دوو نووسراوەی کورت

 

کاک فوادی رابەر هەتا ئێستاش دەردی گەورەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەردی بێ تۆییە.
دەمێکە پرسیارێک منی بەخۆیەوە مەشغوڵ کردوە، بۆ هەتا ئێستا وانەکانت بەوجۆرەی پێویستە نەکراوەتە قوتابخانەیەک بۆ رزگاریمان. 
یان بۆچی بەوجۆرە پێویستە و شایانی گەورەیی تۆیە، بە نەوەی نوێ نەناسێدراویت؟؟!!

 

وه‌سیه‌تی دایه‌ به‌هیه‌:

دوای مردن به ‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بمنێرنه‌وه‌ بۆ ئاڵمانه‌.
پاشان پشتوێنه‌ خوێناوییه‌كی حسەین ـم تێوه‌ بپێچن.
چاوبه‌سه‌كه‌ی ماجیدـم بكه‌نه‌ كه‌مه‌ر به‌ند،
ژێر كراسه‌كه‌ی فۆئادـم له‌ به‌ر بكه‌ن،
به‌ كراسه‌ خوێناوییه‌كی ئه‌مجه‌د سه‌رم ببه‌ستن،
به‌جامانه‌كه‌ی ئه‌مین دامپۆشن.
جا ئه‌و كاته‌ له‌ تاڵه‌سوار لای جوانه‌مه‌رگه‌كانم بمنێژن...

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube