9ی خەرمانان ڕۆژێکی مێژویی

 

 

٩ی خەرمانان ڕۆژێکی مێژویی
ئەمڕۆ ٩ی خەرمانان ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کاک فوئادە. کاک فوئاد ناوێکی ئاشنا بۆ هەموان، ڕێبەرێک بۆ هەژاران، پێشڕەوێک بۆ خەباتکارانی کوردستان، ڕێکخەری کۆچی مێژویی مەریوان، داهێنەری خەباتی مەدەنی لە کوردستان، دامەزرێنەری یەکێتی جوتیاران، دامەزرێنەری کۆمەڵە، دامەزرێنەری شۆڕای شار وگوند و کۆڵان، و دەیان ڕێکخراوی مەدەنی وەک خوێندکاران، کرێکاران، مامۆستایان، ژنان و ....... بوو
لە٩ی خەرمانان کاک فوئادی هەژاران، ڕێبەرێکی کارزیمای گەلی کورد لەسەنگەری خۆڕاگری بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
ئێمە وەک لاوانی مەریوان سەربەرزین بەوەی لە ناوچەیەکەدا چاومان بەژین هەڵهێناوە کە شاری ئاواتەکانی کاک فوئادە، لەم ڕۆژەی گیانبەختکردنەی کاک فوئادەدا بەڵێن ئەیەین تا دوایین هەناسەمان ڕێبواری ڕێگای کاک فوئاد بین، قوتابی ئەو قوتابخانەیە بین کە کاک فوئاد بەردی بناغەی دانا

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube