بۆ یادی ئازیز و خۆشەویستی هاۆرێ فئوادی مستەفا سوڵتانی

August 30, 2019

 

بۆ یادی ئازیز و خۆشەویستی هاۆرێ فئوادی مستەفا سوڵتانی سیمای ناسراوی جوڵانەوەی کومۆنیستی کوردستان و ئێران و رێبەری بە ئەزموون ولێهاتوو ویەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە پێشکەشە

تۆ زایەڵەی ئەو سرودە ی
وا لە ناخی مێژووا
بەستەی هەژاران ئەچڕێ
تۆ فئوادی ئەو فئوادە ی
وەک گزنگی بەری بەیان
مزگێنی خۆری گەش ئەدە ی
تۆ ژیلەمۆی کۆانووی خەباتی بەشمەینەتانی
کڵپەی گەرمی گڕی سورت
وەک مەشغەڵێکی شوعلەبەخش
هەمیشە خاوە ن بڵێسەی
تۆ تاڤگەی پڕشنگی خۆرێک بووی
کە هیچ کاتێک ئاوابوونی نەناسیوە
تۆ گوڵی سوری ناو تاشەبەردی
باغچەی گوڵانی نەمرانی کۆمەڵەی
یاد و رێگات لە گەڵ مێژووی هەژارانا
تێکەڵ بوە و پڕشنگ ئەدا
هەزاران جار یادت بەخێر

محەمەد قادری

٣٠ ئاگۆستی ٢٠١٩ هاڵدن

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube