یادی سی ساڵه‌ی نۆ گیانبەختکردوی پاده‌گانی مه‌ریوان
ساڵی 1358 هه‌تاوی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان له یاوێکی به تین و گه‌رمدا ده‌سوتا. شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕین هه‌موو ئیڕانی گرتبوه‌وه و دوای قه‌یام ئه‌و شه‌پۆله له ناوچه‌کانی تر ئارام ئارام ، ده‌نیشته‌وه و له کوردستان شه‌پۆله‌کان خێراتر، به‌رز و نزم هه‌ڵده‌جون و سه‌ره‌نجام هه‌تا ده‌هات ، به ته‌وژم تر ده‌بوون و، دیواره‌کانی فاشیزمی مه‌زهه‌بی ده‌کوتا.
له فه‌زایه‌کی ئاوا ، رووناکبیران و پێشڕه‌وانی رادیکاڵ ، له به‌ره‌نگاری و پێش بردنی ئه‌رکی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تیان نموونه بوون. و ئه‌رکه کانیان وه‌ک کادری لیهاتوی سیاسی، به‌ڵام له بواری جۆراوجۆر به رێوه ده‌برد. فه‌زای سکولار و ئازادی سیاسی له شاره‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت ده‌وری ئه‌و پێشڕه‌وانه بۆ جمهوری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ئێسلامی ، ته‌حه‌مول نه‌ده‌کرا. فه‌زای دیموکراتێکی کوردستان له گه‌ل سیاسه‌تی کۆنه‌پارێزانه و وشک ومه‌زهه‌بی که له ناوچه‌کانی تری ئێران، داسه‌پابوو، یه‌کتریان نه‌ده‌گرته‌وه و ناکۆک بوون .
شاری مه‌ریوان له‌و ده‌وره‌یه‌دا، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکراتیک هه‌نگاوی به په‌له ی ده‌نا . جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک تا ئاستێکی به‌ر چاو، سیسته‌می حوکمڕانی دیموکراتیکیان به ده‌سته‌وه گرتبوو.
تا چاوت کرده‌وه ، ڕۆژ و حه‌وتوو و مانگ تێپه‌ڕ بوون و به فه‌رمانی خومینی ، برێاری جیهادی ئه‌کبه‌ر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد ده‌رچوو. سیا رۆژی 28ی گه‌لاوێژ ، چوه ناو مێژووی به‌ره‌نگاری کورد
سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی جمهوری ئیسلامی ، بۆ ئه‌و جه‌نایه‌ته ئاماده کران و ده‌ستوری هیرشیان بۆ سه‌ر کوردستان وه‌ر گرت.قه‌سابه‌کان ده‌ستوری مل په‌راندن و تیر بارانیان له وڵایه‌تی فه‌قیه، وه‌ر گرت و مه‌کته‌بی قورئان و به‌کرێگیراوانی کوردیش، خزمه‌تی چاکیان له‌و بواره‌دا به جمهوری ئیسلامی کرد..
دیل و ئه‌سیر کردنی ئازادیخوازان و پێشڕه‌وانی سیکولار ده‌ستی پێ‌کرد . له‌و پڕۆسه‌یه‌دا، یازده که‌س دیل و که‌له‌بچه و له پاده‌گانی مه‌ریوان زیندانی کران . دوو که‌سیان به ناوه‌کانی حه‌مه جوان حیده‌ری و رزگار شێخ الا سلامی ، ئازاد کران . که به داخه‌وه پاشان له رێزی خه‌باتی پیشمه‌رگایه‌تیدا، گیانیان به‌خت کرد . ئه‌و نۆ که‌سه‌که‌ی تر به رێزان: ١- حسین مسته‌فا سوڵتانی(ده‌بیری ده‌بیرستان ) ٢- سه‌ید ئه‌حمه‌د پیر خزرانیان( کارمه‌ندی بیهداری) ٣- جه‌لال نه‌سیمی (موعه‌لیم ) ٤- ئه‌مین مسته‌فا سوڵتانی (موعه‌لیم) ٥- فایه‌ق عه‌زیزی( ئه‌ندامی شورای شاری مه‌ریوان ) ٦--سه‌ید حسین پیرخزرانیان( موعه‌لیم ) ٧ - دوکتور به‌همه‌ن ئه‌خزه‌ری( فیلم هه‌ڵگر و دوکتور) ٨ - عه‌لی داستانی ( پێشمه‌رگه ) ٩- ئه‌حمه‌د قادر زاده( خه‌ڵکی ئاوایی ده‌ره‌تفێ) ،ڕۆژی 3 ی خه‌رمانان له پاده‌گانی مه‌ریوان به ده‌ستوری خوینڕێژی به ناو بانگ، شێخ سادقی خه‌لخالی و یارمه‌تی ڕاسته‌و خۆی مه‌کته‌بی قورئان و به کرێگیراوانی کورد ،تیره باران کران . هاو سه‌فه‌ره‌کانی کاک فوئاد به‌ره‌و شاری بانه چوار که‌س بوون و یه‌کێک له وانه ، به ڕیز کاک ته‌همورس ئه‌کبه‌ری نوێنه‌ری چریکه فیدایه‌کانی خه‌ڵکی ئێران بوو. به‌داخه‌وه کاک ته‌همورس ، له‌و شه‌ڕدا گیانی به‌خت کرد . هه‌روه‌ها زۆری نه خایاند که له بواری به‌رنگاری و دیفا ع له خه‌ڵکی کورد هاوڕیێان : کاک ناسر مسته‌فا سوڵتانی و کاک ئه‌حمه‌د مسته‌فا سوڵتانی، گیانیان له پێناو خه‌بات دژی داگیر که‌رانی کوردستان به‌خت کرد جێگای خۆیه‌تی له‌م مه‌راسم و ئاهه‌نگه‌دا، یادی ئازیزیان ، وه بیر بێنینه‌وه و له لایه‌ن بنه ماله‌ی مسته‌فا سوڵتانیه‌وه ئیحترام و رێز و دڵنه‌واییمان ، به خانه‌واده‌ی هه‌موویان ،پێشکه‌ش و ڕاگه‌یه‌نین . ئه‌وان فاسڵه‌ی له دایک بون و مه‌رگیان به سه‌ربه‌رزی ، فیداکاری و که‌رامه‌ته‌وه ته‌واو کرد
! یادیان به خێر بێت