یادی کاک فۆاد بۆ هەمیشە لە مێژووی کرێکاران و چەوساوەکاندا دەمێنێتەوە

 

یادی کاک فۆاد بۆ هەمیشە لە مێژووی کرێکاران و چەوساوەکاندا دەمێنێتەوە

ئه‌مڕۆ ٩ی مانگی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیان به‌ختكردنی هاوڕێ فواد مسته‌فا سوڵتانی، سیمای ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستیی ئێران، له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و له‌ ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانه‌.
٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێكدا، هاوڕێ فواد مسته‌فا سۆڵتانی، پاش ڕێكخستنی سه‌رله‌نوێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان و لە کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌ی بانه‌، له‌ نزیك ئاوایی "به‌ستام"، له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌ریوان ــ سه‌قز له‌گه‌ڵ ستوونێك له‌ سه‌ركۆتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وروو بۆوه‌. كاك فواد پاش شەرێکی قارەمانانە ، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی له‌ چریكه‌ فیدایی خه‌ڵقی ئێران به‌ ناوی "ته‌هموورس ئەکبەری" گیانییان به‌ختكرد.
كاك فواد زیندانی سیاسی ناسراو و خۆڕاگڕی ناو سیاچاڵه‌كانی ساواك و له‌ ڕێكخه‌رانی مانگرتنی ٢٤ ڕۆژه‌ی به‌ندكراوانی سیاسیی له‌ زیندانی سنه‌، ڕێبه‌ری به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵه‌، دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیه‌تی جووتیاران له‌ كوردستان دژ به فێئۆدال و كۆنه‌په‌رستان، ڕێكخه‌ری كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌دژی سه‌ركوتگه‌ریی سپای پاسداران لە و شارە ، ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نوێی جه‌ماوه‌ری تا شه‌ڕی خۆڕاگریی چه‌كداری له‌دژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌مانه‌ ته‌نیا گۆشه‌گه‌لێك له‌ ده‌رس و ئه‌زمونی به‌نرخی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ و هاوڕێانییه‌تیی كه‌ له‌ ماوه‌ی كورتی ١١ مانگه‌ی دوای ئازادی له‌ زیندان له‌ خۆی نیشان دا.
له‌ ٤٠مین ساڵڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی كاك فواد دا، ڕێكخراوێك(کۆمەلە) كه‌ به‌ردی بناغه‌كه‌ی به‌ده‌ستی به‌هێزی ئه‌و داندرا، به‌رده‌وام له‌ سه‌ر ئامانج و ئارمانه‌ كۆمۆنیستیه‌كانی هاوڕێ فواد پێداگری ده‌كه‌ین. هه‌روها به‌ڵێن ده‌ده‌ین تا به‌دی هاتنی ئامانجی به‌رز و سوسیالیستی كاك فواد له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانی چینایه‌تی و سیسته‌می زاڵمانه‌ی سه‌رماداری و کۆماری جەنایتکاری ئیسلامیدا هه‌دا نه‌ده‌ین و له‌ خه‌باتی ڕۆژانه‌ و بێ وه‌ستانه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو ئارمانه‌كانی كاك فواد پایبه‌ند بین.
یادی ئازیزی هاوڕێ فواد مسته‌فا سوڵتانی به‌ درێژه‌دانی ڕێگا و ئامانجه‌‌ كۆمۆنیستیه‌كانی، به‌رز و به‌ڕێز ڕاده‌گرین.

٩خەرمانانی ١٣٩٨

حەسەن رەحمان پەنا

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube