قسه‌کانی کاک عوسمان ڕه‌وشن توده
کومیته‌ی به‌رێوه به‌ری سیهه‌مین ساڵ یادی کاک فوئاد نامه‌یه‌کیان بۆ من ناردوه و له‌و نامه دا داوایان کردوه که به حوکمی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ک دوو ساڵی ئاخری ته‌منی ژیانی کاک فوئاد من یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که زۆربه‌ی کاته‌کان چ ئه‌و کات که له زیندان دا بوو و چ ئه‌و ماوه کورته‌یش که له ده‌ره‌وه ژیا له زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه و ئه‌تفاقه سیاسیانه‌ی که ئه‌و سه‌ردمه هاتنه پێشه‌وه و هه‌روه‌ها له چه‌ندین سه‌فه‌ر بۆ ئه‌م لا و ئه‌و لا و بۆ شاره‌کانیتری کوردستان له گه‌ڵی بووم. بۆیه داوایان کردوه که ئه‌گه‌ر بیره‌ورێکم بێت له کاک فوئاد و یا تێبینکیشم بێت له سه‌ر که‌ساێتی ئه‌و باسی بکه‌م
.
من ده‌س خۆشی ئه‌که‌م له‌و به‌رێزانه بۆ ئه‌و کاره‌یان. دیاره له سه‌ر که‌ساێتی کاک فوئاد زۆر باس کراوه و زۆر به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و نووسراوه و ته‌نانه‌ت کتێبیش هه‌یه به‌ڵام به به‌ڕوای من ئه‌و جۆره‌ی که پێویست بێت و شیاوی ئه‌و بێت ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه که‌ساێتی ئه‌و به باشی بناسێنین. ئه‌و لاێک له لاێکی تریشه‌وه به به‌ڕوای من له کات و ساتی ئیستا دا وه‌ک ده‌زانین خۆدی کۆمه‌ڵه‌یش توشی قه‌ێران و دابرین و ئه‌نشعاب هاتووه و چه‌ندین حیزب و لاێنی سیاسی هه‌ن که به‌و ناوه‌وه کار ئه‌که‌ن و ته‌بعه‌ن هه‌ر کام له‌وانه‌یش ته‌عبیر و ته‌فسیری تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه چ له که‌سایتی کاک فوئاد و چ له ئه‌و ڕه‌وته فکریه‌ی که ئه‌و سه‌ردم کاک فوئاد نوێنه‌رایتی ئه‌کرد. ئه‌مه زه‌روره‌تی ئه‌و نه‌وعه کارانه و به تایبه‌ت سمینار گرتن و کنفرانس گرتن زیاتر نیشان ئه‌دا و پێم وایه ئه‌م نه‌وعه کارانه ئه‌توانی زۆر یارمه‌تیمان دا له زۆر بابه‌ته‌وه زۆر حه‌قێقه‌تمان بۆ ڕۆشنۆ ئه‌کات و ئه‌توانێ تیشک بخاته سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته سیاسیه‌ش و ئه‌و ڕه‌وته فکریه‌یش که کاتی خۆی کاک فوئاد
نوێنه‌رایتی ئه‌کرد و هه‌روا کۆمه‌ڵه‌یش به‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه دامه‌زرندا
.
تا ئه‌و جێگای که به ئاشنایه‌تی من له‌گه‌ڵ کاک فوئاد ئه‌گرێته‌وه من پێش ئه‌وی کاک فوئاد بناسم و ئاشنا به‌م له‌گه‌ڵی زۆربه‌ی خوشک و براکانی ئه‌وم ئه‌ناسی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌مین برای و هه‌روه‌ها هاوری مه‌له‌که‌ی خوشکی ئاشنا بووم و ئاگاداری ئه‌وه بووم که کاک فوئاد کاتی خۆی له لاێن ساواک که‌وه ده‌س به‌سه‌ر کراوه و له یه‌کێک له زیندانه‌کانی تاران زیندانی کراوه. ساڵی 76 که ئه‌کاته ساڵی 55 ی شه‌مسی من به چه‌ند هویه‌که‌وه ئه‌و کات له لاێن هێزه ئه‌منیتیه‌کانه‌وه ده‌سگیر کرام و پاش حدودی یه‌ک مانگ لێکۆلینه‌وه و بازجویی ساواک دوای ده‌رام به زیندانی سنه. ئه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وی که کاک فوئادیش له زیندانی تاران داوای کردبوو که بگه‌رێته‌وه بۆ زیندانی سنه و ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه که من بۆ یه‌که‌مین جار له‌وی کاک فوئاد ببینم و له‌وی له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵی ئاشنا به‌م.
ئه‌گه‌ر به‌مه‌وێ له سه‌ر به‌رداشتی خۆم که هه‌وه‌ڵ جار کاک فوئادم دی دیاره دوای چه‌ند ڕۆژی ئه‌وڵ ویه‌ک هه‌فته‌ی ئه‌وڵ قسه بکه‌م ئه‌توانم ئاوه بێژم که به‌ڕاستی کاک فوئاد ئینسانێکی ساده و ساکار، ئینسانێکی ڕووخۆش بوو، ئینسانێکی خۆش مه‌شره‌ف بوو، ئینسانێک بوو که هه‌تا حه‌ز که‌ی سه‌میمی و له دڵه‌وه نه‌زیک ئه‌هاته به‌ر چاو و ئینسانێکی مه‌ته‌وازح بوو کاک فوئاد له هه‌مان کات دا ئینسانێکی زۆر جدیش بوو زۆر به دیسیپلین و زۆریش حه‌زی ئه‌کرد که هه‌موو کارێکی به رووی نه‌قشه و به‌رنامه و په‌لانه‌وه بێ. حه‌تا هاتنه‌ویشی بۆ زیندانی سنه به‌و نیازه‌وه بوو پێ وابوو که به هاتنه‌وی بۆ زیندانی سنه ئه‌توانێ کارگه‌ری زۆرتری بێ له‌وی و ئه‌توانێ به تایبه‌ت ئاگاداری زۆرتری وه‌زعیه‌تی ده‌ره‌وی زیندان بێ و له‌و ته‌غییر و ته‌حه‌وڵاته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆرتر ئاگادار بێ. به‌ڕاسیش وابوو کاک فوئاد به هاتنه‌وی تاسیری زۆر گه‌وره‌ی دانا
.
من نامه‌وێ له سه‌ر وه‌زعیه‌تی زیندان زۆر به وردی قسه بکه‌م ته‌نیا یه‌ک دوو نه‌کته باس ئه‌که‌م و بیره‌ورێکی خۆیشم له‌و رابته دا. پێش ئه‌وی کاک فوئاد بێته‌وه بۆ زیندانی سنه به‌ڕاستی وه‌زعی زیندان زۆر ناخۆش بوو یانی له هه‌موو بابتێکه‌وه، ته‌نانه‌ت خۆدی ئه‌و جه‌معه‌یش که زیندانی سیاسی بوون له‌وی رابته‌ێکی خۆش له بینیانا نه‌بوو، ناکۆکی زۆر بوو له نێوان ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌دا و له مه‌جموع دا مناسبه‌تێکی باش نه‌بوو له بین خۆدی زیندانه سیاسیه‌کانیش.
هاتنه‌وی کاک فوئاد یه‌که‌مین تاسیری له سه‌ر خۆدی ئه‌و جه‌معه دانا که دوای ماوه‌ێکی کورت که ئه‌و سه‌ردم هه‌ر وه‌ک وه‌تم به بۆنه‌ی بیری جیاواز و ئیدولۆژی جیاوازه‌وه بووبوو به مه‌بنای ڕوابتێکی سه‌رد و سه‌ڕ و ناخۆش، هاتنه‌وی کاک فوئاد ئه‌وه‌ی به یه‌کجاری گۆڕی و توانی وه‌ها تاسیرێک دابنێ دوای ماوه‌ێکی کورت که مناسباتی ئینسانه‌کان، مناسباتی ئه‌و جه‌معه به تواوی ئاڵوگۆری پێ هات و زۆر ڕه‌وابتێکی عادی و سه‌میمانه و مه‌ته‌عارف په‌یا بوو له بینمانا.
دوای ئه‌ویش کاک فوئاد ئاگاهانه و له ڕووی نه‌قه‌شه‌وه هه‌وڵی دا بۆ ئه‌وه موناسباتی خۆدی زیندانه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ زیندانه عادیه‌کان وه‌سێع تر و چه‌روپه‌ر تر بکات و له بیرمه هه‌ر ئه‌وکات به‌و بۆنه‌وه پێشنهادی کرد که یه‌ک دوو کارگه‌ی چکۆله بوون ئه‌و سه‌ردم کارگه‌ی نه‌جاری تیا‌بوو و کارگه‌ێه‌کی قاڵی بافی تیا بوو پێشنهادی کرد و خۆێشی یه‌کمین که‌س بوو که داوته‌ڵه‌ب بوو بۆ ئه‌وه که به‌چین له‌وی کار به‌که‌ین، چه‌ند که‌سێکمان چووین له به‌شی نه‌جاری و هه‌روا چه‌ند که‌سێکیش له به‌شی قاڵی بافی ده‌سمان کرد به کار کردن و ئه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه که موناسبات و ڕه‌وابتیشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو زیندانیه عادیه‌کان گۆڕیا وها تاسیری دانا که دواجار کاتێک که ئه‌عتساب غه‌زاکه ده‌سی پێ‌کرد و ئه‌عترازکه ده‌ستی پێ‌کرد هه‌موو زیندانه عادیه‌کانیش له‌و حه‌رکه‌ته پشتیوانیان کرد که ئه‌وه به‌ڕاستی تاسیری ئاساسیه‌که‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر نه‌قش و ده‌وری کاک فوئاد
.
هه‌ر وه‌ک وه‌تم زۆر قسه کراوه له سه‌ر ئه‌و سه‌ردمه کاک فوئاد. حه‌ز ئه‌که‌م بیره‌ورێک باس که‌م که خۆم شه‌خسه‌ن زۆر تاسیرم وه‌ر گرد له که‌ساێتی کاک فوئاد له‌و
سه‌ردمه دا. ئه‌توانم ئاوا بێژم که به‌ڕێک جار به‌ڕێک حه‌رکه‌ت به‌ڕێک ئه‌تفاق له ژیانی به‌شه‌را دا دینه به‌ره‌وه که زۆر ئاڵوگۆڕ له مسیری حه‌رکه‌ت و مسیری ئاێنده‌ی ئینسان دا دائه‌نێ، ئاشنا بوونی من له‌گه‌ڵ کاک فوئاد له‌و سه‌ردمه دا به‌ڕاستی ئه‌و تاسیره‌ی بوو و توانی مسیر و ئاێنده‌ی ژیانی من به ته‌واوی ته‌حت تاسیر دابنه‌ێ
.
بۆ ئه‌وه که نیشان بده‌م که کاک فوئاد چۆن که‌سێک بوو و چ ئینسانێکی دڵسۆز و چ ئینسانێکی مه‌سئول بوو و چۆن تاسیری له سه‌ر من دانا حه‌ز ئه‌که‌م بیره‌وه‌رێکی خۆم باس که‌م. له وه‌ختی ئه‌عتساب غه‌زاکه دوای سێ چوار ڕۆژێک که گوزرا له ئه‌عتسابه‌که مه‌قامات و مسئولینی زیندان زۆر هه‌وڵیان ئه‌دا که به هه‌ر شێوه‌یک بێ کارێک به‌که‌ن که ئه‌م ئه‌عتساب غه‌زا سه‌ر نه‌گری و ئه‌عتسابه‌که بشکێنین به انواع و اقسامی شێوه به‌هانه‌یان پێ ئه‌گرتین. جارێکیان منیان بانگ کرد بۆ ده‌ره‌وه به ڕاستی دقێق له بیرم نیه به چ بهانه‌ێه‌که‌وه بوو که له‌گه‌ڵیان ڕۆێشتم ساڵونێکی ده‌رێژ بوو له‌وی که تێپه‌ر بووین هیچیان نه‌وت له‌و مسیره به‌ڵام به مه‌حزی ئه‌وه که نزیکی ده‌رگای حه‌شی ده‌ره‌وی زیندان که‌وتین تماشام کرد چوار پێنج نه‌فه‌ر به باتۆمه‌وه وێساون له‌وی له حه‌شه‌که به مه‌حزی ئه‌وه گه‌یشتمه ئه‌وی له دواوه بۆقیکیان به من وه نا و که‌وتمه ناو حه‌وشه‌که و به بێ مه‌قده‌مه ئه‌و چوار پێنج که‌سه که له‌وی ئاماده بوون به شێوه‌ێکی زۆر ده‌ڕنده و وه‌حشیانه به‌ر بوونه لێدانم و دوای لێدان و ئه‌زێتێکی زۆر وای له هات که من به‌ڕاستی نه‌متوانی خۆم بگرم که‌وتم خۆلاسه دوای ئه‌زێت و ئازارێکی زۆر و لێدانێکی زۆر ده‌ست و پامیان زه‌نجیر لێ دا و دوای نیشمه‌توانی به‌چم به ڕێگه دا دوو نه‌فه‌ر له ماموره‌کان نیشتنه ژێر باڵم و منیان کێش کرد بۆ سلولێکی ئه‌نفرادی. ئه‌و سلوله ئه‌نفرادیه به‌رانبه‌ره‌که‌ی په‌نجه‌ره‌ێه‌کی چکۆله بوو په‌نجه‌ره‌ێک چکۆله‌ی یه‌کێک له به‌نده‌کان بوو په‌نچه‌ره‌ی توالت و ده‌سشوویی بوو
.
دوای ماوێه‌کی کورت ئه‌حساسم کرد که بانگێان کردم خۆم کێشا چووم بۆ لای ده‌رگای بنده‌که تواشام کرد تاریک بوو به‌ڕاستی هیچم نه‌دی به‌ڵام گوێم له ده‌نگی کاک فوئاد بوو که بانگی له من کرد که به‌زانی چی قۆماوه و چیم به‌سه‌ر هاتووه. من ئه‌و کات حه‌قیقه‌ته‌ن ئه‌ونده ناره‌حه‌ت بووم و ئه‌ونده بۆغز گرتبوومی قسه‌م بۆ نه‌هات دڵم په‌ر بوو قسه‌م بۆ نه‌ئه‌هات. کاک فوئاد خۆی مته‌وجه بووبوو و یه‌ک ڕاست نه‌وێسابوو چوو بوو به‌ر ده‌رگای ئه‌فسه‌ر نه‌گهبانیه‌کی گردبوو و ده‌سی کردبوو به قسه وه‌تن پێان به ئه‌فسر نه‌گهبانه‌که و قسه‌یشی وه‌تبوو به رئیسی زیندانه‌که ئه‌وانیش ئه‌یبه‌نه حه‌وشيی زیندان به‌ڵام له‌و کاته که به نیاز ئه‌بن لێبه‌ن پێش ئه‌وه ئه‌و په‌لاماری ئه‌و ئه‌فسر نه‌گهبانه ئه‌دات که کابراێ قه‌ڵه‌وه و ئینسانێکی زۆر شه‌روور بوو. کاک فوئاد په‌لاماری ئه‌دات و سه‌ر ئه‌کا به ناو له‌نگێا و به‌رزی ئه‌کاتوو و ئه‌یکوتێ به حه‌وشه‌ی زیندان دا ئیتر ئه‌وانیش زۆر بێ به‌زێانه و به‌شێوه‌ێکی زۆر وه‌حشیانه به‌ر ئه‌بن لێدانی خۆلاسه دوای ئه‌زێت و ئازارێکی زۆر دیم کاک فوئادیان ده‌سبه‌ن و پاوه‌ن کردوه و ئه‌ویشیان هاورد بۆ سلوله‌ی پاڵ ده‌سه‌کی من.
هه‌ر ئه‌وکات باقی زیندانیه سیاسیه‌کان به هه‌مان شێوه ده‌س ئه‌که‌ن ئه‌عتراز کردن و به نیروێکی زۆره‌وه ئه‌وانیش ته‌رنه ده‌ره‌وه و ده‌س ئه‌که‌ن به ئه‌زێت و ئازاری ئه‌وانیش
.
من به‌ڕاستی وه‌ختێک کاک فوئادم به‌و حاڵه‌ته دی هه‌موو ئێش و ئازاره‌کانی خۆمم له بیرۆ چوو. گه‌رکمه ئه‌وه بێژم که کاک فوئادئینسانێکی ئاوابوو، ئینسانێکی ئاوا دڵسۆز، ئینسانێکی ئاوا مسئول بوو، خۆی به مسئول ئه‌زانی، ئینسانێکی مته‌عه‌هد بوو. من به‌ش به حاڵی خۆم دوای ئه‌و ڕووداوه یانێ ئه‌و ئه‌تفاقه وا تاسیری له سه‌رم دانا که قه‌ت شک و ته‌ردیدم نه‌بوو له دڵسۆزی کاک فوئاد و ئه‌توانم بێژم که سه‌د در سه‌د متمانه‌ی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئاوابوو که تاسیر دانانی کاک فوئاد له سه‌ر ئێمه له‌و کاتا ئه‌وه نه‌بوو فه‌قه‌ت ئه‌و وه‌کوو که‌ساێتیه‌ک وه‌کوو ئینسانێک له بار سیاسیه‌وه ئینسانێکی ساحه‌ب فکر و ساحه‌ب نه‌زه‌ر بوو له له‌حاز سیاسیه‌و به‌ڵکوو به‌ڕاستی ئه‌و وه‌کوو که‌ساێتی وه‌کوو مه‌رجه‌عێکی مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقیشی لێ هاتبوو بۆ ئێمه ئه‌و سه‌ردمه له زیندان.
هه‌ر وه‌کوو ده‌زانین کاک فوئاد له دوای هاتنه ده‌ره‌ویشی له زیندان ماوه‌ێکی زۆر کورت ژیا و ئه‌و ماوه‌یشه ئه‌ونده کورت بوو به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌س و کاری دایک و باوکی و خوشک و براکانیشی ته‌نانه‌ت نه‌یان توانی تاسه‌ی دووری ئه‌و هه‌موو ساڵانه که له زیندان لێان دوور بوو بشکێنن.
به سه‌ر ئه‌ویشه‌وه کاک فوئاد له‌و ماوه کورته دا به‌و کاره گه‌ورانه که کردی مێژوێکی بۆ خۆی تۆمار کرد که له زۆر له‌حازه‌وه به به‌ڕوای من مێژوێکی تایبه‌تی و که‌م وێنه بوو. دیاره من لێره به‌و ماوه کورته دا مه‌جالی ئه‌وه نیه و به‌ڕاستیش له سه‌ر ئه‌و هه‌مووه کارانی که کاک فوئاد کردی و به‌ڕاستی پێم خۆشه تۆزی تایبه‌تی له سه‌ر وه‌کوو که‌سێک که له نزیکه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتم له‌گه‌ڵ کردووه تۆزی تایبه‌تی له سه‌ر که‌ساێتی خۆی باس که‌م باسی ئه‌و سه‌فات وخسوسیات و ئه‌و ته‌وانایی و لێهاتویانه‌ی که‌م که له مه‌جموعه‌ن له که‌سایتی شه‌خسیتی کاک فوئاد کۆبوونه‌وه و ئه‌ویان کرد به‌و شه‌خسیته گه‌وره و به‌و که‌ساێتیه خۆشه‌ویست و جێ متمانه‌ی جه‌ماور.
دیاره قسه زۆره له سه‌ر که‌ساێتی کاک فوئاد به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مه‌وی ئاماژه به چه‌ند خاڵه‌کی کورت بکه‌م یان به چه‌ند خاڵه‌کی گرنگ.
یه‌که‌م شت به به‌ڕوای من ئه‌وه‌یه که کاک فوئاد ئینسانێکی بیرمه‌ند بوو، ئینسانێکی ساحه‌بی فکر و ساحه‌بی ئه‌ندیشه و ساحه‌به‌ی خه‌ته‌کی سیاسی تایبه‌ت به خۆی بوو و لێکۆلینه‌وه و ته‌حلیلی زۆر عه‌مێق و له عین حاڵا وه‌ردی بوو له مسایلی ئه‌و سه‌ردمه، ئینسانێک بوو جامێع، ئیسانێک بوو هه‌مه لاێه‌نه بیری ئه‌کرده‌وه، ئینسانێک بوو که زۆر دوور ئه‌ندیش بوو. ئه‌و له سیاست کردن دا به به‌ڕوای من له‌و سه‌ردمه جه‌زوی ئه‌و که‌سانه بوو که سیاسه‌تێکی زۆر شه‌فاف و رۆشنی بوو و که‌سێک بوو که ئه‌یزانی چی گه‌ره‌که، ئه‌یزانی دوای چی که‌وتووه و ئه‌وه زۆر گرنگ بوو به‌ڕاستی له‌و سه‌ردمه دا
.
دیاره هه‌رچه‌ند به داخه‌وه مه‌جال و فه‌رسه‌تی ئه‌وه بۆ ئه‌و نه‌ڕه‌خسا له‌و سه‌رده‌مه دا ئه‌و بیر و فکرانی خۆی، ئه‌و سیاسه‌تانی خۆی مه‌کتوب بکات و به شێوه‌ێکی مه‌کتوب مسته‌ندی کات و ئه‌بینین که نووسراوه و هینێه‌کی وای له دوای نه‌ماوه به‌ڵام کاک فوئاد به‌و کارانه که کردی و به‌و حه‌ره‌که‌ته گه‌ورانه که کردی له‌و ماوه کورته دا به به‌ڕوای من نه ته‌نیا وه‌ک کتێبه‌ک و دوو کتێب به‌ڵکوو چه‌ندین و ده‌یان کتێب ماتریاڵی به جێ هێشت که جێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و و به‌ررسی کردنن ئه‌وانه.
یه‌کێکی تر له تایبه‌تمندی که‌ساێتی کاک فوئاد ئه‌وه بوو که ئینسانێکی ئازاد ئه‌ندیش بوو، ئینسانێ بوو که به مانای واقه‌عی و ئیمڕۆیی ئه‌گه‌ر باسی که‌ین ئینسانێکی دمکرات بوو و زۆر به لایه‌وه گرنگ بوو که و زۆر هه‌وڵی ئه‌دا بۆ ئه‌وه که مه‌جال به‌ڕه‌خسێ هه‌موو ئینسانه‌کان بتوانن ئازادانه بیر و بۆچوونی خۆیان باس بکه‌ن و هیچ مه‌حدوودێه‌تێک نه‌بێ بۆ که‌سێک که بتوانی ئه‌ندیشه و فکری خۆی باس بکات. بیری جێاواز بۆ ئه‌و شته‌کی زۆر عادی و ته‌بێعی بوو زۆر ئه‌سته‌قباڵی ئه‌کرد له‌وه و ئینسانێک بوو که به‌ڕاستی زۆر به دڵ ئاواڵه‌یی وه‌ری ئه‌گرد. جه‌زوی ئه‌و که‌سانه بوو که هه‌میشه شه‌راێت و فه‌زاێکی ده‌روس ئه‌کرد که هه‌موو که‌سێک بتوانی قسه‌ی خۆی بکات و هیچ وه‌خت نه‌مدی که ئه‌و هه‌وڵ به‌دا بۆ ئه‌وه که بیر و بۆچوونی خۆی فه‌رز بکا به سه‌ر خه‌ڵکی ترا. .هه‌ر وه‌کوو یه‌کێک له فیلسوفانی گه‌وره‌ی ئاڵمانه ئه‌گه‌ر ئه‌شته‌با نه‌که‌م که‌نته که باسی ئه‌وه ده‌کا ده‌ڵێ: گه‌وره‌ترین دژمنی ئازادی یه‌کسانی خوازیه له بیر و باوڕ. به‌ڕاسی ئه‌و وای بیر ئه‌کردوه و حه‌زی ئه‌کرد که هه‌موو که‌سێک بتوانی هه‌وڵ به‌دا بۆ ئه‌وه که فکر و ئه‌ندێشه‌ی خۆی ته‌بلێغ بکات فکر و ئه‌ندێشه‌ی باس بکات. ئه‌و ئه‌ستقباڵێ ئه‌کرد له‌وه.
دیاره ئه‌و وه‌کوو هه‌ر که‌سێکی تر بۆ خۆی ساحه‌بی ئیدیۆڵۆژێکی تایبه‌تی بوو و هه‌وڵی ئه‌دا که سیاست له به‌رژه‌وندی چینێکی دیاری کراو باته پێشه‌وه و بۆ ئه‌و داکۆکی کردن له به‌رژه‌وندی کرێکار و زه‌حمتکێش، خه‌ڵکی چه‌وساوه مه‌بنای سیاستی بوو به‌ڵام ئه‌و ئیدئۆڵۆژیه هیچ وه‌خت نه‌بوو به باعیسی ئه‌وه که ئه‌و به‌رخۆردی به‌ده‌ور و به‌ری ئه‌وه بکات به به‌هانه‌ێک به پاساوێک یا به شاخسێک یا به مه‌عێارێک بۆ به‌رخورد کردن به ده‌ور و به‌ری خۆی، به ئینسانه‌کانی تر و حه‌تا به ڕێخه‌راو و جه‌ریانی سیاسی تر. به ماناێه‌کی تر ئه‌توانم ئه‌وه بێژم که ئه‌و ئینسانێکی مه‌حدوود نه‌گه‌ری ته‌نگ نه‌زری سکتاریست نه‌بوو که هه‌میشه خۆی و ته‌شکیلاته‌که‌ی خۆی له به‌ر چاو به‌ێت. به پێچه‌وانه ئه‌و به‌ر له هه‌موو شتێک مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وندی جوڵانه‌وه، به‌رژه‌وندی مبارزه و به‌رژه‌وندی ئه‌عترازاتی عمومی که له ناو خه‌ڵک دا بوو ئه‌وه ئه‌ساس بوو و سه‌رکه‌وتی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته کۆمه‌ڵاێتی و ئه‌جتماعیانه‌ی ئه‌و سه‌ردمه‌ی بۆ ئه‌ساس بوو. به‌داخه‌وه که ئیستا وه‌ختێ ته‌واشای ئه‌م جه‌ریاناته ئه‌کین که ئه‌وه زۆر که‌م تیا ئه‌بیندره‌ێ
.
یه‌کێکی تر له تایبه‌تمندی که‌ساێتی کاک فوئاد که زۆر گرنگ بوو و ته‌کمێڵ کننده‌ی ئه‌و شتانه‌ی تری بوو به به‌ڕوای من دڵسۆز بوون و مه‌تعهد بوون و مسئول بوونی کاک فوئاد بوو له هه‌ڵسوو که‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه و ئه‌تفاقانه که ئه‌و سه‌ردمه ئه‌و تیا به‌شداری ئه‌کرد. یانی ئه‌و شتێک بوو له که‌س شاردراوه نه‌بوو که چه‌نده دڵسۆزانه. چه‌نده شێلگیرانه، چه‌نده به ئه‌حساسی مسئولیه‌ته‌وه به‌رخوردی ئه‌کرد. ئه‌گه‌ر له ڕووداوی له ئه‌تفاقێک کاک فوئادی تیا بواێت بنیادم خه‌یاڵی ئه‌رخاین بوو له هه‌موو بابتێکه‌وه له‌وی که ئه‌توانێ به‌رخوردی دروس تر به‌جێگه بکات له‌وی که شێکگیرانه و تا به ئاخر پی‌گیری بکات. که‌سێک بوو جێگای متمانه بوو له هه‌موو بابتێکه‌وه. که‌سێک بوو که جێگای متمانه بوو و له‌و ماوه کورته دا توانی ئه‌وه به‌سلمێنێ نه‌ک تانیا له ناو رێزه‌کانی ته‌شکیلات به‌ڵکوو جێ متمانه بوو بۆ سازمان و جه‌ریاناتی تریش بۆ ئه‌و هێزانه له‌و سه‌ردمه کاریان ئه‌کرد به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵک. کاک فوئاد ئه‌وی له ده‌ستی ئه‌هات بۆ خه‌ڵک ئیکرد. شه‌و و ڕۆژی بۆ نه‌بوو خه‌و و خۆراکی بۆ نه‌بوو. ئینسانێک بوو که به‌تواو وه‌جودیه‌وه ته‌لاشی ئه‌کرد. ئه‌وه شتێک بوو بووبوو به هۆی متمانه‌ێکی گه‌وره بۆ ئه‌و. ئه‌وی که به‌لایه‌وه نه‌بوو مسئله‌ی شه‌خسی خۆی، به‌رژه‌وندی خۆی، مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی خۆی بوو.
من نمونه‌ێک باس که‌م له‌و سه‌ردمه دا له مه‌ریوان که نیشان بده‌م چه‌نده دڵسۆز بوو، چه‌نده ئینسانێکی خۆ نه‌ویست، ئینسانێکی به‌وێر و دڵسۆز. له کاتی کۆچه‌کی مه‌ریوان له‌و سه‌ردمه دا من له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک له‌و ره‌فێقانه‌ی تر به‌رپرساێه‌تی ئه‌وه‌یان پێ سپاردبووین که حه‌فازه‌ت که‌ین له شاری مه‌ریوان. ئه‌و ده‌م پادگان نیازی هێرشی بوو بۆ سه‌ر مه‌ریوان و ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی مه‌ریوانن ئه‌زانن که له بینی پادگانی مه‌ریوان و شاری مه‌ریوان ته‌پێکی تیایه که پێ ده‌ڵێن ته‌پێ شیخ حه‌سه‌ن. ئه‌و نوقته، نوقته‌ێکی زۆر گرینگ بوو، نوقته‌ێکی ئه‌ستراتژیک بوو به ده‌س هه‌ر که‌سێکه‌وه بواێت کونتڕۆڵی هه‌موو شاری مه‌ریونی به ده‌س بوو. بۆیه ئه‌و کات ئێمه ناچار بووین به هه‌ر قیمتێک بێ ئه‌وه به‌پارێزین و ئه‌و نه‌قته هه‌میشه نه‌قته‌ێک بوو له ژێر ئه‌نواعی چه‌کی پادگان و پادگانیش زۆر هه‌وڵی دا زۆر ته‌لاشی کرد چه‌ندین بار هێرشی کرد بۆ ئه‌وه که ئه‌و نوقته بگرێ و نه‌یتوانی. به‌داخه‌وه ئێمه چه‌ندین شه‌هیدیشمان دا له سه‌ر پاراستنی ئه‌و نوقته
.
ڕۆژیکیان کاک فوئاد سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه کاره که بووی ئه‌و هه‌مووه مه‌شغوڵێه‌ته‌ی له بووی له لایه‌که‌وه کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌شکیلات، له لایه‌که‌وه کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سازمانه‌کانی تر، له لایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ شۆرای شار، له لایه‌که‌وه مزاکره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، کۆبوونه‌وه بۆ خه‌ڵک و زۆر کاری تر به‌ڵام ئینسانێک بوو که به‌وانه‌ێشۆ هینی نه‌ئه‌کرد. خۆی وه‌ک شه‌خس هه‌ڵسابوو چه‌ند که‌سێکی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگردبوو و به بێ ئه‌وی ئێمه ئاگادار بین چووبوو بۆ ته‌پێ شیخ حه‌سه‌ن. ئه‌وی نه‌قته‌ێه‌کی حه‌ساس بوو هه‌میشه هه‌ر وه‌ک وه‌تم له ژێر ئه‌نواعی چه‌کی پادگان بوو. دوای ئه‌وه که گه‌ڕاوه ئێمه ئاگاار بووین وه‌تیان که کاک فوئاد ئیمڕۆ چووه بۆ ئه‌وی. له بیرمه له کۆبوونه‌وێک یه‌کێک له ره‌فێقه‌کان ره‌خنه‌ی له گرد(یادی به خێر شه‌هید حه‌سینی پیرخه‌زری بوو) وه‌تی کاکه تۆ به چه حه‌قی چووی بۆ ئه‌وی. مه‌گه‌ر نازانی ئه‌و نوقته، نوقته‌ێکی خه‌ترناکه و نه‌ده‌بوا بچوایت، حه‌قت نه‌بوو ئه‌و کاره بکێ. له بیرمه کاک فوئاد به شێوه‌ێکی زۆر له سه‌ر خۆ و هێمنانه و به پێکه‌نینه‌وه ئاوا جوابی داوه وه‌تی ئێوه پیتان وایه ئێمه ده‌بێ جێگه خۆشه‌کان دابنێن بۆ خۆمان و ئه‌و جێگه ناخۆش و خه‌ترناکانه بۆ خه‌ڵکی تر. یانی ئینسانێکی ئاوا بوو ئاوا بیری ئه‌کرده‌وه. ئینسانێکی ئاوا خۆ نه‌ویست و له عێن حاڵا ئینسانێکی به‌وێر و له خۆ به‌ردوو، ئینسانێکی دڵسۆز ئه‌و شتانه بوو که کاک فوئادی کردبوو به‌و کاک فوئادی که ئاوا جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو لاێک بوو و کردبووی به‌و ڕابه‌ره خۆشه‌ویسته و جێ متمانه‌ی هه‌موو لاێک
.
به‌ڕاستی قسه زۆره له سه‌ر که‌ساێه‌تی کاک فوئاد. من لێره پێم خۆشه که بیره‌وریکی خۆم له سه‌فه‌رێک که له‌گه‌ڵ کاک فوئاد بوم باسی که‌م. دیاره ئه‌و ته‌نیا سه‌فه‌ر نه‌بوو چه‌ندین سه‌فه‌ر بۆ شاره‌کانی تری کوردستان له‌گه‌ڵی بووم و ئاخرین سه‌فه‌ریش که کردمان سه‌فه‌ریک بوو بۆ مه‌نته‌قه‌ی پاوه پێش حه‌مڵه‌ی رژیم بۆ مه‌نته‌قه‌ی قۆری قه‌ڵا و بۆ شاری پاوه و دواجار شاره‌کانی نه‌وسوو و نۆتشه و خاتره و بیره‌وری زۆرم هه‌یه له سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵی. ئه‌م سه‌فه‌ره که ده‌مه‌وی باسی بکه‌م حه‌قێقه‌ته‌ن تارێخه‌که‌یم ده‌قێق له بیر نیه به‌ڵام ڕۆژێکیان هات به منی وه‌ت، وه‌تی خۆت ئاماده که بۆ سه‌فه‌رێکی چه‌ند ڕۆژه‌یی تولانی. کاتێک لێم په‌رسی بۆ کوێ و بؤ چی؟ وه‌تی دواجار پێت ئه‌ڵێم. چه‌ند ڕۆژێکی پێ چوو و هات وه‌تی نیازی چاو پێکه‌وتنی مام جه‌لالم هه‌یه. ڕاسته‌که‌ی ئه‌وکات تۆزێک ته‌عه‌جه‌بم کرد به‌ڵام ئیتر کاک فوئاد وابوو بیری له مسایل ئه‌کردۆ یا پێش بینی شتهاێکی ئه‌کرد که به‌ڕێ جار هه‌موو که‌س لێ مه‌علوم نه‌بوو. پێم خۆشه باسی شتێک بکه‌م که بۆ چی کاک فوئاد به منی وه‌ت یا منی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره. من کاتی خۆی باسی مه‌سه‌له‌ێکه‌م کردبوو له زیندان له‌گه‌ڵی به وه‌ردی ئاگاداری شته‌ک بوو که ده‌مه‌وی باسی بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ئێمه جه‌معێک ئینسان حه‌دوودی 10ـ 12 که‌سێک له مه‌ریوان پێکه‌وه کارمان ئه‌کرد. ساڵی 76 ئاگادار کراین که سازمانێکی چه‌پی مارکسیست لنینیستی له کوردستانی عێراق خۆی ئاشکرا کردوه و به نیازی رێخستنی مبارزه‌ی و خه‌باتێکی چه‌کدارانه‌یه له‌وێ. ئێمه ئه‌وکات به پێویستمان زانی که له‌گه‌ڵیان ته‌ماس بگرین و ئه‌رتباتیان له‌گه‌ڵ بگرین و ئه‌و کاره‌مان کرد و ته‌ماسمان گرد له‌گه‌ڵیان و ئه‌و کات کاک ئارام که به‌رپه‌رسی یه‌کمی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوو ته‌ماسمان له‌گه‌ڵی گرد و من بۆ خۆێشم شه‌خسه‌ن نه‌زیکی سێ تا چوار مانگ له‌گه‌ڵێان بووم. ئه‌و سه‌ردمه شه‌راێتێکی زۆر سه‌ختیان بۆ هاته پێشه‌وه مه‌نته‌قه‌که هه‌موو ئه‌شغاڵ بوو و ئیمکانی ده‌س ڕه‌سیان به ئاوایه‌کان نه‌بوو و شه‌راێه‌تێکی زۆر سه‌خت بوو به‌ڕاستی، هه‌ر ئه‌و کاتیش بوو که شه‌هید ئارام شه‌هید بوو. دواجار ناچار بوون که ئه‌وان بێنه حه‌دوودی مه‌رزی نه‌زیکی مه‌رز بنه‌وه له کوردستانی ئێران و ئێمه ئه‌و کات به شێوه‌ێکی نه‌هێنی زۆر یارمه‌تیمان دان و بۆ ماوێکی تولانی له دێهاته‌کانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان و مه‌نته‌قه‌ی هه‌ورامان. زۆر یارمه‌تیمان دان له هه‌موو بابتێکه‌وه تامینمان کردن
.
کاک فوئاد ئاگاداری ئه‌م قه‌زیه بوو و وه‌ختێ ئه‌و مسئله‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ترح کردم که ئه‌و سه‌فه‌ره بکه‌ین ئه‌ویشی وه‌ت، وه‌تی جا ئه‌وه فه‌رسه‌تێکی چاکه بۆ تۆ که ئه‌توانی دیدارێک تازه بکیته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه که ماوێک له‌وی بوویت و ئه‌یانناسی. ئێمه له ته‌رێق بۆکان و مه‌هاباد و ئه‌مانه‌وه دوای چووینه سه‌ردشت و له‌وێه‌وه چووین بۆ مه‌نته‌قه‌ێک که ئه‌وان ته‌یا بوون، مه‌نته‌قه‌ێک بوو به ناو خه‌ڕه‌ی ناوزه‌نگ و حه‌دوودی یه‌ک دوو شه‌وێک له‌وی ماینه‌وه و ئه‌و کات کاک فوئاد له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دا چه‌ندین کۆبوونه‌وی دوو قۆڵیان کرد. دوا جاریش کۆبوونه‌وێکی وه‌سێع تر له‌گه‌ڵ کادری سه‌رکرداێتی و باقی کادره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران کرد له بیرمه له‌و کۆبوونه‌وه دا باسی هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و کوردستانی ئێرانی کرد و سوخنڕانێه‌کی کرد و باسی ئه‌وی کرد له پێش بینی ئه‌وه‌ی کرد که له کوردستانی ئێرانیش شۆڕشێه‌کی چه‌کدارانه ده‌س پی بکات و له سه‌ر زه‌روره‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی زۆر تر قسه‌ی کرد و ئه‌وانیش به‌ڕاستی زۆر ئه‌ستقباڵیان کرد و زۆر به گه‌رمی ته‌شوێقیان کرد له‌وبابته‌وه دواجار گه‌ڕاێنه‌وه و له مسیری گه‌ڕانه‌وه چووینه مه‌نته‌قه‌ێک له سه‌ردشت که مه‌نته‌قه‌ی گؤڕه مه‌ڕ بوو که له‌وی چاومان به دوو که‌س له ره‌فێقه‌کان که‌وت که یه‌کێکیان کاک حه‌سینی مورادبێگی بوو ناسراو به حه‌مه سوور و ئه‌ویشیان کاک عومه‌ری ایلخانیزاده بوو. به دوای ئه‌ویشه گه‌راینه‌وه بۆ سنه و مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان.
ئه‌مه نیشان ئه‌دات که ئه‌و کات کاک فوئاد به‌ڕاستی هه‌ر وه‌کوو وه‌تم ئینسانێکی دوور ئه‌ندیش بوو و بیری له چ ماسیله‌ک ئه‌کرده‌وه هه‌مه لاێنه بیری ئه‌کرده‌وه و ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و نه‌وعه سیاسه‌تانه چ تاسیرێکی گه‌وره‌ی بوو له سه‌ر کاروباری ئێمه که خۆم شاهدی بوو له مه‌ریوان به‌ڕاستی ئه‌و هێزه زۆر نه‌قشی گه‌وره‌ی نواند دیاره به پێچه‌وانه‌کێشی قیاده‌ی موقه‌ت له مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان وه‌کوو هێزێکی کۆنه په‌رست به‌ڕاستی مانعه‌ێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ کار و فه‌عالێتی ئێمه.
کاک فوئاد زۆر شت که ئه‌و سه‌ردمه هاته پێشه‌وه به‌ڕاستی وانه‌بوو که خۆی مه‌حدوو کاته‌وه و حه‌ره‌که‌تێک و به ناوچه‌یه‌کوو حه‌تا ته‌نانه‌ت به‌ڕێ حه‌ره‌که‌ت که له مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان ئه‌وکات که ته‌سمیمان له سه‌ری ئه‌گرد و ئه‌وکات کاک فوئاد که‌سێک بوو که بۆ نه‌مونه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌کدار کردن و چه‌کدار بوون و مه‌سه‌له‌ی هێزی پێشمه‌رگه که ئه‌و کات به‌ناوی یه‌کیه‌تی جوتیاران به‌رێه‌وه چوو. زۆر که‌س پێان وایه که مه‌سه‌له‌ی یه‌کیه‌تی جوتیاران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کیه‌تی جوتیاران فه‌قه‌ت بۆ ئه‌وه بووه که سه‌رفان دفاع کات داکۆکی کات له مسئله‌ی جوتیاران له مه‌نته‌قه‌ی مه‌ریوان دیاره خۆ ئه‌وه خۆی شتێکی گرنگ بوو و موهیم بوو به‌ڵام بۆ ئه‌و بۆ کا فوئاد به‌ڕاسی ته‌نیا مسئله‌که ئه‌وه نه‌بوو. ئه‌و بیری له‌وه ئه‌کرده‌وه که له داهاتووه لێکدانه‌ێکی ئاوای بوو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ئێران بێته سه‌ر کار ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رستانه و ئه‌رتجاعیه و ده‌سه‌ڵاتێک نیه که دان به مافی خه‌ڵک دا دابنێ. ئه‌و پێش بینی ئه‌وی ئه‌کرد که له داهاتوو دا له کوردستان زه‌روره‌تی مسئله‌ی مقاومه‌تێکی جه‌ماوری و توده‌ای و مسله‌حانه ئه‌وه یه‌کێک له هۆکانی بوو که ئه‌و کات زۆر که‌س ئه‌وه‌یان ته‌شخیس نه‌ئه‌دا و پێان وابوو که ئه‌وه حه‌ره‌که‌تێکی سه‌رفه‌ن پوپولیستیه و حه‌ره‌که‌تێکی مائۆیستیه که کاک فوئاد ده‌یکات و له‌گه‌ڵی موافق نه‌بوون
.
زۆر حه‌ره‌کتی له‌و چه‌شنه به‌ڕاستی کاک فوئاد ئینسانێک بوو که به پێ لێکدانه‌وه و بۆچوونێک که بۆ خۆی بووی سیاستهاێک که بووی زۆر هه‌وڵی ئه‌دا که ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه که ئیکا هه‌موویان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێکی دیاری کراوا بوو به پێ دوورنما و پێش بینی که بۆ داهاتوو ده‌یکرد.دیاره یه‌کێک له‌و شتانه‌ێش که کاک فوئاد به لایه‌وه زۆر گرنگ بوو مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ئه که هه‌ر چه زۆرتر جه‌ماوری خه‌ڵک تیا به‌شدار بکات له‌و حه‌ره‌که‌تانه و کارێک بکات که جوڵانه‌وی ئه‌عترازی له کوردستانی ئێران دا جوڵانه‌وێکی هه‌مه لاێنه و وه‌سێع و توده‌ی بوو و خۆی به‌ڕاستی ئۆلگوو بوو ئۆلگووێکی زۆر سه‌رکه‌وتووانه بوو له‌و سیاستانه که له مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ی ئه‌برد. ئه‌و کاتیش ئه‌و حه‌ره‌که‌تانه که کردی مه‌ریوانی کردبوو به محوری ئه‌و ئه‌تفاقانه‌ی که نه ته‌نیا له سه‌تحی کوردستانا بڵکوو حه‌تا له سه‌تحی ئێرانیش دا ده‌نگی داوه و تاسیری دانا
.
من له کوتای دا له سه‌ر کاک فوئاد ده‌مه‌وێ باسی دوو شت بکه‌م که به به‌ڕوای من کاک فوئاد له دوو بوار له دوو شت دا نه‌قشی زۆر سه‌رکی نواند. یه‌که‌م ئه‌وه وه‌کوو که‌ساێتێکی چه‌پ، که‌ساێتێکی که خۆی به ئینسانێکی کمونیست و ئینسانێکی یه‌کسانی خواز ئه‌زانی نه‌قش و ده‌ورێکی یه‌کجار زۆر گرنگی بوو به به‌ڕوای من له‌ناو ئه‌و حه‌ره‌که‌ته دا یانی له ناو جوڵانه‌وی چه‌پ و سوسیالیسی له چ له ئاستی کوردستان و چ له ئاستی ئێران و حه‌ره‌که‌تێکی تایبه‌تی و حه‌ره‌که‌تێکی وای ساز کرد به نسبه‌ت ئێرانیشه‌وه نمونه‌ی وا که‌م بوو به‌ڕاستی. تایبه‌تی تر بوو له کوردستان به به‌ڕوای من ئه‌و توانی جه‌ریانی چه‌پ، حه‌ره‌که‌تی چه‌پ له کوردستان بکات به جوڵانه‌وێکی ئه‌جتماعی، بکات به حه‌ره‌که‌تێکی توده‌ای و ئه‌عتبار و محبوبێتکی ئه‌جتماعی و گه‌ورو بۆ پیا بکات. به به‌ڕوای من کاک فوئاد وه‌کوو یه‌که‌م که‌س نه‌قشی کلیدی بوو له‌وا و ئه‌و مێژویه و ئه‌و ئه‌فتخاری بۆ خۆی که‌سب کرد و ئه‌و مێژویه‌ی دوای خۆی به‌جێ هێشت.
دوومین شت به به‌ڕوای من ئه‌و وه‌کوو که‌سێک له ناو جوڵانه‌وی ڕزگاری خوازی خه‌ڵکی کوردستانیش نه‌ک ته‌نیا چه‌پی ئاوا کرد به حه‌ره‌که‌تێکی ئه‌جتماعی و توده‌ی به‌ڵکوو له ناو خۆدی جوڵانه‌وه و ئه‌عتراز و حه‌ره‌که‌تی ڕزگاری خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیشی له چه‌ند له‌حازه‌وه به به‌ڕوای من له چه‌ند هه‌نگاو به‌رده پێشه‌وه به دروس کردنی کۆمه‌ڵه و تاسیراتێک که کۆمه‌ڵه بۆ کلی جوڵانه‌وی خه‌ڵکی کوردیش ئاڵوگۆڕێکی زۆر به‌نه‌ڕه‌تی و که‌یفی تیا به‌وجود هێنا و به‌و له‌حه‌زه‌یشه‌وه له قیاس له‌گه‌ڵ شۆڕشهای پێش‌و و حه‌ره‌که‌تهای پێش‌و که له کۆمه‌ڵگای کوردواری بوون توانی ئاڵوگۆڕی یه‌کجار گرنگ به‌وجود بێنی. ئه‌وێش دیاره ئه‌و سیاستانه و ئه‌و بۆچوونانه‌ی که کاک فوئاد بووی و داکۆکی کردنی له مافی کریکار و زه‌حمتکێش بۆ یه‌کمین جار له جوڵانه‌وی ڕزگاری خوازی خه‌ڵکی کوردستان دا، داکۆکی کردن له مافی ژنان ئه‌وه تاسیری ڕه‌وتێک بوو که به به‌ڕوای من کاک فوئاد دامه‌زرێنه‌ر و له‌و له‌حازیشه‌وه ڕه‌چه شکێنی کرد کاک فوئاد ئه‌وێش شانازیه‌کی هه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رێته‌وه
.
من قسه‌کانم ئاوا کۆتایی پێ ێه‌نم به به‌ڕوای من له فاسڵه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی دوای مه‌رگی کاک فوئاد به هه‌ر ده‌رجه‌ێک و به هه‌ر ئه‌ندازێک که کۆمه‌ڵه توانیبه‌تی پایبند ببێ به‌و فکر و بیر و سیاست و سونه‌تانه‌ی که کاک فوئاد که کاتی خۆی کۆمه‌ڵه‌ی له سه‌ر دامه‌زراند به‌و ئه‌ندازه‌ش کۆمه‌ڵه و ئه‌و ڕه‌وته گه‌شه‌ی ساند و په‌ره‌ی ساند و نه‌فوز و ئه‌عتباری و وه‌جه‌هه‌ی کۆمه‌ڵاێه‌تی زیاتر بوو و به‌و ئه‌ندازه‌یش که له‌وانه دوور که‌وته‌وه به به‌ڕوای من کۆمه‌ڵه‌ی پێ لاواز و که‌ز بوو بۆیه وه‌کوو فاکته‌رێکی گرنگ دیاره نه ته‌نیا وه‌ک ته‌نیا فاکته‌ر به‌ڵام وه‌کوو فاکته‌رێکی گرنگ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته یانی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه بێه‌وێ که جارێکی تر ئه‌و موقه‌عێت و مه‌کانه‌ی جارانی خۆی په‌یا بکاته‌وه و ئه‌و مه‌کانه ئه‌جتماعێهی خۆی و ئه‌و نه‌قش و ده‌وری بێ چ له ئاست کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و چ له ئاست سه‌راسه‌ری ئێرانیش و مه‌نته‌قه‌یش. به پێویستی ئه‌زانم که کۆمه‌ڵه جارێکی تر به چاوێکی ڕه‌خنه گرانه‌وه و به چاوێکی لێکۆلینه‌وێکی وه‌رد و هه‌مه لاێنه بکات به ڕابه‌ردوی خۆی و بتوانێ و هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه که ئه‌و سیاست و سونه‌تانه ئه‌و خه‌ته فکریه‌ی که کاتی خۆی کاک فوئاد به دوای خۆی به جی هێشت ئه‌وانه بکاته‌وه به سه‌ر له‌وحه‌ی فه‌عالێت و .تێکۆشانی خۆی و به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌وه به باشترین شتیش ئه‌زانم بۆ یاد کردن و رێز گردن له یادی کاک فوئاد.