


قسه‌کان کاک بکر حاجی سه‌فر
سی ساڵ له‌مه‌و پێش دروس له ساڵی 1979 دا له گه‌رمه‌ێ شۆڕشی کوردستانی عێراق دا. له سه‌ر سنوره‌کان ورده ورده ده‌نگ و باسه‌کان دڵخۆشکه‌ر بوون. ده‌نگ و باسه‌کان وابوون که له ئێران دا، هه‌موو خه‌ڵکی ئێران به کورد و فارس و ئازری و ترکمان هه‌موو خه‌ڵکی ئێران حه‌ز به‌وه ئه‌که‌ن که گۆڕانکاریک بکه‌ن. هه‌ر به حه‌زه‌که‌شه‌وه به‌وه ناوسن که دڵی خۆیانا حه‌ز که‌ن. هه‌وڵی خه‌بات و تێکۆشان. یه‌ک لایی بووبوونه‌وه که پیویسته ئه‌و رژیمه بگۆڕدرێ. که ئه‌و سه‌دمه رژیمی پاساێتی بوو.
ڕۆژ له دوای ڕۆژ هه‌تا ئه‌هات ده‌نگ و باسه‌کان گه‌رم و گۆڕتر ئه‌بوون له کوردستان دا له شاره‌کانی کوردستان دا، له دێهاته‌کانی کوردستان دا.
ئه‌و سه‌ردمانه حیزبی به‌عس زۆری بۆ پێشمه‌رگه هێنابوو. هێزه‌کانی حیزبی به‌عس زۆر بوون ئیمکاناتی حیزبی به‌عس زۆر زۆر بوو. له به‌ر ئه‌وه ئێمه زۆر جار له سنوره‌کان نه‌زیک ئه‌بووینه‌وه هه‌م بۆ خۆ پاراستن هه‌م بۆ ده‌س وه‌شاندن له قوه‌تانی که حیزبی به‌عس هه‌یان بوو. له به‌ر ئه‌وه تێکڵاویکی له ڕاده به‌ده‌رمان له‌گه‌ڵ جه‌ماوری کوردستانی ئێران دا هه‌بوو. دۆساێتی بی ئه‌ندازه‌مان له‌گه‌ڵ دێهاته‌کانی سه‌ر سنورا هه‌بوو. بێجگه له‌وه ئه‌و که‌سانی که بووبوون به پێشمه‌رگه دۆسایتی پێشترینیشیان تێکه‌ڵاوی پێشتریان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی سه‌رسنوره‌کان و شاره نزیکه‌کانا هه‌بوو. له به‌ر ئه‌و تێکڵاوێکی واهه‌بوو که له یه‌کتر ئاگادار بووین. ئه‌وان هاوکاریان له‌گه‌ڵ ئێمه دا ئه‌کرد. ئێمه زیاتر ڕۆژ له ڕۆژ دڵخۆشتر ئه‌بووین به‌وی که شۆڕش له کوردستانی ئێرانا گه‌شه‌ی ئه‌کرد، هه‌موو لاێکی ئه‌گرده‌وه.
ئاله‌و هه‌لومه‌رجه دا له مه‌ریوان له بانه له سه‌قز له پاوه له سه‌ردشت له نه‌غده له خانه له هه‌موو ئه‌و سه‌رسنورانه دا پیوندیکی توندوتۆڵمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئێوه دا. بێجگه له‌وه یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمتکێشانی کوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێرانا پیوندیکی قوڵمان هه‌بوو، پیوندیه‌کانمان زۆر له یه‌کتر نزیکی کرددبووینه‌وه. هه‌ندی له‌و کادرانی کۆمه‌ڵه که له ده‌س رژیمی شا ڕاێان ئه‌کرد له لای ئێمه ئه‌گرسانه‌وه و خه‌باتیان ئه‌کرد. له‌وانه کادری مامناوندی و هه‌تا کادری سه‌رکرده‌یشیان تیا‌بوو. بۆ نمونه شه‌هید دکتور جه‌عفه‌ر له لای ئێمه پێمان ئه‌وت دکتور عه‌زیز له سه‌رکردایتی دکتور بوو. کاک ساعدی وه‌ته‌ندوست له لای ئێمه ناوی مامۆستا برایم بوو، بووبووه ئامر هێز له هێزه‌کانی سه‌رکردایتی ئێمه. چه‌ندین کادریتریش له ناو هێزه‌کانی ئێمه دا بوون له‌وانه لێشیان شه‌هید بوو له کوردستانی عێراقا.
شۆڕشه‌کانی ئه‌وی هه‌تا ئه‌هات گه‌وره‌تر ئه‌بوون. له ناوچه‌ی مه‌ریوان یه‌کیه‌تی جوتیاران دامه‌زرا. یه‌کیه‌تی جوتیاران له خه‌ڵکی جوتیاری ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان و له گه‌ڵ هه‌ندی خه‌ڵکی شۆڕشگێر و ڕۆشنبیری ناو مه‌ریوانیشا که هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ ته‌نزیماتی له‌گه‌ڵ ڕێخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه دا بوون. شه‌هید فوئاد سه‌رپه‌رشتی ئه‌کردن.
شه‌هید فوئاد یه‌کێک بوو له کادره سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه، بیره‌وه‌ریه‌کان زۆر زۆرن . من لێرا به‌مه‌وی که‌سایتی شه‌هید فوئاد و لێهاتووی شه‌هید فوئاد و لێزانینی شه‌هید فوئاد به‌رجه‌سته بکه‌م به دڵنیایه‌وه ناتوانم. شه‌هید فوئاد زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو.
شه‌هید فوئاد له‌و زه‌مه‌نه که‌مه دا که هه‌تا شه‌هید بوو سه‌رکرداێتیه‌کی وای کرد که خۆی کردبووه جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌موو جه‌ماور. له زۆربه‌ی ماڵه‌کانی گونه‌ده‌کانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان و سه‌رشیو و بانه و سه‌قز و تا ده‌وری تیکانته‌په‌ی هوشار و ده‌ور و به‌ری سنه و کامیاران و به‌شێه‌کی هه‌ورامان ئه‌و شوێنانه‌ی که ئێمه به چاوی خۆمان دیومانه وهاتوو چوومان کردبوو و ئه‌مانبینه شه‌هید فوئاد له ماڵه‌کان دا ره‌سمه‌که‌ی هه‌ڵواسرابوو.
شه‌هید فوئاد پیاوێکی ڕۆشنبیر بوو. کادرێکی لێهاتووی کۆمه‌ڵه بوو. یه‌کێک بوو له‌و سه‌رکردانه‌ی که کادره پێشکوتووه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌میشه پرسیان پێ ئه‌کرد و ڕه‌یه‌کانیان وه‌ر ئه‌گردو و ئه‌ویش وه‌کوو سه‌رکه‌رده‌ێکی لێهاتوو وه‌کوو که‌سێکی لێزان وه‌کوو که‌سێکی قاڵ بووی میدانی خه‌بات سه‌رپورشتی ئه‌کردن و له هه‌ر شوێنێکا که ئیشیان باێتێ ئه‌ونه‌ی که ئێمه ئاگامان لێ بوو له هه‌موو ئیشه‌کانا سه‌رکه‌وتوو بوو.
ئه‌وی به شه‌خسی به لای منه‌وه زۆر جێگه‌ی رێزه جێگه‌ی سه‌رنجیشه زۆر زۆر، ئه‌وه بوو سه‌رکه‌رده له کوتووپه‌رێکا پێناگات. من دوو نمونه‌م هه‌یه. یه‌کێکیان له ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، یه‌کێکیشیان له ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و سه‌رده‌می ئێرانا. دوو سه‌رکه‌رده له فه‌تره‌ێه‌کی که‌ما له ماوه‌ێکی که‌ما بوون به که‌سێکی کارێزما بوون به سه‌رکه‌رده‌ێکی وا که جێگای متمانه‌ی هه‌م حیزبه‌کانیان و هه‌م حیزبه‌کانیتر و هه‌م جماوریش بوون.
بوون به سه‌رکه‌رده هه‌روا ئاسان نیه ئه‌بێ په‌له به په‌له سه‌رکه‌ون، ئه‌بی ساڵ به ساڵ ته‌جربه په‌یا که‌ن، ئه‌بێ له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌کانا خۆیان بگونجێنن، ئه‌بێ باش هه‌وڵ به‌ن که وه‌زعی ئه‌و وه‌ڵاته تاوتوێه به‌که‌ن و له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بزانن که له‌م ئاسته دا چۆن خه‌بات بکه‌ن و له ئاستێکیتر چۆن خه‌بات به‌که‌ن، له ناو شارا چۆن به‌که‌ن له ده‌ره‌وه چۆن به‌که‌ن، له ناو پێشمه‌رگه دا چۆن هه‌ستن و دابنیشن، له ناو جه‌ماوه‌ر دا چۆن هه‌ڵسووکه‌وت به‌که‌ن. ئه‌وه فه‌تره‌ێکی زه‌منی زۆری ئه‌وی.
به‌ڵام شه‌هید فوئاد وه‌کوو ئه‌وه وابوو که چه‌ندین ساڵه له ناو هێزی پێشمه‌رگه دا هاتووچوو ئه‌کات، که پێشمه‌رگه له‌و سه‌ردمه دا له کوردستانی ئێران دا تازه بوون و ئه‌زمونێکی زۆر زۆر که‌مێان هه‌بوو به‌ڵام به فکرێکی زۆر باش و به بیر و باورێکی لێهاتووانه و به ئه‌لتزامێکی له ڕاده‌به‌درۆ هه‌وڵیان ئه‌دا. شه‌هید فوئاد سه‌رکه‌رداێتی ئه‌و سه‌رده‌می ئه‌و مه‌نته‌قانه‌ی ئه‌کرد که ئێمه ئاگامان لێ بوو.
شه‌هید فوئاد یه‌کێک بوو له ئه‌ندامانی مکتبی سیاسی کۆمه‌ڵه ئه‌و سه‌رده‌می ئێران. کابراێکی ڕۆشنبیر بوو. کابراێک بوو یه‌کێک له‌وانه‌ی که سه‌رنجی خه‌ڵک زۆر ڕائه‌کێشێ، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که له فه‌تره‌ێکی که‌ما بتوانی بێ به‌و سه‌رکرده‌یه که جێگای متمانه‌ی هه‌موو لاێک بێ به‌ڵکوو ئه‌و له خانه‌واده‌ێک په‌رورده بووبوو که ئاغایان پێ ئه‌وتن. له ناو خانه‌واده‌ێکی به ده‌سڵاتا بوو هه‌رچه‌ند خانه‌واده‌که هه‌ر هه‌موویان خه‌رێکی خه‌بات و تێکۆشان و ئه‌وانه بوون به‌ڵام ڕاکێشانی خانه‌واده‌یکی خاون ده‌سڵات و ده‌سڕۆیشتوو بۆ ناو رێکخراوێکی وا که خۆی به‌وه ئه‌ناسێنی رێکخراوی هه‌ژاران و جوتیاران و خه‌ڵکی ڕه‌نجده‌ری ئه‌و وه‌ڵاته‌یه. ڕێکخراویه‌که که له ناخه‌وه ئه‌یه‌وی ئه‌و ڕژیمه بگۆڕئ که ئه‌ێه‌وی سیستمێک دامه‌زرێنێ ئه‌و سیستمه که به‌های گه‌وره بۆ ئینسان دابنێ نه‌رخی ئینسان له جێگای خۆ‌یا بزانی. شتێکی گاڵته نیه.
یعنی شه‌هید فوئاد به ته‌نیا شۆڕشێکی نه‌ئه‌کرد، شه‌هید فوئاد به ته‌نیا دژی شا نه‌بوو، شه‌هید فوئاد ئه‌یویست له ناخه‌وه گۆڕانکاری بکات. شه‌هید فوئاد له خۆیه‌وه ده‌ستی پێ ئه‌کرد. سه‌رکرده ئه‌وه‌یه که شته‌کان له خۆیه‌وه له ده‌ور و به‌ره‌که‌یه‌وه ده‌س پێ بکات. ئائه‌وه یه‌کێک بوو له سه‌فاته‌کانی شه‌هید فوئاد که وای له شه‌هید فوئاد کردبوو ببێته جێگه‌ی متمانه هه‌موو لاێک. ئه‌و برانه‌ی که به‌و هه‌موو زه‌حمه‌تۆ پرورده بووبوون بوون به سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیده‌کانی کوردستانی ئێران هه‌ر له سه‌رتاوه دوو برا و سێ براو ئه‌وانه‌ی شه‌هید ئه‌بوون و دوای خه‌ڵکی تری خانه‌واده‌که‌ی ئه‌وان وه‌کوو هه‌موو خه‌ڵکێکی تری ره‌نجده‌ر له سه‌نگه‌ره‌کانا خۆیان ئه‌بینیه‌وه تێکڵاوی هه‌موو ئازاره‌کانی خه‌ڵک بووبوونۆ به شاره‌زایکی زۆره‌وه ته‌وجیهه‌کانی شه‌هید فوئادیان وه‌ر ئه‌گرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه‌ی که شه‌هید فوئاد خه‌باتی تێا ئه‌کرد و ده‌سی هه‌بوو له به‌رنامه دانانی ئه‌و ڕێکخراوه دا ئه‌وانه ئاله‌ویا خۆیان ئه‌بینیو و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌ده که زۆر لێ بڕاوانه ڕاسپارده‌کانی ڕێکخستنه‌کانی خۆیان جی به جێ بکه‌ن ئه‌وه کاریگه‌ری زۆر گه‌وری شه‌هید فوئادی له سه‌ر بوو.
ڕۆشنبیره‌کانی ده‌ور و به‌ری مه‌ریوان و ئه‌و شوینانه‌ی که نزیک بوون له شه‌هید فوئاده‌وه به‌ڕاستی به زۆری له ده‌وری ئه‌و ڕێکخراوه بوون که شه‌هید فوئاد کارگری تیایا هه‌بوو. ئه‌وه یه‌کێکی تر بوو له لێهاتوویه‌کانی شه‌هید فوئاد یه‌کێکتر بوو له‌وانی که پیاو ئه‌مه‌لی زۆر به شه‌هید فوئاد هه‌بێ که له پاشه ڕۆژا ئه‌بێته سه‌رکرده‌ێکی زۆر زۆر ناودار. به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌جه‌ل ڕێگه‌ی پێنه‌دا، زڵه‌م ڕێگه‌ی پێنه‌دا. ئه‌و ئینسانه‌ی که ئه‌یویست خۆی بسه‌پێنێ به داخه‌وه له یه‌ک تێنگه‌ێشتن و زۆر هێنانی ئه‌و نه‌زامه بۆ ڕاستیه‌کانی یه‌کێک له‌وانه که بووه پێخۆری شه‌هید فوئاد بوو.
له کوردستانی عێراقیش سه‌رکرده‌ێکی تری له‌و بابته که ئه‌ویش هه‌ر له فه‌تره‌ێکی زۆر که‌ما له ناو هێزی پێشمه‌رگه دا ده‌رکه‌وت شه‌هید ئارام بوو. ڕاسته پێشتر له ناو کۆمه‌ڵه و له ناو ئه‌وانه دا هه‌وڵی دابوو. شه‌هید ئارام که هاته ده‌ره‌وه بوو به سه‌رکرده‌ێک که هه‌موو لاێکمان له ده‌وری کۆبووینه‌وه و هه‌موومان لاێکمان ڕاسپاره‌کانیمان جێ به جێ ئه‌کرد و ڕاسپاره‌ده‌کانی ئه‌ویش مایه‌ی متمانه بوون هی ئه‌وه بوون که هه‌موو لاێکمان باوری پێ بێنین. ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه له فه‌تره‌ێکی زه‌منی زۆر که‌ما ده‌رکه‌وتن بوون به‌و سه‌رکرده‌انه که جێگه‌ی باور و اتمینانی خه‌ڵکه‌کان بوون و ده‌ور و تاسیریان زۆر بوو هه‌م له ڕێڕه‌وی پێشمه‌رگایتی دا و هه‌م له بابتی سیاسی و دانانی برنامه‌ی ڕێک و پێک ستراتیجێک که ئه‌وان له سه‌ری ئه‌ڕۆێشتن که ئه‌وان دایان ئه‌نا زۆر زۆر ئاێده‌لۆژیا و تاکتیکه‌کانی ئه‌وانی وا له ئه‌کرد که باش ببنه جێگای متمانه و له ناو جه‌ماوه‌را جێگه‌ی به‌هاداری خۆیان هه‌بێت.
شه‌هید فوئاد بووبوو به‌و شه‌هید فوئاده له‌و فه‌تره که‌مه دا ڕاسته پێشمه‌رگه هه‌ر خۆسه‌ویست بوو له‌و وه‌خته دا ڕاسته سه‌رکرده هه‌ر خۆشه‌ویست بوو له‌و سه‌ردمه دا. خه‌ڵکی زۆر تێکۆشه‌ریش له ناو کۆمه‌ڵه‌ی ئێرانا هه‌بوون به‌ڵام هیچ کامێکێان به قه‌ی شه‌هید فوئاد نه‌بوونه جێگه‌ی متمانه، هیچ کامێکێان به قه‌ی شه‌هید فوئاد ده‌ور و کارگری خۆیان نه‌بوو، هیچ کامێکێان به قه‌ی شه‌هید فوئاد پاشه‌ڕۆژێکی ڕۆشن و وای بۆ خۆی به جێ نه‌هێشت که تاکوو ئێستاش خه‌ڵک به زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی بزانن که نه‌ک هه‌ر له کۆمه‌ڵه بڵکوو له حه‌ره‌کی کوردی که‌وت، له بزوتنه‌وی دژی چه‌وسانه‌وه و داگیرکردن و ئه‌و خه‌باته که‌وت که خه‌ڵکی ئێران به هه‌موو لاێکه‌وه متمانه‌یان پێ هه‌بوو.
من له لای خۆمه‌وه و ئه‌و فه‌تره که‌می که شه‌هید فوئادم ئه‌بینی له‌گه‌ڵ شه‌هید فوئاد دا دۆستایتی و عه‌لاقه‌مان هه‌بوو. جارێکم نه‌بینی شه‌هید فوئاد له مناقشه و له لێکۆلینه‌وه و له ئیش و کاره‌کانما شتێک بکات که له مه‌سڵه‌حه‌تی هه‌موو لاێک نه‌بێ.ته‌نێا دژمنان نه‌بێ. نه‌مبینی شه‌هید فوئاد توجێهێکی وا با که به لای خۆ‌یا ڕاێکێشێ. شه‌هید فوئاد هه‌موو جارێک هه‌موو شته‌کانی له مه‌سڵه‌حه‌تی عام دا بوو هه‌موو شته‌کانی له مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بوو که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌وڵیان بۆ ئه‌دا.
له ده‌س دانی شه‌هید فوئاد زه‌ره‌رێکی زۆر زۆر گه‌وره بوو به لای منه‌وه له حه‌ره‌کی کوردی به‌ڕاستی هه‌ر به ته‌نیا له کۆمه‌ڵه نه‌که‌وت ئه‌وه.
ئه‌گه‌ر شه‌هید فوئاد بماێته‌وه من داوای لێبووردن ئه‌که‌م له سه‌رتاپای ئه‌و که‌سانه‌ی که له کۆمه‌ڵه داهیلاک بوون. له پێشمه‌رگه‌ێکه‌وه هه‌تا ئه‌گاته سه‌ر ده‌بیر ئه‌وڵه‌کانیان و ئه‌ندامانی ده‌فتری سیاسی و هه‌مو سه‌رکرده‌کانیان که به‌ڕاستی جێگه‌ی رێز و متمانه‌ن ئه‌وان که خه‌باتێکی زۆر زۆریان کردوه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و گێره‌وکێشانه‌ی که له ناو رێزه‌کانی کۆمه‌ڵه دا ده‌روس بوون که ڕه‌نگه جوابم به‌نه‌وه و به‌ڵێن: له هه‌موو حیزبێکا ئه‌و گێره‌و کێشانه ده‌روس ئه‌بێ. به‌ڵام منیش وه‌کوو کابراێکی دنیا دیده وه‌کوو کابراێکی به ئه‌زمون له ناو حه‌ره‌کی کوردی دا که فه‌تره‌ێکی زۆر له ته‌نزیمێکی له به‌رانبری کۆمه‌ڵه دا که ئێمه‌یش کۆمه‌ڵه بووین ئیشم کردوه. خۆزگا ئه‌و مشاکیلانه نه‌بووناێه. ئه‌و مشاکیلانه مه‌فروز نه‌بووه له سه‌رمان وه‌کوو ئه‌وی که ئێمه خه‌بات. چۆن خه‌بات ئه‌که‌ین ڕۆژانه ئه‌بێ ڕۆژانه‌یش مشکیله‌مان هه‌بێ.
من پێم وایه ئه‌گه‌ر شه‌هید فوئاد بماێ، ئه‌گه‌ر شه‌هید فوئاد بماێ من ناڵێم مشاکیل و گیر و گرفت و ئه‌وانه نه‌ئه‌بوو به‌ڵام وه‌کوو ئه‌و هه‌وڵ و ره‌نجه که ئێمه لێمان ئه‌بینی، وه‌کوو ئه‌و عه‌قڵه‌ی که ئێمه لێمان ئه‌بینی، وه‌کوو ئه‌و وه‌ردبینی و تێ بینیانه‌ی که له سه‌ر شه‌هید فوئاد هه‌مان بوو. ئه‌و مه‌شاکلانی ناو کۆمه‌ڵه که‌متر ئه‌بوونه‌وه. ناڵێم نه‌ئه‌بوون به‌ڵام که‌متر ئه‌بوونه‌وه. زووتر ئه‌چوون به ده‌میه‌وه. پێاوێکی فریادڕه‌ش بوو به‌ڕاستی شه‌هید فوئاد. پێاوێک بوو هی ئه‌وه بوو که سه‌رکرده بێ پێاوێک بوو هی ئه‌وه بوو که چاوه‌ڕوانی ئه‌وی لێ به‌کێ له پاشه‌ڕۆژه سه‌رکه‌رده‌ێکی زۆر زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌رچێ.
سه‌رکه‌رده ده‌روس ئه‌بێ له فه‌تره‌ێکی مه‌عێن دا ده‌روس ئه‌بێ، سه‌رکه‌رده له ئه‌نجامی خه‌بات و تێکۆشان و هیلاک بوون و ئه‌وانه ده‌روس ئه‌بێ. شه‌هید فوئاد له سه‌جن و له ناو ڕێخستنه‌کان ئه‌وانه ئه‌ونه دیار نه‌بوو تاکوو وه‌کوو ئه‌وی هات بوو به پێشمه‌رگه و ئه‌رکه‌کانی زۆر زۆر قورس بوون له پێشمه‌رگاێتیا هه‌م ئه‌و ئه‌رکانی جارانی له سه‌ر بوو و هه‌م ئه‌رکی تازه‌ی له سه‌ر بوو که له‌و وه‌زعه ئه‌ژیا که ئێران ئه‌یانویست حکومه‌تی شا به‌ڕووخێننو له دوایا حکومه‌تێکی ترهاته سه‌ر کار که به دڵی کوردی ئێران نه‌بوو به دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی تری ئێرانیش نه‌بوو. ئاله‌وان دا هه‌موو ئه‌رکی گه‌وره گه‌وره له سه‌ر شانی شه‌هید فوئاد بوو. شه‌هید فوئادیش ئه‌وی که پێویست بوو شته‌کانی جێ به جێ ئه‌کرد و هه‌وڵی ئه‌دا ره‌فێقه‌کانی و هاورێکانی ده‌ور و به‌ره‌کێ وا ئه‌خسته گه‌ڕ که هه‌ست به‌و هه‌موو هیلاک و ئازار و ئه‌شکنجه‌یه نه‌که‌ن به‌ڕاستی.
ده‌وری فوئادی مسته‌فا سۆڵتانی هی ئه‌وه نیه ئاوا به ئاسانی بیره‌وری بکرێت و هی ئه‌وه نیه به ئاسانی ئاوا یه‌کێکی وه‌کوو من بینڕخێنێ.
به لای منه‌وه حه‌ق وایه سه‌رکرده‌ێکی وه‌ک شه‌هید فوئاد، هه‌ڵکوتووێکی وه‌کوو شه‌هید فوئاد ئاوا بێ که چه‌ندین لێکۆلینه‌وی له سه‌ر بکرێ. حه‌ق وابوو ئێستا له ناو برنامه‌کانی خوێندن دا خه‌ڵکی وه‌کوو شه‌هید فوئاد وابێ که چه‌ند که‌سێک ده‌س نیشانی بکه‌ن وابێ شه‌هاده‌ی به‌رز به‌رزی له سه‌ر وه‌رگرن. بیکه‌ن به بابتێک له زانیاریه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌وی ئه‌وه ببێ به نمونه‌ێک له ناو تاریخی کورد دا. ببێ به نمونه‌ێک که له بیر نه‌چێته‌وه. خه‌ڵکی وه‌کوو شه‌هید فوئاد له بیر ناچێته‌وه به‌ڵام حه‌قه گه‌وره‌یه‌کانی، ده‌ور و تاسیری، کاریگری له ناو حه‌ره‌کی کوردیا، له ناو رێکخستنه‌که‌ی خۆ‌یا، له ناو جه‌ماوری ئه‌و شوێانا که ئیشی تێاکردوه ئه‌وانه به‌رجسته بکرێنه‌وه ئه‌وانه به‌خرێنه پێش چاوی خه‌ڵک و ئه‌وانه ببنه نمونه بۆ داهاتووی میله‌ته‌که‌مان. خۆ خه‌باتی میله‌تی کورد، خه‌باتی کۆمه‌ڵه، خه‌باتی کوردستانی ئێران له دوای شه‌هید فوئاد ئیتر نه‌وساوه. تاریخ ناوه‌سێ، مێژوو دایم به‌ره‌و پێش ئه‌ڕوات به‌ڵام هی ئه‌ویه کاکڵه‌ی ئه‌و خه‌باتانه، نمونه‌ی ئه‌و خه‌باتانه، نموزجی ئه‌وانه هه‌میشه به‌رجسته بکرێ، له به‌رچاومان بێ، به‌نرخه‌نرێ، ئه‌همیتی خۆی هه‌بێتوو و لێکۆلینه‌وی باشی له سه‌ر بکری بۆ ئه‌وی نه‌وه‌کانی داهاتوو که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. خۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو به ته‌نیا که‌ڵک له‌وه وه‌رناگرن هه‌موو شته‌کانی کۆن ره‌فس به‌که‌ن. هه‌موو شتێ که له کۆنا کرابێ ئه‌وان به‌ڵێن باوی ئه‌وه نه‌ماوه. خه‌باتی یه‌کێکی وه‌کوو شه‌هید فوئاد هی ئه‌وه‌یه به‌ڵێ باوی نه‌ماوه؟؟ به‌ڵێ ئه‌و سه‌ردمه به سه‌ر چووه؟ ئه‌و سه‌ردمه به‌سه‌ر چوو ئه‌م سه‌ردمه‌ی که هاتووه خه‌باتی شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد و ئه‌وانه‌ی شه‌هید بوون و ئه‌وانه‌ی که له ژیانا نه‌ماون و ئه‌وانه‌یش که ئێستا به‌ردوامن له سه‌ر تێکۆشان، ئه‌وانه ئه‌م وه‌زعه تازه‌یانه هێناوه‌ته به‌رهه‌م خۆ هه‌ر له خۆیه‌وه نه‌هاتووه‌ته به‌رهه‌م. ئه‌وه ڕه‌نج و مانوو بوونی ویستوه. ئه‌وه ڕه‌نجێکی ویستوه، خه‌باتێکی ویستوه، ته‌سحیو له خۆ بردنێکی ویستوه که خه‌ڵکی وه‌کوو شه‌هید فوئادی کردوه‌ته پێخۆر. ئه‌وه نمونه‌ێکی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ یه‌کێکی وه‌کوو شه‌هید ئارام ، وه‌کوو شه‌هید فوئاد، وه‌کوو ئه‌وانه‌ی که ئاوا بوون. له ناو کۆمه‌ڵه دا ته‌نێا شه‌هید فوئاد شه‌هید نه‌بووه. چه‌ندین، سه‌دان کادری ڕێک و پێک و ئه‌وانه شه‌هید بوون و هه‌ر هه‌موو کاریگه‌ریان هه‌بوو به‌ڵام له ناو هه‌موویانا سه‌رقافڵه‌که‌یان شه‌هید فوئاده که به هه‌موویانو توانیویانه وه‌زعی به‌خولقێنن، شتێک به ئێمه به‌ڵێن که ئێمه به‌ردوام بین له سه‌ر خه‌بات کردن که ئێمه کۆڵ نه‌ێن که ئێمه به‌ڵێن ئه‌و ره‌فێقانه‌مان وه‌کوو ئێمه حه‌زیان کردوه له ژیان ئه‌کرد، ئه‌و ره‌فێقانه‌مان که ئه‌و هه‌موو کاریگه‌ریان هه‌بوو، ئه‌و هه‌موو دڵسۆزی و ئه‌خلاسه‌یان بۆ به‌رنامه‌کانی خۆیان هه‌بوو ئه‌وانه شه‌هید بوون. ئێستا پێویسته ئێمه به بیری تازه تر خۆ، کۆکراوه‌تر به ڕێک و پێک تر هه‌وڵ بێن و ئاواته‌کانی ئه‌وان بێنینه دی.
ده‌وری شه‌هید فوئاد و کاریگری شه‌هید فوئاد له سه‌ر ڕووداوه‌کانی کوردستان له سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان شتێک بوو که مایه‌ی شانازی بوو، شتێک بوو که کاریگری خۆیان هه‌بوو به‌ڕاستی.
ئه‌وی ئه‌ونده من له نزیکه‌وه که‌گه‌ڵ شه‌هید فوئاد عه‌لاقه‌مان هه‌بوو یه‌کترمان بینیوه و قسه‌و باسمان کردوه. چه‌ندین شه‌و ئێمه پێکه‌وه دانیشتوین، چه‌ندین ڕۆژ پێکه‌وه عیلاقه‌مان هه‌بووه.قسه‌مان کردوه دیاره قسه کردنه‌کانمان ئه‌و سه‌ردمانه له سه‌ر بارودۆخه‌که بووه. له سه‌ر ئه‌و وه‌زعه بووه که له ئارا بوو، له سه‌ر کۆمه‌ڵه بووه، له سه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان بووه، له سه‌ر وه‌زعه‌کانیتری ئه‌و سه‌ردمانه بووه. ئه‌و واقعبینی و ڕاسگۆیه که له شه‌هید فوئاد ئه‌مبینی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که پێویسته سه‌رکرده ئاوا بێت. ئه‌وه یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی به سه‌رکرده بوون. به سه‌رکرده بوون ئه‌بێ چه‌ند مه‌رجێکی تیا بێ یه‌کێک له وانه بینینی ئه‌و واقعه‌یه که ئیشی تێا ئه‌کرد قه‌ت شه‌هید فوئاد وای نه‌ئه‌بینی که به‌ته‌نیا کۆمه‌ڵه ئه‌توانی هه‌موو شته‌کان له کوردستانی ئێرانا بکات، قه‌ت شه‌هید فوئاد وای نه‌ئه‌بینی به‌ڵێ ئێمه ته‌نیاحیزبێکی مارکسی لنینین هیچ که‌سێکی تر ناتوانێ ماکسی لنینی بێت له ئێراناو و ته‌نیا ئێمه‌ێن وای نه‌ئه‌بینی.
شه‌هید فوئاد هه‌موو به‌رانبره‌کانی ئه‌خوێنده‌وه. شه‌هید فوئاد حسابی له سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌کان ئه‌کرد، حسابی له سه‌ر هه‌موو به‌رزی و نه‌زمیه‌کان ئه‌کرد، حسابی له سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئه‌حداسانه ئه‌کرد که له کوردستانا بوون، حسابیشی بۆ لێهاتوویو بۆ ئیش و بۆ تاسیری هه‌موو حیزب و لاێه‌نه‌کانی تر ئه‌کرد. له به‌ر ئه‌وه یه‌کێک له بۆچوونه‌کانی شه‌هید فوئاد، یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی شه‌هید فوئاد ئه‌وه بوو که له کوردستانی ئێرانا و له‌و سه‌ردمه دا بتوانن هه‌موو لایه‌کێان بگونجێن خه‌باته‌کانیان یه‌ک به‌خه‌ن له دژی ڕژیمی ئه‌و سه‌ردمه.
شه‌هید فوئاد هه‌موو جارێک ئه‌یوت ئێمه به‌شێکین له‌م میلله‌ته. ئێمه هه‌موو میلله‌ته‌که نین. خه‌ڵک هه‌یه دژی ئه‌م وه‌زعه‌یه، ئه‌یه‌وی وه‌زعه‌که پێشکه‌وی ئه‌یه‌وی وه‌زعه‌که باش به‌ێ به‌ڵام نابێ به کۆمه‌ڵه له حیزبێکیترا ئیش ئه‌کات حه‌قی خۆیه‌تی. شه‌هید فوئاد ڕایه‌کانی وابوو ئه‌یوت ئه‌بێ ئێمه ده‌سپێشخه‌ر بین. ئه‌بێ ئێمه له پێشی پێشی هه‌موو حادسه‌کانه‌وه بین بتوانین ببینه سمبلێک بۆ ئه‌وی که بتوانین خه‌باتی هه‌موو لاێک یه‌ک به‌خه‌ێن بتوانین به خه‌باتی هه‌موو لاێکمانه‌وه زیاتر زه‌ره‌ر له دژمنکانمان بده‌ێن، زیاتر قازانج به میلله‌ته‌کمان بگه‌ێه‌نین، زیاتر ده‌ڵی خه‌ڵک خۆش به‌که‌ێن.
یعنی بیرکردنه‌وی شه‌هید فوئاد له‌و سه‌ردمانا. زۆر توجیه و شتی شه‌هید فوئادم له بیره، زۆر ته‌حلیلی شه‌هید فوئادم له بیره. قه‌ت ڕۆژێ له ڕۆژان وه‌کوو یه‌کێکی توندڕه‌و وه‌کوو یه‌کێک که له‌و په‌ری ده‌سه‌ڵات له ناو حیزبه‌که‌ی خۆ‌یا ناو جه‌ماوه‌را وا بیری نه‌ئه‌کرده‌وه که به ته‌نیا ئه‌وان هه‌ن. بیری له‌وه ئه‌کرده‌وه که خه‌ڵکی تریش هه‌یه پێویسته ئه‌ستفاده‌ی لێ بکری.
ئه‌وه یه‌ک داهێنان بوو که شه‌هید فوئاد هه‌ستی پێ‌کردبوو قازانجی هه‌موو لاێکی لا بوو هه‌ر هه‌ستی پێ نکردبوو خه‌باتیشی بۆ ئه‌کرد هه‌وڵیشی بۆ ئه‌دا ده‌ور و تاسیری خۆیشی هه‌بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌شا ده‌ور و تاسیری هه‌بوو له هه‌موو لاێکه‌وه چۆنکا ره‌نگه له‌م لا له‌و لا له‌م حیزب له‌و حیزب. خه‌ڵکی زۆر بێ تجربه هه‌بوو به‌ڕاستی، زۆر ده‌ڵسۆزیش بوون به‌ڵام نه‌یانه‌زانی وه‌یانه‌زانی هه‌ر خۆیان هه‌ن. شه‌هید فوئاد به‌ربه‌رکانی ئه‌وی ئه‌کرد هه‌وڵی زۆری بۆ ئه‌دا. مامۆستایانه هه‌وڵی ئه‌دا که چاره‌سه‌ری ئه‌و لایه‌نه بکات که له‌و سه‌ردمه دا ئه‌وه یه‌کێک بوو له زه‌روره‌ته‌کانی پێشکه‌وتنی کورد و چوونه ناو خه‌ڵک و گه‌شه‌کردنی شۆڕشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستانی ئێران.
ئێمه که خه‌بری شه‌هید بوونی شه‌هید فوئادمان بیست. ڕه‌نگه چه‌ند شه‌وی له‌وه پێش ئێمه پێکه‌وه بووین له بانه. که خه‌برکه‌مان بیست به‌ڕاستی چه‌ندین جار خه‌برمان بیستوه که فه‌ڵان ره‌فێقمان شه‌هید بووه فه‌ڵان ره‌فیقمان شه‌هید بووه له چه‌ندین شوێن بووین که پێکه‌وه بووین ره‌فێقێکمان شه‌هید بووه دووانمان شه‌هید بووه هه‌ر هه‌موو ده‌ور و تاسیری خۆی هه‌بوو، هه‌ر هه‌موو کاریگه‌ری خۆی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وی شه‌هید فوئاد هه‌نگاوێک بوو بۆ دواوه، تکانێک بوو که کاریگه‌رێکی هه‌بوو هه‌ر هه‌موو لاێکمانی هه‌ژاند، هه‌موو لامانی خسته ناو په‌ژاره‌ێکه‌وه که کاریگه‌ری زۆر زۆر توندی له سه‌رمان هه‌بوو له سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که هه‌بوو به‌ڵام پێاو که توجیهه‌کانی شه‌هید فوئاد و که ڕێنمایه‌کانی شه‌هید فوئادی بیر ئه‌که‌وته‌وه، ئه‌وه‌بوو که ئه‌ڵێ که ئێمه شه‌هید بووین پێویسته له دوای ئێمه زیاتر برادره‌کانمان خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه ، به شه‌هید بوونی لاێکمان شته‌کان هه‌مووی له ناو ناچێ که ئه‌وانه‌مان بیر ئه‌که‌وته‌وه ئیتر ره‌فێقه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می شه‌هید فوئاد برادرانی سه‌رکرداێتی کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه دا ده‌ور و به‌ری شه‌هید فوئاد ناسیاوه‌کانی شه‌هید فوئاد هه‌موومان ئه‌وانه‌مان بیر ئه‌که‌وته‌وه وهه‌وڵمان ئه‌دا له جێاتی ئه‌وی که په‌نگ بخوێنه‌وه، له جێاتی ئه‌وی که بچینه ده‌ریای خه‌ێاڵاته‌وه و فه‌رمێسک هه‌ڵبڕێژین بۆ شه‌هید فوئاد ، ئه‌بو وابکه‌ین که هه‌وڵ بدین حه‌قی شه‌هید فوئاد بکه‌ینه‌وه، هه‌وڵ بدین بیر و باوڕه‌که‌ی به‌رز رابگرێن، هه‌وڵ به‌ین سه‌نگه‌ره‌کێ چۆڵ نه‌بێ، هه‌موو به‌ێن ئه‌و توجیهاتانه‌ی که ئه‌و کاتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌کان دا له ڕینمایه‌کان دا، له کاتی ئیستراحت و له هه‌موو وه‌ختێک دا ئیوه‌ت ئه‌وه‌بوو که خه‌باته‌که‌مان دوور و درێژه، خه‌باته‌که‌مان سه‌خته، خه‌باته‌که‌مان قوربانی ئه‌وی ئه‌و قوربانی هه‌موو لاێکمان ئه‌گرێته‌وه. ئه‌وانه‌مان بیر ئه‌که‌وته‌وه له به‌ر ئه‌وه د‌رێژدان به خه‌باتکه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو لاێک بوو به‌ڵام ئه‌و خه‌باته ئه‌و ره‌نج و فیداکاریه ئه‌و هه‌وڵه بێ شه‌هید فوئادی پێوه دیار بوو به‌ڕاستی.
من له دوای قسه‌کانما، سه‌د ئه‌ونه‌یتر قسه‌که‌م له سه‌ر شه‌هید فوئاد هێشتا هه‌ر که‌مه. نه‌رخانێ شه‌هید فوئاد ئێستایش دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه که حه‌ق وایه لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره له سه‌ر خه‌ڵکی وه‌ک شه‌هید فوئاد بکرێ. من سه‌ری رێز و نوازش دائه‌نوێنم بۆ شه‌هید فوئاد، بۆ هه‌موو شه‌هیدانیتر، بۆ ئه‌و شه‌هیدانی ئه‌و وه‌خته شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد فێری ئه‌وانه‌ی ئه‌کردن که بیری شۆڕشگێڕانه وه‌ر بگرن، فێری ئه‌ویان ئه‌کردن که دژی گه‌نه‌ڵی و دواکه‌وتن و خۆپه‌رستی به‌ن. ئه‌و رێنمایانه‌ی که شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد و شه‌هید ئارام و ئه‌و خه‌ڵکانی پێش ئێمه له سه‌ری ڕۆشتن ئێمه درێژه به‌و خه‌باتانه بێن و وه‌فامان بۆ ئه‌و خه‌باتانه هه‌بێ ئه‌و ڕه‌نج و ماندوو بوونانه به فیڕۆ نه‌دین. ئێمه له کوردستانی عێراق دا گه‌یشتوینه‌ته شتێک به‌ڵام ئه‌وه دوا مه‌رحه‌له نیه. ڕێگه‌ی تێکۆشان زۆری ماوه. ژیان ئه‌وه‌یه که ئینسان تاکوو له ژیانا بێ هه‌ر ئه‌بێ خه‌بات بکات جا ئه‌و خه‌باته هه‌ر چه‌ک هه‌ڵگردن نیه شه‌ڕ و سه‌نگر گردن و ئه‌وانه نیه. ئه‌نواع و ئه‌شکاڵ خه‌بات کردن هه‌یه.
ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد، دۆسه‌کانی شه‌هید فوئاد، ناسیاوه‌کانی شه‌هید فوئاد ئیستا ئه‌گه‌ر له پۆستێکی حکومیا به‌ن. ئه‌گه‌ر وه‌زیر به‌ن، ئه‌گه‌ر مدیر عامێک به‌ن، ئه‌گه‌ر له پارلمانا به‌ن، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێکا به‌ن، ئیشێکیان به ده‌س بێ. شه‌هید فوئاد و ڕه‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئادیان حه‌قه له بیر بێ. ئه‌و قسه‌انی ئه‌و وه‌خته ئه‌کرا ئیستا جێ به جێ به‌که‌ن به‌ڕاستی.
هه‌زار هه‌زار سڵاو له گیانی شه‌هید فوئاد یه‌کێک له سه‌روه‌ریه‌کانی من که هه‌تا هه‌تا ئه‌مرم شانازی پێوه ئه‌که‌م ئه‌ویه که من شه‌هید فوئادم ناسیوه ئیستفاده‌م له بیر و بۆچونی شه‌هید فوئاد کردوه، ئیستفاده‌م له که‌ساێتی هه‌ڵسوکه‌وتی شه‌هید فوئاد کردوه.
رێزم بۆ شه‌هید فوئاد هه‌یه.
ریزم بۆ بیره‌وریه‌کان هه‌یه و شانازی پێوه ئه‌که‌م.
رێزم بۆ که‌س وکار و خانه‌وادی شه‌هید فوئاد هه‌یه که ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ئه‌رکه‌یان کێشا.
رێزم بۆ هه‌موو ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد بۆ حیزبه‌که‌ی بۆ رێخستنه‌که‌ی هه‌یه. به قه‌ی هه‌موو دنیا به هیوای ئه‌ومه‌م که ئینشائه‌ڵا شه‌هید فوئاد و حیزبه‌که‌ی شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد و ئه‌و جه‌ماوریه که باوشیان ئه‌گرده‌وه بۆ شه‌هید فوئاد و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ردمه ، بۆ رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه و دمکرات و هه‌موو لاێک جا ئینشائه‌ڵا بێته به‌ر و هه‌موو لاێکمان له سایه‌یا به‌حسێنه‌وه. دیاره ڕه‌نج و ماندوو بوون و ئه‌وانه به هه‌ده‌ر ناچی.
دووباره ڕێزم بۆ شه‌هید فوئاد، بۆ هه‌موو شه‌هیدانیتر.
زۆر زۆر سپاس
عه‌قڵی شه‌هید فوئاد و لێکدانه‌وی شه‌هید فوئاد زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو وابیر بکاته‌وه که سۆڵته‌ی سیاسی له لوله‌ی چه‌که‌وه هه‌ڵه‌قوڵێ. شه‌هید فوئاد وا بیری ئه‌کرده‌وه که پێویسته خه‌بات یه‌کانگیر بێت. خه‌بات هه‌مه لایانه بێت. هه‌موو چین و توێژه‌کانی ئه‌و میلله‌ته له‌و خه‌باتا به‌شدار به‌ن چوونکا ئه‌وه خه‌باتێکه که پیوندی به هه‌موو میلله‌ته‌که‌وه هه‌یه. پیوندی به چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه. له به‌ر ئه‌وه شه‌هید فوئاد له چه‌ندین دانیشتن و گفتگۆی ئاشتێانه دا بشداری کردبوو و ترجێعی کردبوون که هه‌وڵ به‌ێن ئیش و کاره‌کانمان به ئاشتی، به خۆشی، به یه‌کتر خوێندنه‌وه، به له یه‌کتر تێگه‌ێشتن، چاره سه‌ر بکه‌ین.
شه‌هید فوئاد ئه‌و دانیشتنانه‌ی که پێش هه‌ڵگرسانی شه‌ڕ و شه‌ڕی چه‌کداری و ئه‌و ناره‌حتیانه که ڕووی کرده ئه‌و ناوچانه. پێش ئه‌وه هه‌وڵێ زۆری دا. له زۆر دانیشتنا به‌شداری کرد له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حکومه‌تی ئێرانیا. زۆر ڕاسپاره‌ده‌ی هه‌بوو، زۆر هه‌وڵی داوه، بێجگه له‌وانه شه‌هید فوئاد هه‌وڵی داوه که خه‌باتی شار و شاخ تێکه‌ڵ بکات. هه‌وڵی داوه که چۆن خه‌ڵکی له ده‌ره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پێشمه‌رگه ده‌روس ئه‌بێ. ئاواش هه‌وڵ به‌ن له پێش دا شتی‌تر به‌که‌ن. له پێشا شێوازیتری خه‌بات بکار بێنن بۆ ئه‌وی نگاته هێجگار ئه‌و تونوتیژیه چوونکا دوا تونوتیژی له خه‌بات کردن دا ئه‌گاته به کار هێنانی چه‌ک. ئه‌گینا له پێشا ئه‌سلوبی تر هه‌یه شێوازیتری خه‌بات کردن هه‌یه.
شه‌هید فوئاد سه‌ردمێ خه‌ڵکی مه‌ریوانی هان دا که هه‌موو خه‌ڵکی مه‌ریوان به ژن و پیاوه‌وه به گه‌وره و بچوکه‌وه ماڵه‌کانیان له مه‌ریوان بگوێزنه‌وه و مه‌ریوان چۆڵ به‌که‌ن و بچنه ده‌شتی گوندێکی نزیکی حدود هه‌یه کانیمیرانی پێ ئه‌ڵێن. بچن له‌و ده‌شته دا خه‌ڵکه‌کا مان بگرن. خه‌ڵکی مه‌ریوان هه‌مووی چوون مانێان گردوو کۆمه‌ڵه‌ش تێکه‌ڵیان ئه‌بوو. ئیتر ئه‌و خه‌ڵکانی که چوونه ئه‌وی هه‌مووی کۆمه‌ڵه نه‌بوون خه‌ڵکی مه‌ریوان بوون. خه‌ڵکی مه‌ریوان تیای هه‌بوو دمکرات بوو، تیای هه‌بوو تاقه‌تی سیاستی نه‌بوو به‌ڵام به هه‌ر هه‌موو به جارێ لاێنگری ئه‌وه بوون، لاێنگری حه‌ره‌که‌ی کوردی بوون. دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ڕژیمێکا ئه‌کرد که بیه‌وی حه‌ره‌که‌ی کوردی بتوینێته‌وه که بیه‌وی ئه‌و شێوازانه‌ی خۆیان ئه‌یانه‌وی ئه‌وه بکار بێنن. له ناخه‌وه هه‌ر هه‌موو برگریان له مسئله ڕه‌واکه‌ی خۆیان ئه‌کرد که مسئله‌ی چاره‌نووسی کورد بوو. ئه‌وه نمونه‌یه‌کی خه‌باتی تازه بوو هی سه‌رده‌میانه بوو، هی ئه‌وه بوو که هه‌موو خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌شدار بێ تیایا به حکومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران به‌ڵێن که ئێمه له ئیش و کاره‌کانی ئێوه ناڕازین، ئێمه داواێکمان هه‌یه که پێویسته بێن به ده‌مانه‌وه ئه‌ویش ئه‌و داوایانه بوو که شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد داوایان ئه‌کرد.
جارێکی تر ڕێپیوانێکی زۆر گه‌وره له سنه‌وه خه‌ڵکی سنه به پیاده هاتن بۆ مه‌ریوان. به‌پێان هاتن بۆ مه‌ریوان به‌چن بۆ ئه‌و ئۆردوگایه که خه‌ڵکی مه‌ریوان دایان نابوو له ده‌شتی کانی میرانا به‌چن له‌وی پشتیوانی له خه‌ڵکی مه‌ریوان بکه‌ن بۆ ئه‌وی متالیبه‌کانیان داخۆازیه‌کانیان جی به جێ بکری. که داخۆازیه‌کانیان ئه‌وانه بوون خۆی له‌و شتانا ئه‌بینیه‌وه که حکومه‌تی تازه‌ی ئێرانی پێ ئه‌سێت.
ئه‌وانه ئه‌وی ده‌رخست که شه‌هید فوئاد کابراێکی به ئه‌زمونه، شه‌هید فوئاد ئه‌وه له‌یه‌ک ئه‌داته‌وه که به ته‌نیا به پێشمه‌رگه‌و به چه‌کی پێشمه‌رگه شته‌کان ناکرێ به‌ڵکوو هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌که پێویسته تداخول بکه‌ن. له پێشیشا هه‌وڵئ ئه‌وه به‌ن که نه‌گاته تونوتیژی به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مانه شته‌کان ڕێک نه‌کوتن و ئاوای به سه‌رهات. ئه‌مه یه‌کێکی تر بوو له توانایه‌کانی شه‌هید فوئاد و ره‌فێقه‌کانی شه‌هید فوئاد و ئه‌و سه‌ردمه که خه‌ڵکی کوردستانی ئێران خه‌باتیان بۆ ئه‌کرد و هه‌وڵیان بۆ ئه‌دا و له پێناویا ماندوو ئه‌بوون به‌ڵام له دوایا ئه‌و شته‌انه هیچی سه‌ری نگرد وای لێ هات که شه‌ڕ و پێکادان له‌م لا له‌و لا له هه‌موو شوێنه‌کانی ئێرانا ده‌ستی پێ‌کرد به‌تایبه‌ت له کوردستانا و ئه‌و تونوتیژیانه‌ی لی که‌وته‌وه که له دوایا ئیستا ئێمه ئه‌نجامه‌کانی ئه‌بینین.