سەرەتای لادان لە رێبازی کاک فواد،

 

سەرەتای لادان لە رێبازی کاک فواد، لە کۆنگرەی دوی کۆمەڵەوە دەستی پێکرد. ئەو کاتە کە بە ناوی نەهێشتنی پۆپۆلیزم، کەوتنە کوێر کردنەوەی ئەو رێگا و هۆکارانە کە کۆمەڵەی وەکوو هێزێکی چەپ، کردە هێزێکی جەماوەری. رێ و رێبازێک کە بیری چەپ و سۆسیالیستی بەشێوەیەکی پراکتیکی بردە ناو جەماوەری چەوساوە و زەحمەتکش و گشتگیری کرد بوو. هەر ئەو کاتە بوو کە ئیتر وشەی "فەلا" وەکوو جنێوێکی سیاسی بەکار بردرا. تاقمێکی بێ ناو و نیشان و بێ بەری لە جێگە و پێگەی جەماوەری و ناشارەزا لەگەڵ حەز و ئاواتەکانی کۆمەڵانی زەحمەتکێش، کۆمەڵەیان بەرەو تەریک کەوتنەوە پاڵ پێوە ناو. ئیتر لەو کاتەوە سواری هەورەکان بوون. تا هات دور کەوتنەوە لە خەڵک. بە جێگەی کاری جەماوەری و رێکخستنی کۆمەڵانی خەڵک، پەنایان بردە بەر تیورییە وشک و دوگمەکان کە وای کرد ئەوان و خەڵک ببون بە دو بەرەی نامۆ لەگەڵ یەکتر. لەو کاتەوە ئیتر کاری جەماوەری جێگەی خۆی دا بە شەڕی بێ مانای وشەکان و شەڕە "ئیزم" دەستی پێکرد. رێبەری جەماوەری جێگەی خۆی دا بە ئەوەی ئیزمی فرەتری دەزانی و ئەویش ئەوەی لێی حاڵی نەبوو، کاری رێکخستن و ناسینی حەز و خواستی چینی چەساوە بوو.
میراتگرانی ئەو رەوتە بەوەشەوە نەوەستاون و جار و بار بەخەیاڵ بۆ گەورە نیشاندانی خۆیان کاریان گەیاندۆتە بێڕێزی کردن بە کاک فواد. جارێک کەسێکیان لە نوسراوەیەکدا دەڵێ: خۆ ئێمە چەکداری فوادی نین!!! و ...
ئەو لایەنەکانی دیکەش هەتا ئێستا ئاگاهانە و لە رووی نائاگاهییەوە، غەردیان لە کاک فواد کردوە. ئەوان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە، ناوەرۆکی رێبازی کاک فواد کە هەمان کاری جەماوەری و بڕوان بوون بە هێز جەماوەر وخۆ رێکخستن و بەشداری گەلە لە چارەنووسی خۆیدا، بە نەوەی نوێیان نەناساندوە. من ماوەیەک دور و درێژ لەگەڵ کۆمەڵە کارم کردوە، تا ئەم دو ساڵەی دواییە کەمترین زانیارم لە سەر مێتۆدی کار کردنی کاک فواد هەبووە. تەیفی کۆمەڵە بێ بەری کراوە لەو چاوگە لە بن نەهاتوە. تەنیا یەک دێڕ لە کاک فواد-یان بە ئێمە وتوە، ئەویش، هنگامی کە خورشید تابناک حزب کمونیست ایران....ئەویش تەنیا بۆ رەوایی دان بە مانەوەی حکا بەکار هاتوە. هەرچەند هەتا ئێستا من ئەوەم لە بەڵگەنامە رەسمییەکاندا نەبینیوە. چاو لێ بکەن جگە لە هەندێ مەراسیمی رۆتینی لە ساڵیادی شەهید بوونی کاک فواد لە ساڵانی رابردودا، بچوکترین هەنگاو بۆ ناساندنی رێبازی کاک فواد لە لایەن ئەو کەسانەوە کە خۆیان بە میراتگری ئەو دەزانن، نەنراوە. بەشێک لە هۆکاری هەڵچوونی ئەو کەسانە لە کاتی چاپی باسەکانی کۆنگرەی یەکی کۆمەڵە لەو راستییەوە سەرچاوە دەگرێت. کاتێک ئەو کتێبە دەخوێنیتەوە یان گوێ لە کاک فواد دەگریت، بۆت روون دەبێتەوە کە نەبوونی کاک فواد چ خەسارێکە.
هەندێ لایەنیش کە ئەگەر بە زەڕەبین بگەڕێیت، ناتوانی بچوکترین وێکچوون لە نێوان ئەوان و کاک فواد-دا بەدی بکەیت، خۆیان بە کاک فواد-ەوە هەڵواسیوە. گەورەترین غەدر و ... ئەمانە لە کاک فواد-یان کردوە و دەیکەن. بۆ؟؟ لەبەر ئەوە ئەمان زیاتر لە دو دەیەیە ئەوەی ئوسول و پرنسیپە ژێر پێیان خست. ئەوەی خەسڵەتی باشی رێبازەکەی کاک فواد بوو، لەبەر چاوی نەسڵی نوێیان خست. ئاکام و بەرهەمی چەندین ساڵەی ئەمانە ئەوەیە کە نەسڵی نوێیان توشی گومان کرد لە شانازییەکانی رابردوش ودەپرسن، تۆ بڵێی لە رابردوشدا وانەبوبێتن؟؟؟!!! ئەڵبەت ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە ئەمان تا لە دەستیان هاتوە، تێکۆشاون بەخەیاڵی خۆیان ببنە ئاڵترناتیڤی کاک فواد!!! هاوکاتیش لەو جێگا کە پێویست بوە، لەسەرمایەی رێبازەکەی کاک فواد کەڵکیان وەرگرتوە.
کاک فواد تەنیا ناوێک نییە. کاک فواد ناوەرۆک و رێبازە. هەر کەس ناتوانێ و شانازی ئەوەی نییە، رێبواری ئەو رێبازە بێت، جا با هە ناوێک لە خۆی بنێت. هەوڵدان بۆ بچوک کردنەوەی رێبازی کاک فواد لە چوارچێوەی حزبێک جا بەو حاڵەشەوە!!! دوژمنایەتییە لەگەڵ کاک فواد.
بەرز و بەڕێز بێت ناو و یادی کاک فوادی رابەر و بەردەوام بێت رێ و رێبازەکەی.

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube