیاسیه کۆمه‌ڵاێتیانه که له جنوبی کوردستان و له به‌شێکی هه‌ره زۆری کوردستان ڕوو دا و بوو به پتانسێلێکی موهیم خه‌ڵکی تێدا کۆبوونه‌وه بوو به به‌شی هوشیاری کۆمه‌ڵگای کوردستان، خۆ ڕه‌هبرانی دیکه‌یشی لێ بوو کاک عبداڵای موهتدی له ناوچه‌ی بۆکان بوو کاک سید برایمی علیزاده له مه‌نته‌قی سه‌ردشت و ئه‌وانه بوو، ئه‌وانه هه‌مووی مێژون و یا له به‌شانی دیکه‌ش به‌ڵام ئێمه ده‌بینین ئه‌م حه‌رکه‌ته کۆمه‌ڵاێتیه که له‌و به‌شه ڕوو ده‌دا له‌م به‌شانی دیکه زه‌عیفترن و حه‌تا دوای ئه‌ویش که ئێمه دێن ئه‌مانه که‌م ڕه‌نگتر
ده‌بنه‌وه و به دوای نه‌مانی کاک فوئاد و دوای ئه‌وه که کاک فوئاد نامێنێت. ده‌وری کاک فوئاد بۆچوونه‌کانی کاک فوئاد و جێگای خاڵی ئه‌و زۆرتر ده‌ر ده‌که‌وی. ئه‌وێ که حه‌قیقه‌ته‌ن توجه‌هی منی به‌رده سه‌ر ئه‌وێ که ئه‌م مێژوه ده‌بی دیفاعی لێ بکرێ، ده‌بێ بناسندرێ به قه‌شری داهاتوو و تازه پێگه‌ێشتوی کۆمه‌ڵگای کوردستان، ئه‌مه نابێ فه‌راموش بکردرێت دلیله‌که‌ی ئه‌ویه که ئێمه ئیستا ده‌بێ چاو له کۆمه‌ڵه بکه‌ین. کۆمه‌ڵه‌ی دوای سی ساڵ دوای نه‌مانی کاک فوئاد، به‌رو پێشچوونی به‌زوتنه‌وی کوردستان سی ساڵ دوای نه‌مانی کاک فوئاد و ئه‌و ده‌وره و ئه‌و سه‌ردمه‌یش چاو لێ بکین ڕاسته به‌ڵێ شه‌رایت ئازادتر نه‌بوو به‌ڵام خۆ به‌رخوردی به مسایله کۆمه‌ڵاێتیه‌کان، به‌رخوردی به بزوتنه‌وی کوردستان به جه‌ریانه‌ته جوراوجوره‌کانی که له کۆمه‌ڵگای کوردستان رووی داوه ئه‌وانه‌یه به وه‌زعێتی ئیستای کۆمه‌ڵه و دابرانی له خه‌تی ده‌روستی خۆی که خه‌تی خه‌ڵکی خه‌تێکه پشتی به‌ستبوو به کۆمه‌ڵگای خواره‌وی کوردستان ئه‌و خه‌ته ئێمه ده‌بینین له کونگه‌ری دووی کۆمه‌ڵه‌وه به‌م لاوه پشت گوێ ده‌خرێت پاڵی پێوه ده‌نرێت، بۆچوونێکی دیکه متودێکی دیکه دێته ناو کۆمه‌ڵه‌وه. متودێک له بێگانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وی که کۆمه‌ڵه له سه‌ری گه‌شه‌ی کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وی که کۆمه‌ڵه له سه‌ری بوو به کۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وی کۆمه‌ڵه توانی له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا جێگای خۆی بکاته‌وه، موقعێتی خۆی پیدا بکات، وه‌ک جه‌ریانێکی چه‌پ ببێ به جه‌ریانێکی به‌رفراوان که جێگای ئومید و ئارزوی خه‌ڵکی کوردستان بێ و بتوانێت وه‌ڵامی ببێت بۆ داخوازیه‌کانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌بینین به هاتنه‌پێشی ئه‌م خه‌ته و به پشتگوی خه‌ستنی خه‌تی ئه‌سڵی کۆمه‌ڵه. کۆمه‌ڵه‌ش له سه‌ر بنما فیکریه‌کانی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه و داده‌بڕدرێت له‌و خه‌ته کۆمه‌ڵاێتیه و له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه ده‌بێ سه‌یری ئه‌و مێژوی ئه‌و ده‌وره و بۆچوونه‌کانی ئه‌و ده‌وره، هه‌ڵویستی کۆمه‌ڵه له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان و به‌رخوردی به مسایله سیاسیه‌کان ببینین و له دوای کونگه‌ری دوو و تا ئه‌مڕۆکه که نزیکه‌ی 27ـ 28 ساڵ ده‌گوزه‌رێ جێگای کاک فوئاد و ده‌وری کاک فوئادی تێدا متالعه بکین و بیبینین له‌م ڕوانگه‌وه‌یه که مێژوی کۆمه‌ڵه و ئه‌و ده‌ورانێ کۆمه‌ڵه بۆ من قابلی دیفاعه و ئه‌من حه‌قیقه‌تن پێم وایه کاری که‌میش کراوه له‌م بابته‌وه، کاری که‌م کردراوه، که‌م ئه‌م خه‌ته ناسێندراوه و ئێمه ته‌نها به شێوه‌ێکی مه‌حدوود به‌رخوردمان به‌م مسئله کردووه وه‌ک ته‌ێفی کۆمه‌ڵه ئه‌سڵه‌ن به‌ره‌ی چه‌پ بۆیه له‌م بابته‌وه من پێم وایه که جێگای خاڵی کاک فوئاد ته‌نێا ئه‌وه نه‌بوو به‌ڵێ له کۆمه‌ڵه دایه و کۆمه‌ڵه بێ ڕه‌هبر ماوه به به‌ڕوای من ئه‌گه‌ر ئێمه به دقیقی ئه‌م مێژوه متالعه بکین و به دقیقی به دوای دا بچینه‌وه ئه‌سڵه‌ن بزوتنه‌وی ڕادیکالیزمی به‌ری چه‌پ له کوردستان یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ڕه‌هبرانی خۆی له ده‌س دا و جێگای خاڵی کاک فوئاد ده‌بێ له‌م نکته دا ئێمه به دوای دا بچین و بیبینین. ئه‌و کتێبه‌ی منیش که دیفاعم له‌و مێژوه کردوه دیفاعێکی مه‌حدووده به نه‌زی من دیفاعێکی به‌رفراوانی لێکده‌رانه‌وه له مێژوی کۆمه‌ڵه و وه‌کوو خستنه ڕووی هه‌مه لاێه‌نێ گه‌شه و شکست و پێدا چوونه‌وی مێژوی کۆمه‌ڵه نیه بڵکوو دیفاعێکی کلیه له ئه‌و مێژوه و له ئه‌و ده‌وره‌یه
.
من پێم وایه یه‌ک شتی دیکه که لێره دا که‌متر له به‌رچاو گیراوه که من گوێ ده‌ده‌مه زۆر مساحبه و قسه و لێکدانه‌وێش له سه‌ر مسئله‌ی ئه‌و بۆ چوونانه‌ی ئه‌و ده‌وری کۆمه‌ڵه زۆرتر له قاڵبی ئیدئۆلوژیک دا ده‌وری ئه‌و ده‌وره چاو لێده‌کردرێت مسه‌له‌ن پێان وایه که ئه‌مه سه‌رفه‌ن وه‌کوو ئیدئۆلوژیکی حیزبی که توانیویه‌تی ئه‌مه بخوڵقێنێ. به نه‌زری من ده‌وری کاک فوئاد وه‌کوو ده‌وری که‌سێکی گه‌وره که ده‌توانێت له‌کۆمه‌ڵگای خۆی، له ده‌ور و به‌ری خۆی تاسیر دابنێت وه‌کوو سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسفه‌ێکی نۆێ بۆ بزوتنه‌وێکی نۆێ له کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بێ ئه‌و ده‌وره هه‌ڵسه‌نگێندری و ببیندرێت ئه‌من ئاوای ده‌بینم. ئیدئۆلوژیک ده‌توانی بۆ حیزبێک ببێت چوونکا له هه‌ر کۆمه‌ڵگاێک دا ئیدئۆلوژیک ده‌وری خۆی هه‌یه. فه‌لسفه‌ێش که ده‌توانێت ئاڵوگۆر بوجود بێنێت، سیستمێکی که شێوه‌ێکی نۆێ بێنێته پێشێ، به به‌ڕوای من ئه‌مه بوو وه‌کوو زۆر له ڕه‌هبرانی ناسیونالیسم له کۆمه‌ڵگای کۆردی دا توانێویانه جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه له ڕه‌وتی خۆیان دا کاک فوئادیش وه‌کوو ڕه‌هبرێکی پێشکه‌وتووی نۆێ خواز له بزوتنه‌وی کوردستان دا جێگای خۆی هه‌یه و توانیویه‌تی مۆری خۆی دابکتێ و ئه‌مه ئێمرۆ ئێمه ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌بینین له بوجود هاتنی ده‌یان و سه‌دان ڕێکخراوی جوراوجور که ئه‌و ده‌م و له جنوبی کوردستان پایه‌رێژی کرابوون، یه‌کیه‌تی قوتابیان، یه‌کیه‌تی مه‌علیمان، یه‌کیه‌تی کریکاران، یه‌کیه‌تی ژنان، ڕێکخراوه سه‌نفی و سه‌ربه‌خۆکان ئه‌مانه ده‌سکه‌وتی ئه‌و سه‌ردمه‌ن و پایه‌کی ئه‌و سه‌ردمه دامزراوه و ئه‌مڕۆکه گه‌شه‌ی کردوه به پێ گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵگای کوردستان