top of page

وتوێژی گوڵرێز کەمانگەر لەگەڵ بەیان

٣ / ٨ / ٢٠٠٠

گوڵێ : ناوت چیە و تەمەنت چەندە؟

بەیان : ناوم بەیانە و تەمەنم حفدە ساڵە.

.....

گوڵی: ئەچیتە خوێندنگە ؟ یاخۆ چی ئەکەی؟

بەیان: ئەرێ ئەمساڵ سێی ناوەندی ئەخوێنم.

....

گوڵێ: باشە.

بەیان: باشە "بە پێکەنینەوە"

...

بەیان: ئەزانی؟ ..بەتەواوی نازانم من ئەو کات تەمەنم چەندە بوو، ئەوپەری سێ ساڵبووم، لەبیرمە لە تولێتبووم

"تۆ ئیتر ئەزانی توالێتەکانی ئوردوگا چۆنبوون" لە ناکاو دەنگێکی سامناکم بیست، دیارە تەقینەوەی بۆمب بوو...ئێجگار

ترسام و رامکردە لای دایکم، لەبیرمە زۆر ترسام. پاشان چوینە پناگایەک و خۆمان حاشاردا. ئەمانە بوون ...و شتێکی وها زۆرم لەبیر نەماوە.

...

گوڵێ : لە بیرتە لە گەڵ کێگەل پێکەوە بوون؟ منالە کانی ئەوێت لە بیرە؟

بەیان: نا.. نازانم ..براستی زۆرم لە بیر نیە بڵام ئەزانم لە گەڵ نەشمیل دۆستبووین، کچێک بوکە کایەم لە گەڵ ئەکرد. من لەبیرمە هێندێک شتی وەك جل و بەرگ و بووکمان هە بو. کایەمان ئەکرد، جارجار نێوان گرژیشمان ئەبو " ئەگەر تۆئەوەم نەدەیتێ، منیش ئەوەت بە قەرز نادەمێ. ئەگەر جولانێکەی خۆتم بە قەرز نەدەیتێ منیش ناهێلم لیرە جولانێ بەکەی. شتی ئاوا.

..

بەیان: ئەها، تۆ پرسیار ناکەێ؟

گوڵی: نا، با بزانم لە پاشان.

بەیان: بێگومان من پێم وایە هەمو منداڵێک دەبێ پاڕیزراو بێت لەوێ، کە شتی وا ناخؤش نە بینێت. سەردەمێکی تاڵ و ناخۆشبوو، مەبەستم لەم بۆمباران و ساتە وەختە نالەبارانەیە، کە تێدابووین. نەتونی بڕوێ بۆ باغچەی منداڵان و نەتوانی بڕۆی بۆ خوێندنگە و.... ئێستا دەتوانم بڵێم بەختەوەر بووم کە هەر زۆر زو بە مناڵی لە سوئێد توانیم بڕۆمە خوێندنگە، بڵام کەسانێک بوون کە تەمەنیان شتێک لە ئێمە لە سەرتر بو ناچار بوون لە ئۆردوگا بمێنەوە و دەرفەتی چونە خویندنگەیان نەبو. ئەگەر ژیانی مناڵێکی ئۆردوگا لە گەڵ مناڵێک کە لە سوئید دەژی بەرئاورد کەی جیاوازیەکە زۆرە، مەبەستم لە وەیە مناڵان لە سوئید هەر لە سەرەتاوە لە ئاسایش و ئارامیدان لە کاتێک مناڵان لە ئوردوگا بەردوام  شەر و چەکیان دیوە....

گۆڵێ: لات وایە ئەو مناڵانەی کە لە ئۆردوگا ئەژین بە چەشنێک پێگەیشتوتر یا بڵین پوختەترن لە مناڵیک کە لە سوئیدە؟

بەیان: راستە وایە ئەوان شتگەلێکی زۆر ئە بینن و تاڵی و سوێری زۆر ئە جێژن و لەوانەیە باشتر لە مناڵانی سوئید بەرگەی شەرایتی سەخت و ناخۆشبگرن. خەڵکی ئەم وڵاتەی ئێرە نزیکەی سەد ساڵە شەریان نە دیوە. لەوانەیە ئێرە بۆ بەرئاورد کردن لە گەڵ ئەوێ باشترین وڵات نەبێ. بەڵام بە گشتی ئەو مناڵانەی کە زۆرتر لەو سەختی و دژواریە دا ژیاون خۆ راگرترن هە تا ئەو مناڵانەی کە سەختی و تالیەکیان لە ژیاندا نەدیبێ.

گوڵێ: زۆر کەس ئەمە ئەڵێن ...ئێمە بە ئەزمونتربووین و ئەمانتوانی کارە کانی خۆمان راپەڕێنین، بڵام تۆ لەو بابەتەوە چۆن بیر ئەکەیەوە، لات وا نیە گرنگ بو کە ئێمەش لەو کاتە وەک مندال بژین؟

بەیان: ئەها ... مەبەستت ئەوەیە کە ئێمە سەر دەمی مناڵی خۆمان " لە کیسچوە "

گۆڵی: بڵی بۆ دەبێ وابێ؟..ئێمە ئەوکات کە بچوکبووین دایم ئەبوایە بەرپرسیار بین.

بەیان: ئەزانم براستی وایە ئەمەشتێکی باش نەبو، بۆیەش نا بێ بڵێن بریا لە ئۆردوگا بوایەم، پوختە تر و بەئەزمونترئەبووم. بڕاستی زۆرمان شانسبو کە شتێک روی نەدا. کەسانێکی زۆر گیان لە دەستدا. شانسێکبو ئێمە هیچمان لێنەهات و ئەگەر وا چاویڵێبکەی ئەمە شانازیەک نیە ...تێدەگەی مەبەستم چیە؟

گۆڵی: ممم ...پێتوایە رۆژێک لە ڕۆژان کاری سیاسی بە کەی؟

بەیان: بڵێ پێموایە مروڤ زۆر هان ئەدرێی و هەر لە مناڵیەوە لە دایک و باوک و دەوروبەرت ئەبیستی کە باسی سیاسەت و چەپ و شتی وا ئەکەن.

گوڵێ: کە وابو ئێمە سیاسەتوانێکمان لە داهاتو دا هەیە.

بەیان: هاهاها بەڵێ وایە زۆر روونە کاردانەوەی لە سەرت ئەبێ، ئەگەر نەبێ سەیرە. ئۆردوگا ! زۆرم شت لەبیر نیە، بەڵام بەو زینە مناڵیەم لە بیرمە کە بەدایم کۆبونەوە ئەکرا، بە دایم گوێت لە رادیو ئەبو خەلک قسە و باسیان ئەکرد ، ئەمانە شتی ڕۆژانە بوون، شتی بە دەگمەن نەبو، ئە گەر شتێک روینەدایە  بەردوام ئەم شتانەت ئەبیست و مندال لە گەڵی گەورە ئەبێت.

گوڵی: ئەزانی تۆ بۆ لە ئوردوگا بووی؟

بەیان : ئەرێ ئەی چۆن.

گوڵێ : کە وابو بۆچی؟ تۆ تێدە گەیت؟

کەسێک دێتە ژورەوە و ئە پرسێ تەواو نە بوون؟ "بەیان  بوێسە "

بەیان من ئەزانم بؤ چی و ئەزانم بۆ زۆر کەس زحمەتە لەوەتێبەگەن. رنگە لە سەرەتاوە بۆ منیش هەروها زحمەت بووایە کە تێبگەم بەڵام ئێستا تەمەنم چۆتە سەر و لەوە حالیم.

گوڵی: ئەگەر لە جێگەی دایک و باوکت بووایەی هەر ئەو کارەت ئەکرد؟

بەیان : لە وانەیە.

گوڵی: کەوا بو لات وایە ئەوان کارێکی دروستیانکردوە؟

بەیان: لەوانەشە بۆ زۆر کەس بە ناخۆشی تەواو بوبێت، بڵام ئەوان بڕوایان بە کارەکەی خؤیان هەبو و خەباتیان بۆکرد. زۆر کسیتریش هەروها خەباتیان بۆ کرد و گیانیشیان دا لە پێناوی.

گوڵێ: بەڕۆژا چیتان دەکرد؟

بەیان: لەو شوێنە شتێکی زؤرمان نە بو کە بیکەین....بلای منەوە ئەوەبو کە مناڵەکان لە دەور و بەر ئەخۆلاینەوە، هەمو کەس دۆستانە لەگەڵمان ئەدوان، گەورەکان کایەیان لە گەڵ دەکردین و بە دایم کەسانێک بوون بەلامانەوە، جار جار تەشتێکمان پر دەکرد لە ئاو و بەدەوریدا شڵپەشڵپمان ئەکرد. من وێنەی ئەوانەم لایە....بزانم چیتریشمان ئەکرد؟ ئێمە ...بڵام من زۆر بچوک بووم و تەمەنم سێ سال بو مناڵێکی سێ ساڵە چی ئەکات؟

گوڵی: بە دەور و بەردا هەڵات، هەڵات!

بەیان: من بەدەور وبەردا ڕام ئەکرد، شتێکی وەها بو کە لە یادمە گەورەکان هەمو مناڵیان خۆش ئەویست و کایەیان لە گەڵ ئەکردین و زۆربەی کاتیشمان هەر لە گەڵ گەورەکان تێپەر ئەبو، لە گەڵ ئەمیان ماندو ئەبوی ئەمجار لە گەڵ ئەویتر، تێدەگەی؟

گوڵی: چویت بۆ مەهدی کودەک " باغچەی مناڵان "

بەیان ئەرێ.

گوڵی: شتێکت لە بیرە؟

بەیان: ئەرێ! لە سولیمانی ئەچوێن. ئاجی مامۆستای ئێمە بو..یا خۆ چیان پێدەڵێن بە مامؤستاکانمان. لە بیرمە ئاڵبۆمێکی پر لە وێنەی ئەوێم هەیە. ئا ..شەوبۆم لە بیرە و زۆر کەسیتریشم لە بیرە رنگە پێویست نەکا ناوەکانیان بڵێم. مناڵەکانم لە بیرە، لە بیرمە چیمان ئەکرد، لە سەرتا لە باغچەی مناڵان زۆر مناڵبووین کایەمان ئەکرد، نانمان ئەخوارد و لە وێ ئەخەوتین، دواتر کە تۆزێک گەورەتربووین چوینە خۆێندنگە لە سولیمانی. هەمو مناڵەکان وەک باغچەی مناڵان بەیەکەوە ئەچوینە خۆێندنگە وئەگەراینەوە.

گوڵێ: ئەوکات دایک و باوکان سەریان لێدە دان؟

بەیان: ئەرێ.

گوڵی: تەنیا جار جار؟

بەیان: بڵێ ئەیانتوانی جار و بار سەر دانمان بەکەن.

گوڵێ: ئەو سەردەم سەخت نەبو؟ لە بیرتە؟

بەیان: هەڵبەت سەختبو دایکم جار و بار ئەهات سەری ڵیدە دام و ئێوران ئەگەراوە، پاش ئەوەی نەی ئەتوانی بەردەوام لەوێبێت لە سەر تختەکە لای من رائەکشا و منیش ئەچومە باوشی و خەوم لێئەکەوت. پاشان ئەوکات کە ئەڕویشت، بۆ من زۆرسخت ئەبو. بڵام ئەم خانمانەی بەرپرس زۆر زرنگ و لێهاتوبوون و لە گەڵ کار و بار و یارمەتیدان بە ئێمە وەک دایک و باوکیان لێهاتبو. لە بیرمە ئەو کاتەی کە لە باغچەی منالان بوێن لە ئوروپاوە ئەسباب بازی" لیستۆک " مان بۆ هات هاهاها لە بیرم نیە کێبو، بڵام پێشمەرگەیەکبو کە هاتو چوی نێوان ئورپا و ئوردوگا یا عیراقی دە کرد و هەتا دەهاتەوە ئەسباب بازیەکی زۆری بۆ دێناین، زۆر خۆشحال دە بوین هەمومان لە دەوری کۆئەبووینەوە و چاومان لە بوکەکان  ماشێنەکان، وئەو هەموشتەیتردەکرد، سەردەمێکی خؤشبو. همم... و چێتر؟ تەواوی ئەو مناڵانەی کە لە ئوردوگا بوون دەمانناسین و بؤمان بێگانە نەبوون و وەک خوشک و برا وابووین. وەک کوێستان و شەوبۆ و ئەوانیتر زۆر زۆر خۆشبو. دایم بەیەکەوە کایەمان دەکرد، جاری واش هەبو نێوانمان تێک ئەچو، بڵام جیا لە هەموشتێک بەیەکەوە خۆشمان رادەبوارد، ئەگەر وەزعێکی نا لەباریش پێش هاتایە هەوڵمان ئەدا ژیانێکی ئاسایی بەرێنە سەر، جارو بار لە ئوردوگا، هێندی جار لە باغچەی منداڵان و جاری واشبو لە پرێکدا دەچوینە خوێندنگە. ئیتر ئاوەها بو.

گوڵێ: ئەگەر بوت کرابایە بیگۆریت، واتە سەر لە نوێ هەمیسان بە ژییتەوە ئایا شتێکت ئە گۆری؟

بەیان: هممم ... ژیانم دوبارە دستپێکرایەرەوە؟

گوڵی: ئەگەر تونیبات ئەو چشنەی خۆت گەرەکتە بریار بدەی.

بەیان: ئەگەر خۆم رێک ئەو چشنەی ویستبام بریارم دایە؟ بەر لە هەمو شتێک پێویست نەبو ئەو خەڵکە ببنە پێشمەرگە و مافی هەبوونی وڵاتێکی سەبەخؤ، روون و ئاشکرابێت. رەنگبو ئێمە وەک منال خؤشمان ڕابوردایە، بڵام لەوانەیە بۆ گەورەکان وا نەبێ. زۆر کەسانێک گیانیان بختکرد، کەسانێکی زۆریش بۆ باقی ژیانیان توشی برینداری و شتی نا خۆش هاتن. ئەمە ئەم شتانەیە کە بمتوانیایە گۆرانی تێدا بدم. ئەبو هەروڵاتێک مافی سەر بەخوێێ هەبێت و پێویست نەکا بۆ خەبات روبەکەیتە شاخ. لەو شتانەی کە پێم خۆشبو بیکۆرم ئەوەبو ئێستا ئێمەش وڵاتی خۆمان هەبێ.

گوڵی: جاری وایە ئەم پرسیارە دێتە پێش، ئایا پێتخۆشە جێگۆرکی بەکەیت؟ ئایا ئەتەوێ لەگەڵ مناڵێکیتر جێگەکەت بەگۆریەوە؟  ئاوا ئێژن، من بیستومە کە هێندێک ئەڵێن من پێم خۆشە، هێندیکیش ئەڵین نا، چونکو ئەگەر وابێت ئیترمن ئەو کەسە نیم کە ئێسا هەم.

بەیان بە گۆرینەوە؟......نازانم مەبەستت لە گەڵ کەسێکی سوئێدیە؟

گوڵێ: ئەرێ ببیتە مناڵیکی سوئیدی ئاسایی.

بەیان: مەبەست ئەوەیە کە من لە دایک و باوکی سوئیدی بامایە؟

ئەرێ.

بەیان: ئەگەر مروڤ بتوانێت  " ژیانێکی سوئیدی " هە بێت لە دایک و باوکێکی سوئێدی رێک وەک سوئێدی ژیابا، پێویستنە بو بە ناو ئەو هەمو بەسەرهاتەی وەک چادر، ئۆردوگا، ناو ئەشکەوت و خۆحەشاردان و هەمو ئەو شتە تۆقێنەراندا تێپەرێت. من لە بیرمە کاتێک ئاژیرەکان " زەنگی ئاگاداری " ئەکەوتنەکار یانی ئەوکاتەی بۆ ئاگاداری لە بۆماران ئاژیرەکان لە ناوە ڕاستی شەو دا دەیان ناڵاند ئەبوایە لە خەو هەستی، مناڵی ساوا ئەبوایە بە جێگە و بانەوە بروایەتە پەناگا و خۆت حاشار دابا، نەتدەزانی نجاتت ئەبو یان نا و شتی ئاوا. لە وها کات و ساتێکدا روونە باشتر ئەبو سوئێدی بوایەیت، لەم هێمنایەتیە و ئاسایشە دا، شەرێک نیە کە بیری لێبکەیتەوە و تەنیا بیر لە خۆت و ژیانی خۆت     دە کەیتەوە. بڵام لە لایەکیترەوە هەر وەک پێشتریش وترا مروڤ زۆر بەئەزمونتر و پختەتر ئەبێت بۆ شەرایتێکی سەخت و دژوار و ئەوکات کە تەمەنت چوە سەر و چویە ناو دونیای گەورەکانەوە توانای خۆراگری و بەرگەگری زیاترت ئەبێت. لەوانەیە سوئێدیەکان زۆرتر توشی خەمۆکیبن. نازانم بە تەواوی وها دەبێت، من هەست ئەکەم مروڤ بەهێزتر و خۆراگرتر ئەبێت...... بەڵام لام وانیە من بمویستایە جێگۆرکێبەکەم ....نا لام وانیە ویستبام.....سەرەڕای ئەو ژیانە سەختە ئەمەوێ وا بمێنمەوە کە هەم .

bottom of page