سى ساڵ دواى کاک فوئاد
سلاو لە بنەماڵەى سەربەرزى مستەفا سوڵتانى!
سلاو لە بنەماڵەى بەرێزى هەموو شەهيدانى کوردستان!
سى ساڵ دواى شەهيدبوونى کاک فواد، هێشتا هەست دەکرا سەبارەت بە جێگاوشوێنى ئەو ڕابەرە و کردەوە و شێوازى وى، لێکدانەوە و لێکؤڵينەوە جێگاى هەيە. هێشتا سێبەرى ئەو بەسەر هەموو مێژوو و هەموو مەيدانەکانى خەباتى کؤمەڵەدا باڵى کێشاوە. هێشتا هەموان کاک فوئاد بە کؤڵەکە و هێماى هەرە بەرزى کؤمەڵە دەناسن، لە حاڵێکدا هەر ئێستا ئەو هەموانە خؤيان يەکدەنگ نين و، روونيشە هەمووشيان وەک يەک نارواننە رێبازى کؤمەڵە و کاک فوئاد، بەلام هەر هەموومان ئەومان وەک رابەر و داهێنەر قبوڵە و رێزى لێدەگرين. ئايا ئەو هەموو سيحر و تەئسيرە لە کەسايەتى تاکى کاک فوئادەوە سەرچاوە دەگرا؟ ئايا ئەو وەها بليمەتێک بوو کە وەک دەڵێن بە سەدان ساڵ جارێک مێژووى ميللەتان يەکێکيان دەخاتە روو؟ ئايا کەسايەتى ئەو بێوێنە و لە هەموان جياواز بوو و ئيتر نابێتەوە؟ من و پێموايە ئێوەش ئاوا بير ناکەينەوە و ئاوا ناروانينە کەسايەتى و دەورى کاک قوئاد
گومانى تێدا نييە کە فوئادى مستەفا سوڵتانى هەڵکەوتوو، شؤڕشگێڕي پاک و پەيگير، رێبەرێکى رێکخەر و وێکخەر و داهێنەر بوو کە، تا ئێستاش لە مردوو و زيندوى کؤمەڵە، کەس بالاى نەگەيوەتە بالاى ئەو. بەلام کاک فوئاد لە پڕؤسەيەکدا بوو بەو کاک فوئادەى ئێستا باسى لێدەکەين، ئەگەر دەيسەلمێنين کە کردەوەى ئەو شوێنەوارى بەجێهێشت لە ناو کؤمەڵگادا، بە سەدقات زؤرتر دەبا بڵێين، خەبات و کؤمەڵگاش کەسايەتى ئەويان دورست و خاراوکرد و کرديانە کاک فوئادى مێژوو. بەو مانايە، کاک فوئاد سەمەرەى دەورەيەک لە خەبات و تێکؤشانى خەڵکى کوردستان و قاڵبووى رێبازێکى سياسى تايبەتە، هەر ئەوەش رەمزى بەرزيى و خؤشەويستى و زيندوو بوونيەتى. پرسيار ئەوەيە گەر هەموان قبوڵمانە ئەو نوێنەرى رێبازى دەورەى زێرينى کؤمەڵەيە، بؤچى هەموومان دەڵێين گەر کاک فوئاد بوايە وادەبوو و وانەدەبوو؟ ئەگەر رێبازەکە زيندووە و نەگؤڕاوە، هؤى چييە لە يادى کاک فوئاددا هەموومان لە ونبوێک دەگەرێين؟ بە راستى ئەو هەست و ئيحساسە هەر يادکردنى ئەوە يان بيرکردنى شێواز و رێگاکەشيەتى؟ بؤيە وا بە تاسە بيرى رێگاى کاک فوئاد دەکەين، هى ئەوەيە رێبازەکەى لە بيرەوەريدا ماوەتەوەو، ئێستا پڕاوپر کارى پێناکراو، گؤڕانى بەسەردا هاتووە. رەنگە بڵێن مەعلومە، سى ساڵ زەمانێکە کە زؤر بؤچوونى سياسى و تاکتيکى لايەنێکى سياسى تێدا دەگؤڕدرا و گەر وانەبا سەيرە. منيش دەيسەلمێنم، هونەرى حيزبێکى سياسى ئەوەيە کە لەگەڵ گؤڕانەکانى کؤمەڵگا و جيهان خؤى بگؤڕێ بەلام بنەما سەرەکيەکان و تەعەلوقى ئەو حيزبە بە سەرخستنى ئەو مەيلە کؤمەلايەتييەى وا لە هەوەڵەوە پاڵى پێوەداوە و بؤى دورست بووە، ناکرا بگؤڕدرا ئەمما حيزبەکەش هەر هەمان حيزب با بە هەمان ئامانج و رێبازەوە، بەلام لە دەورەيەکى نوێدا. پێموايە ئەوەى دواى کاک فوئاد گؤڕانى تێدا پێکهات، رێباز و بنەما سەرەکيەکانى کردەوەى کؤمەڵەى ئەوکاتن کە پێى بوو بە کؤڵەکەى قايمى بزوتنەوەى رزگاريخوازانەى خەڵکى کوردستان. هەر بؤيەشە لە مێژووى دواترى کؤمەڵەدا تا دا خەسار و کەلێنى کاک فوئاد ديار و ديارتر دەکەوێتە بەرچاو و، دەچێتە ناو مێشک و زەينمانەوە و پرسيار دەوروژێنا. بؤيە پێويستە لە يادى سى ساڵەى شەهيدبوونى کاک فوئاددا و بؤ رێزگرتن لەو رێبەرە هەڵکەوتووە، باس لەو کاڵبوونەوە و گؤڕانى رێبازە بکەين و ئەو دياردە و فاکتەرانە وەبير بێنينەوە کە خەتێکى جياوازيان لەوەى دواتر هاتە ئاراوە، نوێنەرايەتى دەکرد. لەو دەرفەتە کەمەدا حەولدەدەم چەند خاڵێک کە بەلامەوە گرينگترينن بخەمە بەرچاو و دڵنيام لە لايەن ئێوەوە دەوڵەمەند دەبا و دەکرا پێى زياد بکرا.
کؤنگرەى 2 ، رەخنە لە پؤپؤليسمى کؤمەڵە و هاتنى مارکسيسمى شؤڕشگێڕ
هەموومان دەزانين کؤمەڵە بؤ دەورەيەک مائوئيست بوو و دواتريش کە رەخنەى لە سياسەتەکانى چين و مائؤ هەبوو، بە زؤرى هەر لە ئاڵقەى بؤچوونى بە ناو پؤپؤليستى
ئەوکاتدا قەتيس ماوە و، روانينى تيؤرى نادورستى بؤ پێکهاتەى ئابوورى و چينايەتى کؤمەڵگاى ئێران هەبوو. ئێمە هەر لە دەورانى کاک فوئادەوە کێشەى فيکريمان لەوبارانەوە هەبوو. بەو تەفاوەتەوە کە تا کاک فوئاد مابوو لايەنە جياوازەکان، هاوکات کە بە ديالؤگى هاورێيانە پێکەوە بەحس و ململانێيان دەکرد، هەميشە ئەوە بەلايانەوە گرينگ بوو کە لەسەر کردەوە و تاکتيکى سياسى يەکانگير بين و سياسەتەکەمان وەلامى نيازى بزوتنەوە و خەڵک بداتەوە. هەر ئەوەش ئاڵقەيەکى قايمى پێوەندى نيوان روانگە جياوازەکان بوو و لێک تێگەيشتنى هاسان دەکرد
لە بيرمە کاک فوئاد لە دانيشتنێکى بەرينى کادرەکان لە مهاباد، رايگەياند کە ئەو روانينى سەبارەت بە پێکهاتەى ئابوريى کؤمەڵگاى ئێران گؤڕاوە. دەمهەوا بڵێم ئيتر کاک فوئاد روانگەى پێشوترى نەبوو تا بڵێين گؤڕانەکانى دوايى، گؤِڕانى ئەو روانگەيە بووە. من گؤڕانى رێبازى کاک فوئاد بە گؤڕان لە روانگەى مائوئيستى و پؤپؤليستيدا نابينم، ئەوە روانگەى هەموومان بوو کە چاکمانکرد رەخنەمان لێگرت و وەلامان نا، ئەوەى کە دواتر ئەم مەسەلەيە زەق کراوە، لە راستيدا بەهارات بوو بؤ گؤڕانى جەوهەريى رێباز و کردەوەى سياسى کؤمەڵەى ئەوکات
لە کؤنگرەى دووى کؤمەڵەدا بە دورست رەخنە لە بؤچوونى پؤپؤليستى گيرا، بەلام مەسەلەکە هەر بەوە تەواو نەبوو کە روانينمان سەبارەت بە پێکهاتەى کؤمەڵگاى ئێران يەکبخەين، بەڵکوو هەمووتان دەزانن لەو کؤنگرەدا لادانى ئاشکرا لە کردەوە و بؤچوونى ئێمەدا سەبارەت بە مەسەلەى ميللى پێکهات، تەنيا رەخنە لە روانگەى سياسى ئێمە نەگيرا، بەڵکوو شاراوە نييە لە ناو ئێمەدا تەرديدى گەورە سەبارەت بە ئەخلاقى شؤڕشگێڕانە و خؤنەويستى و لەگەڵ خەڵک بوون، هاتە ئاراوە، "کؤڵ هەڵگرتن لەگەڵ فەلا" ئيتر وەک جاران پێناسە و جێگاى سەربەرزى و فەخر نەبوو. کؤنگرەى دوو بەردى بناغەى چوون بەرەو دورستکردنى حيزبى کؤمؤنيستى تێدا داندرا کە هەموومان ئێستا يان لێى هاتوينە دەرا يان داواى نەمانى دەکەين. زؤر بە روونى لە دواى کؤنگرە، سياسەتى جەماوەريى کؤمەڵە لاواز بوو، سکتاريسمێکى تايبەت خؤى نواند و بەشێک لە کادرە خەڵکيەکانى کؤمەڵەش کەوتنە پەڕاوێزەوە. ئايا ئەوانە خراپ تێگەيشتن لە کؤنگرە بوو يان وەزيفەى سەرەکى ئەو کؤنگرە، نەک ئيسلاح و گؤڕانى روانگەى پؤپؤليستى ئەوکات، بەڵکوو پێکهێنانى وەرچەرخانێکى گەورە لە رێباز و کردەوەى سياسى تا ئەوکاتى کؤمەڵە لە بزوتنەوەيەکى جەماوەريدا بوو؟ ئايا ئەو وەرچەرخانە کؤمەڵەى پا گەورە بوەوە و زياتر پێى چووە ناو خەڵک؟ نا، لە راستيدا، نەقدى پؤپؤليسم رێگاى بؤ دوورکەوتنەوە لە خەڵک، دوورکەوتنەوە لە شؤڕشگێڕى و دوورکەوتنەوە لە پێداويستيەکانى بزوتنەوەى رزگاريخوازى کوردستان، خؤشکرد و هەلى رەخساند بؤ دووربوونەوەى کؤمەڵە لە پێگە و بنەماکانى رێبازێک کە تا ئەوکات هێزى پێگرتبوو و، لە ناو ئێمەدا کاک فوئاد زؤرتر لە هەموان نوێنەرايەتى ئەو رەوتەى دەکرد.
-
مەسەلەى ميللى
-
پێشتر ئێمە بنياتنەرى هەموو جەمعيەتەکانى کوردستان بووين کە زؤربەيان خەبات بؤ مەسەلەى نەتەوەيى و ميللى بە ناوەکەيانەوە ديار بوو و هەمووشيان خەبات بؤ مافى نەتەوەيى خەڵکى کوردستان، بەشێکى بەرچاوى بەرنامە و پلاتفؤرمى سياسيان بوو. کؤمەڵە لە کاتى وتووێژ نەک هەر بەشێک بوو لە هەيئەتى نوێنەرايەتى خەڵکى کورد، دارێژەرى ئەو گەلالانەش بوو کە داخوازيى ميللى خەڵکى کوردستانيان تێدا فؤرمؤلە کرابوون. بە پێچەوانە لە دواى کؤنگرەى دوو لە باشترين حاڵەتدا، کؤمەڵە، وەک پشتيوانى مافى نەتەوەيى خەڵکى کوردستان، نەک وەک رێبەرى بزاظى رزگاريخوازى نەتەوەيى، خؤى پێناسە دەکرد(ئيسلاحاتە بەپەلەکەى کؤنفەرانسى 6 کؤمەڵەش نەيتوانى ئەو هەڵەيە بە تەواوى راست کاتەوە). ئەدەبياتى پێش کؤنگرەى دووى کؤمەڵە زؤر بە روونى بزوتنەوەى کوردستان وەک بزاظێکى رزگاريخوازى نەتەوەيى دەناسێنا، کەچى دواتر ئيستيلاحى "بزوتنەوەى شؤڕشگێڕانەى کوردستان" جێگاى بزوتنەوەى نەتەوەيى و رزگاريخوازانەى گرتەوە. شک نييە کە بزوتنەوەى کوردستان شؤڕشگێڕانەيە، ئيشکال لەو ئيستيلاحەدا نەبوو، بەڵکوو گيرەکە لە تەوزيحى بەکارهێنانى ئەو ئيستيلاحەدا بوو کە پێى وابوو بزوتنەوەى رزگاريخوازى نەتەوەيى شؤڕشگێڕانە نييە و کار و ئەرکى کؤمەڵە رابەرى بزوتنەوە نانەتەوەيى و چينايەتيەکەيە و تەنيا ئەو بەشەى بە شؤڕشگێرانە دەناسى. ئەوە لادانى هەرە گەورە لە رێبازى پێشوى کؤمەڵە و خەتى کاک فوئاد بوو.
-
هاوئاهەنگى و تێکەلاويى رێبازى بەرگرى لە چەوساوەکان و بە شدارى لە بزوتنەوەى گشتى و نەتەوەييدا
-
کؤمەڵە هەر لە بنەرەتەوە نوێنەرايەتى مەيلێکى تايبەتى لە کؤمەڵگادا کردووە و بە پشتبەستن بەو مەيلەش هاتە سەر شانؤى سياسى کوردستان و گەشەى کرد. بەرگرى لە چينى کرێکار و زەحمەتکێش و چەوساوەکان، هەوڵدان بؤ پەرەپێدانى بير و بڕواى يەکسانيخوازيى و پێشکەوتنخوازانە، بە حيساب هێنانى دەنگ و راى خەڵک و جێگيرکردنى دێمؤکراسى و خەبات بؤ رزگارى نەتەوەيى خەڵکى کوردستان و بە سەرکەوتن گەياندنى. کؤمەڵە نوێنەرايەتى مەيلى چەپ و عەداڵەتخوازى کؤمەڵگاى دەکرد و لە بزوتنەوەى گشتى و جەماوەريى و ميلليشدا هەڵسور بوو و بؤ رابەرى کردنى تێدەکؤشا. تا کاک فوئاد و رێبازى ئەوکات چالاک بوون، کؤمەڵە ئەو دوو ئەرکەى بە باشى و لە هاوئاهەنگى و پێوەندى لەگەڵ يەکدا بەرێوە دەبرد و، هيچيانى بە ئاڵترناتيوى ئەويتريان دانەنا، ئەوهونەرەش بوو کە کاک فوئادى بە زؤرى پێناسراوە. بە پێچەوانە، دواتر و، بە تايبەتى دواى کؤنگرەى دوو و پێکهێنانى حيزبى کؤمؤنيست، ئەم دوو ئەرکە نەک هەر وەک تەواوکەرى يەکتر نەبيندران، بە داخەوە وەک دوو ئەرکى دژبەر چاويان لێکرا. ناو هێنان لە کرێکار و زەحمەتکێش زيادى کرد و بوو بە ويردى زمان و دەرخستنى عەيارى سوريى، کەچى بە کردەوەش لە ژيان و پێوەندى لەگەڵيان دوور کەوتينەوە، لەبيرمانە چؤن بە ناوى کرێکار و کمؤنيسم و سؤسياليسمەوە کەوتنە ويزەى کؤمەڵە و گەورەترين شکستيان بەسەردا هێنا و بە ناحەق بيرى يەکسانيخوازييان لێڵ کرد. ديتمان بە پێچەوانەى دەورەى کاک فوئاد، چؤن بوو بە سوننەت، تا بير و دەنگى جياواز کپ بکرا و دامەزرێنەر و تێکؤشەرانى ناسراو بە نووکە قەڵەمێک دەرکران. مەعلوومە وەها بؤچوون و حيزبێک پؤى بەو دەورانەوە نييە کە کاک فوئاد نوێنەرايەتى دەکات، ئاشکرايە ئەو بؤچوونە سکتاريسم و خؤمەخؤمە زەق دەکاتەوە و قەت ناتوانا لە ناو بزوتنەوە و کؤمەڵگادا کؤکەرەوە با و خەڵکى کرێکار و زەحمەتکێش بێنێتە ئيدارەى کؤمەڵگا و بڕوا بەخؤ بؤ چەپ لە بزوتنەوەى گشتيدا پێکبێنا. کاک فوئاد راست غەيرى ئەوەى کرد، با ئەوە ساتێک ئامانج و بەرژەوەندى چەوساوەکان لەبير بکات، ئەو ميعمارى تێکەلاويى و هاوئاهەنگى ئەو دوو بزاظە
-
سياسەتى ئيئتيلاف و هاوکارى لە ناو توێژ و چينەکانى کؤمەڵگا، سياسەتى پێکەوەبوون و پێکەوە کارکردنى دەنگ و را جياوازەکان لە ناو حيزبدا.
لە هەموو ئەو يازدە مانگەى بزوتنەوەى بەرينى جەماوەريدا، کاک فواد رێبەريى کؤمەڵەى بە دەستەوە بوو و، لە هەموو بزوتنەوەکانى ئەو سەردەمدا داهێنەر و سياسەتدارێژ بوو. دەبينين ئەوکاتانە لە جەمعيەتەکاندا کؤمەڵە لەگەڵ لايەنگەلى ديکە چؤتە هاوکارى بەرين و ئيئتيلافەوە، لە سەتحى کوردستان لەگەڵ حيزبى دێمؤکرات و چريکە فيداييەکان، هەيئەتى نوێنەرايەتى خەڵکى کوردستانى پێکهێناوە و لە هەموو شوراى شارەکاندا کە کؤمەڵە دەورى سەرەکى هەبوو لە پێکهێنانياندا، کرێکار و چەپ، حاجى و بؤرژوا و مەلا و لاييک پێکەوە کاريان کرد و پێکەوە بڕياريان دەرکرد. هەموو ئەو ئيئتيلاف و هاوکاريانەش قەت نەبووە هؤى ئەوە کە جياوازييەکان بشاردرێنەوە و زمانى رەخنە گرێبدرا. بەلام دواتر دەبينين تەنانەت ئێمە حازر نەبووين لەگەل چريکەکان يان چەپەکانى ديکە کە لە کوردستاندا خەباتيان دەکرد، عەمەلياتى هاوبەش بکەين و تەئسيرمان هەبوو کە پاڵمان پێوە نان بەرەو حيزبى دێمؤکرات(من سياسەتى نادورستى ئەو لايەنانە لە بير ناکەم، جارا ئێستا هەر باسى ئيشکالى خؤمان دەکەم). ئايا وەک پاساوى بؤ دێننەوە، زاڵبوونى ديکتاتؤرى و لاوازى بزوتنەوە، تەنيا هؤى لە ناوچوونى ئەو هاوکارى و ئيئتيلافانەيە؟ بە بڕواى من نا، دەکرا و دەکرا لە دەورەى ديکتاتؤريشدا سياسەتى ئيئتيلاف و هاوکارى لە ناو چين و توێژ و لايەنە کؤمەلايەتيەکاندا بەرێوە بچا. کؤمەڵەيەک کە دەورەيەک ئيبتيکارى ئەم چەشنە کارانەى پێبوو، بە دواى گؤڕانى فيکر و رێبازى لە کؤنگرەى 2 بەولاوە، نەک هەر بايەخى بؤ ئەو چەشنە لە کار دانەنا، بە پێچەوانە پێى وابوو و بەو قەناعەتە گەيشتبوو کە تەنيا بە تەئکيد لەسەر جياوازييەکان و وەبەرچاوخستنى زياتريان، دەتوانا وەلامى ئەرکى چينايەتى و سؤسياليستى بداتەوە. ئەوە هەڵەيەکى کوشەندە بوو کە ئاسەوارى ئێستاش لە ناوماندا ماوە. دەبينين، نەک ئيئتيلاف، تەنانەت ديالؤگ لەگەل يەکتريشمان بؤ گرانە. بە واتەيەکى ديکە پێمانوانەبوو کە بە بەشدارى لە بزوتنەوەى گشتى و نەتەوەيى و دؤزينەوەى رێگاى سەرکەوتن بؤى، دەتوانين ئيعتيبار بؤ چەپ کؤوەکەين و نيشانى بدەين مەيلى چەپ خؤشى و رزگارى هەموو کؤمەڵگاى دەوا و دەکرا و دەتوانا بەرێوەبەرى کؤمەڵگا با، نەک هەر رەخنەگر و ئؤپؤزيسيؤن. دەبينين کە ئەو گؤڕانى بؤچوونە لە کێشە فيکرى و ناوخؤييەکانى کؤمەڵەشدا، نەک کؤکەرەوە نييە و بە پێچەوانەى شێوازى دەورەى کاک فوئاد، نابێتە هؤى پێکەوە کارکردن و رێزگرتن لە جياوازيى بؤچوون، پرژوبلاوى لێدەکەوێتەوە و حەزف و تەسفيە و دەرکردن دەبێتە شێوازى زاڵ.
-
ئێستا چى کەردەن؟ لەو يادە و لە ياران و هؤگرانى کاک فوئاد چى چاوەروان دەکرا؟
-
دەبا بە جورئەتەوە بَڵێم، پێموايە ئێستا، ئێمەى لێک دورکەوتوو يان بە رێکخستن لێکدابڕاو، زياتر لەو دەورانەى کاک فوئادمان لەگەڵ بوو و هەموو پێکەوە بووين، هاوبەشى سياسى و وێکچوونى روانگەمان تێدا بەدى دەکرا. هێشتا پردەکانى پێوەنديمان ماون و لانيکەم هيچ نەبا، هەڵە و تەجرەبەى تاڵ، هەستى هاوچارەنووسى لە هەمووماندا زيندوو کردؤتەوە. هەموومان گؤڕانى سياسيمان بەسەردا هاتووە و خوازيارى گەورەبوونەوە و بوژانەوەى کؤمەڵەين. هەموومان دەڵێين دەبا تەحەمولى جياوازيەکانمان هەبا و بە رەسمييان بناسين. لاموايە ئەوانە دياردەى زؤر گرينگن بؤ ئيقدام و کردەوەى شؤڕشگێڕانە. گەر بپرسن ئەم هەنگاوە عەمەليانە چين؟ وەلام دەدەمەوە: يەکەم : پێکهێنانى ميکانيسمێک بؤ ديالؤِگى سازماندراوى هاورێيانەى ئاشکرا و روو بە خەڵک و جەماوەر سەبارەت بە هەموو مەسەلەکانى مەربووت بە کؤمەڵە و ئەو سى ساڵەى بزوتنەوەى خەڵکى کوردستان، تا بتوانين گوا لە خەڵک و را ونەزەريان بگرين. دووهەم: جؤرێک خؤمان رێکبخەين کە دەستمان لێک نەبڕا و هەل بؤ کارى هاوبەشيش برەخسێنين، لە هەنگاوى چکؤلەوە دەست پێبکەين، دەگەينە کردەوەى هاوبەشى گەورەش. سێهەم: مەبەستى ئەو ديالؤگ و هاوکارييە دەبا پێکهێنانى بەرنامە يان پلاتفؤرمێکى سياسى هاوبەش با کە بنەما سەرەکيەکانى کؤمەڵەى کە سەروتر ئاماژە بؤ بەشێکيان کرا، تێدا گەلاڵە کرابا و زؤر بە روونى ئامانج و مەنزورى يەکگرتنەوە و يەکخستنەوەى ماڵى کؤمەڵە با. پێکەوە و سەر لە نوا شێوازى حيزبى ئەورؤييمان پێناسە بکەينەوە و دايبرێژينەوە. چوارەم: بە هەموو توانامانەوە حەول بدەين خوو و خدەى شؤڕشگێڕانە زياتر ببوژێنينەوەو، پێوەندى خؤمان لەگەڵ خەڵک بەهێزتر و پتەو بکەين. لاموايە کادر و کەرەسەى ئەو کارانە هەن، بڕيارى بوێرانە و لێبڕاويى بؤ کردە و وەرێکەوتنى دەوا، ريسکى هەيە، بەلام ئەو ريسکە زؤر کەمترە لە وەستان، هەموو ژيانيش قەت با ريسک نەبووە، پێموايە دەتوانين و لێمان دا. کورد کوتەنى، وەرێکەوتن، بڕينى نيوەى رێگايە. ئەو کار و بڕيارانەن کە دەتوانن کؤمەڵەيەکى سؤسياليست، دێمؤکراسيخواز و پلؤراليست، گەورە و يەکگرتوو، بێننەوە سەر شانؤى سياسى کوردستان. ئەوەيە دەبێتە هؤى بوژانەوەى رێبازى کاک فوئاد و رێزگرتنى رێگاکەى. لەو يادەدا گوێم لە شيعرەکەى کاک شێرکؤ بێکەس بوو، بە ئيجازەى خؤى دوو وشەى لىَ قەرز دەکەم کە، پێموايە جەوهەرى رێبازى کاک فوئادە. "با پەيظ بکەينە هەنگاو"، واتە با تيؤرى بەرينە مەيدانى کردەوە.